په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٩\١\٢٠١٦

باوکی ناز تەنها بیری لای شەش سەنتیمە!!!


تاڤگە سابیر     


لە حوکمە دینیەکانەوە بۆ حکومە نەریتیەکان، لە رەفتارە رێگە پێدراوە کۆمەڵایەتیەکانەوە بۆ داب و نەریتە دێرینەکان هەر هەموویان چاودێری و دیپسلین رەفتار و کردار ژنان دەکەن.. هەموو ئەو کەسانەش، کە جورئەتی سەرپێچیلردن دەکەن، دەکەونە بەرتوندترین شێوازەکانی توندوتیژی.. درێژیشە چیرۆکی ئەو توندوتیژیانەی لەقۆناغی جیاوازدا بەرامبەر ژن دەکرێن... قۆناغەکان دێن و دەڕۆن.. سەردەمەکان دەگۆڕێن و جێی خۆیان دەدەن بە سەردەمی تازە، بەڵام هەمیشەیەك شت بە نەگۆڕی دەمێنێتەوە، ئەویش توندوتیژیە بەرامبەر بە ژن.. لێدان، ئەتککردن و کوشتن لەسەر هۆکاری جیاواز بۆتە روداوێکی رۆژانە لەسەرتاسەری جیهاندا.. لەکوردستاندا ئەم دیاردەیە، کە وا پێشبینی دەکرا لەدوای راپەڕینەوە پاشەکشێبکات کەچی بەتوندترین شێوە بەرەی سەند و دڕندانەتر و خوێناویتر لە جاران دەرکەوت.. بەشێوەیەك، کە هەواڵی کوشتن و خۆسوتاندن و راکردن و ئەتککردن بۆتە بابەتێکی بەردەوام و هەمیشەیی ئەو رۆژنامە و بڵاوکراوانەی گرنگی بە مەسەلەی ژنان دەدەن.. بۆ یەکجاریش یەکێك لەو بڵاوکراوانە بابینیت و هەواڵی خۆسوتاندن یان کوشتن یان گرتنی ژنێکی بڵاو نەکردبێتەوە.

ئێستا دەبێت بپرسین بۆ ئەم هەموو توندوتیژیە بەرامبەر بە ژن؟ بۆچی ئەم هەموو چاودێری و کونتڕۆڵ و سزادانە توندە؟ بۆچی ژنان، کە لە گوتاری راگەیەندراودا وەك بونەوەری لاواز و بێدەسەڵات وێنا دەکرێن، ئەم هەموو زەبر و توند و تیژیەیان بەرامبەر بەکار دێت؟ چ شتێك لە ژیاندا هەیە ، کە ئەوەندە جێگەی مەترسی و هەڕەشە ئامێزە ، کە وادەکات بەدرێژایی مێژوو یەکێك لە بونەوەرە هەرە چاودێرکراو و سزادراوەکان بێت؟ ئەم بونەوەر " کەم عەقڵ" و "عاتفی" و " لاوازە" بۆ ئەم هەموو عەقڵ و دەسەڵات و هێزە دژ و بۆ کۆنتڕۆڵکردنی بەکار دێت؟

بۆ ئەوەی وەڵامی ئەم پرسیارە بدەینەوە دەبێ مەسەلەی ژنان لە چواچێوەیەکی گشتیتردا تەماشا بکەین.. کێشەی ژن تەنها ئەوکاتە لە دایکدەبێت ، کە کۆمەڵگا پێدەنێتە ناو ئەو سیستەمە، کە پێی دەوترێت باوکسالاری.. لێرەوە پەیوەندیەکی راستەوخۆ و سەرەکی لەنێوان خەسڵەتەکانی ئەم سیستەمە و مەدەینەتیرکانی ژناندا هەیە.. کێشەی ژن ئەوکاتە لە دایکبوو، کە مرۆڤ پێی نایە ناو قۆناغی باوکسالاریەوە و دۆخی یەکسانی و ئارامی سەردەمی دایکسالاری بەجێهێشت.

