٣٠\١١\٢٠١٠
به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی
توندوتیژیی دژ به تاکی مێینه.
هه‌ورامان عەلی تۆفیق
ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی توندوتیژیی بۆته دیارده‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی و به‌شێوازێکی
به‌رده‌وام و فره‌لایه‌ن له دونیادا بۆته سه‌ردێڕ و هه‌واڵی ده‌زگاکانی
ڕاگه‌یاندن و نێوکۆڕو کۆبونه‌وه سیاسیه‌کان و دانوستاندنی ڕۆژانه‌ی
ژیانی یاسایی کۆمه‌ڵگاو ڕێکخراوه مرۆیی و مه‌ده‌نی و خێرخوازیه‌کان و
ده‌زگا یاسایی و جێ به‌جێ کاریه‌کان .. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌م دیارده‌یه
ڕه‌گ و ڕیشه‌ی مێژووی خۆیی هه‌یه و ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌یه‌کی جیهانیش له
دژی به‌رده‌وام کارایه ..
توندوتیژیی دژ به‌تاکی مێینه گرفتێکی ناوخۆیی و ناوچه‌یی و ته‌نها
کۆمه‌ڵگای کوردی به‌ده‌ستیه‌وه گیرۆده‌نیه ، بێگومان ته‌وای کۆمه‌ڵگاکانی
دونیا له ڕووبه‌ڕوو بونه‌وه‌ی ئه‌م شێوه دیارده‌یه‌دان و ڕیژه‌کان به‌پێی
پێکهاته‌و داب و نه‌ریتی کۆمه‌ڵگاکان جیاوازیان هه‌یه ... وه‌ک ئه‌وه‌ی
که لامان ئاشکرایه له‌سه‌رده‌می جه‌هاله‌ته‌وه ئه‌م دیارده‌یه له
کۆمه‌ڵگا عه‌ره‌بیه‌کاندا بوونی هه‌بووه که تاکی مێینه زینده‌باچاڵ
کراوه‌و کڕین و فرۆشتنی پێوه‌کراوه و له خانه‌ی مرۆڤ دا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ
نه‌کراوه ، ئه‌مڕۆش به‌هه‌مان شێوه و له شێوازێکی جیاواز‌و نوێخوازدا
و له‌سه‌رده‌می پێشکه‌وتن و زانست و زانیاری و ته‌کنه‌لۆژیادا مامه‌ڵه‌کان
له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی جه‌هاله‌ت دا جیاوازی له ناوه‌ڕۆک و ئامانج
دا نیه و هه‌مان ڕه‌فتارو مامه‌ڵه بوونی هه‌یه له توندوتیژیی و بێ
ڕێزی و سوکایه‌تی و بازرگانی پێوه‌کردنی به شێوازێکی نوێ و سه‌رده‌میانه
.
وابه‌سته بوونی هه‌موو شێوازه‌کانی توندوتیژیی که پێکه‌وه گرێدراون
کاتێک تاکی مێینه له کۆمه‌ڵگایه‌ک دا و له‌نێو خێزان دا ئه‌شکه‌نجه
بدرێت بێ گومان ئه‌وکات منداڵ به‌بێ جیاوازی له‌م توندوتیژییه بێ به‌ش
نابێت ، به‌و شێوه‌یه کۆمه‌ڵگایه‌ک له‌سه‌ر بنه‌مای وابه‌سته‌بوونی به
توندوتیژیی و ئازاردان و سه‌رکوت کردن و دوورله‌تێگه‌یشتن و یه‌کسانی
ڕوانین له‌مافه هاوبه‌شه‌کانی نێو نێر‌و مێ و چۆنیه‌تی پێکه‌وه ژیان
به‌بێ جیاوازی و کارکردن پێکه‌وه بۆ خۆشگوزه‌رانی و به‌رده‌وام بوونی
سه‌رکه‌وتن و داهێنان بۆ ئاینده .
