ئایا حکومه‌تی کوردستان خۆی ئاماده کردووه بۆ به‌رگریکردن له ئه‌نفلوێنزای به‌راز- Influenza A H1N1 ؟
گوڵاڵه پشده‌ری
ئه‌و نه‌خۆشییه جیهانییه جاریوایه له نێوان چه‌ند هه‌یڤێکدا بڵاو ده‌بێته‌وه و ده‌بێته هۆی نه‌خۆشی و مه‌رگی زۆرکه‌س.مرۆ ئه‌گه‌ری ئه‌وه ده‌کات که ئه‌گه‌ر نه‌خۆشی جیهانی ئه‌نفلوێنزا ته‌شه‌نا بکات،له‌وانه‌یه 1 له نێوان 3 که‌س نه‌خۆش بکه‌وێت.پێشتر ناتوانرێت پێشبینی ئه‌وه بکرێت چه‌ند که‌س زۆر هیلاک ده‌بن یان ده‌مرن.Influenza pandemics که به هه‌ڵامه‌تی جیهانیش ناسراوه و له هه‌موو وه‌رزێکیشدا پێش دێت له نێوان 10 تا 50 ساڵ جارێک دێته پێش .چه‌رخی ڕابردوو 3 هه‌ڵامتی جیهانی زۆر گران ڕووی دا:
*هه‌ڵامه‌تی ئیسپانیایی له
ساڵی 1918دا بوو به هۆی مه‌رگی 40 ملیۆن که‌س به هۆی ڤایرۆسی جۆری
H1N1،
ئه‌نفلوێنزای جیهانی چۆن دروست ده‌بێت؟
ئه‌و جۆره هه‌ڵامه‌ته به ڕێگه‌ی ڤایرۆسێکی نوێ که تایبه‌ته به ئینفلوێنزا دروست ده‌بێت.جارێ که‌س ئه‌و ڤایرۆسه‌ی وه‌رنه‌گرتووه تاکو له‌شی هێزی به‌رگری دروست بکات.چۆنکه ڤایرۆسه‌که نادیاره/نه‌ناسراوه،ئینجا تا ئێستا ڤاکسینێکی بۆ ده‌ستنیشان نه‌کراوه یان نه‌یان توانیوه دژه‌وانه‌یه‌کی بۆ بدۆزنه‌وه.ئه‌و ڤایرۆسه بێ دژه‌وانه یان بێ ڤاکسین ده‌توانێت زۆر خه‌ڵک نه‌خۆش یان زۆر هیلاکیان بکات.ئه‌و ڤایرۆسه له ڕێگه‌ی هه‌واوه و دوای کۆخه‌کردن،پژمین یان قسه‌کردن بڵاو ده‌بێته‌وه.به‌و شێوه‌یه خه‌ڵک به ئاسانی ئه‌و ڤایرۆسه ده‌گرنه‌وه.چۆنکه زۆر له خه‌ڵکان سه‌فه‌ر ده‌که‌ن،له‌م شوێن و له‌و شوێن ده‌گوازنه‌وه،ده‌شێ ئه‌و ڤایرۆسه نوێیه خۆی زوو له سه‌رانسه‌ری جیهاندا بڵاو بکاته‌وه.
ڤایرۆسی نوێی هه‌ڵامه‌ت چۆن دروست ده‌بێت؟
ڤایرۆسی نوێی ئه‌نفلوێنزا
به چه‌ندین جۆر په‌یدا ده‌بێت. ڤایرۆسی ئه‌نفلوێنزا له ئاژه‌ڵدا
وورده‌وورده خۆی ده‌گۆڕێت وه‌ک ڤایرۆسێکی نوێ و ده‌بێته هۆی ڤایرۆسی
ئه‌نفلوێنزای مرۆ. له تووشبوون به هه‌ڵامه‌تی ئاسایی مرۆ ده‌توانێت ده‌رمان بۆ به‌رگریکردن له به‌رامبه‌ر به‌و ڤایرۆسه به‌کار بێنێت به‌ڵام کاتێک که مرۆ تووش به هه‌ڵامه‌تی جیهانی دێت،نه‌خۆشییه‌که‌ی زۆر گرانه و چاره‌سه‌ریشی دژواره.
