ئاهه‌نگی (ڤاڵا‌نتاین) شه‌وی ئه‌وین، له له‌نده‌ن ساز کرا.
----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
(ده‌رباز یونس) له دوای خه‌می غوربه‌ت له شه‌وێکدا یادی هاتنه‌وه ده‌کاته‌وه:
ديار نه‌قشبه‌ندى / هه‌ولێر
خۆشه‌ویستی به‌رامبه‌ر و دووری ، نیگا تامه‌زرۆبووه‌کان زۆر جار وا له شاعیر ده‌کات شه‌وێ به یادی هاتنه‌وه شین بگێرێ ، ( ده‌رباز یوونس ) ـی شاعیر دوای ئه‌وه‌ی هه‌ردوو کتێبی ( دڵێکی دوور ) و ( خه‌می غوربه‌تیشت ئه‌خۆم ) بڵاوکرده‌وه‌و باوه‌شی پڕ گوڵی له لایه‌ن خوێنه‌رانی شیعره‌وه بۆ کرایه‌وه ، ئێستا ناوبراو وشه سیحراویه جوانه‌کانی و هۆنینه به پێزه‌که‌ی به‌رهه‌مێکی تر دێنێته ناو ئه‌ده‌بیاتی کوردی و سێیه‌م کتێبی شیعری خۆی به چاپ ده‌گه‌یه‌نێت به ناوی ( شه‌وێ به یادی هاتنه‌وه‌ت ) که نزیکه‌ی (270) شیعری ناسکی له خۆ گرتووه و له به‌رگێکی جوانا له داهاتوویه‌ک نزیکدا ده‌که‌وێته بن ده‌ستی خوێنه‌ران ، ( ده‌رباز یونس ) سه‌باره‌ت به‌م به‌رهه‌مه تازه‌یه به‌م جۆره بۆمان هاته ئاخاوتن : ئه‌م به‌رهه‌مه شیعریه تازه‌یه‌م کۆکراوه‌ی چه‌ند شیعرێکمن که له ماوه‌ی ڕابردوو له دوای کتێبی دووه‌ممدا ده‌ستم کردوون به نووسینی و ئه‌مجاره‌یه‌ن له کتێبێکی جوانتر و ڕێکتر له به‌رهه‌مه‌کانی پێشووم کۆمکردوونه‌وه و ( شه‌وێ به یادی هاتنه‌وه‌ت ) به یادی ئه‌و هه‌موو چاوه‌ڕوانیه‌ی که ئێستا تێیدام ناوم ناوه ، تایپی هه‌موو شیعره‌کان خۆم کردوومه و دیزاینی به‌رگه‌که‌ش خۆم و ( هێڤی ) پێی هه‌ڵساوین ، لێره‌دا به پێویستی ده‌زانم که سوپاسی دایک و باوکی خۆشه‌ویستم بکه‌م که یارمه‌تی زۆریان داوم بۆ ئاماده‌کردنی ئه‌م کتێبه و هه‌وڵ و ماندوو بونی هاوڕێی خۆشه‌ویستم ( سه‌رکۆ عومه‌ر ) له بیر نه‌که‌م ، هه‌روه‌ها زۆر سوپاسی مامۆستا ( مه‌سعود په‌رێشان ) که ڕێنمایی بۆ ڕێنووس و هه‌ڵه‌چنینی کردم . شایه‌نی باسه وا بڕیاره ئه‌رکی چاپکردنی ئه‌م کتێبه وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری بیگرێته ئه‌ستۆ .
diar_nakshbandy@windowslive.com
----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
زینده‌به‌چاڵکردنی کچێکی ٢١ ساڵه به‌نێوی فێنک کاره‌ساتێکی گه‌وره‌یه و نابێ له بیربکرێ.
نامه‌یه‌ک بۆ ڕای گشتی و بۆ هه‌موو ڕێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ.
