بانگه‌واز له دژی خه‌ته‌نه‌کردنی مێێنه له کوردستانی عێراق.
مه‌به‌ست له‌م بانگه‌وازه سه‌رنجڕاکێشانی ڕای گشتی جیهانییه له به‌رامبه‌ر ئه‌و کاره به‌ربه‌ری و پڕ له‌ئازاره که هه‌تا ئێستا ده‌کرێ له به‌رامبه‌ر مناڵی کچ له هه‌ندێ به‌شی کوردستاندا. به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی که ووڵاتی عێراق بخرێته سه‌ر لیستی ڕێکخراوه‌ی ته‌ندروستی جیهانی بۆ ئه‌و ووڵاتانه‌ی که‌خه‌ته‌نه‌ی تێدا ئه‌نجام ده‌درێت. ئه‌گه‌ر عێراق بخرێته سه‌ر ئه‌و لیسته‌یه بێگومان ئه‌و کاته چاوه‌ڕوانی و داواکاری ڕای گشتی جۆرێکی تر ده‌بێت له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتداران له ناوچه‌که‌دا. بۆ ئه‌م کاره‌ش ئاماری زانستی و لێکۆڵینه‌وه‌ی زۆر هه‌یه که نیشانی ده‌دات ئه‌و دیارده‌یه چۆن تائێستا له زۆر شوێندا به‌رده‌وامه. به‌ڵام له‌باره‌ی به‌شه‌کانی تری عێراقه‌وه هیچ ئامار و زانیارییه‌ک نییه له‌سه‌ر خه‌ته‌نه‌کردنی مێێنه.
ڕێکخراوی وادی ئه‌ڵمانی له کوردستان له ناوچه‌ی بتوێن لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام ده‌دات له سه‌ره‌تای 2008 له‌ناو 25 قوتابخانه‌ی بنه‌ڕه‌تیدا. له‌کۆی 1733 قوتابی کچ 1645 خه‌ته‌نه‌کراون. دیاره خه‌ته‌نه له‌ناو شاره‌کان که‌مبۆته‌وه به‌ڵام ئێمه ناکرێ چاوه‌ڕێ بکه‌ین تا هه‌موو گوند‌و لادێیه‌کی کوردستان هوشیار ده‌بێته‌وه. هه‌ر کچێ ئه‌مرۆ خه‌ته‌نه ده‌کرێ ئیتر هیچ که‌سێك ناتوانێ ئه‌و به‌شه گرنگه‌ی گیانی بۆ بگه‌ڕێنێته‌وه بۆیه ئه‌مه کارێکی زۆر په‌له‌یه‌و له دژی مافی مناڵ و هه‌موو مافه مرۆڤایه‌تییه‌کانه.
ئه‌و پرۆژه یاسایه‌ی که لایه‌ن خه‌ڵکانێکی زۆر و هه‌ندێ ڕێکخراوه خرایه به‌ر ده‌ستی په‌رله‌مان بۆ قه‌ده‌غه‌کردن و چۆنیه‌تی له بنه‌بڕکردنی، ئه‌وه‌بوو ڕه‌تکرایه‌وه له مانگی دوانزه‌ی ساڵی 2008. چونکه ئه‌گه‌ر یاسایه‌ك ده‌ربچوایه بۆ قه‌ده‌غه‌کردنی ئه‌وه ڕاسته‌وخۆ دانپیانانی حکومه‌ت بوو که ئه‌مڕۆ دیارده‌یه‌کی ئاوها هه‌یه. هه‌ر بۆیه‌شه وه‌زیری مافی مرۆڤ له‌و بابه‌ته‌ی که له واشنگتۆن پۆست بڵاوکراوه‌ته‌وه له‌سه‌ر خه‌ته‌نه ده‌ڵێ" ناکرێ هه‌ر کێشه‌یه‌کی بچووکی ناو کۆمه‌ڵگا به یاسا چاره‌سه‌ر بکرێت".
ئیمزاکه‌رانی ئه‌م بانگه‌وازه پێکه‌وه داوای بنه‌بڕکردن و وه‌ستانی خه‌ته‌نه‌کردنی کچان ده‌که‌ین له کوردستان و ئه‌مانه‌وێ عێراق بخرێته سه‌ر لیستی ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی . له‌گه‌ڵ زانیاریی بڵاو کردنه‌وه و یارمه‌تی دانی ئه‌و کچ و ژنانه‌ی که تووشی خه‌ته‌نه‌بوون.
ده‌قی بانگه‌وازه‌که به زمانی سویدی و ئینگلیزی بڵاوکراوه‌ته‌وه. ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ناوه‌ڕۆکی ئه‌م بانگه‌وازه‌دا دێێته‌وه ده‌توانی کلیکی ئه‌م لینکه بکه‌ی تا ناوی خۆت واژۆ بکه‌یت. کۆی ناوه‌کان ده‌کرێته ڕاپۆرتێک و ڕه‌وانه‌ی ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی ده‌کرێ له‌گه‌ڵ کۆمیسیاری باڵای نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بۆ کاروباری مرۆڤایه‌تیی.
http://www.PetitionOnline.com/balnda6/petition.html
بۆ زانیاریی زیاتر ده‌توانی په‌یوه‌ندیی بکه‌ی به: به‌یان ناسیح.
2009\2\5 - ستۆکهۆڵم / سوید
|