![]()
|
بابه‌هێزى يه‌کگرتوومان جوابێکى دانشکێن به‌ده‌وڵه‌تى توركيا بده‌ينه‌وه .
بانگه‌واز بۆ خۆپێشاندان له شارى زوريخ له وڵاتى سويسرا له دژى له‌شکرکێشى ده‌وڵه‌تى فاشیستى تو‌رکيا .
ماوه‌يه‌که ده‌وڵه‌تى تو‌رکيا ده‌ستى کردووه به تۆپبارانى کۆێرانه‌ى ناوچه سنورێکانی کوردستانی عێراق و زيانێکى زۆرى گه‌ياندووه به خه‌ڵکى ئه‌وناوچانه،هه‌روه‌ها کۆکردنه‌وه‌ى هێزێکى زۆر له ناوچه سنوريه‌کانى کوردستان . ده‌وڵه‌تى تو‌رکيا هه‌ررۆژه‌ى به‌بيانويه‌ک ئه‌يه‌وێت شه‌ڕ به‌خه‌ڵکى کوردستان بفرۆشێت و سه‌همێک له‌وسيناريۆ ڕه‌شه‌ى که هێزه‌داگيرکه‌ره‌کانى ئه‌مريکا له ناوچه‌که‌دابه‌رێيان خستوه به‌ده‌ست بهێنێت . ده‌وڵه‌تى تو‌رکيا ئه‌بێت له‌به‌را‌مبه‌ر ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌و له‌شکرکێشيانه‌يدا وه‌ڵامێکی دانشکێن وه‌ربگرێته‌وه جارێکى تر زاتی ئه‌وه‌نه‌کات له‌شکرکێشى بکاته سه‌ر خه‌ڵکى کوردستان . بۆبه‌رپه‌چ دانه‌وه‌ى ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌و هێرشانه‌ى ده‌وڵه‌تى تو‌رکيا و به‌رزکردنه‌وه‌ى ده‌نگى ناڕه‌زايه‌تيمان له‌به‌رامبه‌ريدا. بۆ پارێزگارى کردن له ژیان و ئارامیی خه‌ڵکی کوردستان، له‌پێناوجياکردنه‌وه‌ى کوردستان و پێکهێنانى ده‌وڵه‌تێکى سه‌ربه‌خۆدا، کۆميته‌ى سويسراى حزبى کۆمۆنيستى کڕێکاریى عێراق خۆپێشاندانێکى جه‌ماوه‌رى ڕێکده‌خات بۆ به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ى تو‌رکيا له شارى زورێخ . هه‌رلێره‌شه‌وه بانگه‌وازى هه‌موئينسانیکى ئازاديخوازو حزب و رێکخراوه مرۆڤدۆسته‌کان ده‌که‌ين بۆ به‌رگريکردن له خه‌ڵکى کوردستان و دژى هێرشى ده‌وڵه‌تى توركيا به‌ژدارى خۆپێشاندانى شارى زوريخ بکه‌ن .
ڕۆژى شه‌ممه 03.11.2007 کات 2تا 4 پاشنيوه‌رۆ کۆبونه‌وه‌که له‌نزيک بانهۆفى شارى زوریخ Landmuseum Park Museum str 2 8001 Zürich ده‌ست پێده‌کات و به‌ره‌و سه‌فاره‌تى تو‌رکيا Generalkonsulat der Republik Türkei _ Weinbergstrasse 65- Zürich
بۆزانيارى زياتر په‌يوه‌ندى بکه‌ن به‌ژماره ته‌له‌فۆنی. 076 377 74 66 078 744 3668 کۆميته‌ى سويسراى حزبى کۆمۆنيستى کرێکارى عێراق www.wpiraq.net 23.10.2007
|