ئه‌و هه‌واڵه دڵته‌زێنه به‌و شێوه‌یه بڵاو کراوه‌ته‌وه. "به گومانی ئه‌وه‌ی كچێكی ته‌مه‌ن ٢١ ساڵ، به‌نێوی فێنک، دانیشتووی قه‌ڵادزێ، له باشوری کوردستان. په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ كوڕێك هه‌بووه، به‌زۆر ده‌درێته ئامۆزاکه‌ی، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی پیتی ناوی کوڕه‌که‌ی له مل دا ده‌بینرێت، له‌لایه‌ن مامه‌کانییه‌وه به فیشه‌ک لێی ده‌درێ و پێش ئه‌وه‌ی گیانی ده‌ربچێت ده‌خرێته ژێر گڵ، ئێستاش هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن له دایكی ده‌کرێت"
له ڕۆژی ١٠ی ٢ی ٢٠٠٩ هه‌واڵی زینده‌به‌چاڵکردنی فێنک له ڕووداونێت (rudaw.net) بڵاو کرایه‌وه. کوشتنی فێنک به شێوازێکی سامناک بووه، ئه‌مه له کاتێکدا چه‌ندین ڕێکخراوی ژنان له کوردستان هه‌یه و زۆربه‌ی مێدیاکانی کوردستانیش بێده‌نگی و بێ هه‌ڵوێستن به‌رامبه‌ر به زینده‌به‌چاڵکردنی فێنک. ئێمه وه‌ک ١- ئه‌ندامانی ژووری (کوردستان چه‌پی سه‌ربه‌خۆKurdistan Chepy Serbexo) ) له (paltalk.com ٢- کورده ئه‌تێئیسته‌کانی دواڕۆژ, هاوپشتی چه‌پی سه‌ربه‌خۆ، بێخوداکان. (diwaroj.com) ئه‌و نامه‌یه بۆ ڕای گشتی ده‌نووسین، هه‌روه‌ها ئیدانه‌ی ئه‌و کاره دڕندانه‌یه ده‌که‌ین. داواش له هه‌موو ئه‌و ڕێکخراوانه‌ی پارێزگاری مافی مرۆڤ ده‌که‌ین، بۆ دووباره نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و ڕووداوه، وه‌ستاندنی توندوتیژی دژی ژنان له کوردستان، هه‌ڵوێستیان هه‌بێ.
١٤ی ٢ی ٢٠٠٩
----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
په‌یامی چاك له یادی بیست و یه‌ک ساڵه‌ی هه‌ردوو تاوانی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفالدا.
با یاده‌وه‌ری 21 ساڵه‌ی هه‌ردوو تاوانی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال له ئاستی گه‌وره‌یی قه‌واره‌ی ئه‌م دوو تاوانه بێت. هه‌ڵه‌بجه هیرۆشیمای كوردستان و ئه‌نفال هۆلۆكۆستی كورده. با له 16-3دا هه‌موو پێكه‌وه داوا بكه‌ین حكومه‌تی ئێراق به فه‌رمی داوای لێبوردن له گه‌لی كورد بكات. با له‌م رۆژه‌دا داوابکه‌ین ئازادكه رانی تاریق ره مه زان و که‌ریم سه‌بتی سزا بدرین، تاریق ره‌مه‌زان و هه‌موو فرۆکه‌وانه تاوانباره‌کان بدرێنه دادگا.
پاش رووخانی ڕژێمی عێراق و دۆزینه‌وه‌ی سه‌دان گۆڕی به‌كۆمه‌ل و گێرانه‌وه‌ی ئه‌و چیرۆكانه له به‌رده‌م دادگا، دڕنده‌یی ڕژێمی به‌عسی گۆڕبه‌گۆڕ بۆ هه‌موو جیهان باشتر ئاشكرا بوو. ئه‌و ڕژێمه‌ی كه چه‌كی كیمیاوی له دژی هاوڵاتیانی سڤیلی كوردستانی بنده‌ستدا به‌كار هێنا. ئه‌و هێرشه بێبه‌زه‌ییانه‌یه‌ی كه له 16ی مارسی 1988 دا له دژی دانیشتوانی سڤیلی كوردی شاری هه‌ڵه‌بجه ئه‌نجام درا، ئاكامه‌كه‌ی زیاتر له 5000 قوربانی له ژن و منداڵ و پیر و گه‌نجی كورد بوو، هه‌روه‌ها زیاتر له 10000 