١٥\٢\٢٠١١
ئایا
رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بێ ئه‌مه‌ریکا و
ڕۆژئاوا و ئیسرائیل شیاوه؟
هێمن
له‌سه‌ره‌نجدانی یه‌که‌مدا، به‌ڵێ رۆژه‌هه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سه‌ر به‌خۆ و
بێ موداخه‌له‌و ده‌ست تێوه‌ردانی ئه‌مه‌ریکاو ئیسرائیل و هه‌رده‌سه‌ڵاتێکی
تر نه‌ک هه‌ر شیاوه به‌لکوو مافی ڕاسته‌قێنه‌و چاره‌نوسینی هه‌روڵات و
ناوچه‌یه‌که سه‌ربه‌خۆوسه‌روه‌ر و حاکم و فه‌رمان له‌سه‌ردان و جێبه‌جێکردنی
ئه‌رکه‌کانی به‌رێوه‌به‌ری ناوخۆیی و سیاسه‌ته‌کانی ده‌ره‌کی بێ.
به‌ڵام خوێندوه‌ی دووهه‌م و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌ی ئه‌و پرسیاره دوو به‌رژه‌وه‌ندی
سیاسی و ومه‌نافه‌عی ئابووری ده‌سه‌ڵاتانی زلهێز و خاوه‌نه‌کانی به‌شی
به‌رهه‌م هێنان به گشتی و چه‌ک و که‌رسته‌ی سه‌ربازی به تایبه‌ت ده‌گرێته
که ئه‌وه‌ش موعاده‌له‌ی سه‌ربه‌خۆیی و سه‌روه‌ریی وڵاتان ده‌گۆڕرێ و
پرسی حاکه‌مییه‌تی هه‌رێمه‌کانی ده‌وڵه‌مه‌نه به سه‌رچاوه‌کانی
سرووشتی ده‌باته خانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی و چه‌و‌ساندنه‌وه‌ی
گه‌لانی ژێرده‌ست.
بۆ گه‌یشتن به وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی سه‌ره‌وه پێویسته
چاوخشاندنێکی خێرا له په‌ێماننامه‌کانی نێو نه‌ته‌وه‌یی بکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی
بزانیین سه‌روه‌ری و حاکه‌مییه‌تی وڵاتانی چه‌لون پێناسین و دیاری
کراوه‌و فاکتۆره‌کانی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ی سنووره‌کانی سه‌ربه‌خۆیی وڵاتان
چن؟
سه‌روه‌ری و سه‌ربه‌خۆیی وڵاتێک به پێی کۆنواسیۆنه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی
بمشێوه‌یه‌ی خواره‌وه نوسراوه‌ته‌وه:
سه‌ره‌وه‌ری یان سه‌ر به‌ستی وڵاتێک به ده‌سه‌ڵات و مافی سه‌ربه‌خۆیی
فه‌رمان به‌سه‌رداکردن و جێبه‌جێکردن ئه‌ره‌که‌کانی هه‌رێمێک یان ناوچه‌یه‌ک
ده‌گۆترێ که سنوورێکی دیاری کراوی هه‌ن و خه‌ڵکیک یان جه‌ماوه‌رێکی
تێیدا ده‌ژی.
هه‌قی فه‌رمان به‌سه‌ردا کردن و سه‌ربه‌خۆیی به‌پێی ڕێبازێکی ئازاد‌و
دێموکراتێک وه‌کوو ده‌سه‌ڵاتێک ده‌درێته داموده‌زگایه‌ک، بۆ نمونه
ده‌وله‌ت که فه‌رمان به‌سه‌ردا کردنی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته له‌و هه‌رێمه
دامه‌زراوه‌ی دا پێییه.
سه‌روه‌ری و سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمێک جگه له سه‌ربه‌ستی ده‌سه‌ڵات و
سنووره‌کانی دیاری کراوی هه‌وروه‌ها هه‌موو سه‌روه‌ت و سامان و سه‌رچاوه‌کانی
ژێر زه‌وی و ئاو و هه‌وای ئه‌و هه‌رێمه‌ش ده‌گرێته‌وه.
( جارنامه‌کان و بڕیارنامه‌کانی ئه‌نجوومه‌نی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان
له‌و رابه‌ته دا بریتین له: جارناماکانی
ژماره 532 و 626 ساڵی 1952 و 1315 ساڵی 1958 و1515 ساڵی 1960)،
سنووره‌کانی فه‌رمان به‌رسه‌ر داکردن و جێبه‌جێکردنی ئه‌و هه‌رێمه
جگه له‌وه پارستراون هه‌روه‌ها قۆرخکراوی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و هه‌رێمه‌ن
و چوار چێوه‌یه‌کی جوغرافیایی دیاریکراوی هه‌ن که به پێی کۆونسێۆنه‌کان
و په‌ێماننامه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌بێ ڕێزیان لێبگرێ و هیچ ده‌سه‌ڵاتێک
و فه‌رمانره‌وایه‌کی غه‌ێری ئه‌و هه‌رێمه بۆی نییه ده‌ست تێوه‌ردان
له سه‌روه‌ری و حاکمییه‌تی ناو سنووره‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه بکا.
