بانگه‌واز بۆکۆڕو کۆمه‌ڵه‌وکوردیه‌کان‌و سه‌رجه‌م کوردستانیانی هۆڵه‌ندا .
بایادی هه‌ڵه‌بجه له هۆڵه‌ندا پێکه‌وه بکه‌ینه ڕۆژی به‌دیهێنانی داخوازیه‌کانی هه‌ڵه‌بجه‌یه‌کان و ئه‌نفالکراوه‌کان. . .! سه‌رجه‌م کۆڕ‌و کۆمه‌ڵه‌کوردیه‌کان.. ئه‌دیب و هونه‌رمه‌ندان و سه‌رجه‌م دانیشتوانی کوردستانی له هۆڵه‌ندا...
وه‌ک نه‌ریتێکی چه‌ندساڵه ڕێکخراوی چاک له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵه‌کوردیه‌کانه‌دا، بۆ به‌ڕێز ڕاگرتنی ئاهو ناڵه‌ی 5000 قوربانی له‌هه‌ڵه‌بجه‌داو،بۆ گه‌یا‌ندن و بێده‌نگ نه‌بوون له‌به‌رانبه‌ر تاوانی جینۆسایدی خه‌ڵکی کوردستانداو گه‌یاندنی به‌گوێی کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیدا،داواتان لێده‌که‌ین که په‌یوه‌ستبن به کۆمیته‌ی یاداوه‌ری هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال له‌هۆڵه‌ندا. چاک وه‌ک ئه‌رکی خۆی بۆ ئه‌م یاده ئیجازه‌ی خۆپیشاندانان و میتینگی وه‌رگرتووه و داواتان لێده‌کات که‌بێن کۆمیته‌یه‌کی شیاو بۆ ئه‌م کاره پێک بێنن و بتوانین به‌هه‌موو ڕه‌نگه‌کانه‌وه ده‌نگ و ڕه‌نگ و داخوازیه‌کانی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال بگه‌یه‌نینه جێگای خۆی.
بێجگه له‌م یاده پێشانگایه‌کی هونه‌ری بۆ کاری چه‌ند هونه‌رمه‌ندێکی شێوه‌کار و فۆتۆگراف سازده‌کدرێت له‌شاری ئه‌مستردام بۆ ماوه‌ی چه‌ندڕۆژێک.هه‌ر هونه‌رمه‌ندێک ده‌یه‌وێت به‌شداربێت ده‌کرێت په‌یوه‌ندی بکات.
به‌شداری له‌م کۆمیته‌یه‌دا کراوه‌یه‌و بۆ هه‌موو کۆمه‌ڵه‌کان و که‌سه‌یاتیه هونه‌ری و ئه‌ده‌بیه‌کان. کۆمیته‌ی یاداوه‌ری هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال له‌هۆڵه‌ندا له‌ماوه‌ی داهاتوودا بۆ ته‌داره‌ک و به‌ڕێوه‌بردنی یاده‌که چه‌ند کۆبونه‌وه‌یه‌ک سازده‌کات بۆ ئه‌و باسکردنی هه‌موو لایه‌نه‌کانی ئه‌م کاره.
كات و شوێنی یادی هه‌ڵه‌بجه له هۆڵه‌ندا: ڕۆژی یه‌کشه‌مه 16-03-2008 کاتژمێر 13:00 دوانیوه‌ڕۆ
Amsterdam -Damrak
سه‌نته‌ری شاری ئه‌مستردام مه‌یدانی دام له سێنتراڵه‌وه ته‌نها 5 ده‌قه به پێ دووره
ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه دژ به ئه‌نفالکردن و جینۆسایدی گه‌لی کورد – چاک – کۆمیته‌ی هۆڵه‌ند-
بۆپه‌یوه‌ندیو زانیاری ڕاسته‌وخۆ:
0646144439 0643280571 0655874755
|