په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٢\١\٢٠١٣

ئاماری توندوتیژییەکانی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢.

 


ھەولێر: بە گوێرەی ئامارێکی رەسمی بەرێوبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان، تەنیا لە ماوەی مانگی (کانوونی یەکەم - دیسەمبەر / ٢٠١٢) دا، (٦) ژن ژیانیان لەدەستداوە و (٢٠) ژنیش سووتاون و خۆیان سووتاندووە و (١٠) دەستدرێژی سێکسی کراونەتە سەر ژنان. وردەکاری زیاتری ئامارەکە بخوێنەرەوە.

لە ئامارەکەی بەڕێوبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژناندا کە لەبەر دەست (وارڤین)دایە، بە بەراورد لەگەڵ مانگی پێشووتر واتە (تشرینی دووەم - نۆڤەمبەر)ی ھەمان ساڵ کوشتن لە (٥) حاڵەتەوە کەمیکردووە بۆ (١) حاڵەت، خۆکوشتن لە (٩) حاڵەتەوە کەمیکردووە بۆ (٥) حاڵەت، سووتان لە (٨) حاڵەتەوە زیادی کردووە بۆ (١٤) حاڵەت، خۆسووتان لە (٥) حاڵەتەوە زیادیکردووە بۆ (٦) حاڵەت، ئەشکەنجە لە مانگی (تشرینی دووەم) ھیچ حاڵەتێکی لێ تۆمارنەکراوە، بەڵام لە کانوونی یەکەمدا (٧) حاڵەت و سکاڵاش لە (٣٥٦) حاڵەتەوە کەمیکردووە بۆ (٢٧٨) حاڵەت و دەستدرێژی سێکسیش لە مانگی تشرینی دووەمدا (١٦) حاڵەت بووە، بەڵام لە ئاماری مانگی (کانوونی یەکەم)دا کەمیکردووە بۆ (١٠) حاڵەت.

دەقی ئامارەکە:


ھەولێر:
کوشتن، (١)، خۆکوشتن (٢)، سووتان (٦)، خۆسووتان (٢)، ئەشکەنجە (٠)، سکاڵا (١٠١)، دەستدرێژی سێکسی (٢) حاڵەت تۆمار کراوون. بەبەراورد لەگەڵ ھەمان مانگ لە ساڵی (٢٠١١) دا ھەریەک لە ئەشکەنجە و سکالا بە رێژەی چەند بەرامبەر زیادیان کردووە.
دھۆک:
کوشتن، (١)، خۆکوشتن (٠)، سووتان (٢)، خۆسووتان (١)، ئەشکەنجە (٠)، سکاڵا (٤٤)، دەستدرێژی سێکسی (٠) حاڵەت تۆمار کراوون. بەراورد لەگەڵ ھەمان مانگ لە ساڵی پێشووتردا، حاڵەتەکانی توندوتیژی بە رادەیەکی بەرچاو کەمیانکردووە.
سلێمانی:
کوشتن، (٠)، خۆکوشتن (٢)، سووتان (٤)، خۆسووتان (٣)، ئەشکەنجە (٠)، سکاڵا (١٢٢)، دەستدرێژی سێکسی (٨) حاڵەت تۆمار کراوون. بە بەراورد لەگەڵ ھەمان مانگ لە ساڵی پێشتووتردا ئەشکەنجە کەمیکردووە و سکاڵاش زیاتر بووە.
گەرمیان:
کوشتن، (٠)، خۆکوشتن (١)، سووتان (٢)، خۆسووتان (٠)، ئەشکەنجە (٧)، سکاڵا (١١)، دەستدرێژی سێکسی (٠) حاڵەت تۆمار کراوون. بە بەراورد بە ھەمان مانگی دوانزەھەمی ساڵی (٢٠١١) خۆکوشتن و ئەشکەنجە و دەستدرێژی سێکسی زیادیان کردووە.

کۆی گشتی: کوشتن (١)، خۆکوشتن (٥)، سووتان (١٤)، خۆسووتان (٦)، ئەشکەنجە (٧)، سکاڵا (٢٧٨)، دەستدرێژی سێکسی (١٠) حاڵەت تۆمار کراوون.

بە بەراورد بە مانگی کانوونی یەکەمی - دیسەمبەری ساڵی (٢٠١١) خۆکوشتنی ژنان و سووتان خۆ سووتان زیادیان کردووە، ھەروەھا بە رێژەی دوو بەرامبەر سکاڵا زیادی کردووە.

بە گوێرەی ئامارەکانی بەردەست (وارڤین) لە مانگی دوانزەھەمی ساڵی (٢٠١١) دا ژمارەی حاڵەتەکانی توندوتیژی بەم شێوەیە بوون:

ھەولێر:
کوشتن، (١)، خۆکوشتن (٠)، سووتان (٧)، خۆسووتان (٦)، ئەشکەنجە (١٥)، سکاڵا (٩٠)، دەستدرێژی سێکسی (٠) حاڵەت تۆمار کراوون.
سلێمانی
کوشتن (١)، خۆکوشتن (نیە)، سووتان (٢)، خۆسووتان (١)، ئەشکەنجە (٤٥)، سکاڵا (٥٩)، دەستدرێژی سێکسی (٩) حاڵەت تۆمار کراوون.
دھۆک:
کوشتن (٠)، خۆکوشتن (٠)، سووتان (١)، خۆسووتان (٥)، ئەشکەنجە دیار نیە، سکاڵا (٣٢)، دەستدرێژی سێکسی (١) حاڵەت تۆمار کراوون.
گەرمیان:
کوشتن (٠)، خۆکوشتن (٠)، سووتان (٠)، خۆسووتان (٠)، ئەشکەنجە (٤)، سکاڵا (١٠)، دەستدرێژی سێکسی (١) حاڵەت تۆمار کراوون.


کۆی گشتی: کوشتن (٢)، خۆکوشتن (٠)، سووتان (١٠)، خۆسووتان (١٢)، ئەشکەنجە (٦٤)، سکاڵا (١٩١)، دەستدرێژی سێکسی (١١) حاڵەت تۆمار کراوون.

ئا: ئەرسەلان رەحمان - وارڤین

 

 

سەنتەری نینا

nina.ikkr@hotmail.com

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک