په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٥\٩\٢٠١١

ئاسایش دەست به‌سه‌ر كامیرا و ناسنامەی رۆژنامەنووس دادەگرێ له‌ خانه‌قین.
 


ئیمڕۆ لە كاتی بەدواچوونی رۆژنامەوانی و چالاكی مەدەنی دژ بە گەندەڵی و لە پێناو رێكخستنی ریزگرتن بۆ وەرگرتنی بانزین و نەوت، ئاسایشی خانەقین دەستیان بەسەر ناسنامە و كامیرای رۆژنامەنووس خالید رەشید گرت و هەموو وێنەكانی ناو كامیراكەشیان پێ كوژاندەوە.

رۆژنامەنووس خالید رەشید و سەروەر عەلی كە دوو چالاكوانی(لیژنەی بەرگریكردن لە بەرژەوەندییە گشتییەكان)ن لەكاتی هەوڵی بەدواچوون بۆ تانكەرێكی بێ ژمارە كە لەناو بانزینخانەی شارەكە خەریكی باركردنی نەوت بوو و هەوڵی 4شوفێر كە یەكێكیان شوفێری بەرپرسێكی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە بوو بۆ وەرگرتنی بانزین بەبێ ریزگرتن.

خالید رەشید كە لە لە هەفتەنامەی(رۆژی نوێ)و كامیرەمانی كەناڵی تەلەفزیونی گەلی كوردستانە، لەم بارەیەوە وتی: ئاسایش ناچاریان كردم وێنەكانی ناو كامیراكەم بكوژێنمەوەو ناسنامەو كامیرەكەشیان لێ بردم و ئێستاش هەر لەلای ئاسایش ماتوەتەوە.

هەروا سەروەر عەلی لەم بارەیەوە وتی: ئێمە پێش ماوەیەك چالاكییەكمان ئەنجامدا بۆ بەرگرتن لە ئۆتۆمبیلی بەرپرس و پارەدارەكان كە بۆ وەرگرتنی بانزین ریزناگرن و بەبەرچاوی هەمووانەوە دەچنە ناو بانزینخانە و خزمەتدەكرێن. ئەم چالاكییە بووە جێگای خۆشحاڵی هەموو شوفێرەكان و ئەنجومەنی شاو قائیمقامی خانەقینیش پێشوازی و پشتیوانیان لێكرد.

خالید رەشید لە هەفتەنامەی (رۆژی نوێ) و كامیرەمانی كەنالی تەلەفزیونی مەحەلی گەلی كوردستانە لە خانەقین.

ئەمیر عەلی چالاكوانێكی لیژنەكە لەم بارەیەوە وتی: ئەو رەفتارە دژ بە یاساكانی سەندیكای رۆژنامەنووسانەو نابێ بەو شێوە دواكەوتوانە رەفتار لەگەل رۆژنامەنووس و چالاكوانی مەدەنی بكرێ و داوادەكەین لە لایەنە پەیوەندیدارەكان لەم بارەیەوە بەدواچوون بكەن.

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک