|
١\۴\٢٠١٠
ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ک
له هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق!
-
وانه‌یه‌ک بۆ خه‌ڵک و هه‌ڵسوڕاوانی بزووتنه‌وه‌ی
یه‌کسانیخوازیی -

موحسین که‌ریم
دوای تێپه‌ڕبونی 19 رۆژ به‌سه‌ر ته‌واوبوونی پرۆسه‌ی ده‌نگدان دا سه‌ره‌نجام
دوێنێ 26/3/2010 ئاکامی هه‌ڵبژاردنه‌کانی 7/3ی په‌رله‌مانی عێراق، راگه‌یه‌نرا!
ئه‌گه‌رچی به رواڵه‌ت واده‌رده‌که‌وێ که ئاکامی ده‌نگدانی خه‌ڵک
ئاشکراکراوه، به‌ڵام له راستیدا ئه‌وه‌ی راگه‌یه‌نراوه ئاکامی
پێکهاتنه‌کانی ئه‌ودیوپه‌رده‌ی لیسته به‌هێزه‌کانه له‌سه‌ر ژماره‌ی
کورسیه‌کانی یه‌کتر! ده‌نگی خه‌ڵک له‌ونێوه‌دا ته‌نها رتوشیکی عامه‌په‌سه‌ندی
روخساری هێزو میلیشیا خاوه‌ن ده‌سه‌لات و خاوه‌ن پاره‌کانه!
ره‌نگه ووردبونه‌وه‌ی زۆری نه‌وێ بۆئه‌وه‌ی ئینسان به‌و بۆچونه‌ی سه‌ره‌وه
بگات؛ به چه‌ند به‌ڵگه‌ی ساده:
یه‌که‌م؛ پرۆسه‌ی جیاکردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان ماوه‌ی 19 رۆژی خایاند. به‌پێی
هیچ لۆجیکیک جیاکردنه‌وه‌ی ده‌نگی ده‌نگده‌ران پێویستی به‌وه‌نده کات
نیه، ئه‌گه‌ر کێشه‌یه‌کی جدی و جه‌وهه‌ری له‌خودی پرۆسه‌که‌دا نه‌بێ
که‌هه‌موو پرۆسه‌که سه‌رتاپا بخاته ژێرپرسیاره‌وه. کێشه‌ی ته‌کنیکی
له‌خراپترین حاڵه‌تیدا له 2-3 رۆژ زیاتری ناوێ بۆ چاره‌سه‌رکردنی.
دووم؛ له‌ماوه‌ی ئه‌م 19 رۆژه‌داو تائێستاش لیست و قه‌واره سیاسیه به‌هێزه‌کان
به ناسیۆنالیستی و ئیسلامییه‌وه له‌ئاستی کوردستان وعێراقدا که‌مپینێکی
جه‌نگییان به‌سه‌ر سه‌ری خه‌ڵکه‌وه راگرتوه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی تێکدانی
ئاسایش و ئارامی خه‌ڵک و هه‌ڵایسانی ئاگری شه‌ڕ ده‌که‌ن ئه‌گه‌ر ئاکامه‌کانی
ده‌نگدان به دڵ و له‌قازانجی ئه‌وا‌ن نه‌بێ! که‌واته به‌پێی ئه‌م
فاکته‌ش دیسانه‌وه ئه‌وه‌ی که ئاکامی ده‌نگدانه‌کانی دیاریکردوه نه‌ک
به‌شداری و ژماره‌ی ده‌نگه‌کانی خه‌ڵک بۆ لایه‌نه جیاوازه‌کان به‌ڵکو
هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ڵایسانی شه‌ڕ و کوشتاربوو له‌لایه‌ن ئه‌و لایه‌نانه‌وه.
