په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

ئاسمانى خوێن لە ژێر ئاسمانى بێدەنگیدا.


شنۆ ئەحمەد


شیعر دەروازەیەکى ڕاستەو خۆیە بۆ نیشاندانى ئازارەکان و جێهێشتنى خود بۆسەردەمەکانى تر .زۆر ئەستەمە شیعرێک بمرێت زادەى واقیعەکەى خۆى بێت و هەڵگرى ئازارەکان بێت .ئاسمانى خوێن قەسیدەیەک بوو پێى وتین ئایا شیعر ئەتوانێت زادەى سەردەمەکەى خۆى بێت ؟

 

شیعر ئەتوانێت نەمربێت ؟ شیعر ئەتوانێت خوێنەر بەدواى خۆیدا کێش بکات؟

 

یا بکەوێتە دواى خوێنەر؟

 

شیعر ئەتوانێت هەمووان لەژێر چەترێکى ڕۆحیدا بباتە جێگایەک لەپەنجەرەیەکەوە کەپەنجەرەى شیعرە، سەیرى دنیا بکەین؟ شیعر ئەتوانێت خەیاڵ و هەقیقەت بخاتەوە ژێر ساباتێکى بەرباران؟شیعر ئەتوانێت خوڵقێنەرى نوێخوازى سەردەمەکەى خۆى بێت؟قسەیەبەک بکات جیا لەقسەى بەرژەوەندى وقسەى دەسەڵات؟ڕەنگێکى تربێت جیا لەڕەنگى دەسەڵات ؟ وەڵامى ئەم پرسیارانە هەمووى بە بەڵێ بوو بۆ قەسیدەى(ئاسمانى خوێن)ى (هەردى شەفیق).


هەردى هات ووتى :لەپاڵ دنیاى ڕەنگاو ڕەنگى بەر پرسەکان  وسیاسیەکانا دنیاى ڕەش و سپى مەینەتبارەکانیش هەیە،لەپاڵ کۆشکى سیاسیەکانا کاولەى سواڵکەرەکانیشس هەیە ،لەپاڵ شەوە پەمەیی وسورەکانى دەسەڵاتدارانا شەوە دۆزەخیەکانى هەژاراکان  و خانەوادەى ئەنفال  وهەڵەبجە و پێشمەرگەى کۆن و خەڵکى بەش مەینەت هەیە.


وەزیفەى شیعر چیە ؟ڕۆحى شیعر چیە گەر ئامرازێک بێت بۆ دەست ماچکردن وستایشکردن و بازرگانیکردن ودەمکوتکردنى خەڵک و گەورەکردنى دەسەڵات و کوشتنى مەعریفە و یاخیبوون؟وەزیفەى شیعر چیە موحافیز کاربێت بۆ زیندو هێشتنەوەى قاچى کورسیەکان؟

 

ئەرکى شاعیر چیە گەر ببێتە دایکى شیعرە سەر شۆڕو بەرزە پێکان و کڕنۆش بردن و جوانکردنى دونیایەکى ناشیرین؟چاوەڕوانى چی بکەین لە شیعر جارێکى تر هەموو موقەدەسەکان نە خاتەوە ژێر پرسیارو گومان؟

 

پیرۆزى شیعر لەکوێدایە پاڵپشت ولایەنگرو بێدەنگ بێت بەرامبەر ڕاستیە نەوتراوە تاڵەکان؟شیعر ئەرکى چیە قسەى ناودڵى خەڵک وەک خۆى نەکات؟ئیستا تیکاو حەقیقەت ئاشت نەکاتەوە؟هاو تەریب لەگەڵ ژانى سەردەمەکەیدا نەڕوات ؟نەبێتە دەمڕاست و ڕێنیشاندەرى سەردەمەکەى خۆى ؟


چەند گرنگە شیعر بوێر بێت ئەوەندەش پیرۆزە شاعیر جارێکى تر بەشیعر ئازارەکان تەوزیف بکاتەوە خوێنەر خۆى لەناو قەسیدەکانیدا بدۆزێتەوە .سەکۆى شیعرى هەردى خاڵى نەبوو لەهەموو ئەمانەى باسمکرد ،دەروازیەک بوو بۆ ئازارەکانى هەموومان ماجەراى دووبارەى ژیانى میللەتێک بوو هەردى گێڕایەوە ،ماجەرایەک هەموو جوانیەکان ڕیسوا ئەکات و سەرکردەو حیزبەکەى وناشیرینیەکانى شەرعیەت پێئەدات و تەقدیس ئەکات.ئاسمانى خوێن ئاسمانى ئایدۆلۆژیایەک نەبوو بەرامبەر بەدەسەڵات ئاسمانى ئازارەکانى نەتەوەیەک بوو ،ئاسمانى دەریاى بێسنورى خوێنى شەهیدان و کچانى ڕوسورو ئەتککراو بوو،ئاسمانى تابلۆ شێوێنراوەکانى هەقیقەت بوو،ئاسمانى کۆترە بێزارەکان و کوژراوەکانى ژێر سێبەرى دەسەڵات بوو ،ئاسمانى کوشتنى کۆترەکانى بیبَزارى بوو،لەژیانى نیشتیمانێکى سوربوو لەخوێنى خۆیا.ئاسمانى شکاندنى ئەو سێبەرانە بوو دەسەڵات گەورەیان ئەکات .ئاسمانى جیاکردنەوەى پیرۆزى و بە پیرۆز کراوبوو ،سەربوردەى نیشتیمانێک بوو لە دۆزەخى کوڕە تاوانبارەکانیدا .بەخشینەوەى ئیستاتیکا بوو بەشیعرو دەرهێنانەوەى بوو لە ژێر سێبەرکانا.دادگایەکى ڕۆحى وویژدانى بوو هەقیقەت بەنوکى کۆترێکى سپیەوە قسەى تیا ئەکرد ،دەرهێنانى شیعر بوو لەخوێنى ڕۆژگارەکەى خۆى مانا دانەوە بوو بەهەموو بەها شێوێنراوەکان  و دانانەوەیان لەشیوێنى شایستەى خۆیاندا.


دواجار دەبێت بووترێت شیعرى ، باش دەقى باش ،نوسینى باش خۆى جێى خۆى ئەکاتەوە. وەک ئاو چۆن کەزۆربوو خاک ناچارە ڕیگاى بۆبکاتەوە ڕێڕەوى ئەو نەگرێت.ئەو چاوەڕوانیەى هەردى کۆتایی پێهێنا دەکرا شاعیرە بەتەمەنەکان بیانکردایە .هەڵوێستى هەردى هەڵوێستێکى تەواو شاعیرانەبوو بەڵام نازانم سەراسیمەیی ئەدیبان بۆ سەرجەم لایەنە هونەریەکانى قەسیدە کە بۆچى بەبێدەنگى تێپەڕى ؟بۆچى ئەو شاعیرەش بێدەنگى کرد لە بڵاو کردنەوەى قەسیدەکە؟؟؟
________________________________________
تێبینى: (ئاسمانى خوێن): ئەو قەسیدە یەکێک بوو لەو قەسیدانەى بەشدارى ڤیستیڤاڵى گەلاوێژى کرد و لەوێدا گوێبیستى بووم و بڕیارم دابوو شتێکى باشترى لەسەر بنوسم بەداخەوە لەهیچ یەکێک لەبڵاو کراوەکاندا نەم بینى بۆیە داوا لەشاعیر دەکەم قەسیدەکەى بنێرێت بۆ ئەم ئیمەیلە.
 

a.shno@yahoo.com