بریندار بوو، گه‌لێ له به‌رکه‌وتووه رزگاربووه‌کان که به‌ر ژار که‌وتبوون له ساڵانی دوای ئه‌و تاوانه گیانیان له‌ده‌ست دا و به‌رده‌وامیش ڕۆژانه هه‌واڵی مه‌رگ و ژیانی تاڵیان بڵاو ده‌كرێته‌وه, كۆمه‌ڵێك له‌م قوربانییه زیندوانه تا‌كو ئه‌مڕۆ به ئازاره‌كانی ئه‌و كرده‌وه نا مرۆڤانه‌یه‌وه ژیانێكی پڕ له ئازار و مه‌ینه‌تی ده‌به‌نه سه‌ر و به‌داخه‌وه تا ڕاده‌یه‌كی زۆر پشتگوێخراون . دیاره به‌ر له‌م هێرشه گه‌وره کیمیاوییه ڕژێمی به‌عسی عێراقی له 23-2-1988 ه‌وه خه‌ریكی ئه‌نجامدانی تاوانی له‌ناوبردنی به‌شێکی دیاری خه‌ڵکی کوردستان بوو له باشووری كوردستاندا، كه به پێی پێوانه‌كانی تاوانی ژینۆساید، چ له شێوازی نه‌خشه‌كێشان , یاخود چ له ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و گرووپه‌ی به‌ر شاڵاوه‌كه كه‌وتن، چ له ڕووی به‌ربڵاوی كرده‌وه‌كه، یان له ڕووی جۆر و چۆنیه‌تی كوشتار و له‌ناوبردن، جیاوازی نه‌كردن له نێوان مندال و ژن و پیاو، ژماره‌ی قوربانیان، زیانه مادی و مرۆییه‌كانی، ده‌چێته چوارچێوه‌ی تاوانی ژینۆسایده‌وه، ئه‌و شاڵاوه به تاوانی ئه‌نفال ناوزه‌دكراو ناوی ده‌ركرد .تاوانی ئه‌م خه‌ڵکه قوربانییه ئه‌وه‌بوو که کورد بوون. له هێرشی دڕندانه‌ی ژینۆسایدی ئه‌نفالدا، نزیکه‌ی 182000 مرۆڤی كورد شوێن‌بزر كران، چه‌ندین شار و شارۆچكه و هه‌زاران گوند وێران كران، دیاره جگه له زیانه ئابورییه له ژمار نه‌هاتووه‌كان ، به‌سه‌دان هه‌زاریش وه‌کو قوربانیه رزگاربووه‌کان و که‌سوکاری قوربانیان تووشی تراومای درێزخایه‌ن بوون و زیانی ته‌ندروستی، ده‌روونی و کۆمه‌ڵایه‌تیان کوشنده پێکه‌وت، به‌شێوه‌یه‌ک لای ئه‌وان ژینۆساید کۆتایی نه‌هاتووه. گواستنه‌وه‌ی به‌زۆره ملێی سه‌دان هه‌زار له پاشماوه‌ی قوربانیان بۆ ئۆردوگا زۆره‌ملێكان هه‌نگاوێكی دیكه‌ی ژینۆسایدکارانه‌ی ڕژێمی دیکتاتۆر و دژه‌کوردی به‌عسی ئێراق بوو، که ئاکامه‌که‌ی چاره‌نوسێکی نادیار بوو و ئه‌گه‌ری ژینۆسایدێکی به‌فراوانتر مه‌ترسی ده‌کرا. هه‌روه‌کو رژێمی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێراق مه‌به‌ستی له ناوبردنی ته‌واوی نه‌ته‌وه‌ی کورد له باشوری کوردستاندا بوو. به‌ڵام خۆشبه‌ختانه رژێمی ئێراق که‌وته داوی مێژوو و نه‌یتوانی پلانی ژینۆسایدکارانه‌ی درێژه پێبدات. ئه‌مساڵ یادی 21 ساڵه‌ی ژینۆسایدی گه‌لی كورد، تاوانه‌كانی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال له كاتێكدا ده‌كه‌ینه‌وه, ته‌خت و تاجی رژێمی شۆفینیی ناسیونالیستی به‌عسی عه‌ره‌بی 5 ساڵه هه‌ڵته‌كێندراوه، خه‌ونه ره‌گه‌زپه‌رست و نامرۆڤانه‌کانی به‌عسیزم بوونه بلقی سه‌ر ئاو و نه‌ته‌وه‌ی کورد له ناو نه‌چوو وه‌کو ئه‌وان ده‌یان خواست. به‌داخه‌وه دامه‌زراندی دادگای باڵای ئێراقی که بۆ تاوانه‌کانی ژینۆساید، تاوان دژ به مرۆڤایه‌تی و تاوانی