بارزانی به‌شداری ناکات له کۆنگره‌ی دیموکرات و خه‌ڵکی ڕۆما ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن به‌رامبه‌ر جوڵانه‌وه‌ی.
هه‌ژار خۆشناو
ئه‌مڕۆ 19/6/2008 ڕۆژنامه‌ی به‌ناوبانگی ئیتالیا، ئیل مێسساجێرۆ "il messaggero" له ماڵپه‌ڕه‌که‌ی خۆیدا بڵاویکرده‌وه که مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له میانه‌ی سه‌ردانێکی چه‌ند ڕۆژی بۆ ئیتالیا. پاش نێوه‌ڕۆی ڕۆژی چوارشه‌ممه (18/6/2008) له ئه‌جێنده‌که‌ی دا به‌شێکی ته‌رخان کردوه بۆ "شۆپینگ" بازارکردن له شه‌قامی تریتۆنێ (که یه‌کێکه له هه‌ره شه‌قامه قه‌ڕه‌باڵغه‌کانی ناو سه‌نته‌ری ڕۆما) و نزیکه‌ی سه‌عاتێک له دوکانێکی جل و به‌رگ ماوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش بێزاری زۆری هاوڵاتیانی لێکه‌وتۆته‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی پۆلیسی و ئاسایشی له‌گه‌ڵ بووه و سه‌عاتێک شه‌قامه‌کانیان گرتووه و خه‌ڵك به هۆرن لێدان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه. پاشان شوێنه‌که‌ی جێهێشتووه و چووه بۆ به‌رده‌وامبوون له چاوپێکه‌وتنه‌کانی و یه‌کێکیش له‌م چاوپێکه‌وتنانه له‌گه‌ڵ یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتالیا ستێفانیا کراکسی بووه.
له درێژه‌ی هه‌واڵه‌که نووسراوه مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان که سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانیشه ئه‌مڕۆ به‌شداریکرد به وته‌یه‌ک له کۆڕێکی Adle (l’Alleanza dei liberali e democratici per l’Europa) (هاوپه‌یمانی لیبڕاڵ و دیموکراته‌کان بۆ ئه‌وڕوپا) له ژێر ناوی "A new global ageda for democrats" . ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی ئه‌و هه‌واڵانه‌یه‌که که سه‌رۆک بارزانی به‌شداری کردوه له کۆنفرانسی هاوپه‌یمانه دیموکراته‌کان که حزبێکی ئۆپۆزیسیۆنه، هه‌ر چه‌نده له ئیتالیا به‌م ناوه هیچ حزبێک نیه که‌چی له ماڵپه‌ڕی کوردستانی تیڤیدا سه‌باره‌ت به کۆڕه‌که هاتووه: "شایه‌نى باسه له‌سه‌ره‌تاى دانیشتنه‌كه‌دا فرانسیسكۆ رۆتێلى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانه دیموكراتییه‌كان به‌خێرهێنانێكى گه‌رمى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانى كرد و ئاماژه‌ى به‌رۆلى گرنگى به‌رێزیان كرد له پرۆسه‌ى دیموكراسى له عێراق و كوردستان." هه‌ر چه‌ند حزبێک به‌م ناوه نیه و فرانکێسکۆ ڕوتێللیش سه‌رۆکی هیچ حزبێک نیه و پێشتر سه‌رۆکی پارتی مارگه‌ریتا بووه.
سه‌رچاوه: http://www.ilmessaggero.it/articolo.php?id=26214&sez=HOME_NELMONDO ڕۆما
|