بنەمای سەرەکی ئەم سیستەمە چونیەکیە و لەیەکچوونە، منداڵ لەم سیستەمەدا ئەوە هیچ بەناوی باوەکەوە ناودەنرێت، بەڵکو پەیرەویکردن و گوێڕایەڵی بۆ ئاموژگاری و رێبازی ژیانی بەیەکێك لەکردارە کۆمەڵایەتیە هەرە جوانەکان دادەنرێت، لە سیستەمی دایکسالاریدا خودی ئیتیمای منداڵ بۆ دایك بەس بوو بۆ ئەوەی منداڵ هەموو مافێکی تەواوی خۆی هەبێت، بەڵام لە سیستەمی باوکسالاریدا سەرەڕای ئیتیما دەبێت منداڵ پەیڕەوی لە باوك و رێنماییەکانی بکات ،سەرپێچیکردن لە داوا و خواستەکانی " باوك، براگەورە، سەرکردە" بەتاوانێکی گەورە دەژمێرێت و دەبێتە هۆی فەرامۆشکردنی باوك بۆ منداڵ.. چاودێریکردن و هاوکاریکردنی منداڵ لەلایەن باوکەوە مەرجدارە و بێ جێبەجێکردنی ئەو مەرجانە منداڵ دەکەوێتە بەر مەترسی زویر بوون و فەرامۆشکردن و بگرە دەرکردن لەلایەن باوکەوە.. بەپێچەوانەی دایکەوە ، کە خوشەویستیەکی بێمەرجی بۆ منداڵ هەیە و ملکەچی جێبەجێکردنی ئەو رێنمایی و خواستانەنییە، کە دایك لە منداڵی داوا دەکات.. خودی ئینتیمای منداڵ بەسە بۆ ئەوەی دایك منداڵی خۆی بەدەر لەوەی کێیە و چیە و چۆن رەفتار دەکات ، خۆشبوێت و وەك منداڵەکانی دی تەماشای بکات.. بەم منایە بنەمای سەرەکی دیموکراتی و قبوڵکردن جیاوازی بە مافی یەکسانەوە ، سەرچاوەکەی دایك و کۆی ئەو کەلتورەیە ، کە دایك دامەزرێنێرێتی.

قبوڵنەکردنی جیاوازی و هەوڵدان بۆ چونیەککردنی منداڵەکان لەگەڵ رابردوودا سەرچاوەکەی باوك و کۆی ئەو کەلتورەیە، کە لە باوەکەوە دادەمەزرێت. وەك فرۆم دەڵێت " یەکەم سیستەم ، کە لە مێژووی مرۆڤدا دروستبووە و سەرچاوەی هەموو بنەما ئەخلاقییەلان و شەرافەت و رەسەنایەتیە لە ژیانی مرۆڤدا، سیستەمی دایکسالاریە ، کە پەیڕەوی لە فەکسەفەی عەشق و یەکتێی و ئاشتی دەکات ، ژن بەهۆی ئەو چاودێریەوە ، کە لە منداڵی دەکات زۆرتر و باشتر لە پیاو فێری پەرەپێدانیدامێنی خوشەویستی و گواستنەوەی لە خۆیەوە بۆ ئەوانی دی دەبێت و هەموو بەهرە و هێزە زیهنیەکانی خۆی بۆ پارێزگاریکردن و جوانکردنی ژیانی بونەوەرێکی تر تەرخان دەکات" وەك زانراوە مرۆڤ تاکە بونەوەرێکە ، کە دڕێژترین ماوە پشت بە دایکی دەبەستێت و بۆ چەندان ساڵ وەك بونەوەرێکی لاواز زۆربەی ئەرکەکانی دەکەوێتە سەر شانی دایك ، ئەمجۆرە لە پێکەوە ژیان توانای تەحەمول و بەرگەگرتن و هەستی خۆشەویستی لە ژیاندا گەورە دەکات و فێری لە خۆبوردەیی و گیانی میهرەبانی و قبوڵکردنی ئەو شتانەشیان دەکات ، کەدەشێ بەدڵیان نەبێت. ئەو وەك دایك دەتوانێ منداڵە سەرەڕۆکەی و وەك خوشك برا توڕە و ەوك ژن و مێردە جیاوازەکەی خوشبوێت و میهرەبان و لێبوردوو بێت بەرامبەریان.. بەپێچەوانەی باوکەوە ، کە خوشەویستی و میهرەبانیەکانی مەرجدارە و ملکەچی پەیڕەویکردن و نەکردنە لەو خواست و شێوە رەفتارەی باوك لە منداڵانی داوا دەکات.. فەۆم تا ئەو شوێنە دڕەوات، کە خوشەویستی دایکانە بەسەرچاوەی سەرەکی فکری یەکسانی و برایرتی دادەنێت ، کە لەگەڵ پەرەسەندنی باوکساڵاریدا رووی لەناوچوونە.