جه‌نگ دامه‌زراوه، به‌بێ پرسی نه‌ته‌وه‌ی قوربانی کورد دامه‌زرا و به‌پێی تێرمه ئێراقی و عه‌ره‌بیه‌کان به‌رێوه ده‌چی، ئه‌مه‌ش کارێکی ئه‌وپه‌ڕی ناره‌وابوو به‌رامبه‌ر به نه‌ته‌وه‌ی قوربانی تاوانی ژینۆساید که نه‌ته‌وه‌ی کورده کرا. ده‌بوایه دادگا نێونه‌ته‌وه‌یی بایه له ده‌ستی ده‌وڵه‌تی عێراق و نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب دوور بوایه، بێلایه‌ن و ده‌ستپاکانه، سه‌ربه‌خۆ و پرۆفیشنالانه به ئه‌رکه‌کانی هه‌لسابا، نه‌ک بدرێته‌وه ده‌ست ئێراق، به زمانی عه‌ره‌بی و دادوه‌ری عه‌ره‌ب، لایه‌نگیرانه له ژێر کاریگه‌ری ئێراقچێتی، عه‌ره‌بچێتی و ئیسلامچێتی به‌رێوه بچێت. ئه‌نجامی ئه‌م ناره‌واییه زوو ده‌رکه‌وت، هه‌روه‌کو سه‌دامی دیكتاتۆر تاوانباری سه‌ره‌کی ژینۆسایدی ئه‌نفال له سالی 2007 له سه‌ر تاوانی کمواتای دوجه‌یل له لایه‌ن دادگای باڵای تاوانی ئێراقه‌وه سزای خنکاندنی به‌سه‌ردا درا و پاشان له لایه‌ن گروپی موقته‌دا سه‌در له سێداره‌درا, دادوه‌ر لایه‌نگیری له سه‌دام کرد، له دادگا سوکایه‌تی به نه‌ته‌وه‌ی کورد و قوربانیان کرا، دادگا له چوارچێوه‌ی ئێڕاق ره‌تی نه‌کرد و تاوانبارانی دیکه نه‌درانه دادگا، که‌یسی ژینۆسایدی کورد کرایه ئێراقی و له چوارچێوه‌ی ئێراقدا هێلدرایه‌وه، ده‌وله‌تی ئێراق له تاوان پاککرایه‌وه و ستایشی کرا، تاوانی ژینۆساید به که‌س کرا و بچوککرایه‌وه، هه‌ندێ له تاوانباران سزایان بۆ داندرا به‌ڵام به‌هۆی ده‌ستێوه‌ردانی رامیاری و به‌رژه‌وه‌ندی رامیاری په‌نادراون و که‌س نازانێ ئه‌م گه‌مه رامیاریه چۆن کۆتایی دێت. تاوانه‌کانی که دژ به گه‌لی کورد کراون له‌گه‌ڵ تاوانه‌کانی دیکه تێکه‌ڵ کران، به‌جۆرێک هه‌موو هه‌ولیک دراوه که ئه‌م تاوانانه مۆرکی ئێراقیانه وه‌رببگرن، به‌مجۆره وابه‌سته‌ییان به نه‌ته‌وه‌ی کورد نه‌مێنێ و وه‌کو ده‌رئه‌نجامی کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان نه‌نوێنن. تاوانی کیمایبارنکردنی هه‌له‌بجه ئه‌م تاوانه مێژوویی و درندانه‌یه، له تاوانی ژینۆسایدی ئه‌نفال دوور خرایه‌وه و خرایه دوای هه‌ندێ که‌یسی دیکه، به جۆرێک له لایه‌ک تاوانه‌که زۆر بچوککرایه‌وه، له لایه‌کیتر له تاوانی ژینۆسایدی ئه‌نفال ته‌واو دوورخرایه‌وه، که تاوانی ژاربارانی هه‌له‌بجه له چوارچێوه‌ی تاوانی ژینۆسایدی حکومه‌تی ئێراق بوو له دژی کورد له ساڵی 1988 دا ئه‌نجام درا. هه‌روه‌ها واکرا ئه‌م تاوانه گه‌وره‌یه له چوارچێوه‌ی ئێراق ده‌رنه‌چوو، به‌جۆرێک له رۆژی ده‌ستپێکی دادگاییه‌که‌دا و تا ئێستاش میدیای جیهانی لێی بێ‌ئاگان. که‌نالێ ئه‌لعێراقیه تا ئێستا په‌خشی دادگاییه‌کان ناکات، ئه‌وه‌ش لاینه‌گری لایه‌نی عه‌ره‌بی دوای سه‌دام پیشان ده‌دات، ناره‌وایی دادگاییه‌کی ئێراقی عه‌ره‌بی بۆ ئه‌م کاره‌ساته گه‌وره‌یه پێشان ده‌دات. خودی ده‌ستپێکردنی