١\٣\٢٠١٠ ئاغایه‌تی و کۆیلایه‌تی له کاری سیاسی له کۆمه‌ڵی کورده‌واریدا...!
به‌رله ده‌سپێکی بابه‌ت حه‌زده‌که‌م ئاماژه
به‌خاڵێک بده‌م که ئه‌و بابه‌ته‌م له‌به‌ر چاوخاتری هیچ که‌سێک و
گرۆپێک نه‌نووسیوه به‌تایبه‌تی لیستی گرده‌که که خۆیان به لیستی
گۆڕان ناوزه‌د کرده‌وه چونکه ئه‌وانیش به‌شێکن له‌و نووسینه و خاوه‌ن
ئاغا‌و ڕه‌عیه‌ی خۆیانن.
ڕابردووی خه‌باتی گه‌له‌که‌مان پێمان ده‌لێ حزبه کوردیه‌کان نه‌یانتوانیوه وه‌ک هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک له نه‌ته‌وه‌کانی دونیا سه‌رکرده درووست بکه‌ن به‌ڵکو ئاغایان درووست کردوه. هه‌ڵبه‌ته کاتێکیش ئاغا زۆربوو به‌رژوه‌ندی تاکه که‌س و که‌س په‌رستی په‌یدا ده‌بێت و به‌رژه‌وه‌نده‌یه باڵاکان پشتگوێی ده‌خرێن و نان ده‌که‌وێته ده‌ست ئاغا‌و سه‌رکاره‌کانی ئاغا ڕه‌عیه‌ش تاڵی و ترشی بێت ده‌بێت وه‌ک ڕۆبۆت به‌ده‌ست دار‌و ده‌سته‌کان هه‌ڵسوو که‌وت بکات. ئه‌مڕۆ له‌کوردستان هه‌ر جوله‌یه‌کی هاووڵاتی ده‌بێت وه‌لایه‌کی بۆ حزبێک وئاغایه‌کی له‌گه‌ل دابێت.
ئه‌و سیستمی ئاغایه‌تیه وایکرده‌وه شتێک نه‌بێت له کوردستان ناوی حکوومه‌ت بێت به مانا دروسته‌که‌ی حکوومه‌ت. به‌ڕه‌واڵه‌ت هه‌موو دام‌و ده‌زگاکانی حکوومیه‌کان هه‌ن و به‌ڕێک پێکی هه‌ریه‌ک له‌و ده‌زگا حکوومیانه‌ش لۆگۆی ناوی خۆی به سه‌ره‌وه‌یه و هه‌موو کاروبارێکی ڕۆژانه‌ی هاووڵاتیان ڕاده‌په‌ڕێنن ته‌نیا مه‌سه‌له‌ی پاره‌و یاسا نه‌بێت ئه‌وه له‌ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وان دانیه و ئه‌و له‌لایه‌نه ده‌بێت ئاغا‌و سه‌رکاره‌کان باسی لێ بکه‌ن وبڕیاڕی له‌سه‌ربده‌ن له‌وانیه تۆ بپرس بڵێیت هۆکاری ئه‌و ئاغا سالاریه چیه ئه‌مڕۆ له‌کوردستان؟ . بۆچ خه‌ڵک ئه‌م سیستمه‌ی ئاغایه‌تیان لا قبوڵه؟ وه‌ڵامه‌کان زۆر ئاسانه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی له‌سیستمی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت ئاگادارن. ئه‌و میزانیه‌ی له به‌غداو دێته کوردستان ده‌بێت یه‌که‌مین جار بچێته خه‌زیێنه‌ی هه‌ردوو ئاغاکه و له‌وێ ئه‌وانیش به‌ووردی وه‌ک برا له نیێوان خۆیاندا به‌شه شێری ئه‌و میزانییه گل ده‌ده‌نه‌وه بۆخۆیان به‌شگه‌لێکیش بۆ داموده‌زگا به‌ناو حکوومیه‌کان وه‌ک بودجه دیاری ده‌که‌ن.
عه‌رب مه‌سه‌لیه‌کیان هه‌یه ده‌ڵێن (السمک خایس من راسها) واته ماسیه‌که له‌لای سه‌ریه‌وه گه‌نیوه. ئه‌و ئاغایانه که به‌وجۆره یاری به‌و میزانییه ده‌که‌ن ده‌زانن ئه‌و به‌زم ڕه‌زمه‌ی پاره‌لێدانه له حکوومه‌تی ناوه‌ندی زۆر بۆگه‌نتره له‌وه‌ی له‌کوردستان ده‌کرێ له‌به‌ر ئه‌وه ماسیه‌که له‌سه‌ره‌وه گه‌نیوه و لێپێچینه‌وه نیه له لایه‌ن ده‌زگایه‌کی حکوومه‌ت ناوه‌ند له میزانیه‌ی کوردستان. کاتێک که ده‌نگی ناڕه‌زایش له کوردستان دروست ده‌بێت هه‌رزوو به‌زوو ئه‌گه‌ر بۆیانکرا ئه‌و ده‌نگه کپ بکه‌ن و به مشتێک پاره‌و دیاری کپ بکه‌ن باشه ئه‌گه‌ر نه‌کرا ئه‌وا تۆمه‌تێکی شه‌رف یا په‌یوه‌ندی به تیرۆرستی ده‌خه‌نه پاڵ و که‌رامه‌تی ده‌شکێنن یا به‌ئاسانی کابرا شوون بزر ده‌که‌ن. جاران له‌سه‌ده‌می خه‌باتی شاخ و پێشمه‌رگایه‌تی حزبایه‌تی وه‌سیله‌یه‌ک بوو بۆ ئامانجێکی پیرۆز ئێستا حزب بۆته ده‌زگایه‌کی ئیستخباراتی و ڕاپۆرت نووسین و له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی و مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئاغایه‌تی و پاراستنی ده‌سکه‌وته‌کانی ئاغا‌و بنه‌ماڵه‌که‌ی. به‌ڕاستی مێژووی خه‌باتی ئه‌و حه‌فتا هه‌شتا ساڵه‌ی ڕابردووی گه‌له‌که‌مان له‌م به‌شه به‌ناو نمیچه ئازاده وای له کوردی به‌شه‌کانی تری کوردستان کردوه ئه‌وانیش ساردکرده‌وه له‌خه‌بات وه‌ک کوردێکی ڕۆژهه‌ڵات گووتی به‌خوا برا هه‌ڵس و که‌ووتی ئه‌و سه‌رکردانه‌ی باشور ئێمه‌شیان له کوردایه‌تی خه‌ساندو سارد کرده‌وه و وایان کرد به‌شێکی زۆر له هه‌ڤاڵانمان چه‌ک دابنێن و ڕووبکه‌نه‌وه شار وه‌ک هاووڵاتیه‌کی بێ حه‌ول و قوه‌ت له‌ژێر چه‌تری ده‌وڵه‌ت بژین یا ئه‌وه‌تا ڕێگه‌ی هه‌نده‌رانیان هه‌ڵبژارد و له تاراوگه نیشتنه‌وه. ئه‌وه‌ی ماوه بیڵێم ئه‌وه‌یه که کورد له‌دیرۆکدا ته‌نیا ئاغای درووستکردوه نه‌وه‌ک سه‌رکرده .
ئه‌لمانیا
|