ئەگەر لەم روانگەیەوە تەماشا بکەین رەهەندێکی گرنگتری کێشەی ژنانمان بۆ ئاشکرا دەبێت.. ئایا لەنێوان چەوساندنەوەی ژن و رێگەگرتن لەو کەلتوورەی ژنان بەرهەمیدێنن پەیوەندیەك نییە؟ هەستدەکەم گرفتی ژنان گرفتی کۆمەڵگایەکە، کە هەموو تواناکانی خۆی بۆ چونییەکی و لەیەکچوون تەرخانکردووە و ناتوانێ قبوڵی ئەویدیبوون بکات. گرفتی ژن تەنها گرفتی بونەوەرێکی دیاریکراو نییە، کە ستەمی لێدەکرێت تراژیدیای کوشتنی دەنگێك نییە ، کە دەیەوێت قسە بکات، گرفتی رەگەزێك نییە، کە لە پەراوێزدا نەبێت جێی نابێتەوە ، بەڵکو لەمەش گرنگتر گرفتی کەلتوور و کۆمەڵگایەکە، کە هەموو کەرەسەکانی خۆی بۆ چونیکەکردن و یەك شوناسی.. بۆ کوشتنی هەمەڕەنگی و جیاوازی تەرخانکردووە. ژن چاودێری و دیسپلین ناکرێت لەبەرئەوەی، کە ژن و پێکهاتیەکی بایەلۆجی جیاوازی هەیە، بەڵکو لەبەرئەوەی بونەوەرێکی جیاوازە و جۆرێك لە پەیوەندی کۆمەڵایەتی بەرهەمدەهێنێ، کە لەسەر بناغەی لێبوردەیی و قبوڵکردنی جیاوازی راوەستاوە.. کۆیلە کردنی و کۆنتڕۆڵکردنی ژن لەناوەڕۆکدا کۆنترڕۆڵکردن و کۆیلەکردنی جیاوازیە.. ئەوەی لەژندا هەڕەشە ئامێزە و کۆمەڵگای باوکسالاری هەموو کەرەسەکانی خۆی (لە کەلتوور و سیستەمی یاساییەوە بگرە تا هێز و دەسەڵات) بۆ کونتڕۆڵکردنی تەرخاندەکات، نە هەرەشەی جنسیە و نە کەم عەقڵی و لاوازی، کە بە پێی گوتاری باڵدەستی پیاوسالاری لە خەسڵەتەکانیی ژنن ، بەڵکو ئەوەی هەڕەشە ئامێز وجێی مەترسیە ئەزمونی جیاوازیە.

بێهودە نییە، کە دەبینین زۆربەی کوشتن و سزا توندەکان پەیوەندیان بەو حاڵەتەوە هەیە ، کە پەیوەندی جنسی لەنێوان دوو کەسدا روویداوە، چونکە ئەم پەیوەندیە لوتکەی خوشەویستی و قبوڵکردنی دوو بونەوەری جیاوازە بۆ یەکدا.. ئەوەی لەم پڕۆسەیەدا هەڕەشە ئامێزە خودی جنسی نییە وەك گوتاری باڵادەست وێنای دەکات، بەڵکو نمونەی پەیوەندیەکە کە جیاوازی و لیکنەچوون قبوڵدەکات. دواجار هەموو ژنان کۆیلە نین هەر هەموویان وەك یەك ناچەوسێنرێنەوە هەموویان بەر هەڕەشەی تیرۆر و لێدان ناکەون.. کەم نین ئەو ژنانەی پاش گوێڕایەڵی و کونتڕۆڵکردن دەبن بە هاوبەش سیستەمی کۆیلایەتی پیاوان و لەگەڵ سەرجەم دەزگا و یاساکانیدا دەگونجێن و رازی دەبن.. لەم ئاستەشدا رەنگە بگەنە بەرزترین ئاستی بەرپرسیارێتی.
 

ماڵپەڕی تاڤگە سابیر

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک