١٨\٢\٢٠١٧
ئاسۆ
کەمال:
کاری
کۆمۆنیزم کۆتاییهێنانە بە دەزگای دەوڵەت نەک تەنیا
سێکولارکردنی.
سازدانی تەوەر:
دیدگای سۆشیالیستی
دیدگای سۆشیالیستی: گرنگی سێكیولاریزم بۆ
كۆمۆنیستهكان چییه؟ به واتایهكی دی، ئایا بهدهستهێنانی سیستەمێكی
سێكیولاریی كار و ئامانجی سهرەکیی كۆمۆنیستهكانه یاخود وهك
دهروازهیهك بۆ كرانهوهی كۆمهڵگا و بۆ ڕێگاكردنهوه بۆ
كۆمهڵگایهكی ئازاد و یهكسان سهیری ئهكهن؟
ئاسۆ
کەماڵ: ئاشکرایە ئامانجی کۆمۆنیستەکان گۆڕینی سەرجەم سیستەمی
سەرمایەدارییە کە لەسەر بنەمای خاوەنداریەتیی تایبەتی بورژوازی بۆ
هۆیەکانی بەرهەمهێنان دامەزراوە و کرێکاران و سەرجەم کۆمەڵگەی کردۆتە
کۆیلەی سەرمایە. شاردنەوەی ئەم کۆیلایەتییە لەم سیستەمە
سەرمایەدارییەدا پێویستی بە پاساوی تیۆرییە تاکو کرێکاران و چینە
ژێردەستەکان باوەڕ بە مانەوە و هەمیشەیی ئەم ڕژێمە بهێنن. دین هەمیشە
رۆڵی ههبووه لەم بێباوەڕبوونەی مرۆڤ بە هێزی خۆی و بە تایبەت بۆ
کرێکاران و چینە ژێردەستەکان کە خاوەنی بەرهەمی کاری خۆیان نین و
لەباری مادییەوە بەهرەمەند نین لە خاوەندارێتی هۆکانی بەرهەمهێنانی
ژیانی خۆیان، ئاین دەتوانێ کوێرانە ئەم چارەنووسە درێژە پێبدا. هەر
بۆیە پێویستی بە سەرلەنوێ بەرهەمهێنانەوەی ئەم باوەڕە دینیە و بەشێک لە
داهاتی کۆمەڵگە دەکرێتە خەرجیی ئەو دامودەزگا هزریی و کۆمەڵایەتی و
پەروەردەیانەی ئاین و ئەفسانەی ئاینی دەهێڵنەوە. سێکولاریزم توانی
دەزگای بەڕیوەبردنی دەوڵەت و خوێندن و یاساکان لە دەستێوەردانی دەزگا
دینیەکان دوربخاتەوە و ئەمە هەنگاوێکی گرنگی مێژوویی بوو. بەڵام لە
دەرەوەی دەزگا فەرمییەکانی دەوڵەت دین وەک دامەزراوەیەک لە کۆمەڵگەی
سەرمایەداریدا لە لایەن بورژوازیەوە بەرهەم دەهێنرێتەوە و بەشێک لە
قازانجی سەرمایە دەخرێتە خزمەت ئەو بەشە لە کۆمەڵگا کە لە پیشەسازیی
بەرهەمهێنانی دیندا کاردەکەن و وەک بەشێکی دانپێدانراوی کار دابەشکردنی
کۆمەڵایەتی لە سەرمایەداریدا کاردەکا. هەربۆیە کاریگەری دین و
دامەزراوە دینیەکان تەنیا بە دوورکەوتنەوەیان لە دەزگا فەرمییەکانی
دەوڵەت کۆتایی نایەت، هەرچەندە ئەم فەرمیی نەبوون و ڕێگرە فەرمییانەی
ڕەوتی سێکولاریزم بۆ دامەزراوە دینەکانی دروست کردوە لە دەسەڵاتی
ڕاستەوخۆی دینی کەم کردۆتەوە لە چەوسانەوە و پێشێلکردنی مافەکانی
کرێکاران و چینە کەم دەرامەتەکان.
