![]()
|
بانگەواز بۆ هونەرمەندان دروستکردنی ئارمێکی تازە بۆ ناوەندی چاک .
ناوەندی چاک بەنیازە کۆنگرەی دووەمی خۆی لە کۆتایی ساڵی 2007 ببەستێت ، هەر لەو کۆنگرەیەدا گۆڕانکاری لە پەیرەو پرۆگرام و شێوەی کارکردنی چاک دەکرێت و بیرمان لەوەش کردتەوە ئارمێکی تازە بۆ چاک دروست بکرێت و بخرێتە بەردەست ئامادەبووانی کۆنگرە بە مەبەستی پەسەندکردنی ، بۆیە داواکارە لە هونەرمەندان ئارمێکی تازەی بۆ درووست بکەن ،داخوازین ئارمە نوێکە : • دەربڕ بێت لە خەباتکردن دژ بە ژینۆسایدکردنی مرۆڤی کورد لە هەموو پارچەکانی کوردستان ، واتا کوردستانی بێت نەک هەرێمی . • دەربڕ بێت لە داکۆکیکردن لە مافی مرۆڤ لە کوردستان و ژیانێکی باشتر بۆ بەجێماوانی قوربانیان . • دەربڕبێت لە بەداداییگەیاندنی سەرجەم تاوانکارانی ناوخۆیی و دەرەوەی ژینۆسایدکردنی مرۆڤی کورد لە هەموو کوردستان . • نەک تەنها دژ بەو کردەی ژینۆسایدە بێت کە لە ڕابردودا ئەنجامدراوە ، پێویستە هاوکات دژ بە ژینۆسایدی نوێ و هەموو چەشنە لە ناودانی تاک و بەکۆمەڵی گەلەکەمان بێت لە ئێستا و داهاتووشدا . • سیمایەکی مۆدێرن ببەخشێت بە ڕێکخراوەکەمان لە ئاستی جیهانی ، وەک ناوەندێکی کوردی نێونەتەوەیی کە خەبات دەکات دژ بە پاکتاوی ڕەگەزی مرۆڤی کورد و داکۆکی کەر لە مافی مرۆڤ و لایەنێکی چالاکی بەشداریکەر لە کەمپینە جیهانییەکان دژ بە ژینۆساید و پێشێلی مافی مرۆڤ و ئاشتی و پارێزگاریکردن لە مافی گەلانی بن دەست و دژ بە بازرگانیکردن بە چەک و قەدەغەکردنی بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی و کۆمەڵکوژی و بایەلۆژی و ... . • لە شێوەدا سادە بێت و زوو مانای ئامانجەکانی ناوەنەکە بدات بە دەستەوە .
ناوەندی چاک 8-10-2007 www.chak.be chak_org@yahoo.com
|