٢\١١\٢٠١٠
به هۆی یۆرانیۆمه‌وه
کاڵای ئێرانی ژه‌هراویه.
چاودێرێکی ته‌ندروستی
به گوێره‌ی راپۆرتێکی رێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی که ئه‌مڕۆ له
گۆڤاری (میدیکاڵ)
بڵاوکرایه‌وه ئاماژه به‌وه ده‌دات سه‌وزه‌وات و میوه‌جات و خۆراکی
ئێرانی به‌هۆی یۆرانیۆمی پیتێندراوه‌وه که پاشه‌ڕۆیه‌کی ژه‌هراوی به‌دوای
خۆیدا به‌جێ ده‌هێڵێت ژه‌هراوی بووه" ئه‌م ژه‌هراوی بوونه له وه‌رزی
باران باریندا زیاتر ده‌کات چونکه گه‌رده سووکه‌کانی پاشماوه تیشکده‌ره‌وه‌کان
له‌گه‌ڵ باران دێنه‌خواره‌وه و بارانی(ره‌ش) و هه‌ندێ جار لێڵ په‌یدا
ده‌کات و له‌ئه‌نجامی بارینی ئه‌و بارانه‌ش کشتوکاڵ ژه‌هراوی ده‌بێت.
له‌ماوه‌ی رابردوودا زۆرترین نه‌خۆشیه‌کانی شێرپه‌نجه و خوێن به‌ربوون
و نه‌زۆکی له ئێران‌دا بڵاوبۆته‌وه و ئه‌م په‌تایه‌ش وا خه‌ریکه به‌کوردستاندا
تێپه‌ڕ ده‌بێت" به تایبه‌ت دیارده‌ی نه‌زۆکی لای ژنان و پیاوان" چونکه
یۆرانیۆم هۆکارێکی تایبه‌تییه بۆ مردنی خانه‌کان و گڵانده‌کانی
ژێرپێست" ئه‌وه‌ی مایه‌ی خۆشحاڵیه ئه‌و په‌تایه کوردستانی ئێران
ناگرێته‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی که زۆرینه‌ی وێستگه ئه‌تۆمیه‌کان له به‌شی
کوردستانه‌وه دوورن و هیچ رووبار و زێیه‌ک به ئاراسته‌ی کوردستان
نایه‌ته‌وه بۆیه گریمانه‌ی خاتنی ئه‌و په‌تایه بۆ کوردستانی ئێران
لاوازه.
ماوه‌ی ساڵانێکه باشووری کوردستانیش هه‌موو بایه‌خی خۆی خستۆته کڕینی
کاڵای ئێرانی به‌هۆی داکشانی وه‌به‌رهێنانی ناوه‌خۆ و زاڵ بوون و هه‌ڵکشانی
وه‌به‌رهێنانی ده‌ره‌کی له‌باشوور ئه‌م نه‌خۆشیانه بره‌ویان سه‌ندووه
به‌تایبه‌تی شێرپه‌نجه و نه‌زۆکی ئافره‌تان و پیاوان یاخود له‌دایکبوونی
منداڵی ئیفلیج و مه‌نگۆلی" چونکه وه‌ک ئاماژه‌مان پێیدا پاشماوه‌ی گه‌رده‌کانی
یۆرانیۆم 100% هۆکاری سه‌ره‌کی ئه‌م نه‌خۆشیانه‌ن" بۆ ئه‌م مه‌به‌سته
له‌م رۆژانه راپۆرتێکی زانستی و مه‌یدانی له‌هه‌موو بواره‌کانی ئه‌م
پرسه بڵاوده‌که‌ینه‌وه و داواکاریشین له رۆژنامه‌وانان بایه‌خ به‌و
پرسه بدرێت چونکه ئه‌مه هه‌ڕه‌شه‌یه‌که بۆسه‌ر نه‌ته‌وه‌که‌مان.
chewditandrusti@yahoo.com
|