![]()
|
14 ى 4 ى 2009 ئێسکوپروسکى 150 ئەنفاڵکراوەکەى گەرمیان دەهێنرێتەوە بۆ کوردستان.
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
پرسی ژن.
سمینارێك بۆ شێرزاد حه‌سه‌ن.
پڕۆگرام:
پێشه‌کی شیلان شۆڕش 13:00 – 13:10
شێرزاد حه‌سه‌ن 13:10 – 14:10 شه‌ره‌ف له‌نێوان خێڵ و حیزب دا
پشوو ( خواردن و خواردنه‌وه ) 14:10 – 14:40
شێرزاد حه‌سه‌ن 14:40 – 15:40 ئه‌فسانه‌ی: " ماڵ شوێنی شیاوی ژنه "
پشوو 15:40 – 16:00
پرسیار‌و گفتوگۆ 16:00 – 17:50 وته‌ی کۆتایی 17:50 – 18:00
- ڕێکخراوی سه‌ربه‌خۆی دیموکراتی ژنانی کورد - ناوه‌ندی چاک
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
له یادی شۆڕشی مه‌زنی ئۆکتۆبه‌ردا.
هیوایه‌کی نوێ به دونیایه‌کی باشتری سۆشیالیستی و ئینسانی.
یادی نه‌وه‌دویه‌ک ساڵه‌ی شۆڕشی سۆشیالیستی ئۆکتۆبه‌ری مه‌زن له ئه‌مساڵدا ، له کاتێکدایه سه‌رمایه‌داری به‌شه‌ریه‌تی تووشی قه‌یرانێکی گه‌وره کردوه‌ته‌وه.
پاش تێپه‌ر بوونی دوو ده‌یه به سه‌ر هات وهاوار و هیستریای چینی بۆرژواز‌ی و سیاسه‌ت مه‌دارو ژۆرنالیست و ئه‌کادیمسته‌کانی که له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بوون بیرۆکه ساز بکه‌ن و بڵین سه‌رمایه‌داری ده‌وڵه‌تی هه‌ره‌سی هێنا وه هه‌وڵ ئه‌ده‌ن ئه‌وه نیشان بده‌ن که لایه‌نه‌کانی " دیموکراتی " به سه‌ر دیکتاتۆری‌دا سه‌رکه‌وتنیان به ده‌ست هێناوه . که‌چی به دوای ئه‌مه‌دا ئه‌م دیموکراتیه ، جیهانی سوور کرد به خوێنی ملیۆنه‌ها که‌س ، هات و هاواری ئه‌مانه نه‌ما وجێ به‌جێ که‌رانیان نه‌ک هه‌ر بێ ده‌نگ بوون وله هاوار کردن که‌وتن به‌ڵکو ئێستا هاوار ده‌که‌ن فریامان که‌ون . ئه‌مه‌یه سیسته‌می سه‌رمایه‌داری بازاری ئازاد که "بلاتۆکانی " هۆلیوود "ده‌یانویست بڵێن ئه‌مه سه‌رکه‌وتنی لایه‌نه‌کانی خوای خێر به سه‌ر شه‌ڕدا یه ، وه ئه‌مه‌یه سیسته‌می ئه‌زه‌لی و ئه‌به‌دیه‌که‌یان بۆ مێژوو که‌چی ئه‌مرۆ ئیفلاسی خۆیان نیشان ئه‌ده‌ن .
ئه‌وه‌ی که ئه‌مرۆ ناو ئه‌برێ به قه‌یرانی ئابوری جیهانی ، یا قه‌یرانی دارایی ، ئه‌مه بۆ خۆی په‌رده پۆش کردنی ئه‌و واقعیه‌ته‌یه که خودی نیزامی سه‌رمایه‌داری تووشی قه‌یران هاتووه ، قه‌یرانێك به راده‌یه‌ک گه‌یشتووه بۆ سه‌رمایه‌داری وێنه‌ی نه‌بووه له نه‌دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ردا له‌رووی ئابوریه‌وه و له‌وون بوونی ئاسۆیه‌که‌یدا له باری ئایدیۆلۆجی وسیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه . له باری ئابوری یه‌وه دژایه‌تی له نێوان پێشکه‌وتنی هێزه‌کانی به‌رهه‌م هێنان و گه‌شه‌کردنیان له به‌رانبه‌ر ئه‌و بێ به‌شیه‌ی رووی له ملیاره‌ها ئینسان کردوه وه به ئاستێک گه‌یشتوه نمونه‌ی نه‌بووه تائێستا. ئاسۆی ئایدیۆلۆژی و سیاسی بورژوازی و سیسته‌مه سه‌رمایه‌داریه‌که‌یان له حاڵه‌تی بن به‌ستی ته‌واودایه . بۆرژواز‌ی له دوو ده‌یه‌ی ڕابردوودا کۆمه‌لگاکانی گرفتار کردوه به‌زاڵ کردنی جۆره‌ها لایه‌نی سیاسی گه‌نده‌ڵ و به‌ربه‌ری . که بنه‌ماکانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیان داڕووخاندووه ، وه کۆمه‌لگایان به‌ش به‌ش کردووه به سه‌ر دین و قه‌وم وقه‌بیله و ژنانیان به ته‌واوی بێ ماف کردوه ، ده‌سکه‌وته‌کانی چینی کرێکاریان له ناو بردوه ،ته‌واو بێ مافیان کردوون ، مافی هاوڵاتی نه‌ماوه و گۆراوه به جیاکردنه‌وه‌یان له یه‌کتری له سه‌ر بنه‌مای دینی و تایفی و عه‌شایه‌ری و وه ته‌رویچ دراوه به ئه‌وپه‌ڕی بیرۆکه‌و ئایدۆلۆجیای کۆنه‌په‌رستانه‌ی وه‌ک : "کۆتایی هاتنی مێژوو" و "کیشمه‌کێشی شارستانیه‌کان "و ' به‌رگری له شارستانیه‌ت " . وه په‌یره‌و کردن له سیاسه‌تی عه‌سکارتاریه‌ت به ناوی " لێدانه‌کان له پێناو خۆ پاراستن " و " له ناو بردنی خراپه‌کاری " و 'شه‌ر له دژی تیرۆر" ، هه‌روه‌ها داسه‌پاندنی چه‌ندین گه‌مارۆی به برسی کردنی خه‌ڵک که بووه‌ته هۆی کوشتنی ملیۆنها که‌س که ئیتر ئه‌مه به دوا ئاستی خۆی گه‌یشتووه هیچی تر نه‌ماوه نه‌یکه‌ن . عێراق له ماوه‌ی بیست ساڵی پێشوودا مه‌یدانێک و بنکه‌یه‌کی جێ به جێ کردنی سیاسه‌ته‌کانی بۆرژواز‌ی جیهانی بووه وه‌ک ئه‌وه‌ی مه‌یدانێکی جێ به‌جێ کردنی گه‌مارۆی ئابوری وبرسی کردن و کوشت وکوشتار وخوێن رشتن و ئاواره‌بوونی ملیۆنه‌ها که‌س بووه وه ژیانی خه‌ڵکیان سه‌ره‌وخوار کردووه. له ناو کۆمه‌ڵگای عێراقدا ته‌نها ئه‌و راستیه خۆی نیشان نه‌داوه که که بورژوازی چه‌نده دڕنده‌یه چ به هۆی ئه‌وه‌وه بێ که درێغی نه‌کردوه له کوشتنی ئینسانه‌کان له رێگای ئه‌نجامدانی جه‌نگه‌کانیه‌وه یا به‌هۆی نائینسانی بوونیه‌وه بێ ، به‌ڵکو له‌وه واوه تر بورژوازی نیشانی داوه که ناتوانێ و نایه‌وێ ئاوات و ئاره‌زوه‌کانی خه‌ڵکی مه‌ده‌نی به‌دی بهێنێ .
له‌م کاته دژواره‌دا و له ژێر سایه‌ی قه‌یرانی هه‌ژاری و برسیه‌تی له سه‌ر ئاستی جیهان و ده‌رکردنی ملیۆنه‌ها کرێکار له سه‌ر کاره‌کانیان و،ته‌شه‌نه سه‌ندنی نه‌خۆشیه‌کان و هێرشی به‌رفراوان بۆ سه‌ر ده‌سکه‌وته‌کان و مافه‌کان ،وه سه‌ره‌رای بێ ئاسۆ کردنی خه‌ڵک ، خۆری شۆڕشی مه‌زنی ئۆکتۆبه‌ری سۆشیالیستی وا خه‌ریکه جارێکی تر هه‌ڵدێ . هه‌ر له کاتی سه‌ر‌هه‌ڵدانی شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ره‌وه تا ئێستا سه‌رمایه‌داری له هه‌وڵی ئه‌وه‌دابووه ئه‌م یاده بسڕێته‌وه له بیر و هۆش و ویژدانی ملیاره‌ها که‌س له خه‌لكی کرێکار و زه‌حـمتکێش و به‌شمه‌ینه‌ت . وا شۆرشی ئۆکتۆبه‌ر دێته‌وه جارێکی تر و هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌رگی یه‌کجاری له سه‌رمایه‌داری ده‌کاته‌وه و هه‌زار نیشانه‌ی پرسیاری ئاراسته ده‌کاته‌وه .وه ده‌یه‌وێ بۆ به‌شریه‌ت ئاینده‌کی پڕ له هیوا و ژیانێکی زیاتر ئینسانی له گه‌ڵ خۆی بێنێ؛ ئاینده‌یه‌ک دوور له سته‌م و جیاوازی، خۆشگوزه‌رانی بێنێ وبه‌شمه‌ینه‌تی له ناو ببات .حیزبمان خۆی به یه‌کێ له هێزه‌کانی شۆڕشی سۆشیالیستی ئۆکتۆبه‌ر ده‌زانێ وه نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و ئۆمیده ده‌کا و له هه‌و‌ڵدایه بۆ دابین کردنی ئیمکانات وپێداویستیه‌کانی دونیایه‌کی باشتر و ئینسانی تر .
