١٣\٨\٢٠١١
ئایا راستیێک هه‌یه،
ناوی به‌رژوه‌ندیی نه‌ته‌وایه‌تی بێ؟
ئه‌نوه‌ر فه‌تاح محه‌مه‌دئه‌مین
من هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ئه‌وه ده‌ڵێم نه‌خێر، هه‌ڵبه‌ته کۆمه‌ڵێکی که‌می
کۆمه‌ڵ ئه‌و باوه‌ڕه‌یان هه‌یه و به هوشیاری و ناهوشیارییه‌وه خاوه‌نی
ئه‌و بیروباوه‌ڕه‌ن، که به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وایه‌تی له سه‌روو هه‌موو
به‌رژوه‌ندییه‌کانی دیکه‌وەیه، به‌ڵام که‌سێک ده‌ستی به‌ده‌سه‌ڵاته‌وه
نه‌بێت یان لە هه‌وڵی بەدەستهێنانی ده‌سه‌ڵاتدا نه‌بێت، هیچ پێناسه‌یه‌کی
بۆ ئه‌و قسه‌یه نییه، چونکه به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وایه‌تی
خۆشباوەڕیییە (وه‌همه) و وشه‌یه‌کی بێوانایه و لەوەش واوەتر ده‌ستکردی
نه‌ته‌وه‌چییه‌کانه بۆ بەدەستەوەگرتنی ده‌سه‌ڵآت یان بڕینی قاشێک له
کێکی ده‌سه‌ڵآت.
کۆمیونێتی له‌وخه‌ڵکانه پێک دێت، که یه‌ک زمانیان یان چه‌ند
زمانێکیان هه‌یه و هه‌ر هه‌مووشیان له دروستکردنی ئه‌و زمانه‌دا به‌شدارن،
که مه‌رج نییه هه‌موو دروستگه‌ری ئه‌و زمانه کورد بنه‌چه‌یە بن یان
هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌کی دیکە بن، یان هه‌ر کۆمیونتێکی دیکە بن، به‌ڵکو ئه‌وکه‌سانه‌ی
که له‌شوێنک ده‌ژین، بۆ به‌رده‌وامیدان بە ژیان، پرۆسێسی دروستکردنی
کۆمه‌ڵگەکه ده‌که‌وێته سه‌رشانیان، هەروه‌ها له خۆشی و ناخۆشی ئه‌و
کۆمه‌ڵگەیەدا به‌شدار ده‌بن و لەولاوە به‌شێک له که‌سه ڕامیارەکانی
کۆمه‌ڵگەکه ده‌یانه‌وێت خەون و داخوازییه‌کانی کۆمه‌ڵگەکه بکه‌نه
دروشمسازی و نەتەوه‌که بکه‌نه خاوه‌ن خه‌وێک، که به‌دەسەلاتگەیشتنی
ئەو رامیارانە گشت خه‌ونه‌کان ده‌بنە به واقیع، هه‌ڵبه‌ته ئەم ئەرکە
لەڕێی بە پارتییکردنی خەڵکەکە و لە سایەی پارته‌وه، که پارت بنەماڵەی
فه‌رمانره‌وا دروست ده‌کات و نەتەوەی پێ ڕزگار ناکرێت، بەڵام وەک
دەبینین نەتەوەی پێ دارکاری ده‌کرێت و پێ گێل ده‌کرێت. به‌و دروشمانه‌ی
که باس له به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وەیی ده‌کەن، هه‌موو کاتێک پارت ترسێک
له که‌سه‌کاندا دروست ده‌کات، که ئه‌و پارته نه‌ته‌وەییانه نه‌بن،
ئیدی هه‌موو مه‌ڕه‌کان (خه‌ڵک) گورگی وڵاته دراوسێکان ده‌یانخوات.
من ده‌ڵێم به‌شێکی کۆمەڵگە پشتگیری دروشمی به‌رژه‌وه‌ندی نشتمانی ده‌کات،
که خۆشباوەڕییە. ئه‌وه‌تا خاوه‌ن پارته نه‌ته‌وەیییه‌کان به‌ڕاست و
چه‌پدا کوردستان هه‌راج ده‌که‌ن و کردووشیانه و هه‌ر له‌ژێر شه‌کانەوه‌ی
ئه‌و ئاڵایه‌ی که لە ئاوات و داخوازییە مرۆییەکانی خەڵک پیرۆزتریان
کردووە، لە راستیدا پارچە قوماشێک وەک نیشانەی دەسەلات و سەروەری چین
یا پارتێک، پیرۆز نییه و وەک دەبینین لەم سەر تا ئەو سەری دونیا
دەسەڵاتدارەکان خاک و نەتەوه و سامانە نیشتمانییەکە به‌یه‌که‌وه لە
مەزادخانەی بازار-ئازاد‌دا هه‌راج ده‌کرێن، ئەندامانی نەتەوە زیندانی ده‌کرێن
و به‌رده‌وام بە شێوەی جۆراوجۆر ئەشکەنجە ده‌درێن، لەولاوە لەبەردەم
دەسەلات و زاڵی کۆمپانییە جیهانلوشەکاندا تەنیا ڕۆڵی پاسەوانی بیرەنەوت
و کارخانە و بانک و زیندانەکان دەبینن. گشت هەوڵی دەسەڵاتداران یا
دەسەلاتخوازان لە دروستکردنی ئەو خۆشباوەڕییانەدا (سەروەری نەتەوە،
نیشتمان، ئاڵا، بەرژەوەندی نەتەوەیی و هی دیکە) بەڵاڕێدابردن و چاوبەسی
تاکەکانی کۆمەڵگەیە لە پرسە سەرەکییەکە کە پرسی بوونی چینە نایەکسان و
دژ بەیەکانە و دەیانەوێت ئه‌وه لە بیری خەڵک بەرنەوە، که کێشه‌ی
چینایه‌تی له‌ناو کۆمەڵگەدا وه‌ک پشکۆ ده‌گه‌شێته‌وه ، وەک (ئه‌نجلس)
دەڵێت “کۆماری دیموکراتی ناتەبایی نێوان چیینه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان له‌ناو
نابات، به‌ڵکو به‌پێجه‌وانه‌وه زه‌مینه‌ی به‌یه‌کدادانی ئه‌و دوو چینه
بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و ناتەباییه خۆش ده‌کات. هه‌موو ئه‌و دروشمانه بێ
بەها ده‌مێننه‌وه، ئه‌شێت بۆ ماوه‌یه‌ک کۆیله پارێزگاری له کۆیله‌یه‌تی
خۆی بکات، له دویدا یان ئه‌وه‌تا به نێله‌ی ملمان ڕازی بیین، یان
ئازادی له هه‌موو چه‌وسانه‌وه‌یه‌ک و نادادپەروەرییه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی
بەدەست دەهێنین. گۆڕینی جۆری نێله‌ی ملمان، هیچ کات ئازادی نییه، به‌ڵکو
به‌رده‌وامیی کۆیلەتییەکه‌مانه”.
وڵاتانی خۆرهەلات، ئاره‌زووی سه‌رۆک به‌ڕێوه‌یانده‌بات، نه‌ک شتێکی
دیکە، ئیتر باش بێت یان خراپ، پرسەکە پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی خێزانه‌که‌یانه
و گشت یاسا و پیرۆزییه‌کانی کۆمه‌لگە له‌سه‌ر کا‌خه‌ز به‌مردویه‌تی ده‌مێنێته‌وه
و بەو جۆرە ده‌سه‌ڵات و بنەماڵەی فه‌رمانڕه‌وا مافی ڕه‌هایان بۆ خۆیان
مسۆگه‌رکردووه و ده‌که‌ن و ئەگەر یه‌کگرتنی خه‌ڵکی بۆ پاراستنی مافه‌کانی
خۆی لە ئارادا نەبێت و خه‌بات بۆ سەپاندنی مافی ژیانیان بکەن و مسۆگه‌ر
بکه‌ن، ئەوا هیچ شتێک نییه بتوانێت سنوور بۆ ده‌سه‌ڵات و مشەخۆرییان
دابنێت، بەڵێنی پیاوه ڕامیارەکان چ له ده‌سه‌ڵاتدا بن یان له ده‌ره‌وه‌ی
ده‌سه‌ڵات، یه‌ک شتن و جیاوازیان نییه، تەنیا ئامانجیان، فریودان و
دەستی دەستی پێکردنی خەڵک و چاوبەسی خەڵکانی خۆشباوەڕە.
ئه‌وانه‌ی سامان و داهاتی نەتەوە لوش ده‌ده‌ن، هه‌ڵبه‌ته له‌ژێر
دروشمی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌تاوایه‌تییدا بۆ خۆیانی ده‌یبه‌ن و نەتەوه‌که‌ی
لێ بێبه‌ش ده‌که‌ن. له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان هەر جەنگێک پێویست
بێت، دەیکەن و هەزارانی ناهوشیار لە ئێمەی بۆ بەکوشت دەدەن، به‌ڵآم
لەپێناو ژیان و داخوازی و خەونی ئەو نەتەوەدا کە بەناوییەوە
دەسەڵاتداری دەکەن، ئامادە نین فلسێک لە سەرمایەکانیان یا ساتێک پشوو و
خۆشی و گەشتەکانیان بکەنە قوربانی یا ببەخشن، بەڵام هەر کات
هاوبەرژەوەند و هاوچینە ناوچەیی و جیهانییەکانیان داوایان لێ بکەن،
تەنانەت ئامادە دەبن ئاو و هەوا و خواردن لە خەڵک یاساخ بکەن.
ئه‌گه‌ر سه‌یرێکی ده‌وروپشتی عیراق بکه‌ین له پارته شۆڕشگیره‌کانیانه‌وه
له فه‌له‌سگین له کوردستان ،عیراق، مێر، سوریا، لیبیا هتد، چۆن بونه‌ته
خوێنه‌خۆری نەتەوە وده‌یانکه‌ن به خۆراکی ده‌بابه‌و تفه‌نگه‌کانیان،
که به‌ده‌یه‌ها ساڵ نه‌یان توانییوه گوله‌یه‌ک به‌رامبه‌ر ئه‌و که‌س
وڕژێمانه بته‌قێنن که سه‌رۆکایه‌تی ئه‌و پارتانه کردویانه به‌دوژمنمان،
له‌پێناو مانه‌وه‌ی خۆیان.
وەک ئەزموون لەم دونیایەدا خه‌ڵک له‌سه‌ر داخوازی و پێداویستییه‌کانیان
یه‌ک ده‌گرن، نه‌ک له‌سه‌ر دروشمێکی خەیاڵی که به‌رژه‌وه‌نی نه‌تەوایه‌تی
پێده‌وترێت. له‌نه‌ته‌وه‌دا ده‌وڵه‌مه‌ند و هه‌ژار هه‌ن، که هیچ
بەرژەوەندییەکی هاوبەش له‌نێوانیاندا نییه، کرێکارێکی ئینگلیز له‌تەک
کرێکارێکی نه‌ته‌وه‌یه‌کی دیکە له‌سه‌ر پێداویستییه‌کانی ڕۆژانه‌مان یه‌ک
ده‌گرینه‌وه، نه‌ک لەسەر بنەمای نه‌ته‌وایه‌تیمان، که خۆی ئه‌و وشه‌ی
نه‌ته‌وه و نشتمانپه‌روه‌رییە هه‌ر له خۆرهەڵاتدا زیندووه، تا ڕاده‌یه‌ک
وا خۆشبەختانه به شێوه‌یه‌کی پراکتیکی نه‌ک تیئۆری، له ئاوابووندایه.
