با زمانی ئێره‌مان ڕێک بخه‌ين.. خوا که‌ريمه بۆ دياربه‌کر.! وه‌ڵامی هێژا سادق ساڵح .
موحسين جوامێر که عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان له ده‌ره‌وه‌ی به‌نديخانه بوو، ده‌يوت ده‌بێ هه‌تا ساڵی دوو هه‌زار ده‌وڵه‌تی کوردی دابمه‌زرێت، خه‌نی بووين.. که گرتيان ـ هه‌ی ده‌ستيان شکێ ـ وتی دايکم تورکه، هاتينه‌وه سه‌ر سفر.. پاشان ئه‌ونده ته‌سريحاتی له دڵگرانی ده‌دا، پياو له شه‌رمانا يا پاساوی بۆ ده‌هێنايه‌وه، ياخود خۆی لێ کڕ و که‌ڕ ده‌کرد.. من ئه‌و پياوه‌م هه‌ميشه به مه‌زڵووم زانيوه، که گرتيشیان ـ هه‌ی قڕانيان تێ که‌وێ ـ گريام. ئه‌م قسه‌يه‌ی به‌راييم بۆ مامۆستا سادق ساڵح ـ ی به‌ڕێزه که له دووتوێی وتارێکی ئه‌لکترۆنيدا به‌م شێوه‌يه پرسيارێکی لێ کردوومه : ( ئايا مه‌به‌ست له زاراوه‌ی خواروو که به زمانی يه‌کگرتوو ناوی ده‌به‌يت، ته‌نيا کوردستانی باشووره يان کوردستانی گه‌وره‌يه، يان هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستانه ؟ ئه‌گه‌ر هه‌ر چوار پارچه‌یه، کێشه‌يه‌کی گه‌وره بۆ ده‌ڤه‌ری سۆران دروست ده‌که‌يت، چونکه ده‌بێت هه‌ر هه‌موويان بکه‌ی به مامۆستای زمان و ڕه‌وانه‌ی کوردستانی باکووريان بکه‌ی و له‌و بڕوايه‌دام که‌م دێنێ، چونکه به‌خوا به‌شی دياربه‌کر ناکه‌ن ) . خه‌ون و خۆزگه خۆشن، بۆ مرۆڤ هێڤی و فه‌رامۆشن، وه‌لێ هه‌رگیز واقيع له‌سه‌ر ئاوات و خه‌ياڵات دروست نابێ و ده‌بێ پياو به قه‌د به‌ڕه پێی خۆی ڕاکێشێ، خه‌باتيشی بۆ بکات. له دوای ئه‌و چه‌وسانه‌وه و بێمافبوونه‌ی گه‌لی مه‌ی کورد له باکووردا تووشيان هات، نه زمان ما و نه ڕێزمان، نه ڕۆژنامه هێڵڕا ده‌ربچێ، نه کتێب و نامێلکه ڕۆشناييان ديت.. زوڵمه‌که به ڕاده‌يه‌ک بوو، ئێسته هه‌موو باکوور کێوماڵ بکه‌ن به قه‌ده‌ر شاری دهۆک کوردیزانی تێدا نييه، بگره به قه‌ده‌ر شاری زاخۆش.. وه‌کوو زانراوه تا ئێسته 20 که‌س ديوانه‌مه‌زنه‌که‌ی ئه‌حمه‌دی خانیيان نه‌خوێندووه‌ته‌وه. دوای زێتر له بيست ساڵ خه‌بات و په‌روه‌رده له ئه‌وروپا، ئێسته‌ش زمانی ڕه‌سمیی ماڵه‌وه‌ی هه‌ڤاڵ و خزمانمان له په‌که‌که و هه‌وادارانی؛ تورکييه. باشووری کوردستان، به درێژايیی حوکمی عيڕاق، کتێبی کورديی لێ قه‌ده‌غه نه‌کراوه، هه‌روه‌ها تا ڕاده‌يه‌کيش له ڕۆژهه‌ڵاتدا. ئه‌و خزمه‌ته‌ی له باشوری کوردستاندا، پێشکه‌ش به زمانی کوردی کراوه؛ له هيچ به‌شێکی ديکه‌ی وڵات‌دا نه‌کراوه، که ته‌نيا ئه‌مه‌يان به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی بکرێته زمانی حوکمدار له باکووری ئازيزيشدا. ئه‌گه‌ر هه‌تا ئێسته ديالێکتێک شاژنی ماڵی زمانی کوردی بووبێ، ئه‌وه شێوه‌ی ـ وه‌ک باوه ـ سۆرانييه و ته‌نيا پاڵێوراوه بۆ گشتاندنی..