٢٢\١\٢٠١٠
به ناڕه‌زایه‌تی ته‌واوی خه‌ڵکی ئازادیخواز،
ده‌بێ شه‌پۆلی سێداره‌کانی کۆماری ئیسلامی رابگیرێ!
کۆماری ئیسلامی له یه‌که‌م رۆژه‌کانی هاتنه سه‌رکاریه‌وه به
سێداره و سه‌رکوت ده‌ستی پێ‌کرد. پایه‌کانی رژێمه ئیستیبدادی و
ئیسلامییه‌که‌ی به به‌ریخستنی شه‌پۆلی سێداره به کۆمه‌ڵه‌کان و
هه‌ڵخستنی په‌تی سێداره له سه‌ر شه‌قام و شوێنه گشتیه‌کان قایمکرد و
هه‌ر به‌م تاوانکاری و سیاسه‌ت و ره‌فتاره دژی مرۆڤایه‌تی و
دڕنده‌ییه تا ئه‌مرۆ درێژه‌ی پێداوه. ئه‌مرۆش له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدان و
په‌ره‌سه‌ندنی ناره‌زایه‌تیه‌کانی خه‌لکی ئیران له دژی ده‌سه‌لاتی
ره‌شی ئه‌م رژێمه، کۆماری ئیسلامی به‌مه‌به‌ستی ڕاگرتن و
پاشه‌کشه‌کردن به ناره‌زایه‌تی و خۆپیشاندانه‌کانی خه‌ڵک و سه‌پاندن و
زاڵکردنی که‌شی ترس و تۆقاندن به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگادا، ده‌ستی داوه‌ته
به‌رێخستنی شه‌پۆلێکی تری له‌سێداره‌دان له خه‌لکی ئازادیخواز و
هه‌ڵسوراوانی سیاسی و ئه‌وانه‌ی به‌شداری خۆپیشاندانه‌کانی ئه‌م
دوایانه‌یان کردوه.
له یه‌ک دوو مانگی رابردوودا رژێمی ئیسلامی ئیران، ژماره‌ی ئه‌و
که‌سانه‌ی که سێداره‌ی کردون به شیوه‌یه‌کی بێ وێنه بردۆته سه‌ر،
له‌وانه‌ی که تا ئێستا ناو و ژماره‌کانیان ئاشکرا بووه، ئیحسان
فه‌تاحیان و فه‌سیح یاسمینی له کوردستان، نه‌وجه‌وانی حه‌ڤده ساڵه
موسلیح زه‌مانی له کرمانشاه، ئه‌ردشیر کشاوه‌رز له که‌رج، 6 که‌س له
ئه‌سفه‌هان، سێ که‌س به ناوه‌کانی عه‌لیره‌زا، ئه‌میر، دولتخان له
زیندانی خورین له ورامین، کوشتنی زهرا جه‌عفری له زیندانی ورمێ،
چه‌ند هه‌ڵسوراوی سیاسی له ئه‌هواز، دوو که‌س له سیرجان. ئه‌مه له
کاتێکدایه که به دڵنیایه‌وه لیستی ئه‌و سێداره‌کراونه زۆر له‌م
ژماره‌یه درێژ تره که تا ئێستا ئاشکرا کراوه و پێیان زانراوه.
