٢٧\٩\٢٠١١
بێرموودا سێ.
وشەجاڕ
سێگۆشه‌یێ
خوێنی کچێک پۆلێ به‌رد و گه‌لی گورگ.
له سه‌ر نوکی سێ گۆشه‌که
بۆم دانیشتووی.
ئه‌وە بڵێی ھه‌ر ئه‌مجارە له «بێرموودا»ت بپه‌ڕمه‌وە؟!
* * *
ھاماڵ، ھاماڵ کردتان به ژووری دەمارما و
له رەگ و ریشه‌ت دەرھێنا.
* * *
ئه‌و دیدارە
ئه‌و به‌ردەوردانه باران به سه‌ر ئه‌وا ...
«باران»یش به سه‌ر ئێمه‌دا.
* * *
ئه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی خوێن له دەمارما به شوێن «پێ»تا ئه‌گه‌ڕا
کچێ ده‌با
له جێی ئه‌و گه‌له فرمێسکه
دەشتێ «ماچ»ی سه‌رتاپا سه‌وز
له به‌ر «پێ»«م» و «سپێدە»ما رات خستایێ.
نیازم وا بوو
ئه‌گه‌ر بوومه‌له‌رزەی «تۆ»یێ
بێت و «به‌رد»م، بێت و «ده‌رد»م راچڵه‌کێنێ
گۆنای؟ «ته‌خت» و «به‌خت»ێ بکەم
بۆ «شاژن»ی ماچه‌کانم
سینگی بتەنم وه‌کوو باخ بە توتڕکی دەستەکانم.
... دایبچێنم به «توو»ی خۆم و
له جێی «تاژ»یش
مه‌مکی بنێم بە قوللەی باڵابەرزترین شیعرمەوە و
نیازم وایه... .
ئه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی خۆر له ئاسمانما به شوێن «پێ»تا ئه‌گه‌ڕا
نیازم وایه تاڵ، تاڵ قژت پێوه‌ن بکه‌م له «خۆر»م و .
خه‌ڵفه، خه‌ڵفه پێکه‌نینت له «وجوود»م.
نیازم وایه شێری دڵم پاوه‌ن بکه‌م
له«ئاسانه»ی حه‌زره‌ت تدا و
نیگاکانم بده‌م به سه‌ر به‌ردێکی به‌ر «خۆرەتاو»تا
-
با هەڵقرچێن -
من به رووتی و بێ دەس دیاری خۆشم ئه‌وێی که‌چی ...
ھه‌موو جارێ له گه‌ڵتدا گەلێ فرمێسک
ئەکەنە سەر لاکی دڵم و ... .
ئه‌ی «به‌رد»
بۆ جێیان دێڵی؟
* * *
ئه‌م نامه‌یه
به رووتی و به دەستی خاڵی بۆت
ده‌نێرم
حه‌زم ئه‌کرد به‌ڵام به‌ڵام دڵم نایه‌ت و ناوێرم
ته‌نانه‌ت «خۆشه‌ویستی»مت بۆ بنێرم
نه‌ک «ابابیل» «رەجم»ت که‌ن و... .
* * *
ئه‌رێ بڵێی؟!!... ھه‌تیو بڵێی؟؟؟!
زۆر ئه‌ترسام... و ئه‌ترسێم.
نه‌ء
مه‌گه‌ر بێیت و فریام که‌وی
تێی که‌وتوم.
ماڵپه‌ڕی
وشەجاڕ
|