هۆکاره‌کانی سه‌رهه‌ڵدانی دیارده‌ی توندوتیژیی:
1. توندوتیژییه ده‌رونیه‌کان له‌سه‌ره‌تاوه له نێو خێزان دا ده‌ست
پێده‌که‌ن ئه‌وکاته‌ی که تاکی مێینه له ته‌مه‌نێکی منداڵی دایه‌و
بیر له‌وه ده‌کرێته‌وه که چۆن ئه‌م کچه گه‌وره‌بکه‌ن و ده‌ره‌نجام
له‌کۆڵی خۆیانی بکه‌نه‌وه و به‌شووی بده‌ن ، تا کێشه‌یان بۆ دروست نه‌کات
و له‌به‌رچاوی خه‌ڵک وونی بکه‌ن ، چونکه به‌ڕای ئه‌وان ئافره‌ت
توانایی به‌ڕێوه‌بردنی ژیانی خۆیی نیه‌و به‌رده‌وام چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ی
لێده‌کرێت که تووشی هه‌ڵه‌بێت .
2. تێڕوانینی ڕاگه‌یاندنه‌کان بۆ ئافره‌ت له‌ڕوانگه‌ی جوانی له‌ش و
تاچه‌ند سه‌رنج ڕاکێش و سکسیه و له‌م ڕیگایه‌وه بازرگانیان پێوه
بکرێت و به‌شێوازێکی نادروست و جیاواز له‌پیاو نیشان ده‌درێت .
3. بێ ده‌نگی خودی تاکی مێینه و ڕازی بوونی به‌و قه‌ده‌ری که به‌سه‌ری
دا ده‌چه‌سپێت .
4. نزمی ئاستی ڕۆشنبیری و نه‌زانین له چۆنیه‌تی مامه‌ڵه کردن له‌گه‌ڵ
ده‌وروبه‌رو تێنه‌گه‌یشتن له ئه‌رک و مافه‌کان و شیواندنی کار‌و ئه‌رکه‌کان
، که‌می ئاستی ڕۆشنبیری ده‌کرێ له پیاو و ئافره‌ت دا بێت .
5. ئاستی ڕۆشنبیری له به‌ڕێوه‌بردنی خێزان و ژیان له نێوان ژن و پیاو
منداڵ و کارکردن بۆ ئاینده و ئه‌رکه هاوبه‌شه‌کان .. زۆرکات جیاوازیه‌کان
له سه‌ر ئاستی ڕۆشنبیری نێوان ژن و پیاو سه‌رچاوه‌ده‌گرن .
6. بنه‌ما په‌روه‌رده‌یه‌کانی مرۆڤ که له‌سه‌ره‌تا تاک له‌سه‌ریان په‌روه‌رده
ده‌بێت و سیسته‌می په‌روه‌رده‌یی خوێندنگاکان له‌سه‌ر بنه‌مایی
توندوتیژیی و فیربوون و ڕاهێنانی مرۆڤ له‌سه‌ر بوونی ئه‌و جیاوازیه‌ی
نێوان نێر‌و مێ ، بۆخۆیی هه‌مان شێواز له مامه‌ڵه‌کردن و تێڕوانین ده‌گوازێته‌وه
بۆ نێو خێزان .
7. ڕێزنه‌گرتن له ئافره‌ت و شێوازی تێڕوانینی جیاواز له پیاوان هه‌میشه
به‌فه‌قیرو بێ ده‌سه‌ڵات و گوناهه و ده‌ستی درێژی پیاو بۆ هاوکاری له
ڕوانگه‌ی بێ هێزی و هه‌ندێ جاریش بۆ خۆبردنه پێشه‌وه‌ی پیاو له به‌رچاوی
ئه‌و ئافره‌ته و له هه‌ندێ جاریش دا به ڕوانگه‌ی که‌متر له پیاو له‌هه‌موو
بوارێک دا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ دا ده‌کرێت .
8. داب و نه‌ریتی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه و تێڕوانین له تاکی مێینه و
یاساکان له‌ڕووی کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه .
9. ئاین له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی مافه‌کانی ئافره‌ت که‌م تازۆر ده‌پارێزێ ،
چونکه له‌م لایه‌نه‌وه بیر‌و ڕای جیاواز هه‌یه و هه‌ندێک ئاین به‌تاکه
ده‌رگای پاراستنی مافه‌کانی ئافره‌ت ده‌ناسن و ئه‌وی دیش به‌پێچه‌وانه‌وه
تێی ده‌ڕوانن .. چونکه له ژێرناوی ئاین دا زۆر کاری خراپه‌و دژ به
ئافره‌تان کراوه و به‌رده‌وامیش ئه‌مجام ده‌درێت .
