په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢\٨\٢٠١٥

بە چات لێم تێنەگەیشتی بە کۆمێنتیش لێت تێناگەم.

بەنگین پیرۆت    


ژن نیوەی پیاوە نیوەی کۆمەڵ نیە، مەگەر لە شایەتداندا بە دوو ژن یەکسانین بە پیاوێک؟!


بۆچی ئەگەر ژن خاوەنی دەیان بڕوانامە و زیرەکیەکی قوڵ و باڵاش بێت لە بەرامبەر پیاوێکی نەزان بە پێیی شەرع یەکسانە؟


ئایا ئەم دابەشکردنە نایەکسانەیە؟ ئایا شەرع نادادپەروەرانە مامەڵەی لەگەڵ ژندا کردوە؟


ئایا ژیری مرۆڤ بەپێی دەقەکانە یان بەپێی بیری زیرەکی مرۆڤ خۆیەتی؟


تکایە بۆ وەڵامی هەر پرسیارێک پشت بە بۆچونی دەق و کەسانی دی مەبەستن، بیر و ڕای خۆتانم مەبەستە، قسە لەگەڵ بۆچونی ئێوە دەکەم.


خوێندنەوەی ئەم پەرتووکە {وتوێژێک لەگەڵ ژنە هاوڕێ فەندەمێنتالیستەکە} بەخۆیەوە سەرقاڵ کردوم، گفتوگۆیەکی ڕاستەقینەی نێوان ژنێکی جەزائیری و نوسەرێکی پیاوی جەزائیری دانیشتوی فەڕەنسایە، لەڕێگەی چاتی فەیسبوکەوە ئەنجامیان داوە، پەرتووکەکە پڕیەتی لەپرسیار و گومان، پرسیار و گومان لە هەمووشت (ئەگەر مرۆڤ بە باشترین شێوە خوڵقابێت بۆچی خەتەنەی دەکەین؟ بۆچی بەخەتەنە کراوی نەخوڵقاوە؟) من درێژەی نادەمێ، پێش ئەوەی بچمە سەر باسێکی دیکە، سوپاسی کاک حکیم عسمان دەکەم ئەم پەرتووکە نایەبەی بەدیاری بۆ ناردم.


زۆرکەس حەز دەکات لەڕێگەی چاتەوە وتووێژ بکات بەڵام نازانێت لەکوێیوە دەست پێ بکات.


بۆ ئەوەی بەرامبەرەکەمان زووتر لێمان تێبگات دەبێ خۆمان دەست پێشخەربین لەدەربڕین و خۆناساندن ئەگەرکەساتیەکی دیاری ناو کۆمەڵگەش بووین.


من زیاتر ئارەزووی چات دەکەم نەک لەڕێگەی کۆمێنتەوە وتوێژ، چونکە کەساتی مرۆڤ لەگفتوگۆی تایبەت دەردەکەوێت و ئەوە دەڵێت ڕەنگە ڕێگە بەخۆی نەدات بەکۆمێنت بینوسێت، ئەگەر وتوێژ لەسەر بابەتێک بەکۆمێنت بێت و بۆچونتان جیاواز بوو بەکەسەکە دەڵێیت {تۆ تێناگەیت} بەڵام لەچات پێی دەڵێیت {لەتۆ تێنەگەیشتم} مانای وایە بۆچونێکی جیاوازی لەگەڵ تۆدا هەیە بەڵام لەکۆمێنت دان بەو جیاوازیە نانێیت و پێت وایە بۆچونەکەی تۆ لە هی ئەو باشترە بۆیە بەو دەڵێ تێناگەیت نەک بڵێی تێنەگەیشتم.


کاتێک ئەم پەرتووکە دەخوێنینەوە بەڕابردوی بەخۆماندا دەچینەوە ئاخۆ بۆچی ئێمەش گفتوگۆی جدی نەکەین! فێربین لەدەربڕیندا چی بڵێین و چۆن بۆچونی خۆمان دەربڕین. دڵنیام خۆشمان پێش ئەوانی تر لە خۆمان تێدەگەین و لە بۆچونی ئەوانی دیش تێدەگەین.


وتوێژە راشکاو و هەستیارەکانی ناو ئەم پەرتووکە زۆرگرنگە، قسە کردنە لەسەر تەوەرەیەک زۆربەی خەڵکی جیهان پێیەوە سەرقاڵە، ئەوان هاونیشتمانی وڵاتێکن یەکترناناسن گفتوگۆ دەکەن بۆچون و ڕای یەکتر دەزانن و بەبێ خۆ بەدەستەوەدان قسە لەسەر چیەتی ئیسلام و عەلمانیەت دەکەن.


لەگفتوگۆی نێوان ئەم ژن و پیاوە جەزائیریە فێرە گفتوگۆی کراوە دەبین یان چۆن کات لەفەیسبوک بەسەر بەرین و چی بکەین سود لەبیروڕای یەکتر وەربگرین. ئەوان دەربڕینەکانیان قوڵ و کورت و پوختە خوێنەر وەڕەز ناکات وا دەزانێ خۆیەتی لەڕێگەی فەیسبوکەوە چات دەکات. ئەم پەرتووکە چاپی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەمە لەعەرەبیەوە هەڵکەوت عەبدوڵڵا کاری وەرگێڕانی بۆ کردوە.

 

ماڵپەڕی بەنگین پیرۆت

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک