بەتراژیدیا کۆتای
پێدێت.
ئاسۆ
وێنەی سەمفۆنیاى مەرگ
دەگیرێت.
سەمفۆنیاى
مەرگ، لە سینارێوێى
محهمهد جەواهیرییە و لەدەرهێنانى شۆڕش قادرە و
لە وێنەگرتنى ئارام سەردارە .سیناریۆى ئەم زنجیرە درامایە باس لە
ڕوداوێکى سیاسى دەکات کەبەدوای خۆیداچەندین کێشەى کۆمەڵایەتى دەهێنێت و
سەرە نجام بەتراژیدیا کۆتای پێدێت. شۆرش قادر، دەرهێنەرى زنجیرەى
سەمفۆنیاى مەرگ، لەلێدوانێکى تایبەتدا پێى ڕاگەیاندین کەلەدواى چەندین
کارى هونەرى ئێستا دەمەوێت بەشیوازێکى
جیاواز ترکار لەم زنجیرەیەدا بکەم و دەمەوێت پێتان ڕابگەیەنم کە
بۆیەکەمین جارە لەکوردستان زنجیرەى تەلەفزیۆنى لەسەر ئەرکى
کۆمپانیایەکى هونەرى بە ئەنجام دەگات ئەویش کۆمپانیای( ئیستاتیک فیلم
)ە ، .سەبارەت بەهەڵبژاردنى سیناریۆى سەمفۆنیاى مەرگ شوڕش قادر ووتى:
زۆربەى ئەو زنجیرە درامایانەى کەلە پێشتردا لە کەناڵە کوردییەکانەوە
بینیومانە لەگەڵ ڕێزى تەواوم بۆسیناریست و دەرهێنەرەکانیان ، زۆربەیان
لەیەک ئەچن و نەیان توانیوە یەکتر تێپەڕێنن هەڵبژاردنى سەمفۆنیاى مەرگ
بۆئە وە ئە دەگەڕێتەوە جیاوازەو دڵنیام کەدەتوانێت بینەر بۆلاى خۆى
ڕابکێشێت . ئەوە ى شایەنى باسە هەریەک لەهونەرمەندان بەهادین ئەبدوڵا ،
ئاڵا عومەر، نورى کاکە خان ، کانى حەمەعەلى ، عوسمان مەعروف ، چرۆ
مهحمود ، تۆفیق جاف و چەندین هونەرمەندى تر
لەم زنجیرە درامایەدا بەشدارى دەکەن.
Lawa_0@htmail.com
|