هه‌ر به‌م بۆنه‌وه حیزبمان پیرۆز بایی له چینی کرێکار له عێراق و جیهاندا ده‌کات وا بانگه‌وازیان ده‌کا ریزه‌کانی خۆیان یه‌کگرتوو بکه‌ن له به‌رانبه‌ر سیسته‌می سه‌رمایه‌داری وپارێزه‌ری ئه‌م سیسته‌مه واته چینی بۆرژواز‌ی رابوه‌ستن، له پێناو ئازادی و یه‌کسانی و سکولاریزم و خۆشگوزه‌رانی و ئاسایش‌دا .وه حیزبمان بانگه‌وازی جه‌ماوه‌ری سته‌م دیده ده‌کا که په‌یوست بن به‌م حیزبه‌وه دیفاع له خواسته‌کانی بکه‌ن له پێناو به‌دی هێنانی ئامانجه ئینسانیه‌کانی.
بژی ئامانجه ئینسانیه‌کانی شۆڕشی مه‌زنی ئۆکتۆبه‌ر ! بژی سۆشیالیزم !
حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق 27 ی ئۆکتۆبه‌ری 2008
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
هونه‌رمه‌ند ئه‌ژده‌ر وه‌هبی و هه‌ردی نوری له كارێكی هاوبه‌شدا
زانا گه‌ڵاڵی
نه‌رویژ
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
رێکخراوی ئەمنیستی ئینتەرناشینۆنال لە برۆکسل
.سیمینارێک
لەسەر پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی کوردستاندا ساز دەکات
.سیمینارێک لە برۆکسل سەبارەت
پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی کوردستان سازدەکات
کاتژمێر: 16:00 ی پاش
نیوەڕۆ
ناونیشان: بیرۆی پەیوەندی و زانیارییەکانی
کورد لە برۆکسل
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
پیرۆزبایی نامه‌ی عارف باوه‌جانی بۆ کۆنگره‌ی لیبراڵه‌کانی ئوروپا.
بابه‌ت/ پیرۆزبایی نامه بۆ کۆنگره‌ی پارته لیبراله‌کانی ئوروپا له ستۆکهؤڵم.
بۆ به‌ریز فیلیپ هانسه‌ن به‌رپرسی به‌شی پێوه‌ندی گروپی لیبراڵه‌کانی له په‌رله‌مانی ئوروپا.
سه‌ره‌تا زۆر سوپاستان ده‌که‌ین، که ئێمه‌تان له‌به‌ستنی کۆنگره‌که‌تان ئاگادار کردوه‌ته‌وه.
به ناوی خۆم و سه‌رجه‌م هاوبیرانم له ڕیزه‌کانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، گه‌رمترین پیرۆزباییتان ئاراسته ده‌که‌م و هیواخوازم که کۆنگره‌تان کۆنگره‌یه‌کی سه‌رکه‌وتوو پڕ ده‌سکه‌وت بێت له بواره‌کانی به جیهانی کردنی بیرۆکه‌ی لیبراڵی وپاراستنی مافه‌کانی مرۆڤدا، هه‌روه‌ها هیواخوازین که کۆنگره‌که‌تان گه‌لانی بنده‌ست و چه‌وساوه‌ی جیهان له یاد نه‌کات، به تایبه‌ت گه‌لی چه‌وساوه‌و وڵاتداگیرکراوی کورد، به پروتوکؤڵێکی په‌سه‌ند کراوی کۆنگره پشتگیری له مافه‌ڕه‌واکانی گه‌لی کورد بکات.