پرسی چه‌وسانه‌وه پرسێکی ئابوورییه، سه‌رمایه‌داری کوردستان، کرێکاری
عیراقی به‌ته‌مه‌ڵ و ترسناک ده‌زانێت و بە بومبێکی ته‌وقیتکراوی ده‌زانێت،
هەر بۆیە، لە کاتێکدا ڕێژەی بێ‌کاری چ لەنێو دەرچوانی خوێندگەکان و چ لە
بەش و ناوچەکاندا لە ئاستێکی زۆر بەرزدایە، کەچی کرێکار لە ده‌ره‌وه‌ی
وڵاتیش دەهێنێت، چونکە زیاتر دەتوانێت ناجاریان بکات و بیانچه‌وسنێته‌وه
و مامەڵەیه‌کی زۆر نامرۆڤانه‌شیان له‌تەکدا بکات.
کالێفۆرنیا له خۆرهه‌ڵاتی ئه‌مه‌رێکا، زه‌وی مه‌کسک بوو و فرۆشراوە به
ئه‌مه‌رێکا، ئێستا ئه‌گه‌ر وانه‌بایه، خه‌ڵکی کالیفۆرنیا له جیاتی
ئەوەی ئه‌مه‌رێکی بن، مه‌کسیکی ده‌بوون و هیچیش له پرسەکان نه‌ده‌گۆڕا.
بۆیه بەڵگە له نوسین و شاره‌زایی و قاڵبوون واتای له بیروباوه‌ر
زیاتره، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌مان بۆ ده‌سه‌لمێنێت، که‌هه‌موو ڕۆژێک هه‌ڵسوکه‌وتی
پارته نەتەوەییه‌کانی دونیا خێراتر ڕووه‌و سه‌رەنوێلکی مێژوو مل ده‌شکێنن،
هێزی چه‌پڵه‌لێدان و ورەی ڕامیاریی نەتەوەیی، بێجگه له ئەهریمەن
دروستکردن، له مێژوودا هیچی دیکەی ڵێ دروست ناکرێت.
ده‌وڵه‌ت به ئازار و سه‌رکوتکردنی به‌شێکی زۆری کۆمه‌ڵ دیته دی و به‌هۆی
چه‌کداره‌کانیانه‌وه پارێزگاری لێده‌که‌ن و ڕوحی چه‌کداری هه‌مان شته
به‌هه‌ر جلێکه‌وه بێت، هه‌مان روحییه‌تی هه‌یه، که پارێزگاری ده‌سه‌ڵاتی
پارت و سه‌رکردایه‌تیه‌که‌یه‌تی له‌لایه‌ک و ڕەشەکوژیی خه‌ڵکی له‌لایه‌کی
دیکەوە دەکات. ئه‌وه‌تا له هه‌موو دونیادا خه‌ڵکی به‌ره‌نگاری
ناڕەوایەتی ده‌سه‌ڵات ده‌بێته‌وه، ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌ت هی خێزان و
چینی فه‌رمانڕه‌وایه،نه‌ک نەتەوە وه‌کو پیاوه پارتییه‌کان کاوێژی ده‌که‌ن،
یاسا ته‌نها بۆ ڕاگرتنی خه‌ڵکی ژێرده‌سته بوونی هه‌یه و ده‌سه‌ڵاتداران
ده‌پارێزێت، ته‌نها ئه‌و یاسایه، یاسایه که ڕێکەوتنی کۆمەلایەتیدا
بەرژەوەندی و خواستی کۆمەڵگە دابین دەکات، نه‌ک ئەو ملهوریاسایانەی کە
به ئاره‌زووی پارت و پارلەمانتاران دەسەپێندرێن. ئه‌وانه‌ی باوه‌ریان
به بەڵێن و په‌یمانی پارته، که‌سانێکن، که ئاسۆی بیرکردنه‌وه‌یان ته‌سک
و نارۆشنه، وەک (ئه‌نجلس) ده‌ڵێت “ده‌سه‌ڵات ته‌نها له‌پێناو خاوه‌ن
موڵکه‌کان و خزمه‌تکردنی په‌یوه‌ندییه‌کانیاندایه”.
ماڵپه‌ڕی ئه‌نوه‌ر فه‌تاح محمه‌دئه‌مین
|