10. لایه‌نی ئابوری و خراپی باری گوزه‌ران و نه‌داری و برسیه‌تی ، چه‌ند
هۆکارێکن که نه‌ک ته‌نها ئافره‌ت به‌ڵکو منداڵانیش به‌ره‌و ڕکێفی
توندوتیژیی ڕاپێچ ده‌که‌ن ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی خێزانه‌وه بێت
یا که‌سێکی دی ، له‌م لایه‌نه‌وه به‌زۆر شیواز کاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر
به‌کارهێنانی توندوتیژیی .
11. توندوتیژیی ده‌سه‌ڵات به‌و مانایه‌ی که ده‌سه‌ڵات به‌پێی یاسا ئه‌م
کاره‌بکات و له زۆر وڵاتان یاساکان دژ به‌ئافره‌تن و سزاکانیش بۆ ئه‌وانه‌ی
کاری توندوتیژیی ئه‌نجام ده‌ده‌ن له ئاستی پێویست دا نین .. ئه‌مه‌ش
هانده‌رێکه بۆ زیاد بوونی توندوتیژیی .. که‌واته سیسته‌می یاسایی و
لایه‌نی جێ به‌جێ کار و کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی گرنگن و سزاکان و شێوازی مه‌مه‌ڵه
کردن له‌ڕووی یاساییه‌وه گرنگه کارابێت و له به‌رژه‌وه‌ندی ئافره‌تان
دا بێت .
ده‌ره‌نجامه‌کانی ئه‌م دیارده‌یه دروست بوونی ترس و له‌ده‌ست دانی
بڕوابه‌خۆبوون و دڵه‌ڕاوکێی به‌رده‌وام ، له‌ده‌ست دانی خه‌و کاریگه‌ریه
ده‌رونیه‌کانی بۆ ئاینده که هه‌ندێ جار خۆکوشتن و خۆسوتاندن و
ڕاکردنی لێده‌که‌وێته‌وه ، ڕق که‌وتن له پڕۆسه‌ی هاوسه‌رگیری و ته‌نانه‌ت
له پیاویش و سه‌یرکردنی هه‌موویان وه‌ک یه‌ک ، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی
خێزان و زیادبوونی ڕێژه‌ی لێک جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌رگیری و دروست بوونی
دووبه‌ره‌کی له‌نێوخێزانه‌کاندا ، له ده‌ست دانی هه‌ستی مرۆڤایه‌تی
مێینه و هه‌ست کردن به‌وه‌ی که پێگه‌ی خۆیی له کۆمه‌ڵگاکا له‌ده‌ست
داوه‌و بوونی بۆ ژیان سودی نیه ، شێواندنی ئه‌و پێگه‌یه له‌و کۆمه‌ڵگایه‌دا
چ شوێنی کاربێت یان له‌ده‌وروبه‌رو نێو خێزان ، هه‌ست نه‌کردن به‌ئارامی
ژیان و ڕێگاگرتن له داهێنان و تازه‌گه‌ری ، خراپ بوونی باری ته‌ندروستی
و جه‌سته‌یی ئافره‌ت و شێواندنی تاده‌گاته ڕاده‌ی گیان له‌ده‌ست دان .
