١١\٥\٢٠١٢
به‌دمه‌ست.
بورھان جۆلا
با تۆ پڕ بیت له
شێتی
منیش پڕ چاوه‌ڕوانیم
ده‌تبه‌مه نێو خه‌یاڵی
حه‌سره‌تی خۆم
به ماچ جه‌سته‌ت ده‌پۆشم
ئه‌وسا...
له رازی چاوه‌کانت
ده‌نک ده‌نک شه‌رم و ناز
بڕژێنه نێو پێکه‌که‌م
به نهرمهسهما سه‌رسامم بکه
به شه‌رابی ماچ به‌دمه‌ستم بکه
ئینجا....
پێک پێک رووتبوونهوهتم
پێ نۆش بکه
جوانترین باخی سێوم
نیشان بده
به بۆنی قژی ره‌شت
به بۆنی خۆشی له‌شت
بێدارم بکه...
به‌هاری
٢٠١٢
burhanjola@yahoo.com
|