|
بــــا رۆژی 11/9
بکەینە رۆژی راوەستانەوە بــە دژی دیپۆرتی پەنابەران بـــۆ کوردستان
.
هەڵومەرجی ژیانی پەنابەرانی عێراقی و وبەتایبەت پەنابەرانێک کە لە
کوردستانی عێراقەوە
هەڵاتوون ، ئێستا لە ئەوروپا گیرساونەتەوە، بێئەندازە
سەخت و نائینسانیە. پاش چەندین ساڵ لەچاوەڕوانی لەهایمەکانی پەنایەران
و دابڕان لەکارو لەژیانی ئاسایی ، پاش بەهەدەرچوونی تەمەنی جوانی
ولاوێتی ،ئێستا زۆربەی ووڵاتە ئەورپایەکان بریاری گێرانەوەی بەزۆری
پەنابەرانی کوردیان داوە لەپێشیانەوە حکومەتی بەریتانیا نزیکەی 100
پەنابەری لەو هەزاران پەنابەرە دیپۆرت کردۆتەوە.،پێوەیستە بە تەواوی
تواناوە دژ بەم بریارە دژی ئینسانیە رابوەستیین.
لەماوەی هەشت ساڵی ڕابردوودا، بەردەوام دەوڵەتانی ئەوروپا مەسەلەی
ئاسایش بوونی کوردستانی عێراقیان کردۆتە بەهانەیەک بۆ ڕەفزو
وەڵامنەدانەوەو سستی وەڵامدانەوەی داواکارانی مافی پەنابەری پەنابەرانی
کوردستانی عێراق و بەردەوام هەڕەشەی دیپۆرتیان کردووە.ئەوەی کە عەمەلی
نەبۆتەوە بۆیان لەلایەک ناڕەزایەتی فراوان و مانگرتن وخۆپیشاندانی
گەورەی خودی پەنابەران و پشتیوانی رێکخراوە ئینسانیەکان و پەنابەریەکان
بووە بەڕووی ئەم پلانەدا و لەلایەکی دیکەوە کێشەی ڕێگاو بان و تەکنیکی
بووە. بەڵام ئێستا ئیدی لایەنی تەکنیکی و ڕێگاوبان بەیارمەتی ومامەڵەی
حکومەتی هەرێم چارەسەرکراوەو کارێک کە پێویستە بکرێت هاتنە مەیدانی
ریزی فراوان و یەک پارچەیی ئێوەیە.
لەبەرامبەر سیاسەتی بەزۆر دیپۆرتکردنەوەی پەنابەرانی عێراقی لەلایەن
دەوڵەتانی ئەوروپاوە وەرنە مەیدان. هەڵومەرجەکە بەتەواوی جددی و
مەترسیدارە. فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی بریاری بەرێ خستنی
کەمپێنێکی سەراسەری داوە لەگەڵ ریزێکی فراوان لە لایەنە ئینسانیەکان
دەچێتە ئەم خەباتەوە و بوار نادات جێبەجێ بکرێت.ئێمە بڕیارمانداوە
لەتەواوی ووڵاتانی ئەوروپا لەبەرامبەر ئەم بڕیارە نائینسانی و
ناقانوونی و ناسیاسیە بەهەموو توانامانەوە بوەستینەوە.
پەنابەران. ڕێگا نادەین مامەڵە بەسەرپەنابەرانەوە بکرێت لەئەوروپا
وپێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڕەسمی بۆ هەموومانی ڕابگەیەنێ کە
ئەوان پەنابەران وەرناگرنەوە.
داواکارییەکانمان لەدەوڵەتانی ئەوروپا ئەوەیە:
1. ڕاگرتنی هەموو جۆرە دیپۆرتێکی پەنابەران بۆ کوردستانی عێراق
2. بەرەسمێت ناسینی مافی پەنابەری ومافی نیشتەجێبوون بۆ سەرجەم
پەنابەرانی کوردستانی عێراق .
هاواکات داواکارین لە کۆمیسیاری باڵای پەنابەری سەربەڕێکخراوی نەتەوە
یەکگرتووەکان :
1. فشار بهێنێ بۆ ووڵاتە ئەورپایەکان تا سیاسەتی دیپۆرتکردنەوە لەسەر
پەنابەرانی کوردی عێراقی راگرن.
2. مافی پەنابەری و مافی نیشتەجێ بوون بدەن بە تەواوی پەنابەرانی کوردی
عێراقی
سویسرا:
کات :رۆژی هەینی 9-11-2007 :کاتژمێر دوو نیوی پاشنیوەرۆ تا چوار نیو
شۆێن:بیرن ئایگەر پلاتس کۆدەبینەوە بە پێ بەرەو فابرین تا بەردەم
وەزارەتی کاروباری پەنابەران
بەریتانیا:
لەندەن بەردەم بارەگای کۆمیساری باڵای
پەنابەری سەر بەرێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان (UNHCR)
کاتژمێر :1 تا 3 پاشنیوەرۆ نزیکترین ئیستگای قیتاری Waterloo لەسەر
خەتی رەساسی
بۆ زانیاری زیاتر لە لە بەریتانیا پەیوەندی بکەن بە
ئاسۆ گۆران بە ژمارەی (07895636633) و سامان
سەردەم بە ژمارەی (07799507141)
له سویسرا پەیوەندی بکەن :
ئەحمەد عەلی.0788532004جەمال کۆشش
0787557786زوریخ/موحهمهد عهبولکهریم 0786754781 حیسام عهلی0762059372بێرن/شههاب
سالم0764950577سهنتگالن/فازل عوسمان0797266974خور/ناسیح ئهحمهد
0788794566دانا عوسمان0792670277توون/کازم قادر0764927349ناوشاتێل/جهبار
موحهمهد0786420560زیۆن/ڕێبوار ئهحمهد 0765314580ئاراو/ئهنوهر مهحمود
عهبدوڵا 0764147532
سکرتاریەتی
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی
24-10-2007
|