ئەگەر بەراوردێک بکەین لە رۆڵی فەرمیی دەزگا دینیەکان و حزب و ئۆرگان و
یاسا ئیسلامیەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لەگەڵ سێکولاربونی دەسەڵاتی
سیاسی و یاسایی و دادوەریی و خوێندن لە ڕۆژئاوادا ،دەبینین کە چۆن
سێکولاریزم رۆڵێکی گەورەی گێڕاوە لە بردنە سەرەوەی باوەڕبەخۆبون و
چاوەڕوانی و دەستکەوتە ئابووریی و سیاسییەکان و ئازادییەکان لە
ڕۆژئاوادا و چۆن کۆنەپەرستی سیاسی و هزریی و کۆمەڵایەتی ناتوانێ لە
بەرگی پیرۆزییە دینییەکان خۆی بڕازێنێتەوە و چۆن هوشیاریی و ئامادەیی
بۆ خەبات دژی چەوسانەوە و نەهامەتیەکانی سەرمایەداریی ئاسانترە بۆ
کرێکاران و خەڵکی ستەملێکراو.
کۆمۆنیزم بریتیە لە بەرپەرچدانەوەی ستەمی سەرمایەداریی و گۆڕینی بە
سیستەمێکی کۆمۆنسیتی کە لەسەر بنەمای ئازادی و یەکسانی مرۆڤەکان
دامەزراوە. جێگرەوەی ئیسلامی و سەپاندنی یاسا و شەریعەتی ئیسلامی کە
دەیەوێ ئەم ستەمەی چینی بورژوازی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بە بەرگی
دینییەوە پیادەبکا، پێویستی بە بەرپەرچدانەوەیە و سێکولاریزم، کە
دەزگاکانی دەوڵەت و یاسا و خوێندن و پەروەردە لە دەست دامەزراوەی
دینیەکان و جێگرەوەی ئیسلامی ڕزگاردەکا، ئەمڕۆ بەشێکی گرنگ لە خەبات
دژی سیستەمی سەرمایەداریی لەم ناوچەیەدا پێک دەهێنێ. کۆمۆنیزم لەم
خەباتە زیندوەی کرێکاران لە بەرامبەر جێگرەوە بورژوازیەکاندا، کە لە
دەسەڵاتدان یان بەشێکن لە ململانێی دەسەڵاتدارێتی بەشە جیاجیاکانی
بورژوازی، شێوە دەگرێ و لەم شەڕانە لەگەڵ بزووتنەوە سیاسی و کۆمەڵایەتی
سەرمایەدا ئەرک و ئامانجەکانی دیاری دەکا و هوشیاریی و ئامادەیی دروست
دەبێ. کۆمۆنیزم چوارچێوە و ئایدیۆلۆژیای رووتوقووت نییە کە بە تەنیا لە
دەق و نووسینەکاندا هەبێ، بەڵکو کۆمۆنیزم بزووتنەوەی چینێکە کە لە شەڕ
لەگەڵ چین و هێزی دەسەڵاتداردا زیندووە و هەست بە بوونی چینایەتی
دەکرێ. کاتێک وەک هێزێک دەردەکەوێ کە تاکی کرێکار و زەحمەتکێش
کۆدەکاتەوە لە کۆیەکی چینایەتی جیاوازدا لە بەرامبەر بورژوازیدا.
