٢٥\٩\٢٠١١
ئایا سه‌روه‌ریی
دادگا نه‌وشیروان مسته‌فاش ده‌گرێته‌وه؟
سه‌فین محه‌مه‌د
نه‌وشیروان مسته‌فا له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه
تا ئێستاش به هیچ شێوه‌یه‌ک نه‌هاتووه خۆی له‌قه‌ره‌ی مێژووی سیاسی
خۆی بدات. تاهاتووه بێده‌نگی هه‌ڵبژاردووه له مێژووی سیاسی سلبی خۆی
له‌ناو کۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌ران و یه‌کێتی نیشتیمانیش. ده‌زگا
ڕاگه‌یاندنه‌کانی ئه‌م بزووتنه‌و‌یه‌ش که جڵه‌وی سه‌ره‌کی به‌ده‌ست
ئه‌وڕابه‌ره‌کۆنانه‌ی ناو یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستانه‌وه‌یه تا ئیستا
نه‌هاتووه تاکه ڕه‌خنه‌یه‌کیش له کرداره دژی ئازادی و مرۆیی یه‌کانی
خۆیان بگرن که له‌هه‌موویان دیارتر نه‌وشیروان مسته‌فایه.
دیاره هه‌ندێک له قسه‌که‌رانی گۆڕان که ئاماده‌بوون به‌شان و باڵی
نه‌وشیروان دا هه‌ڵ بده‌ن و به کاریزمای وه‌سف بکه‌ن! هێنراونه‌ته سه‌ر
شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆن به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ئه‌و ڕابه‌ره‌ی گۆڕان یان
به‌شێک له هه‌ڵسوڕاوانی نای ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه که باگراواندنی چه پی
یان هه‌یه وه ڕه‌هه‌ندی یه‌کانیش هێشتا نوزه‌یه‌کیان لێوه نایه‌ت
نقه‌یان لێوه نه‌هاتووه.
ڕۆژگار دێت و ده‌ڕوات له‌گه‌ڵ به‌ره‌وپێشچوونی ڕۆژگاریش ڕاستی و دروستی
ئه‌و سه‌رکرده ناسیۆنالیسته کوردانه ده‌رده‌که‌وێت که ده‌ستیان به‌خوێنی
ئازادی خوازان و ئۆپۆزیسیۆنی خۆیان سووره.
ئیدیعاکانی یه‌کێتی و پارتی له‌گه‌ڵ گه‌یشتنه ده‌سه‌ڵات ڕاسته‌وخۆ به‌شیکی
فراوانی له کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی خوێنده‌وار و نه‌خوێنده‌واری به‌شمه‌ینه‌تی
به‌هۆش خۆی هێنایه‌وه و به‌عه‌می ده‌ریان خست که هاواری و شه‌ڕی ئه‌وان
بۆ ئازادی خه‌ڵکی کوردستان نه‌بوو به‌ڵکوو بۆ ئازادبوونی ده‌ستی خۆیان
بوو بۆ داگیرکردنی بازاڕی ئابووری کوردستان و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی
سامانی سروشتی کوردستان.
له‌هه‌ر کاتێکیش کۆمه‌ڵانی هه‌ژار و به‌شمه‌ینه‌ت داوای چاککردنی
ژیانیان کردبێت به‌توندی له‌دژیان وه‌ستاونه‌وه‌ته. دیاره له نه‌وه‌ده‌کان
به تابووری پێنجه‌م و ده‌ستی به‌عس و ئاژاوه‌گێڕ ده‌یانناساندن.
یه‌کێک له فایله‌کانی ده‌ستی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له دوای ڕووداوه‌کانی
١٧ ی شوبات که نه‌وشیروان مسته‌فا به هه‌مان ڕه‌وشتی سیاسی
خۆپیشاندانی خه‌ڵکی به‌ئاژاوه‌چی ناوبرد و دواتر ناچاربوون پشتیوانی
ناڕاسته‌وخۆ له خۆپیشاندانه‌کان بکه‌ن و تا هه‌وڵی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی
سوکای ماشێنی خۆپیشاندانه‌کان قۆرخ بکه‌ن له به‌رامبه‌ر پارتی و یه‌کێتی
بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان که‌ڵکی لێوه‌رگرن بریت بوو له سه‌روه‌ری یاسا.
یه‌کێک له‌و وه‌ره‌قانه‌ی دوای ڕووداوی ١٧ی شوباتی سلێمانی، گۆڕان به‌ده‌ستی
وه‌گرت له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه ئیسلامی یه‌کانی ده‌ستگیرکردنی بکوژانی
خۆپیشانده‌ران و دادگایی کردنیان بوو. دیاره شان به‌شانی ئه‌وه‌ش
بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان کردووه که هه‌رێم به یاسایی بکرێت و یاسا سه‌روه‌ربێت.