دادگاییه‌که سکه‌ندالێکی دیکه بوو و هه‌موو خه‌ڵکی خاوه‌ن ویژدانی کوردستان و ده‌ره‌وه‌ی کوردستانی ئازاردا. شایانی گوتنه دادگایی فرانس ڤان ئانرات له وڵاتی هۆڵه‌ند , هانگاوێكی گرنگ بوو بۆ ناسینی ئه‌و تاوانه له ئاستی جیهانیدا , له بریاری کۆتاییدا ئاماژه به تاوانباری ڤان ئانرات له بازرگانی ژاری کیمیاوی و ناردنی بۆ رژێمی به‌عس کرا، به به‌شدار له تاوانه‌که سه‌یرکرا. ئه‌م دادگاییه روویه‌کی گرنگی شاراوه‌ی به‌شێک له تاوانبارانی ئاشکرا کرد و په‌رده‌ی له رووی تاوانی بازرگانانی ژاری کیمیاوی که‌س و کارگه رۆژئاواییه‌کان هه‌لدایه‌وه. بڕیاره‌كانی دادگای ئێراقی له‌سه‌ر تاوانی ئه‌نفال و ناسینی به ژینۆساید ، دانپێنانی تاوانکه له ئاستێکی ناوخۆییدا بوو و تاوانه‌که به‌که‌س کرا و له ملی ده‌وڵه‌تی ئێراق کرایه‌وه، پێشێلکاری به‌رامبه‌ر به نه‌ته‌وه‌ی قوربانی کرا، به‌ڵام ته‌نها دانپێنانه‌که به تاوانی ژینۆساید گرنگی له‌رووی قانونی و رامیاریه‌وه که‌موزۆر هه‌یه, چونکه ئه‌مه دانپێنانێکه له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی تاوانباره‌وه که ده‌بێته به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی به‌سود بۆ ناسینی ئه‌نفال وه‌ك ژینۆساید له ئاستی جیهانیدا. سه‌باره‌ت به تاوانه‌کانی ژاربارانکردنی هه‌ڵه‌بجه، قرکردنی بارزانیه‌کان و پاکتاوی فه‌یلیه‌کان پێمان وایه ئه‌م دادگایه هه‌رگیز بۆ نه‌ته‌وه‌ی کورد ره‌وا نییه و ره‌وا نییه بریار له‌سه‌ر ئه‌م تاوانانه بدات که ده‌سه‌ڵاتدارنی پێشووی ئێراق ئه‌نجامیان داوه، ئه‌م دگایه له زۆر لایه‌نه‌وه لایه‌نگیر و ناوگونجاوه، له دوای ئه‌م هه‌موو سکه‌نداله‌ی روویاندا ده‌بوایه دادگایی ئه‌م که‌یسانه ببردرێته دادگایه‌کی بێڵایه‌نی نێونه‌ته‌وه‌ی دوو له ده‌ستی ده‌وڵه‌تی ئێراق و نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب به‌گشتی. به‌ڵام به‌داخه‌وه داخوازیه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی قوربانی کورد به هاوکاری ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد پشتگوێ ده‌خرێت و په‌راوێز ده‌کرێت. ئێمه وه‌ك چاك له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا, توانیمان پرسی ژینۆسایدكردنی گه‌له‌كه‌مان به‌رینه ئاستی باڵای نێونه‌ته‌وه‌یی و زۆر چالاكی بۆ به‌جیهانكردنی ئه‌و پرسه ئه‌نجام بده‌ین, توانیمان ئه‌و پرسه له زۆر ولاتانی جیهاندا بگه‌یه‌نیینه ناو په‌رله‌مان و میدیاكان، توانیمان ته‌نگ به زۆر له تاوانباران هه‌ڵچنین و ژماره‌یه‌كیان بۆ ده‌زگاكانی تایبه‌ت ده‌ستنیشان بكه‌ین, له هه‌موو كات و شوێنێك ده‌نگی قوربانیان بین و توانیمان گیانی دادی قانونی له‌ناو دڵسۆزانی گه‌له‌كه‌مان بره‌و پێ بده‌ین . توانیمان حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌خه‌و هه‌لسێنین و