ئه‌و که‌سانه‌ی که ریسک فاکته‌ریان هه‌یه بۆ تووشبوون:
ئه‌نفلوێنزای مه‌کسیکی یان به‌راز:
لێره‌دا هه‌ندێک ڕوونکردنه‌وه له باره‌ی ئه‌نفلوێنزای مه‌کسیکی/ ئه‌نفلوێنزای به‌راز ده‌خه‌ینه ڕوو. ئه‌نفلوێنزای جیهانی وه‌ک ده‌زانین کاتێکه که هه‌وکردنێکی به‌رچاو به ڕێگه‌ی ڤایرۆسێک که نه‌ناسراوه و تا ئێستا هیچ دژه‌وانه‌یه‌کی بۆ نه‌دۆزراوه‌ته‌وه جیهان ده‌گرێته‌وه.
کاتێک مرۆ ده‌توانێت ئه‌و ڤاکسینه بدۆزێته‌وه که ڤایرۆسه‌که بتوانێت ده‌ستنیشان بکات.ئێمه ئێستا له قۆناغێک دایین که له باڵه‌نده‌کانیشه‌وه ئه‌نفلوێنزا ده‌گرینه‌وه که‌به ڕێگه‌ی ده‌رهاویشته‌ی په‌له‌وه‌ر وباڵه‌نده‌کانی نه‌خۆش بڵاو ده‌بێته‌وه.ئینجا به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان و په‌یوه‌ندی مرۆ له گه‌ڵ باڵه‌نده و ئاژه‌ڵ ئه‌و ڤایرۆسه‌ی بۆ مرۆو ده‌گوازرێته‌وه. ئه‌نفلوێنزای مه‌کسیکی یان له سه‌ره‌تادا به ئه‌نفلوێنزای به‌راز یان به ئه‌نفلوێنزای نوێی A ,H1N1 Influenza ناوبرا نه‌خۆشییه‌کی هه‌ڵامه‌تی جیهانییه که به‌شێکه له خانه‌واده‌ی ڤایرۆسی H1N1 ی ڤایرۆسی ئه‌نفلوێنزای به‌راز.ئه‌و ڤایرۆسه له‌مانگی 3ی ئه‌مساڵدا2009 له مه‌کسیک سه‌ری هه‌ڵدا.
دوای مانگێک ئه‌نفلوێنزای به‌راز له مه‌کسیکه‌وه به‌ره‌و وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکاوه به خێرایی بۆ وڵاته‌کانی دیکه جیان ڕۆیشت. 11ی مانگی 6ی ئه‌مساڵ ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی WHO ڕایگه‌یاند که بڵاوبوونه‌وه‌ی Influenza A (H1N1) په‌تای جیهانییه و له ڕۆژی 16ی مانگی 7ی ئه‌مساڵدا ئه‌و ڕێکخراوه ووتی که ڕێژه‌ی تووشبووان له مه‌کسیکدا ئه‌وه‌نده زۆره که به ئه‌ژمار نایه‌ت.
به گوێره‌ی ژماره‌کانی ناوه‌ندی ئه‌و‌روپی بۆ به‌رگریکردن له نه‌خۆشییه‌کان و کۆنترۆڵ واته: the European Centre for Disease Prevention and Control (ECDC))) له 23ی مانگی 7ی ئه‌مساڵدا ژماره‌ی 143.841 تووش به‌و ڤایرۆسی influenza A(H1N1) بوون و ژماره‌ی 812 که‌سیش کۆچییان کردووه.
نیشانه‌کانی ئه‌نفلوێنزای مه‌کسیکی:
به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمای جه‌سته(تا)،له‌رز،ژانه‌سه‌ر،ئازاری ماسولکه،بێهێزبوون / ماندووی،کۆخه‌ی وشک که ماوه‌یه‌کی درێژ ده‌خایه‌نێت و تێکچوونی مه‌یلی خۆراک. ماوه‌ی ده‌رکه‌وتنی ئه‌و نه‌خۆشییه له نێوان 2 تا 4 ڕۆژدایه.