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، وه‌ک پارتێکی سیاسی ناچه‌کدار له کوردستانی بنده‌ستی ئێران، که خه‌بات ده‌کات بۆ مافه‌ڕه‌واکانی گه‌لی کورد له‌و به‌شه‌داگیرکراوه‌ی کوردستان، زۆرخۆشحاڵه به‌و پێوه‌ندییه گه‌رمه‌ی که له نێوان هه‌ردوولایه‌ندا هه‌یه، ئه‌و پیوه‌ندییه لای ئێمه زۆر به‌ریزه‌وه ده‌پاریزریت و بایه‌خی پێده‌درێت، ئێمه‌ش هه‌وڵده‌ده‌ین خه‌باتی سه‌ربه‌خۆیی وسه‌ربه‌ستیی گه‌له‌که‌مان له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به بیرۆکه‌ی لیبرالیزم دابڕیژین، بێگۆمان ئه‌وه‌ش به هاوکاری وڕێنوێنی ئێوه‌ی به‌ریز و خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات له ئوروپا ده‌کرێت. هیواخوازین له ڕێگه‌ی ئێوه‌ی به‌ڕیزه‌وه واته پارته‌لیبراڵه‌کانی ئوروپا بتوانین به سه‌رجه‌م پارته لیبراڵه‌کانی جیهان بناسرێین.
پێم خۆشه له‌م پیرۆزبایی نامه‌دا ئاماژه به به‌شێکی بچووک له کرده‌وه دژه مرۆڤییه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران به‌رامبه‌ر به‌گه‌لی کوردتان بۆ بکه‌م،که هه‌ر له‌م یه‌کساڵه‌ی پێشوودا به سه‌دان کوردی چالاکی بواره‌کانی مافی مرۆڤ، وه‌ک چالاکی بواری ڕیکخراوی ژنان و لاوان،ڕۆژنامه‌وانی ئازاد،نووسه‌ر و مامۆستای قوتابخانه‌یان به‌ند کردوه، هیندێک به سزای له سێداره‌دان و هیندێک به به‌ندی درێژ خایه‌ن سزادراون، وهه‌روه‌ها به‌رپرسی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستانیش واته به‌ڕیز کاک سه‌دیق که‌بوبه‌ندی به 11 ساڵ و نیو سزاداوه، ئه‌وانه‌ش نموونه‌یه‌کی که‌من له تاوانه‌کانی ئه‌و ریژیمه له درێژه‌ی 29 ساڵ ده‌سه‌لاتدارێتی خۆیدا، ئه‌ڵبه‌ت ڕۆژانه‌ش ئه‌و کرده‌وانه‌یان به‌ره‌و زیاد بوون ده‌ڕوات.
من جارێکی دیکه هیوای سه‌رکه‌وتنی کۆنگره‌که‌تان له ستۆکهؤلمی پایته‌ختی سوید بۆ به ئاوات ده‌خوازم، چاوه‌ڕوانی پیوه‌ندی گه‌رم و گۆڕترتان لێده‌که‌ین.
شاد و سه‌رفرازبن.
عارف باوه‌جانی/ لێده‌ری گشتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان. 26.10.2008 ئۆسڵۆ . نۆ‌رویژ
کورته زانیارییه‌ک له‌سه‌ر گروپی لیبراڵه‌کانی ئوروپا. گروپی لیبراڵه‌کانی ئوروپا، ڕێکخراوێکی سیاسی و دیمۆکرات ولیبراڵی ڕێفۆرم خوازه له ئوروپا، که ئه‌ندامانی له 34 وڵاتی ئوروپایی پێک هاتووه، سه‌ره‌تا له ساڵی 1976 له لایه‌ن چه‌ند حیزبێکی ئوروپییه‌وه دامه‌زراوه، له ساڵی 1993 له کۆنگره‌یه‌کی گه‌وره‌دا له ژێر ناوی به ئوروپایی کردنی ئه‌م ڕێکخراوه. ژماره‌یان گه‌یشته سه‌ره‌وه‌ی 20 وڵات، ئیستاش 2 ساڵ جارێک کۆنگره‌ی خۆیان ده‌گرن، کۆنگره‌ی ئه‌م ساڵیان له ڕۆژانی 29.30.31 ئۆکتۆبه‌ر له ستۆکهؤلمی پایته‌یی سوید به‌ست، ژماره‌ی پارته‌کانی ئه‌ندام ڕۆژانه به ره‌و زیاد بوون ده‌روات، شایانی باسه که گروپی لیبراله‌کانی ئوروپا خاوه‌نی 122 کورسییه له په‌رله‌مانی ئوروپادا. له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی ئوروپادا شانسی به ده‌ست هێنانی کورسی زیاتریان هه‌یه.
www.psk2006.org ناوه‌ندی هه‌واڵ و ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان .
|