سێیه‌م؛ ده‌وری ئاشکرای ئه‌مریکا و ووڵاتانی دراوسێی عێراق له نه‌خشه‌کێشانی
سیمای ده‌سه‌ڵاتی عێراق بۆ هیچ که‌سێک شاراوه نیه. چ پێش هه‌ڵبژاردن
و چ دوای هه‌ڵبژاردن ئه‌وه ئه‌مریکا و تورکیا‌و ووڵاته عه‌ره‌بیه‌کانی
هاوپه‌یمانی ئه‌مریکاو جمهوری ئیسلامی ئێران بوون و ئێستاش هه‌ن که له
سازان و ته‌وافوقی هێزو لایه‌نه ناسیۆنالیستی و ئیسلامیه ده‌سترۆیشتوه‌کانی
ناو ئه‌وه‌ی پێی ده‌ڵێن "پرۆسه‌ی سیاسی عێراق"دا ده‌ور و کاریگه‌رییان
هه‌یه. ئه‌وانن که هاوپه‌یمانیه‌کان، سه‌رکه‌وتن یان سه‌رنه‌که‌وتنی
لیسته‌کان، سنور‌و سه‌ڵاحیه‌ته‌کان و پۆسته سیاسیه‌کان دیاری ده‌که‌ن و
ده‌یبڕێننه‌وه نه‌ک ده‌نگدانی خه‌ڵک!
چواره‌م؛ ژماره‌ی ده‌نگه‌کانی خه‌ڵک بۆهه‌رکام له لیسته‌کان له رۆژی
7ی 3 وه تائێستا ئاڵوگۆڕی به‌سه‌ردا نه‌هاتوه. هه‌ر لیسته هه‌رئه‌وه‌نده
ده‌نگی هێناوه که رۆژی هه‌ڵبژاردن پێێ دراوه و که‌م وزیادی نه‌کردوه.
ئه‌گه‌ر بیانوی که‌سانێک ئه‌وه‌بێت که به پووچه‌ڵکردنه‌وه‌ی ده‌نگه
ته‌زویره‌کان یان لانی که‌م به‌شێکیان ره‌نگه لیسته‌که‌ی دڵخوازی ئه‌و
بیباته‌وه، ئه‌وه ئیتر له‌وباره‌دا به‌ساده‌یی هه‌موو پرۆسه‌که
گومانی ده‌چێته‌سه‌ر! چونکه ئه‌گه‌ر توانای ئه‌وه هه‌بێ لیستێک به‌وراده‌یه
ته‌زویر بکات که ئاڵوگۆڕێکی گه‌وره له ژماره‌ی ده‌نگه‌کانیدا
پێک‌بێنێ، مانای وایه که‌لێنێکی گه‌وره له‌ناو پرۆسه‌که‌دا هه‌یه
و به‌پێی ساده‌ترین پێوانه‌ی هه‌ڵبژاردن له دنیای بۆرژوازیشدا ناکرێ
پێی بوترێ هه‌ڵبژاردن. کێ ده‌توانێ ئه‌وه زه‌مانه‌ت بکات که فڵان
لیست ته‌زویری کردوه‌و فڵانی تر نه‌یکردوه!؟ کێ ده‌توانێ بڵێ که‌هه‌ر
ئه‌و لایه‌نه‌ی بانگه‌شه‌ی سته‌ملێکراوی خۆی ده‌کات له هه‌ڵبژاردنه‌که‌دا
له‌به‌رامبه‌ر لایه‌نێکی دیکه‌دا سته‌مکار نه‌بوه!؟
له‌م باره‌دا ئیتر هیچ بایه‌خێک بۆ ده‌نگی خه‌ڵک نامێنته‌وه‌و بڕیارده‌ری
کۆتایی رێکه‌وتن و به‌ندو به‌ستی نێوان هێزه سیاسی- میلیشی یه گه‌وره‌کان
و به‌رژه‌وه‌ندیه سیاسییه جیهانی و ناوچه‌ییه‌کان، له هه‌مان کاتدا
ناکۆکه‌کان، ( ئه‌مریکا و ووڵاتانی عه‌ره‌بی و تورکیا و ئێران) ده‌یبڕێنێته‌وه.