به‌ڵام چه‌ڵونه ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا حازرن به هه‌زارن
کیلومه‌تر ڕێگه تێپه‌رینن و هێزی سه‌ربازییه‌کانیان ڕه‌وانه ڕۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاست بکه‌ن و به هانای دیکتاتۆره‌کانی ئه‌و ناوچانه بچن؟
هه‌ر وه‌ک پێشتر ئاماژه‌کرا، دوو فاکتۆری سه‌ره‌کی هانده‌ری ئه‌و سیاسه‌ته
ده‌ستدرێژکه‌رانه‌و شه‌ڕهه‌ڵگیرسێنه‌رانه‌ی ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی رۆژ
ئاوان که بریتین له:
یه‌که‌م، ده‌وڵه‌مه‌ندی وڵاتانی ئه‌و ناوچه‌یه به سه‌رچاوه‌یه‌کی
سرووشتی له ڕاده‌به‌ده‌ر له لایه‌ک و نیاز و پێویستی وڵاتانی ئه‌مه‌ریکا
و ڕۆژئاوا به سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌و وڵاتانه له لایه‌که‌ی دیکه.
دووهه‌م، گێرانی سیاسه‌تی دۆزینه‌وه‌ی بازار بۆ فرۆشتنی که‌لو په‌ل به‌گشتی
و که‌رسته‌و چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی به تایبه‌ت. پڕ ڕوون و ئاشکرایه هه‌رچه‌ند
له وڵاتانی ئه‌مه‌ریکا و ڕۆژئاوا ده‌سه‌ڵات له ڕێگه و ڕێبازێکی
دێموکراسی دێنه سه‌ر کار به‌ڵام به‌و حاڵه‌شه‌وه ده‌سه‌ڵاتانی له‌سه‌ر
کار تاراده‌یه‌ک قۆرخکراوی خاوه‌نی کارخانه‌کانی که‌لوپه‌ل و چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیین.
دوتوانیین بڵێین چه‌سپاندن و یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ی ڕێباز‌و خه‌ته‌ومه‌شیی
سیاسی ده‌سه‌ڵاتانی ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی رۆژئاوا به گشتی په‌یڕه‌وکه‌ر
و بستراوه‌ی سیاسه‌ت و داواکانی به‌شی به‌رهم هێنانی که‌رسته‌و که‌لول
په‌ل له لایه‌ک و چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی و ته‌جهیزاتی سه‌ربازی به تایبه‌ت
له لایه‌کی ترن. به واتایه‌کی تر سیاسه‌ت و سه‌روه‌ری و ده‌سه‌ڵاتی
به‌رێوه‌به‌ری ولاتان له خزمه‌ت به‌شی به‌رهه‌م دایه.
که‌وابوو یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ی سه‌روه‌ری وسه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌ڵات له
وڵاتان زیاتر له ژێر ڕکێفی ده‌سه‌ڵاتاتی زلهێزه‌کانی خاوه‌ن دراو
دایه تاکوو فه‌رمان به‌سه‌رداکردنی سه‌ربه‌ستیی و سه‌ر بوخۆیی ده‌سه‌ڵاتی
هه‌رێمێک که سنوورێکی دیاریکراوی به پێی کۆنۆاسێۆنه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی
هه‌ن.
تاپێش ته‌واو بوونی شه‌ڕی ساراد نێوان ده‌سه‌ڵاتانی ڕۆژئاوا و ڕۆژهه‌ڵات
ڕێباز و مه‌شیی سیاسه‌تی ناتۆ له‌سه‌ر ئه‌ساسی ترس له دراوسێیه
دارژابوو.
به‌واتایه‌کی دیکه گه‌ر تۆ خۆت پڕ چه‌ک نه‌که‌ی دوژمنه‌که‌ت واته
کۆمۆنیسته‌کان خۆیان پڕ چه‌که ده‌که‌ن و بمشێوه‌یه به ده‌یان ساڵ
خاوه‌نه‌کانی که‌رسته سه‌ربازی به هاسانی توانیان ساڵانه بڕه‌دراوێکی
ئیجگار زۆر له وڵاتان ژێر ده‌ست داماڵه‌ن و که‌لوپه‌ل و ته‌قه‌مه‌نی
سه‌ربازی زۆریان پێی بفرۆشن.
بێگومان دوای ته‌واو بوونی شه‌ڕی سارد، رۆژئاوا‌و ئه‌مه‌ریکا به‌دوای
دۆزینه‌وه‌ی جێپڕکه‌ره‌وه بۆ کۆمۆنیسم وسازادانی سیاسه‌تی ترس بۆ
فرۆشتنی که‌رسته‌ی سه‌بازی و چه‌ک بوون و موناسبترین چاره بۆ ئه‌و مه‌به‌ستش
ڕێکخراوه‌کان و ده‌سه‌ڵاتانی ئیسلامی بوون و تارادیه‌کیش ئه‌مه‌ریکا و
وڵاتانی ڕۆژئاوا له گێرانی ئه‌و سیاسه‌ته‌دا سه‌رکه‌وتوو بوون.
سه‌روه‌ری و سه‌ربه‌خۆیی وڵاتان به‌گشتی و ئی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به
تایبه‌ت له لایه‌ک بستراوه‌ی فاکتۆرێکی زۆری نادیاری نێونه‌ته‌وه‌یی
و ئاستوڕاده‌ی بوونی سه‌رچاوه‌کانی سرووشتین.
و له لایه‌کی تر فاکتۆره‌کانی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ی حاکمییه‌ت و سه‌ربه‌ستیی
وڵاتان قۆرخکراوی گێرانی سیاسه‌تی شه‌ڕ‌ه‌ڵگیرسێنه‌رانه و ده‌ستدرێژکه‌رانه‌ی
ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوان.
15\2\2011
|