ئایه گله‌ییه‌کانمان هه‌ڵبگرین بۆ دوای هه‌ڵبژاردن؟
جه‌مال عه‌زیز
له‌ئه‌نجامی ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵکی کوردستان حیزب و لایه‌نه سیاسیه‌کان گه‌ڕانه‌وه ناو شاره‌کانی باشووری کوردستان،، به‌عس ده‌رکرا کوردستان که‌وته ده‌ست هێزه کوردستانیه‌کان،له‌ئه‌نجامی کشانه‌وه‌ی دام و ده‌زگا ئیداریه‌کانی کوردستان له‌لایه‌ن ڕژێمی به‌عسه‌وه بۆشاییه‌کی سیاسی ئابوری ئیداری دروست بوو ،بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه ئیداری و سه‌ربازیه نه‌مێنێ و پاشاگه‌ردانی دروست نه‌بێ به‌ره‌ی کوردستانی بڕیاری سیاسی و ئیداری و ئابوری گرته ده‌ست ! به‌هاوبه‌شی هه‌موو لایه‌نه کوردستانیه‌کان، له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو برسێتی و نه‌هامه‌تی و گه‌نده‌ڵییه‌ی که‌ڕووی کردبووه ناوچه‌که میلله‌تی کورد خۆڕاگری ده‌نواند به‌مه‌رجێ ڕژێمی به‌عس و ده‌سه‌ڵاتی گڵاوی نه‌گه‌ڕێته‌وه کوردستان.
له‌ساڵی 1992 حوکمه‌تی کوردی دروست بوو په‌ڕله‌مانی کوردستان ڕاگه‌یه‌نرا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حوکمه‌ت و په‌ڕله‌مان که‌م ئه‌زموون بوو حوکمه‌تێکی نووقسان له‌دایک بوو تاکو حوکمه‌تی وا له‌چاڵ ده‌نرێ هه‌ر به‌نووقسانی ده‌مێنێته‌وه.. له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو خراپی و گه‌نده‌ڵییه‌ی که‌به‌رپرسانی هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار ده‌یانکرد خه‌ڵکی کوردستان بێده‌نگی هه‌ڵبژاردبوو بۆ ئه‌وه‌ی ڕژێمی به‌عس نه‌گه‌ڕێته‌وه کوردستان، به‌رپرسانی حیزبی و حوکمی کاری نابه‌جێ نه‌ما نه‌یکه‌ن ئاودیووکردن، تاڵان کردن ، سه‌رانه وه‌رگرتن، تاپۆکردنی زه‌وی له‌سه‌رخۆیان و خزمه‌کانیان،بۆ داپۆشینی ئه‌وهه‌موو تاڵانی و ئاودیووکردنه به‌رپرسانی هه‌ردوو حیزب ده‌یانووت پێویسته که‌میلله‌ته‌که‌مان و دڵسۆزانی شۆڕش و کوردایه‌تی زیاتر خۆڕاگربن باس له‌هیچ گه‌نده‌ڵی و دزیه‌ک نه‌که‌ن چونکه حوکمه‌ته‌که‌مان ساوایه.. ئه‌م حوکمه‌ته ساوایه زۆر عه‌جیب بوو ساوابوو به‌ڵام دزی ده‌کرد، ساوابوو به‌ڵام گوێ ی له‌جه‌ماوه‌ر نه‌ده‌گرت، ساوابوو به‌ڵام تاڵانچی بوو، ساوابوو به‌ڵام حه‌زی له‌باوه‌شی دوژمن بوو، ساوا بوو به‌ڵام حه‌زی به‌خوێن ڕشتن بوو، ساوابوو به‌ڵام حه‌زی به‌بۆنی گوڵ نه‌بوو، ساوابوو به‌ڵام شیری ده‌می منداڵانی ده‌دزی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حوکمه‌تێکی نووقسان بوو ڕه‌خنه‌ی بۆ هه‌رس نه‌ده‌کرا به‌ڵام پاره‌ی گومرگی به‌باشی حه‌په‌لووش ده‌کرد، حوکمه‌تێکی گۆج و ئیفلیج بوو به‌ڵام به‌ده‌یان گه‌نج و پیرو منداڵی ئه‌م میلله‌ته به‌دبه‌خته‌ی کرده قوربانی شه‌ڕی براکوژی و ناوخۆ، حوکمه‌تێکی ساوا و نوقسان بوو به‌ڵام چاوساغی سوپای عه‌ره‌ب و تورک و فارس بوو بۆ ناو خاکی کوردستان، ئه‌م حوکمه‌ته ساوا نووقسانه ته‌مه‌نی گه‌شتۆته 17ساڵ و بیری نایه که کارێکی باشی بۆ گه‌لی کورد کردبێ ، هێنده به‌ڵێنی نابه‌جێیان داوه به‌گه‌لی کورد و هیچیان به‌جێنه‌گه‌یاندوه له‌ناو خه‌ڵکدا وه‌ک گاڵته‌کردن باسی ده‌کرێ، ئه‌گه‌ر دوو که‌س به‌ڵێنێ به‌یه‌ک بده‌ن ئه‌وه یه‌کێکیان گه‌ر گوومانی هه‌بێ ده‌ڵێ ئه‌ترسم به‌ڵێنه‌که‌ی تۆش وه‌ک به‌ڵێنه‌که‌ی حوکمه‌تی هه‌رێم بێ.