پرسی ژینۆساید ببه‌ینه ناو په‌رله‌مانی کوردستان و گوشاری هه‌نگاویان له‌سه‌ر دروست بکه‌ین. توانیمان به‌پێی توانا مافی ره‌وای نه‌ته‌وه‌ی قوربانی بۆ خه‌ڵکی کوردستان روونکه‌ینه‌وه و له‌مباره‌یه‌وه هوشیاریان بکه‌ینه‌وه. ئه‌مساڵیش له یاداوه‌ری ئه‌م یادانه‌دا, په‌یمان به که‌سوکاری قوربانیان و دڵسۆزانی گه‌له‌كه‌مان ده‌ده‌ین، له سه‌ر كار‌و چالاكییه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بین ، تا‌كو هه‌موو تاوانباران دادگایی نه‌كرێن، باری ژیانی قوربانیان باشتر نه‌كرێت و كۆتایی به كورد كوشتن له هه‌موو پارچه‌كانی كوردستاندا نه‌هێنرێت، له هه‌وڵ و كۆششه‌كانمان كۆڵ نه‌ده‌ین، سڵ له داگیركه‌ران و تاوانباران نه‌كه‌ینه‌وه و له داهاتوودا به‌رده‌وام هه‌واڵی ده‌سكه‌وتی زیاتر له چاكه‌وه ببیستن. هه‌روه‌ها په‌یمان به گه‌لی سته‌مدیده‌ی كوردستان ده‌ده‌ین، به‌رگری له مافی مرۆڤی خه‌ڵکی کوردستان ده‌که‌ین و له پێشێلکاریه‌کاندا بێده‌نگ نابین. دیاره تا ئێستاش پۆلیتیکی پاکتاوکردنی کورد له ناوچه‌ی دیاریکراودا، یا پاکتاوکردن به شێوه‌ی دیکه و چه‌وساندنه‌وه‌ی گه‌لی كورد به شێوه‌ی جۆراوجۆر له هه‌موو پارچه داگیرکراوه‌كانی كوردستاندا به‌رده‌وامه, بۆ نموونه به‌رده‌وامی چه‌وساندنه‌وه‌ی كوردان له ماكۆ و سه‌ڵماسه‌وه بۆ مهاباد و سه‌رده‌شت و ئیلام و شه‌مزینان و ئامه‌د و قامشلوو و عامودا و ناوچه و شاره‌کانی دیکه‌ی کوردستان به‌گشتی. بۆنمونه نکۆڵیکردنی ناسنامه‌ی هاووڵاتی بوون له ڕۆژئاوای کوردستان به كوردان له خاکی بابوپایرانی خۆیاندا و پڕكردنه‌وه‌ی زیندانه‌كانی رژێمی سوریا به تێكۆشه‌رانی كورد. ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ڕژێمی توركیا له بانگه‌وازی ڕۆشنبیرانی كورد و جیهانی بۆ ئاشتی له باكووری كوردستاندا و واژۆ نه‌كردنی په‌یماننامه‌ی ڕۆما و گه‌لێ له‌و په‌یماننامانه‌ی داوای قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كۆمه‌ڵكوژی و ڕێزگرتن له مافی مرۆڤ ده‌كه‌ن. ڕاونان و سزادان و زیندانیکردنی کوردان له‌سه‌ر دوان به زمانی کوردی یا به‌رگری له ئازادی. هێرشی ئاسمانی و زه‌مینی تورکیا و ئێران بۆ سه‌ر باشووری كوردستان، سوتاندن و تێکدانی گونده‌کانی سنور و ده‌ربه‌ده‌ری گوندنشینه‌کان. نكۆڵی كردن له مافی خه‌ڵکی کوردستان له به‌شه داگیرکراوانه‌دا، هه‌روه‌ها به‌رده‌وامی سه‌ركوتكردنی مرۆڤی کورد به دڕنده‌ترین شێوه له خۆرهه‌ڵات و باکوری كوردستاندا. پڕ كردنی زیندانه‌كانی ئێران به ئازادیخوازانی كورد و سه‌پاندنی بڕیاری له سێداره‌دان به‌سه‌ر گه‌لێکیان و هتد. له باشووری كوردستاندا سه‌رباری ڕوخانی ڕژێمی به‌عسی عه‌ره‌بی ژینۆسایدکار، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌م به‌شه‌دا هه‌لی گونجاوی مێژوویی بۆ ره‌خسا، به‌ڵام خواستی بنچینه‌یی گه‌لی