٢۴\١\٢٠١٠ ئایا تۆ ده‌زانی سه‌رۆکه‌کانی جیهان چ خزمایه‌تییه‌کیان له‌گه‌ڵ یه‌کتریدا هه‌یه؟
سه‌روه‌ت دیاره ئاشکرابوونی زۆر ڕووداو له سه‌رجه‌م بواره‌کاندا دوای ماوه‌یه‌کی که‌م چۆنیه‌تی ڕووداوه‌که و کاردانه‌وه‌که‌ی ئاشکرا ده‌بێ.
به‌ڵام له سیاسه‌تدا بۆ گه‌ڵاڵه‌بوونی یان ئاشکرابوونی کاره‌کانی زۆرکاتی ده‌وێ تاوه‌کو لامان روون بێت که ئه‌و دۆخه‌ی که به سه‌رماندا تێپه‌ڕی چی بوو یان نهێنی چی له پشت ئه‌و ڕوداوه بوو.
من پێم وایه بۆیه له سیاسه‌تدا به‌م چۆره ئاشکرابوونی زۆری پێده‌چێت به‌هۆی بوونی ده‌زگای ڕگه‌یاندنی ئه‌و ده‌وڵه‌ته یان ئه‌و حیزبه، یان بوونی ده‌سته‌ڵاتی به‌هێزه.
من ئه‌وه‌ی که ده‌مه‌وێ ئاماژه‌ی بۆ بکه‌م له‌م باسه‌دا ئاشکراکردنی نهێنی سه‌رۆکه‌کانی جیهانه له ڕووی به‌ستنه‌وه‌یان به‌یه‌ک زنجیره‌ی خێزانیی که سه‌رجه‌میان کۆده‌کاته‌وه پێکه‌وه. ئه‌وانیش له‌م ڕوانگه‌یه‌وه سه‌رۆکایه‌تی جیهان ده‌که‌ن و نه‌وه له‌دوای نه‌وه فه‌رمانڕه‌وایی جیهان ده‌که‌ن. ڕوونتر بڵێم ئایا تۆ به ره‌وای ده‌زانی له ووڵاتێکی موسڵمانی وه‌ک سعودیه که‌سێک بکرێت به سه‌رۆکی ئه‌و ووڵاته که سه‌ر به دینی مه‌سیحیی بێ. که‌واته له ووڵاتێکی به‌هێزی گه‌وره‌ی وه‌ک ئه‌مه‌ریکا که به‌ده‌ست موسڵمانه‌وه ده‌ناڵێنی - دیاره مه‌به‌ستم موسڵمانی ئاسایی نییه - چۆن به ره‌وای بزانین که‌سێک بکرێته سه‌رۆک که موسڵمان بێ و له هه‌مانکاتیشدا پێش ئه‌نجوومه‌نی پیران شه‌ش که‌سی جووله‌که له‌پشت سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکاوه ڕاوێژکاره.
من دڵنیام که‌سایه‌تی سه‌رۆک له وڵاتانی ئه‌وروپیی له‌گه‌ڵ له‌دایکبوونی په‌روه‌رده‌ی وای ده‌کرێ که ئاماده بی بۆ فه‌رمانڕه‌وایی. واتا وه‌ده‌ستهێنانی ئه‌و پایه گه‌ورانه هه‌روا ئاسان نییه. هێنانه‌گۆڕ و جووڵاندنی ئه‌م باسه هی که‌سانێک نییه که له بیروبۆچوون‌دا له دژی سه‌رۆکه‌کانی جیهان ڕاوه‌ستا بن یان به هه‌ڵه یان به سه‌قه‌تیی له دژیان شت بڵاوبکه‌نه‌وه بۆ ناشیرنکردنیان.
خوێنه‌ری به ڕێز ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌وه باسم کرد له لایه‌ن خودی که‌ناڵێکی ئه‌مریکی گه‌ڵاڵه‌کراوه و له‌کاتی بڵاوبوونه‌وه‌یدا هاوڵاتیانی ئه‌مه‌ریکی سه‌رمام کرد و چه‌ندین پرسیاری به دوای خۆیدا هێنا، تا ئێره به‌سه .. فه‌رموون خۆتان سه‌یری ئه‌م لینکه‌ی ته‌له‌فزیۆنی ئه‌مریکی بکه‌ن که تایبه‌ته به چۆنیه‌تی خزمایه‌تیی سه‌رۆکه‌کانی جیهان و خۆتان بریار بده‌ن .
به‌ریتانیا sarwat81@hotmail.com
|