حوکمه‌ته‌که‌مان ساوایه به‌ڵام خۆی هه‌ڵده‌قورتێنێ له‌ئیشوکاری هه‌موو ڕێکخراوه خێرخوازیه‌کانیش که له‌هه‌رێمی کوردستاندا کارده‌که‌ن و ده‌یانه‌وێ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سکی حیزبایه‌تی خۆیان ڕێکخراوه‌کانیش به‌کار بهێنن، داهاتی کوردستان به‌یه‌کسانی له نێوخۆیاندا به‌ش ده‌که‌ن و خه‌ڵکی کوردستانیان فێرده‌کرد که بڵێن سه‌ری به‌رزمان بۆ موچه‌ی ڕژێمی به‌عس نه‌وی ناکه‌ین ، ئه‌گه‌ر فه‌رمانبه‌رێک یان هه‌ربه‌دبه‌ختێکی کوردستان ده‌نگی بکردایه ده‌یان وت ئه‌مه سه‌ر به تابووری پێنجه‌مه‌و ده‌یه‌وێ حوکمه‌ته ساواکه‌مان به‌کۆرپه‌ی له‌چاڵ بنێ، میلله ت بۆ بژێوی ژیانی ڕۆژانه‌ی پێویست بوو که پارچه‌یه‌ک شتی ماڵه‌که‌ی بهێنێته ناو بازاڕ‌و بیفرۆشێ له‌ولاشه‌وه به‌ناو سه‌رکرده‌کانی کوردستان منداڵه‌کانیان به زیاتر له 50تا 60 هه‌زار دۆلار به فڕۆکه ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی کوردستان ده‌کرد و به خه‌ڵکی بێده‌رامه‌تیشیان ده‌گوت پێویسته خۆڕاگر بین و له‌م کاته‌دا کوردستان به‌جێنه‌هێڵین ، هێنده خه‌ڵکیان برسی کردبوو خه‌ڵک ناچار بوو که ببێ به چه‌کداریان.. ده‌یانگوت گه‌ر پاره‌ش نه‌ده‌ین به‌خه‌ڵک ئه‌وه خۆیان شه‌ڕی برا کوژی و ناوخۆمان بۆ ده‌که‌ن .