بێهێزی،ماندووبوون،ژانه‌سه‌ر،ئێشی ماسولکه،تاوله‌رز،به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمای جه‌سته،قوڕگ ئێشه،ئێڵنجهاتن و ئاو/چڵمی لووت به‌ربوون.ماوه‌ی ده‌رکه‌وتنی ئه‌و نه‌خۆشییه له نێوان 24 تا 72 کاتژمێره. ده‌بینین که نیشانه‌کانی ئه‌و دوو باره جیاوازییه‌کی که‌می هه‌یه.
ره‌چاوکردنی خاڵه‌کانی ته‌ندروستی بۆ به‌رگریکردن له تووشبوون به ئه‌نفلوێنزا:
ڤایرۆس ده‌توانێ له‌سه‌ر ده‌ست خۆی جێگر بکات بۆنموونه کاتی تۆقه‌کردن یان ده‌ست له که‌سانی تووشبوو بدرێت.ئینجا پێویسته زووزوو ده‌سته‌کانت بشۆی و وشکیان بکه‌یه‌وه.
• که‌متر ده‌ست له چاو،گوێ
کوونه‌لووت و ناوده‌م بده،
ده‌ورووبه‌روو و که‌لوپه‌لێک
که کاری پێده‌کرێت وه‌ک ئامێره‌کانی چێشتخانه و ده‌ستگره‌ی ده‌رگا‌کان
به‌رده‌وام پاک بکه‌وه،به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ئه‌وان به ڕێگه‌ی که‌سانی
نه‌خۆش به‌کار هاتوون. ئه‌گه‌ر له نزیک که‌سانی نه‌خۆشدای(که‌سێک که هه‌ڵامه‌تی هه‌یه)؟ هه‌وڵ بده زۆر لێی نزیک نه‌بییه‌وه و دوای ده‌ستلێدان ده‌سته‌کانت بشۆیه‌وه. • به‌کارهێنانی ده‌سماڵ کاغه‌زی پێویسته له کاتی کۆکه‌کردن یان پژمین. • ئه‌گه‌ر تووشی هه‌ڵامه‌ت بووی، چوونه ده‌ره‌وه ئه‌گه‌ری بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌یه.
• ئه‌گه‌ر تووشی هه‌ڵامه‌ت
بووی و پله‌ی گه‌رمای جه‌سته‌ت له 38 پله به‌رزتر بوو،باشتروایه
پشوو بده‌ی و له ماڵدا بمێنییه‌وه. • گوێگری/ گوێڕایه‌ڵی ئامۆژگاری و زانیارییه-کانی ڕه‌چاوکردنی خاڵه‌کانی ته‌ندروستی لایه‌نه‌په‌یوه‌ندیداره‌کان له ڕێگه‌ی رادیۆ،ته‌له‌فزیۆن و نووسراوه بڵاوکراوه‌کان بکه.
چاره‌سه‌ری به ده‌رمان:
بۆ ئه‌و باره ده‌رمانێک هه‌یه که پێش به زیادبوون و ته‌شه‌ناکردنی ڤایرۆس ده‌توانێ بگرێ به ناوی Tamiflu یان Oseltamivir و Relenza .ئه‌و ڕێگه‌چاره‌سه‌رییه بۆ هه‌موو که‌سێکی نه‌خۆش پێویست ناکات.هه‌ندێک نه‌خۆش بێ ئه‌و ده‌رمانه‌ش چاک ده‌بنه‌وه. بۆ هه‌ندێک که‌س باشتروایه به‌کار بێت وه‌ک:ئافره‌تانی دووگیان،منداڵانی ژێر ته‌مه‌ن دوو ساڵ و ئه‌و که‌سانه‌ی که پزیشک به‌سوود و به پێویستی ده‌زانێ. چۆنکه له هه‌موو حاڵه‌تێکدا ده‌بێ پزیشک بڕیار بدات له سه‌ر به‌کارهێنانی ئه‌و ده‌رمانه و له هۆڵه‌نده به تایبه‌تیش بێ نووسراوی پزیشک هیچ ده‌رمانخانه‌یه‌ک ئه‌و ده‌رمانانه به نه‌خۆش نادات.