مافی تاکه‌کان له‌لایه‌ن دادگا پارێزراوبێت و تا ئیستاش هه‌ر ناوه
ناوه ئه‌م ده‌هۆڵه ده‌کوتنه‌وه.
جا له‌به‌ر ڕۆشنایی ئه‌م بانگه‌شانه‌وه کاتی ئه‌وه هاتووه چه‌ند
پرسیارێ ئاراسته‌ی کۆنه چه‌په‌کان و ڕۆشنبیران و ڕه‌هه‌ندی یه‌کان بکه‌ین
و بزانین ئه‌و‌ی ئه‌مانی بردۆته ژێر باڵی نه‌وشیروان مسته‌فا و
هاوکاره‌کانی به‌رژه‌وه‌ندی یه یان خۆشخه‌یاڵی؟ بۆ خه‌ڵکانیک له‌ده‌ره‌وه‌ی
ڕیزی ئۆپۆزیسیۆنی ناوپه‌رله‌مانیش له‌وه‌یه ببێته هۆکاری ڕۆشنکردنه‌وه‌ی
ناوه‌رۆکی ئیدیعا و واقیعیه‌تی شاراوه‌ی ئه‌جیندای سیاسی ڕابه‌رانی ئه‌م
بزووتنه‌وه‌یه.
پریسیاره‌کانم ئه‌وانه‌ن:
١/ ئایا گۆڕان که‌ی له‌و بانگه‌شانه‌ی تا ئێستا کردوویه‌تی بۆ به‌یاسایی
کردنی هه‌رێم په‌ژیوان ده‌بێته؟
٢/ ئایا به‌ڕاستی گۆڕان ده‌یه‌وێت دادگاسه‌روه‌ربێت له‌هه‌رێمی
کوردستان یان ته‌نها هه‌ر بانگه‌شه‌یه بۆ زیادکرنی ڕیزه‌کانی خۆی له‌به‌رامبه‌ر
ده‌سه‌ڵاتی پارتی و یه‌کێتی؟
٣/ باشه ئه‌وه‌ی گۆڕان پێشتر داوای ده‌سگیرکردنی بکوژانی ڕوداوی ١٧ ی
شوباتی ده‌کرد و ئێستاش که‌متر باسی ده‌کات چی مانایه‌ک ده‌گه‌یه‌نێت!؟
٤/ ئایا به‌ڕاستی گه‌ر بکوژانی خۆپیسانده‌رانی ١٧ شوبات دادگایی بکرێن
و دادگاش به‌ڕاستی بتوانێت سه‌روه‌ربێت و پارتی و یه‌کێتی چیتر نه‌توانن
دادگا و ده‌سه‌ڵاتی ئاسایش به‌قازانجی خۆیان به‌کاربێنن گۆڕان ناچێت ئه‌و
کاره بکات له جیاتی ئه‌وان؟
٥/ گریمان دادگا توانی هێنده سه‌روه‌ربێت یان یه‌کێتی و پارتی
بکوژانیان دایه ده‌ست پۆلیس و دادگایی کران گۆڕان و له‌سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه
نه‌وشیروان مسته‌فا له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و جینایه‌تانه‌ی که هه‌م له‌ناو
یه‌کێتی نیشتیمانی کاتی ئاڵآی شۆڕش و کوشتنی ٥ ئه‌ندامی حیزبی کۆمۆنیست
له سلێمانی کردوویه‌تی چی قسیه‌کی ده‌بێت ؟ ئایا وه‌ک ڕابه‌رێک که
ئاڵای به موئه‌سه‌ساتکردنی هه‌رێمیان به‌رزکردۆته‌وه ئاماده‌ی ئه‌وه
ده‌بێت بڕواته به‌رده‌م دادگا بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی داد به‌سه‌ر ئه‌ویش
سه‌روه‌ربێت؟
ئه‌مانه مشتێک له‌خه‌رواری ئه پرسیارانه‌یه که گۆڕان وه‌ک بزووتنه‌وه‌ک
و ڕابه‌رانیشی وه‌ک کاریزما ڕووبه‌ڕووی د‌ه‌بنه‌وه. به‌شێک له‌کۆمه‌ڵکا
به‌هۆی لێکدانه‌وه و هه‌ڵسه‌نگانه‌کان هۆشیاری به‌ده‌ست دێنن و
ڕابردوو وئیستای مررۆڤه ڕابه‌ره‌کان هه‌ڵده‌سه‌نگێنن که چیان گوتووه
و چی‌یان کردووه تا بتوانن بۆ داهاتوو بڕیار بده‌ن پشتیان پێ ببه‌ستن
یان نا به‌ڵام به‌شه فراوانه‌که‌ی تری کۆمه‌ڵگا ئه‌وکاته بڕواده‌که‌ن
به ڕاستی یه‌کان که په‌چه‌کرداری ڕابه‌ران به‌کردار ده‌بینن.
٢٣\٩\٢٠١١
- فینلاند
haynisafin@hotmail.com
|