|
زیندەبەچاڵکردنى
خۆشەویستى.

شوان سدیق
چەند ڕۆژێک لە مەوبەر هەواڵى ئەوەیان پێراگەیاندم کە کوڕە گەنجێک
بەبیانووى خۆشەویستى بۆ کچێک شەوێک لە شارۆچکەیەکى کودستان
دەستگیرکراوە، دواى ئەوەى ئازاد کراوە، ئاگادارکراوەتەوە لەوەى کەوا
چیتر بەو ناوچەدا گوزەر نەکات، ئەگینا سزا دەدرێت، خۆشەوستى نێوان دوو
رەگەز سنوور نانسێت، تا دەگاتە ئەو ئاستەى بەربەستت بۆ دروست بێت،
بەربەست و کۆت لە بەردەم خۆشەویستى مرۆڤەکانى وڵاتى ئێمە جێگاى باوەر
نییە لە هیچ وڵاتێکى دونیا دیاردەى لەو شێوە ڕەفتارە دووبارە بووبێتەوە،
کوڕێک لەگەڵ کچێک ببینرێت بەچاوێکى گوومانەوە، لە پارکەکان سەیر بکرێت،
ڕوو لەهەر کوچەو کۆڵان و کافتریایەک دەکەیت، چاودێر و کامێراى شاراوە،
سەرنجت دەدەن، جگە بەچاوى نا باشەوە دەیان و بگرە سەدان پۆلیسى
بێفەریان داناوە، بەدواى نهێنیی گەنجاندا
دەگەڕێن، داخۆ بزانن چى دەکەن و چۆن دەژین، ئەمە ژیانى رۆژانەى گەنجانە
کاتێکیش دەسەڵاتداران دێنە گۆ گەنج بەیاخى و بێگانە پەرس ناوزەند دەکەن،
ژیان لەم وڵاتە وەک سەردەمى خەلافەتى کۆنى لێهاتووە، پێدەچێت و زۆریش
دوور نییە، هەڵگڕى هەمان دروشمى ئەو خەلیفەیە پێڕە و بکەن، کە پیاوە
گۆرانیبێژە جوولەکهکەى
لە تواناى سێکسکردن خسست، بەبیانووى ئەوەى ئەو جوولەکەیە گۆرانى بۆ
کچان و کوڕە
گەنجەکان گوتووە، باچیتر توانای ئەوەى نەبێت
گۆرانى بچرێت، پرەنسپ و گوتارە پێرەونەکراوەکانى دەسەڵات و حکوومەتى
هەرێم لە کاتێکدا دێت کە پڕوپاگهندهی
سەردەم و بنەما دیموکراسیەکان دەکەن، وا خۆیان لەپێشچاوى دونیا وێنا
دەکەن کەپێشککەوتووترین وڵاتى سەردەم بن کەچى لەو لاشەوە، ئەوە رەفتار
و هەڵسوکەوتی دەستەو تاقمەکانیانە و خۆشەویستى نێوان کوڕ و کچێک زیندە
بەچاڵدەکەن.
کاتى ئەوەیە چیتر گەنجان وابەستەى وەهمى کۆمەڵگە و خێڵ و دۆست و
برادەرانیان نەبن، راستییەکانمان بۆ ڕوون بووەتەوە، و هەوڵەکانمان
بخەینەگەر لە پێناو بەرەیەکى یەکگرتوو بۆ گۆڕینى ئەو بەربەستانەى کە
دێنە ڕێگاى هاوڕێ و هاوژینەکانمان بۆ ئەوەى کەس نەتوانێت لەژێر ناو و
ئایدیاى جۆراو جۆردا خۆى مەڵاس بدات، مەگەر نەتان بیستووە نەوەکانى
چاخى بەردین، گەر گوێڕایەڵى گەورەکان بوونایە، دەبوایە تا ئێستاش هەر
لە چاخى بەردیندابژینایە".
shwansdiq@yahoo.com
|