ڕۆژ هات و ڕۆی سه‌دام و ڕژێمه‌که‌ی ڕووخا خه‌ڵکی کوردستان ترسیان له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌دام و ڕژێمه‌که‌ی نه‌ما، حوکمه‌ته ساواکه‌ی کوردستان و په‌ڕله‌مانه نه‌خۆشه‌که‌ی که‌وته داره‌دارو که‌مێک چاوی کرده‌وه‌و چوارده‌وری خۆی بینی زانی له‌کاروان جێماوه‌و ده‌ستی درۆیان ئاشکرا ده‌بێ ئه‌مجاره له بری وشه‌ی حوکمه‌ته‌که‌مان ساوایه ده‌ڵێن بارودۆخه‌که‌مان ناسکه ، وشه‌ی فیدراڵی و سهر‌به‌ستی و ئازادی و مافی نه‌ته‌وه‌ی ده‌ده‌ن به‌گوێی خه‌ڵکی کوردستاندا، میلله‌تی کورد بۆئه‌وه‌ی له‌کاروانی گه‌لان دوانه‌که‌وێ بۆ ئه‌وه‌ی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ی به‌ده‌ست بهێنێ به‌شداری هه‌ڵبژاردنیان کرد‌و ده‌نگیاندا به‌هه‌مان حوکمه‌تی ساوای ساڵانی پێشوو، زۆربوون ئه‌وخه‌ڵکانه‌ی که له‌ناوگه‌لی کوردا ده‌یانزانی که‌ئه‌م دوو حیزبه هیچ دڵسۆزیه‌کیان بۆ گه‌ل نیه‌و هیچیان بۆناکرێ به‌ڵام هه‌ردوو حیزبه باڵاده‌سته‌که‌ی کوردستان وه‌ک پیشه‌ی هه‌میشه‌ییان به‌ڵێنی زیاتریان ده‌دا به‌میلله‌ت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی نه‌یانتوانی یه‌ک بست خاکی داگیرکراو بگێڕنه‌وه بۆ سه‌رخاکی کوردستان له‌پێش هه‌موو حیزبه عه‌ره‌بیه عێراقیه‌کانه‌وه خۆیان گه‌یانده به‌غدادو خانوویان به‌کرێ گرت و کردیان به‌باره‌گا بۆخۆیان عێراقچیێتیی خۆیان سه‌لماند.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی نه‌یان توانی یه‌ک خێمه‌ی ئاواره‌یه‌کی چه‌ندجاره‌ی که‌رکوک بکه‌ن به‌خانوویه‌ک بۆیان به‌خائین ناوزه‌ندیان کردن و به‌هاوکاری تیرۆرست ناشیرینیان ده‌کردن ده‌یانگوت هه‌رکه‌س ده‌نگ نه‌دات و به‌شداری هه‌ڵبژاردن نه‌کات مانای هاوبه‌شی تیرۆرستانه، شینوگریانی حوکمه‌تی هه‌رێم له‌هه‌ڵبژاردن بۆ خه‌ڵکی سته‌م دیده‌ی کوردستان نیه به‌ڵکو بۆ کورسی ده‌سه‌ڵات و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیانه، له‌بری ئه‌وه‌ی ڕاستیه‌کان بۆخه‌ڵک ڕوونبکه‌نه‌وه و بڵێن عه‌ره‌بی عێراقی نه‌ک فیدراڵی به‌ڵکو ئۆتۆنۆمیشمان بۆ به‌ڕه‌وا نابینن له‌به‌رامبه‌ردا زیاتر خه‌ڵک هانده‌ده‌ن بۆ به‌شداری کردن له‌م هه‌ڵبژاردنه ساخته‌کاریه‌دا، هه‌ر به‌رپرسێکی حیزبی ده‌م ده‌کاته‌وه داوا ده‌کات که گلله‌یه‌کان هه‌ڵبگرین بۆ دوای هه‌ڵبژاردن هه‌رچه‌نده له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا نه‌ده‌نگی پێویست به‌ده‌ست ده‌هێنن نه خه‌ڵکی سته‌مدیده‌ی کوردستانیش وه‌ک جاران به‌شداری هه‌ڵبژاردن ده‌که‌ن.
ئه‌و که‌سه‌ی که‌به‌شداری هه‌ڵبژاردن ده‌کات
و ده‌نگ به لیستی کوردستانی ده‌دات له‌به‌ر ئه‌وه نییه که گشت
ئاوات و ئامانجێکی نه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر ئه‌م دوو حیزبه که‌ڵه‌که
کردبێ به‌ڵکو ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که بستێک خاکی کوردستانی له
چاوه‌کانی خۆێ خۆشتر ده‌وێ، من له‌لایه‌ن خۆمه‌وه زۆر زۆر دڵنیام که
گه‌لی کورد هه‌رگیز له‌و هه‌موو سامانه دزراوه‌ی وڵاته‌که‌ی خۆش نابێ
دڵنیاشم که ئه‌وڕۆژه دێت هه‌موو به‌رپرسێکی گه‌نده‌ڵ و دز بانگ
بکرێته دادگا و لێکۆڵینه‌وه‌ی ڕاستگۆیانه‌ی له‌گه‌ڵ بکرێ و سامانی
دزراوی خه‌ڵک بگه‌ڕێته‌وه بۆ خه‌ڵکی سته‌م دیده‌ی کوردستان ، به‌هیوای
ئه‌و ڕۆژه ...!!
jamalrangin@yahoo.se
|