په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک
 

 

فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی-فنلند

INTERNATIONAL FEDERATION OF IRAQI REFUGEES – Finland

 

با ، نازەی ئاقایی لە مەترسی دیپۆرتکردنەوە ڕزگار بکەین !

 

نازەی ئاقایی پەنابەری سیاسی خەڵکی ناوچەی سەردەشت لە بەهاری 2005 دا لە فنلاند داوای مافی پەنابەری کردوە، بەلام پاش شەش مانگ یەکەم جار وەلامی ڕەفزی بۆ دێتەوە. دواتر پاش ناڕەزایەتی دەبرین و ڕەدانەوەی دەلیلەکانی ئیدارەی خارجیان، پاش چەند مانگێک دووبارە جارێکیتر وەلامی ڕەفزی بۆدێتەوە. دواتر نازە ناچاربوو بەوەی کە پەنابەرێت بۆ کلیساو لەوی ژیان بەسەربەرێت. بەلام سەرئەنجام ئیدارەی خارجیان لەبەرواری24 /8 /2007 بڕیاری دیپۆرت کردنەوەی نازەیان دەرکردو لەئێستەدا ناوبراو لەبەر مەرترسی دەسگیرکردن ودیپۆرتکردنەوەی بۆ ئیران، ناچار بووە بەوەی کە بەنهینی ژیان بەسەربەرێت.

ئەوەی جێگەی سەرنج وتیاڕامانێکی زۆر لەبڕیاری ئیدارەی خارجیاندا هاتووە کە ئیران ولاتێکی ئامنەو هەروەها ئاماژە بەوەش کراوە کە ناز هەڵسوڕاوێکی سیاسی ناسراو نیە تا هیچ مەرترسیەک هەڕەشەی لێبکات.... بۆیە دەکرێت کێشەکانی لە ڕێگەی ؛قانوونی ئەساسی؛یەوە چارەسەربکرێت.

لەم سالانەی دوایدا دیپۆرتکردنەوەی پەنابەران بۆ هەر وولاتێکی جیهان لەلایەن وولاتانی ئەورپیەوە بەرلە هەرشتێک لەگرەوی بە ئاسایش لەقەڵەمدانی ئەو وولاتەدایە کە دەیانەوێت پەنابەرانی بۆ دیپۆرتبکەنەوە. هەربۆیە لەمبارەوە ئیدارەی خارجیانی فنلاندیش شتێکی زیاتری نەووتووە کەجیاواز لەدووپاتکردنەوەی هەمان قەوانی سواوبێت. ڕووقایمیەکەی ئیدارەی ناوبراو لەوەدایە کە بە وولاتانێکی وەک ؛ باکوری عیراق ؛ و ئیرانیش هەر بە وولاتی ئەمن وولاتی یاساو ڕیسا ناوزەددەکەن و چاونووقانیان لە شەپۆلی ئیعدامەکانی ڕۆژانەی ژێر دەسەلاتی حکومەتی فاشیستی جمهوری ئیسلامی ئیران بەلاوە دەبێتە کردەوەیەکی ئاسای و تازە ئیدعای ئەوەش دەکەن کە کێشەو گیروگرفتی نازەکان دەکرێت لە ڕێگەی ؛قانوونی ئەساسی؛یەوە چارەسەربکرێت، واتە هەمان ئەو قانوون ئەساسیەی کە لەسایەیدا چارەکە سەدەیەکە زیاتر لە 150 هەزار ئینسانی پێ لەسێدارە دراوە ، هەمان ئەو قانوونی ئەساسیەی کە سەنگسارو بەردبارانی سەدان ژن وبێ بەشکردنی نیوەی کۆمەڵگای ئیران لەسەرتایترین ماف وئازادیەکانیان ڕەسمیەت پیداوە. کەواتە بڕیاردان لەسەر دیپۆرتکردنەوەی کەسێکی وەک نازەی ئاقای لە چوارچیوەی بەرژوەندیە سیاسی وئابوریەکانی حکومەتی فنلاندا مەسەلەیەکی هەستپێکراو ڕۆشنەو دەبێت خەلکی ئێران و بەتایبەت ژنان بەر لەهەر کەس ولایەنێک باجەکەی بدەن. لەکاتیکدا کە هەقیقەت ئەوەیە تەنیا ژن بوون وهەڵهاتنی ژنان لە جەهنەمی جمهوری ئیسلامی ئیران گەورەترین بەڵگەنامەیە بۆ بەڕەسمیەت ناسینی مافی پەنابەری.

بۆیە فیدراسیونی سەرتاسەری پەنابەرانی عیراقی لە فنلاند بانگەوازی هەموو حزب و ڕێکخراوە چەپ وئینسان دۆست و پەنابەریەکان و هەموو ئینسانێکی ئازادیخواز دەکات کەبەتووندی نارەزایەتی خۆتان دژ بەو بڕیار نائینسانیەی ئیدارەی خارجیانی حکومەتی فنلاند دەربڕن ونازەی ئاقایی لەمەترسی دیپۆرتکردنەوە ڕزگاربکەن و خوازیاری هەڵوەشانەوەی دەست بەجی ئەو بڕیارەو هەرجۆرە دیپۆرتێکی پەنابەران بن.

 

بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بەم ژمارە تەلەفۆنەوە 0440464905

فیدراسیونی سەرتاسەری پەنابەرانی عیراقی - فنلاند

3 / 9 / 2007