١٦\٢\٢٠١٣
ئایە ڤاڵەنتاین په‌یامی خۆشه‌ویستییە
یان ...؟؟
هۆگر
که‌سانی کارێزما، هه‌ڵقوڵاوی ویست و ناخی کۆمه‌ڵگه‌ن،
به‌وەش هه‌ردوو جه‌مسه‌ری ده‌سه‌ڵاتی
سیاسیی و که‌سه دینییە‌کان
له ئامێز ده‌گرێ، دادۆشین و ملکه‌چکردنی مرۆڤه‌کان له لایه‌ن ئه‌و
دوو کاره‌کته‌ره سیاسیی و دینییە
هۆیه‌کی سه‌پێنراوه له به‌رده‌وامیی کاڵبوونه‌وه‌ی
عه‌قڵ. قه‌شه (ڤاڵەنتاین) له چارده‌ی دوو هه‌موو سارێک به ناوی
خۆشەویستیی ده‌بێته میوانی زمانی هه‌ر
تاکێک هه‌ر یه‌که‌و به جۆرێک
راڤه‌ی ئه‌و رۆژه
ده‌کا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گه‌له‌ک خه‌ڵک هه‌ن تا هه‌نووکه‌ش
به ناوه‌ڕۆکه‌که‌ی ئاشنا نه‌بوون و ته‌نیا
وا ده‌زانن گوزارشت له خۆشەویستیی ده‌کا،
به‌ڵام چ خۆشەویستییه‌ک؟؟
ئه‌وه‌نده‌ی ئەمەن تێی دەڕوانم و مێژوو
نیشانمان ده‌دا له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی قه‌شه‌ی ئه‌وساوە
تا ده‌گاته کۆلکه مه‌لاکانی ئه‌وڕۆ، به‌رهه‌می یه‌ک سه‌رچاوه‌ی
چه‌قبه‌ستوی هزری کۆنه‌خوازیی
په‌نگخواردوون، که به‌رده‌وام دژ به بنه‌ما
مرۆییە‌کان تێکۆشاون، راستر
ببێژم هه‌رگیز باوه‌ڕیان به خۆشەویستیی و به بیر ئازادی تاکه‌کان
نه‌بووه و
هه‌میشه هه‌وڵی له‌ناوبردنیان داون، ئامانجیان ته‌نیا سه‌پاندنی
مه‌مله‌که‌تی ناخی ژەنگاویی خۆیانه به سه‌ر
مرۆڤه‌کان. قه‌شه ده‌یتوانی به‌ر له‌وه‌ی به‌رهه‌ڵستی و دژایه‌تی
بڕیاری ئیمپڕاتۆریه‌تی رۆمیی
بگرێته‌به‌ر، ده‌بووایه هه‌وڵی
ئه‌وه بدا رۆح و ناخی مرۆڤه یاخییە‌کان
باشتر بکا و دووریان بخاته‌وه له‌و کوشتوبڕەی
که مرۆڤه‌کان دژ به یه‌کتر ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، به‌ڵکو به پێچه‌وانه‌وه
بوونه‌ته هۆکاری ماروێرانیی
و له ناوبردنی تاکه‌کان.
ئه‌من خودی خۆم عه‌قلم رێگه‌ی ئه‌وه‌م پێ
نادا که رازی بم ئه‌و ڕۆژه له سه‌ر ده‌ستی
قه‌شه‌یه‌کی ملهوڕ بوونی هه‌بێ به
واتا راسته‌قینه‌که‌ی،
خۆشەویستیی وشه‌یه‌که له بنه‌ڕه‌تدا قه‌له‌نده‌ره به
رواڵه‌ت هه‌موو که‌سێک
ده‌توانێ بیدرکێنێ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه له ناخه‌وه له هه‌ر کات و
ساتێ.. لۆ هه‌ر که‌سێک که گه‌ره‌کته به ده‌ربڕینی وته یا دیاریی
په‌یامه‌که‌تی بگاتێ.
گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیریی کوڕ‌و کچانی لاو له
لایه‌ن قه‌شه‌وه به نهێنیی دژی بڕیاری
ئیمپڕاتۆر ده‌شێ ته‌نیا وه‌کو خۆدزینه‌وه‌یه‌ک و نه‌چوونه
ژێر باری ئیمپڕاتۆری
رۆمیی بێ، نه‌ک له‌سه‌ر بنه‌مای خۆشەویستیی به جه‌سته
و گیان، چونکه ئیمپڕاتۆر زیاتر گرنگیی
ده‌دا به زوگورتییە‌کان به ئامانجی باشتری
شه‌ڕکردن، نه‌ک ئه‌وانه‌ی هاوسه‌ردارن بیر له مار
و مندار بکه‌نه‌وه، هه‌ر نموونه‌یه‌ک
له‌سه‌ر ئه‌وه پێش راپه‌ڕین
رژێمی به‌عسی گۆڕبه‌گۆڕ هه‌ر تاکێک وازی له
خوێندن بهێنایه ده‌بووایه بچێته خزمه‌تی
سه‌ربازیی بەوەش خەڵک
لۆ ئه‌وه‌ی تووشی ئه‌و چه‌رمه‌سه‌رییە
نه‌بن به‌رده‌وامییان به خوێندنه‌که‌یان
ده‌دا. من تا سه‌ر ئێسقان باوه‌ڕم به خۆشەویستیی و
رێزگرتن و لێبوورده‌یی مرۆڤه‌کان
هه‌یه، به‌ڵام هه‌رگیز وابه‌سته‌ی بیری قه‌شه‌یه‌کی کۆنه‌په‌رست و
به‌رژه‌وه‌ندخوازی حزبیی نابم، پشکنینی
بیروڕای جیاواز و کوشتن و له‌ناوبردنی نه‌یاره چاکه‌خوازه‌کان هۆکارێک
بوو لۆ باڵاده‌ستبوونی دیکتاتۆره
خینڕێژه‌کان به پێشڕه‌وی قه‌شه -
که‌نیسه‌کان.
نووسه‌ران و ڕۆشه‌نبیران.. له بری ئه‌وه‌ی
ده‌نگی ئازاد هه‌ڵبڕن و خۆ بپارێزن له هه‌ر نه‌ریتێکی
ئاینیی سه‌پێنراو، وه‌لێ ئه‌فسووس
به‌شێک له به ناو رۆشه‌نبیر
و نووسه‌ران خه‌ریکه ده‌که‌ونه به‌ر
لێشاوی بیری چه‌وتی کۆنه‌خوازیی
قه‌شه‌کانه‌وه، گرنگه برێم مێژووی کوردی پڕه له داستانی به پێزی
خۆشەویستیی، کوشتن و شێواندنی جه‌سته‌ی کچان
و ژنانی کورد به هه‌زاران جار له قه‌شه‌یه‌کی
کۆنه‌خواز تاڵتر و مەینەبارترە.
hogrmohssin@gmail.com
|