هەلومەرج و داواکاریی و تایبەتمەندییەکانی ئەم خەباتەش لە پێشدا
داڕێژراو و بەپێی دەقە نوسراوەکان نییە، بەڵکو لە چوارچێوەی یاسا
گشتییەکانی سەرمایەدارییدا لە هەر شوێن و هەر سەردەمێکدا ئەم خەباتە
خاوەنی تایبەتمەندیی و دۆخ و ئەرکی دیاریکراوە، کە بریتیە لە
تایبەتمەندیەکانی شێوازی چەوسانەوە و گرفتەکانی دەسەڵاتدارێتی بورژوازی
لە وەڵامدانەوە بە خواستەکانی کرێکاران و چینە ناڕازییەکان. لە
ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کاتێک بورژوازی لە قاڵبی دین و ئیسلامدا بووەتە
ئەو جێگرەوەیەی کە دەیەوێ قەیرانی ئێستای سیستەمی سەرمایەداریی بەرەو
سەپاندنی کۆنەپەرستی و سەرکوت و بێ مافیی زیاتری کرێکاران و چینە
هەژارەکان ببا، شەڕ دژی جێگرەوەی ئیسلامی و خەبات بۆ سێکولاریزم و
جیاکردنەوەی دین لە دەوڵەت و خوێندن و یاساکان، خۆی بەشی جیانەکراوەی
خەبات دژی سیستەمی سەرمایەداریی و خەباتی کۆمۆنیستییە. جیاکردنەوەی
گۆڕەپانەکان و خواستەکانی خەباتی کرێکاران لە ژێرناوی سەرەکیی و
لاوەکیی، ئێستا و ئایندە لە نەریتی کۆمۆنیزمی باودا دەتوانێ بە واتای
بێ گیانکردنی خەباتی واقعی کۆمۆنیستی بێ و لەقاڵبدانی ئایدیۆلۆژی
خەباتی واقعی دژی بورژوازی و جێگرەوەکانی بێ.
ئاشکرایە کاری کۆمۆنیزم کۆتاییهێنانە بە دەزگای دەوڵەت نەک تەنیا
سێکولارکردنی، ئاشکرایە کاری کۆمۆنیزم کۆتاییهێنان بە خورافە و
بازرگانیی دینیی و لە بەرامبەردا گەشەی زانست و هزری ئازادی مرۆڤە نەک
تەنیا کردنی دین بە کاری کەسیی، بەڵام خەبات دژی دەسەڵاتی دەزگا
دینییەکان لە بەڕێوەبردن و یاساکاندا و سێکولاریزەکردنی دامودەزگا
دەوڵەتییەکان خۆیان هەنگاوێکن لە پێناو ئامانجی ڕزگاریی مرۆڤ لە دەست
هەموو جۆرەکانی چەوسانەوەی هزریی و سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابووریی،
ئەگەر لەلایەن کرێکاران و کۆمۆنیستەکانەوە بەرپابکرێ و ڕێکبخرێ و بە
سەرئەنجام بگەیەنرێ. هەر هەنگاوێک بۆ شکستی جێگرەوەی ئیسلامی و یاسا
دینییەکان و خوێندن و پەروەردەی ئیسلامی کەڵەکەکردنی سەرمایەی هزریی و
ئاستی هوشیاریی و ئامادەیی کردەییە بۆ شکستی سەرجەم بەرنامە و جێگرەوەی
باڵەکانی بورژوازی و ڕێگاکردنەوەی ئەو هێزە سیاسی و کۆمەڵاتییەیە کە
دەتوانێ کۆمەڵگەیەکی ئازاد و یەکسان لەسەر کەلاوەی سیستەمی
سەرمایەداریی دامەزرێنێ. هێزێک کە شۆڕشی کۆمۆنیستی بەرپادەکا ئامادەیی
هزریی و سیاسی و ڕێکخراوەیی پەیداکردوە کە کۆمەڵگە لەسەر بنەمای
خۆبەڕێوەبردن و باوەڕبەخۆبوون و تەوەرییبوونی ڕزگاریی مرۆڤ لە دەست
هەموو دەسەڵات و هەژموونگەرییەک باربهێنێ و مرۆڤ بکاتە سەروەری خۆی و
بە واقیعیی بە توانای باڵا و هەمەلایەنەی "ئاسمانیی" مرۆڤ بگا.
ماڵپهڕی ئاسۆ کهمال
|