هه‌نگاوه‌کان بۆ بن بڕکردنی ئه‌م دیارده‌یه .. بێ گومان چاره‌سه‌رکردنی
ئه‌م دیارده‌یه له شه‌و ڕۆژێک دا ناکرێت و ده‌بێ له ڕوانگه‌ی سیسته‌مێکی
به‌رنامه‌کاری هه‌میشه‌یی هه‌وڵ بۆ بن بڕکردنی بدرێت ، گه‌ڕانه‌وه بۆ
یاساکان له‌سه‌ر بنه‌مای هاوبه‌ش و یه‌کسانی و نه‌بوونی جیاوازی له
نێوان پیاو ژن دا له هه‌موو بواره‌کاندا و توند بوونی یاساکان دژ به‌وانه‌ی
توندوتیژیی به‌رامبه‌ر به که‌سی دووه‌م ئه‌نجام ده‌ده‌ن ، به‌رزکردنه‌وه‌ی
ئاستی ڕۆشنبیری کۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده‌یی خێزان ، ده‌بێ ئافره‌تان
له ڕێگای ڕاگه‌یاندن و خوێندنگا‌و شوێنی کار‌و ته‌واوی به‌شه‌کانی تری
ژیانه‌وه که ئافره‌ت بوونی تێیدا هه‌یه له ماف و کار‌و ئه‌رکه‌کانی
له‌م کۆمه‌ڵگایه‌دا ئاگاداربکرێته‌وه ، بواری په‌روه‌رده و
خوێندنگاکان ده‌بێ ڕۆڵی دیار‌و به‌رچاویان له‌م بواره‌دا هه‌بێت و کار
له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌کردنی نه‌وه‌کانی داهاتوو بکرێت دوور له
توندوتیژیی و گیانی ده‌مارگیری ، ڕاگه‌یاندنه‌کان گرنگه له‌و لادان و
سوکایه‌تی و هاندانه‌ی که‌وه‌ک له‌و توندوتیژییه‌ی به‌رامبه‌ر به
ئافره‌تان ده‌کرێت پێداچونه‌وه به به‌رنامه‌ی کاری ڕاگه‌یاندنی
خۆیاندا بکه‌نه‌وه و ڕۆڵی نه‌گه‌تیڤ له‌م باره‌یه‌وه بگێڕن ، گه‌ر
لادان له‌سه‌ر ئه‌م ڕێڕه‌وه به‌رده‌وام بێت گرنگه ئه‌و ده‌زگاو که‌سانه‌ی
که به‌ناوی مۆدێرنی پێشکه‌وتن و نوێکاری و ستایلی جیهانی و سه‌رده‌میانه
وه ئافره‌تیان بۆ کردوینه‌ته کاڵایه‌کی جوان و سه‌رنج ڕاکێش و له‌شاشه‌ی
ته‌له‌فزیۆن و سه‌ربه‌رگی گۆڤار‌و ڕۆژنامه و گۆرانیه‌کانی نێو کلیپه‌کان
ده‌یان خه‌نه ڕوو ته‌نها بۆ سه‌رنج ڕاکێشان و بازرگانی پێوه‌کردنیان
وه‌ک کاڵایه‌ک ، ئه‌مه‌ش کاردانه‌وه‌یه‌کی خراپی بۆ سه‌ر ئافره‌تانی دی
ده‌بێت له‌لایه‌ن پیاوان و ئه‌ندامانی خێزانه‌کانیانه‌وه ،
هۆشیارکردنه‌وه‌ی پیاوان له ڕۆڵی خۆیان و مافه‌کانی ئافره‌ت و ئه‌رکه
هاوبه‌ش و یه‌کسانیه‌کان له نێوان نێر‌و مێ دا ، دروست بوونی ده‌زگا و
دامه‌زراوه‌ی پێویست که کاراترو کاریگه‌ر تر له‌م بواره‌دا کاربکه‌ن
له هۆشیارکردن و چاودێری کردنی ئه‌م شیوه دیارده‌یه و درێژکردنی ده‌ستی
هاوکاری بۆ ئه‌و ئافره‌تانه‌ی که پێویستیان به‌هاوکاری هه‌یه ، له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌ی که کاری زۆرکراوه و زۆر له‌و به‌ڕێزانه‌ی له‌م بواره‌دا
کاران و به‌رده‌وام کارده‌کرێت به‌ڵام بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌م
شێوه‌دیاردانه گرنکه کاره‌کان له چوارچێوه‌ی فراونتردا کاریان له‌سه‌ر
بکرێت و ده‌سه‌ڵات و ده‌زگا په‌یوه‌ندی داره‌کانیش پشگیرو هاوکاربن و
به‌رنامه‌ی هه‌مه‌لایه‌ن کاری له‌سه‌ر بکرێت ، دروست کردنی دامه‌زراوه‌ی
تایبه‌ت بۆ فێرکردنی ئه‌وانه‌ی تازه ده‌چنه پڕۆسه‌ی هاوسه‌رگیریه‌وه
تابزانن چۆن له‌گه‌ڵ ژیانی نوێیان مامه‌ڵه‌بکه‌ن ..
ماڵپه‌ڕی هه‌ورامان عه‌لی
تۆفیق
|