هه‌ربۆیه‌ش پێویستی به‌و ماوه دورودرێژه کرد تا ئاکامه‌کانی هه‌ڵبژاردن
رابگه‌یه‌نرێ. به‌ڵام هێشتاش سێبه‌ری کاره‌سات به‌سه‌ر سه‌ری خه‌ڵکی
عێراق و کوردستانه‌وه نه‌ڕه‌ویوه‌ته‌وه! دوای راگه‌یاندنی ئاکامه‌کانیش
په‌رواێزێک بۆ کێشمه‌کێش و ململانێی توند‌و تیژی لایه‌نه ناکۆکه‌کان
ماوه‌ته‌وه که له پرۆسه‌ی دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵات و داهاتی کۆمه‌ڵگای
عێراق وکوردستاندا خۆی زیاتر نمایش ده‌کات. دووریش نیه پریشکی ئاگره‌که‌ی
جارێکی دیکه ژیان و گوزه‌ران و ئاینده‌ی سیاسی خه‌ڵکی عێراق و
کوردستان بسوتێنێته‌وه!
سه‌ره‌نجام، ئه‌وه‌ی رۆژی 7/3/2010 روویدا نه‌ک ده‌نگدانی خه‌ڵک و
دیاریکردنی نوێنه‌رانی خۆیان نه‌بوو له بڕیاردانێکی ئازادانه‌و
هوشیارانه‌ی خۆیاندا، به‌ڵکو به‌پێی لانی که‌می پێوانه بۆرژواییه‌کانی
ده‌نگدانیش، هه‌ڵبژاردن نه‌بوو! رۆژه‌کانی دوای هه‌ڵبژاردن، پڕوپاگه‌نده‌ی
جه‌نگی لایه‌نه‌کان، کۆبونه‌وه‌ی به‌رپرسانی لایه‌ن عێراقیه‌کان له‌گه‌ڵ
نوێنه‌رانی ووڵاتانی دراوسێی عێراق، ده‌وری راسته‌وخۆی ئه‌مریکاو
ووڵاته عه‌ره‌بیه‌کانی هاوپه‌یمانی له‌لایه‌ک و ده‌وری ئێران له‌لایه‌کی
تره‌وه له پشتیوانی کاندیده‌کانی دڵخوازی خۆیان و بگره دیاریکردنی
پۆسته‌کانی حکومه‌تدا، ئه‌مانه به‌ڵگه‌ی حاشاهه‌ڵنه‌گرن له‌سه‌ر
پووچیی ده‌سته‌واژه‌ی هه‌ڵبژاردن و به‌شداریکردنی خه‌ڵک له دیاریکردنی
به‌رپرسانی سیاسی و ده‌وڵه‌تیدا.
ره‌وتی رووداوه‌کانی دوای هه‌ڵبژاردن و ئه‌وفاکتانه‌ی له‌سه‌ره‌وه
ئاماژه‌یان پێکرا، جارێکی دیکه حه‌قانیه‌تی سیاسه‌تی بایکۆتی حیزبی
کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق کوردستان، سه‌رباری به‌ڵگه‌و فاکته‌کانی ئه‌و
دوو حیزبه که پێش سیناریۆی هه‌ڵبژاردن له‌وباره‌وه خستیانه‌روو،
ئیسپات ده‌کاته‌وه. جارێکی دیکه ئه‌وه بۆ کۆمۆنیسته‌کان و هه‌ڵسوڕاوانی
کرێکاری و ئه‌ندام و لایه‌نگرانی هه‌ردوو حیزب له مه‌حه‌ک ده‌درێته‌وه
که گاڵته‌جاریی هه‌ڵبژاردنی ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی میلیشیای چه‌کداری
ئیسلامی- ناسیۆنالیستی ئه‌و جێگایه نیه که بتوانن وه‌کو سه‌کۆیه‌ک
بۆ به‌رگری له چینی کرێکار‌و به‌هێزکردنی بزوتنه‌وه‌ی کرێکاری سوودی
لێوه‌ربگرن!
27/3/2010
|