ده‌رمانی دژه‌ڤایرۆس چۆن کاریگه‌ری هه‌یه؟
• ئه‌و ده‌رمانانه ماوه‌ی نه‌خۆشی له یه‌ک تا دوو ڕۆژ که‌متر ده‌کاته‌وه، • به ڕێگه‌ی ئه‌و ده‌رمانانه که‌سانی نه‌خۆش که‌متر نه‌خۆشییه‌که ده‌گوازنه‌وه بۆ که‌سانی دیکه، • ده‌رمانی دژه‌ڤایرۆسه‌کان ناتوانن به ته‌واوی به‌رگری له تووشبوون به ڤایرۆس بکه‌ن، • ده‌رمانی دژه‌ڤایرۆسه‌کان کاریگه‌ری کاتییان هه‌یه.
ئایا ڤاکسین(کوتان) هه‌یه دژ به ئه‌و ڤایرۆسه نوێیه‌ی که مرۆ تووشی ئه‌نفلوێنزا ده‌کات؟
تا ئێستا هیچ ڤاکسینێک له به‌ر ده‌ستدا نییه دژ به‌و ڤایرۆسه نوێیه‌ی ئه‌نفلوێنزا که بتوانێ مرۆ بپارێزێت. به‌ڵام لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان و زانست له هه‌وڵدانی پێکهێنانی ئه‌و ڤاکسینه‌ن.
حکومه‌تی هۆڵه‌نده له
ئێستاوه بڕێکی پێویستی له‌و ڤاکسینانه‌ی که بڕیاره بێنه به‌رده‌ست
کڕیوه بۆ کاتی پێوسیت بۆ ته‌واوی دانیشتوانی ئه‌و وڵاته.چاوه‌ڕوان ده‌کرێت
که ئه‌و ڤاکسینه له وه‌رزی پاییزی ئه‌مساڵدا ئاماده بێت.
حکومه‌ت ڕۆڵی چییه؟
بۆ به‌رگریکردن له ڤایرۆسی نوێ ی Influenza A(H1N1) حکومه‌تی کوردستان باشتروایه خۆی ئاماده بکات،چۆنکه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌کرێت که ئه‌و ڤایرۆسه که‌سانێکی زۆر له یه‌ک کاتدا نه‌خۆش بکات.ئینجا خۆئاماده‌کردن دژ به‌و ئه‌نفلوێنزایه جیهانییه پێویسته.
حکومه‌ت و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به تایبه‌ت پێویسته پلان داڕێژن بۆ ئه‌وه‌ی که کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستانی له‌کار نه‌که‌وێت و به‌رده‌وام بێ له ژیانی ئاسایی خۆی له کاتێکدا که خه‌ڵکێکی زۆر نه‌خۆش ده‌که‌ون.بۆ نموونه لایه‌نی ئابووریه‌که‌ی و هه‌بوونی خۆراکی پێویست و گونجاو به ڕاده‌یه‌کی باش و به‌خشینی ووزه و ئاوی پاک و پێویسته له‌و کاره‌دا خه‌مساردی نه‌بێت. هه‌روه‌ها دابینکردنی ده‌رمانی پێویست و کوتان له به‌رنامه‌دا بێت و له په‌نا ئه‌وه‌شدا ئاماده‌کاری و به‌خشینی زانیاری و ڕۆشنبیری له‌و بارانه‌وه له ناو کۆمه‌ڵگه‌که‌ماندا زۆر خاڵیکی ئه‌رینییه و باشتروایه هه‌ر له ئێستاوه ده‌ستی پێبکرێت.
___________________ ئه‌مستردام 9 ی سێپته‌مبه‌ری 2009
|