ژینۆسایدکراوی کورد به‌لاوه نرا، به‌رژه‌وه‌ندییه پارتگه‌راکان زاڵکرانه‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی و باشوری کوردستان بێ پرسی خه‌ڵکی کوردستان لکێندرایه‌وه به‌م وڵاته‌ی که کوردی ئه‌نفال و ژینۆساید کرد. پاشه‌کشێکان و نیگه‌رانی له‌سه‌ر چاره‌نوسی خه‌ڵکی کوردستان و مه‌ترسی ئه‌گه‌ری دووباره‌بوونه‌وه‌ی تاوانه‌کان ئه‌نجامی گوێنه‌گرتنه له خواست و ویسته‌کانی خه‌ڵکی کوردستان. له‌م باره‌ی ئێستادا و به‌هۆی نه‌بوونی بروا و متمانه له نێوان لایه‌نه‌کانی ناوعێراق، دووباره په‌رواێزبوونی کورد له بڕیار و هه‌نگاوه‌کاندا هه‌مووی مه‌ترسی دووباره‌بوونه‌وه‌ی کاره‌سات زیاتر دێننه‌پێشه‌وه. پاش 21 ساڵ له تاوانه‌كان, هه‌ندێ له ویسته‌کانی قوربانانیان له گۆڕنران، زۆر له ویسته‌كان نه‌هاتوونه‌ته دی، گه‌لێك له تاوانباران ئازادن و ئه‌وانه‌شی ده‌گرترێن له ژێر پلان و گه‌نه‌ی رامیاریدا ئازاد ده‌كرێن ( بۆنموونه تاریق ڕه‌مه‌زان و که‌ریم سه‌بتی)، زۆر له تاوانباران ئازادن و به ئازادی ده‌سورێنه‌وه، جاشه‌کان لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ نه‌کرا و له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی کوردیه‌وه په‌نا دراون، ئه‌و كۆمپانیا چه‌كسازیانه‌ی یارمه‌تی ڕژێمی به‌عسیان داوه، کۆمپانیاکانی ژاری کیمیاویان دایه عێراق، هیچ لێپرسینه‌وه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵدا نه‌كراوه، قه‌ره‌بووی زیانه‌كان نه‌كراونه‌ته‌وه، داوای لێبوردن له نه‌ته‌وه‌ی کورد نه‌کراوه، هێشتا چاره‌نووسی به‌شی هه‌ره زۆری ئه‌نفالكراوه‌كان نه‌زانراوه, لایه‌نێك نییه مشووری هێنانه‌وه‌ی ته‌رمی قوربانیانی ئه‌نفال و ژینۆساید بخوات، هێشتا چاره‌نووسی به سه‌دان منداڵ و كچی ئه‌نفالكراوی کورد که به ده‌وڵه‌مه‌ند و مه‌لهاكانی وڵاتانی عه‌ره‌بی وه‌کو وڵاتی میسر و شوێنی‌تر فرۆشراون دیار نییه. جگه‌له‌وه‌ی هێشتا ده‌یان داواكاری ڕه‌وای دیکه‌ی گه‌له ژینۆسایدكراوه‌كه‌مان هه‌ن نه‌هاتوونه‌ته دی چاودێری كوردۆساید - چاك ئه‌مساڵیش وه‌ك ساڵانی ڕابردوو به خۆپیشاندان و كۆڕ سمینار و چالاكی هه‌مه‌ڕه‌نگ له زۆر وڵاتی جیهان یادی ئه‌و تاوانانه و قوربانیان ده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها داوا ده‌که‌ین حكوومه‌تی عێراق به فه‌رمی داوای لێبوردن له گه‌لی كورد بكات له هه‌مبه‌ر ئه‌نجامدانی تاوانی ژینۆساید . هاوكات چاك بانگه‌وازی سه‌رجه‌م پارت، ڕێكخراو، كۆمه‌ڵه‌كان و گشت ئه‌ندامانی گه‌لی كورد ده‌كات له‌هه‌ر كوێیه‌ك هه‌ن، بۆ كاری هاوبه‌ش و كۆبوونه‌وه‌ی هه‌موومان له ژێر جامانه‌كه‌ی عومه‌ری خاوه‌ر، به‌مه‌به‌ستی به‌رزڕاگرتنی ئه‌م بۆنه گرنگانه و سه‌لماندنی یه‌كگرتویی گه‌لی كورد، له‌پێناوی به‌ده‌ست هێنانی ئازادی و ئاشتی بۆ گشت خه‌ڵکی کوردستان.