هه‌زار ڕه‌حمه‌ت له باب و باپیری سوێدييان بێ که ده‌ڵێن : ئه‌گه‌ر ڕێگه‌ت هه‌ڵه کرد، ده‌بێ بگه‌ڕێیته‌وه سه‌ر ئه‌و خاڵه‌ی که له وێوه ده‌ستت پێ کرد. ئێمه‌ش ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ وه‌ک يه‌ک ميلله‌ت بمێنين، هيچ چار نييه و ده‌بێ ئه‌و زمانه‌ی تا ئێسته که‌سايه‌تیی له‌نێو هه‌موو کوردا هه‌بووه، لێیه‌وه ده‌ست پێ بکه‌ين. نووسينی مامۆستا سادق ساڵح به‌م زمانه، به‌ڵگه‌يه بۆ ئه‌وه‌ی له نێو کوردی باشوور و ڕۆژهه‌ڵاتدا ڕه‌گی داکوتيوه و که‌سايه‌تييه‌کی مه‌عنه‌ويی په‌يدا کردووه، زمانیش مۆدێل نييه تا بيگۆڕيت، مه‌گه‌ر هه‌وێیه‌کی بۆ په‌يدا بکه‌يت، که قبووڵی ناکات. ئه‌وه بۆ چه‌ند ڕۆژان ده‌چێت، ئێران ـ ده‌گ ـ گونده‌کانی سنوور ده‌کوتێ، هێشتا ته‌ياره‌شی به‌کار نه‌هێناوه، زه‌نده‌قی منداڵی چاوکاڵی کوردی بردووه، پیری په‌رێشان و دايک و خوشکمانی هه‌راسان کردووه.. له به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌دا، له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه گه‌ڕێ، یه‌ک تۆپی کوردستان‌مان نه هاوێژراوه. باسی فيله‌ته‌نه‌که‌ی ئه‌ولا هه‌ر مه‌که، تورکيا، چ جه‌ندرمه‌ی به‌گ و شه‌گه‌به‌گه هه‌ن، له‌سه‌ر سنوور کۆی کردوونه‌ته‌وه، هه‌ر بکۆکێ؛ وه‌ک لافاو ئه‌وه‌ی بێته به‌رپێی ده‌يماڵێ و دايده‌ماڵێ.. ئه‌وجا له‌ناو ئه‌و گێژاوه‌دا، ده‌کرێ ئیمه بێین ئه‌و زمانه‌ی هه‌مانه و له مه‌يدانه، ئيفليجی که‌ين، به بيانووی ئه‌وه‌ی کوردی باکوور زۆرترن.؟ له‌کاتێکدا هه‌رگیز زۆریی خه‌ڵک پێوه‌ر نه‌بووه بۆ کردنی ديالێکتێک به ستانداردی گه‌لێک.. که ئه‌م داوايه ته‌نيا داوايه‌کی ته‌عجیزييه و به‌ته‌مای نيسکێ له ئيمان گه‌ڕانه. جگه له‌وه، به خوێندنه‌وه‌ی من، تاکه به‌شی کوردستان که ترووسکاييه‌کی لێ هه‌ڵبێ، به فيدڕالييه‌ت مافی کوردی تێدا بچه‌سپێ يا ببێت به ده‌وڵه‌ت، ته‌نيا باشووری کوردستانه و له‌وێشدا ـ ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له پڕانی بێ ـ ئه‌وه دياره به‌شی کێیه؛ ئه‌گه‌رچی من واقيع ده‌خوێنمه‌وه، نه‌ک ژماره. ده‌نا، ئه‌گه‌ر به ته‌مای دياربه‌کر حيساباتی خه‌ياڵی بکه‌ين، ئه‌وه هه‌م لێره ده‌بين به دوو نه‌ته‌وه، هه‌ميش ئه‌وێمان حاسڵ نه‌کرد.. ئه‌وسا له هه‌ردوو دينان ده‌بين. ده‌ڵێن ژنێک مێردی کرد، تۆزێک هێڕۆکه بوو. له ڕۆژی دووه‌می بووکينييدا، گورج هه‌ستا ماڵ پاک بکاته‌وه، که داهاته‌وه ـ عه‌يب نه‌بێ ـ بايه‌کی لێ به‌ر بوو، زۆر ته‌ريق بووه‌وه.. خه‌سووی وتی : گوێ مه‌ده‌رێ کچم، ئه‌وه کوڕێکت ده‌بێ .. له خۆشييانا؛ بووکه وتی : ئامۆژن يه‌کێکی ديکه‌ش بکه‌نم.. خه‌سووش وتی : نا کچم، عه‌جه‌له مه‌که، جارێ ئه‌م کوڕه‌يان گه‌وره که، خوا که‌ريمه بۆ يه‌کێکی ديکه.! جا ئێمه‌ش با ئازابين، جارێ ماڵی زمانمان له باشوردا قشت و جوان بکه‌ين، ئه‌وجا خه‌می ئه‌وه‌مان بێ داخوڵا چۆن ده‌توانين ئه‌وه‌نده مامۆستايانه بۆ دياربه‌کرێ ته‌عين بکه‌ين، چونکه هه‌تا باکوور ڕزگار ده‌بێت، ڕۆژهه‌ڵات زۆر له‌مێژه ده‌وڵه‌ته و مامۆستاشی زێده‌ن.
02/09/2007 mohsinjwamir@hotmail.com
|