جگه له‌مه هه‌رئێستا ژماره‌یه‌کی زۆر له زیندانیان له ناو
ئه‌شکه‌نجه‌خانه‌کانی کۆماری ئیسلامی‌دا سزای سێداره‌یان به‌سه‌ردا
سه‌پێنراوه و مه‌ترسی جێبه‌جیکردنی ئه‌و سزایه‌ش له هه‌ر چرکه‌یه‌کدا
له ئارادایه. هه‌ر ئێستا 20 که‌س له کوردستان که زۆربه‌یان
هه‌ڵسورای سیاسین سزای سێداره‌یان به سه‌ردا سه‌پێنراوه و گیانیان
له مه‌ترسیدایه. له‌وانه، فه‌رزاد که‌مانگه‌ر، فه‌رهاد وه‌کیلی،
عه‌لی حه‌یده‌ریان، حه‌بیب الله له‌تیفی، ڕۆسسته‌م ئه‌رکیا، زه‌ینه‌ب
جه‌لالیان، فه‌رهاد چاڵش، ڕه‌مه‌زان ئه‌حمه‌د، ئه‌نوه‌ر ڕۆسته‌می، شاکر
باقی، سه‌ید سامی حوسه‌ینی، سه‌ید جه‌مال موحه‌مه‌دی و حسین خزری،
شێرکۆ معارفی، موسته‌فا سه‌لیمی، محه‌مه‌د ئه‌مین اگوشی، ڕه‌شید
ئاخکه‌ندی، ئه‌حمه‌د پۆڵا خانی، حه‌سه‌ن تاڵعی و ئیره‌ج موحه‌مه‌دی.
هه‌روه‌ها ژماره‌یک له به‌هائییه‌کان به تۆمه‌تی ده‌ورگێران له
خۆپیشندانه‌کاندا سزای سێداره‌یان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه به‌م
ناوانه،ژینوس سوبحانی، لوا خانجانی،٬ بابک موبه‌شیر٬، په‌یام فناییان،
نیکاو هویدایی، مونا هویدایی، ئارتین غه‌زه‌نفری، ٬فه‌رید روحانی،
ئه‌حمه‌د روحانی،٬ نگار پابت٬، ئیبراهیم شادمهر٬ و زاوش شادمهر.
هه‌روه‌ها ریحانه جه‌باری ، شه‌هلا جامد، نه‌وجه‌وانی پانزه ساڵه
حجت و 5 که‌س له گیراوه‌کانی ئه‌م دوایانه‌ی ناو خۆپیشاندانه‌کان
رووبه‌رووی سزای سێداره بوونه‌ته‌وه و مه‌ترسیان له‌سه‌ر که له‌هه‌ر
ساتێکدا ملیان به په‌تدا بکریت له‌لایه‌ن ئه‌شکه‌نجه‌گه‌ره‌کانه‌وه.
ئێمه ئه‌م پیلان و سیاسه‌ته سه‌رکوتگه‌ر و دژی مرۆڤایه‌تییه‌ی رژێمی
ئیسلامی له دژی خه‌لکی نارازی و هه‌ڵسوراوانی سیاسی له ئیران ریسوا
ده‌که‌ین. ده‌بی به تێکۆشان و ناره‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵک و
هه‌ڵسواراوانی ئازادیخواز و ته‌واوی حیزب و ریکخراوه سیاسی و
جه‌ماوه‌ریه مه‌ده‌نیه‌کان و لایه‌نگر له مافه‌کانی مرۆڤ و دژ به
سزای سێداره له جیهاندا، ئه‌م هه‌وڵانه‌ی رژێمی ئیسلامی بۆ زالکردنی
ترس وتۆقاندن و به‌ریوه‌بردنی سزای سێداره به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌ی ئیران‌دا
پووچه‌ڵ بکریته‌وه و ریسوا بکرێت.
ئێمه وه‌ک کۆمیته‌ی دژی سێداره له عیراق و کوردستان، پشتیوانی خۆمان
بۆ ته‌واوی ئه‌و هه‌وڵ و خه‌بات و ناره‌زایه‌تیانه‌ی له ئیران ده‌دریت
بۆ رزگارکردنی ئه‌و زیندانیانه له ژیر په‌تی سێداره و
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای سێداره راده‌گه‌یه‌نین و به‌شیکین له‌و
بزوتنه‌وه ناره‌زایه‌تیه و به ته‌واوی توانامانه‌وه له هه‌وڵی
به‌هێزکردنیدا ده‌بین.
بۆ په‌یوه‌ندی:
anti.execution@googlemail.com
هیوا ئه‌حمه‌د / ریکخه‌ری کۆمیته‌ی دژی
سێداره
00447783902098
کۆمیته‌ی دژی سێداره
20/1/2010
|