داواكاری ئێمه له یادی 21ساڵه‌ی ژینۆسایدكردنی گه‌لی كورددا، له یادی 21 ساڵه‌ی تاوانه‌كانی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال ، ئه‌مانه‌ن:
1. پێویسته دادگاییكردنی تاوانبارانی ئه‌نفال درێژه‌ی پێبدرێت , هه‌موو ئه‌وانه بگرێته‌وه ده‌ستیان له ئه‌نجامدانی ئه‌و تاوانه هه‌بووه , به جاشه كورده‌كانه‌وه كه ژماره‌یان 264 تاوانكاره . 2. ناوی تاوانكارانی كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی كورد به زوترین كات بدرێته پۆلیی ئینته‌رپول . 3. ئازادكه‌رانی تاریق ڕه‌مه‌زان و که‌ریم سه‌بکی بدرێنه دادگا , هه‌ر خۆدزینه‌وه‌یه‌ك له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م داواكارییه به تاوانێكی دیكه ده‌زانین . 4. پێویسته كۆتایی به ئازاری بریندارانی چه‌كی كیمیاوی بهێنرێت و وه‌ڵامی داواكارییه‌كانیان بدرێته‌وه , به ناردنه ده‌ره‌وه‌یان بۆ چاره‌سه‌ركردن له نه‌خۆشخانه‌كانی هانده‌ران . 5. هه‌موو فایلڕشه‌كان ئاشكرا بكرێن. سه‌رجه‌م هاوكارانی ڕژێمی فاشی به‌عس به كورده‌كانیشه‌وه دادگایی بكرێن، به هۆی پابه‌ندی حیزبی یان هه‌ر هۆیه‌کی تر چاوپۆشی له‌که‌س نه‌کرێت. 6. 16-3 به ڕۆژی دژایه‌تیكردنی چه‌كی كیمیاوی له جیهاندا بناسرێت, چونكه هێرشی کیمیاوی بۆسه‌ر هه‌ڵه‌بجه گه‌وره‌ترین هێرشی کیمیاوییه دژ به خه‌ڵکی سڤیل له سه‌رده‌می نوێ‌دا. 7. 16-3 بكرێت به ڕۆژی ماته‌مینی گشتی له هه‌موو پارچه‌كانی كوردستاندا , پێویسته هه‌وڵبده‌ین له ئاستی نه‌ته‌وه‌یی و كوردستانی یادی سه‌رانسه‌ری تاوانه‌كانی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال بكه‌ینه‌وه. 8. داواكارین ده‌سه‌ڵاتدارانی كورد خانووه ڕوخاوه‌كه‌ی "عومه‌رخاوه‌ر" له شاری هه‌ڵه‌بجه بكه‌ن به مۆزه‌خانه , كه ساڵی 2007 بۆ یه‌كه‌مجار ئه‌م داوایه‌مان كرد . 9. داواكارین بۆ یاداوه‌ری 21 ساڵه‌ی تاوانه‌كانی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال , درووستكردنی مۆزه‌خانه‌ی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال كۆتایی پێ هاتبێت , هیوادارین له ئێستاوه هه‌نگاو بۆ دروستكردنی بنرێت . 10. داواكارین هه‌موو ئه‌وانه‌ی له به‌رهه‌م هێنانی چه‌كی كیمیاوی له وزاره‌تی پیشه‌سازی سه‌ربازی به‌رپرسن، وه‌ك تاوانكاری سه‌ره‌كی ڕابكێشرێنه دادگا, بۆ نموونه كه‌سانی وه‌ك عامر ڕه‌شید به‌رپرسی به‌رهه‌م هێنانی چه‌كی كیمیاوی له وزاره‌تی پیشه‌سازی سه‌ربازی ، كه به‌داخه‌وه له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكییه‌كانه‌وه ئازادكرا. 11. پێویسته حكوومه‌تی كوردستان جودایی له‌نێوان قوربانیی سڤیل و پارته سیاسییه‌كانو به‌رپرساندا نه‌كات , یه‌ك لیستی شه‌هیدان له كوردستاندا هه‌بێت . 12. پێویسته لیستی شه‌هیدان له تاوانكاران پاككبركرێته‌وه , ئه‌م لیسته‌ش بۆ جه‌ماوه‌ر ئاشكرا بكرێت و ئه‌وانه‌ش سزا بدرێن كه جاش و تاوانكارانیان به شه‌هید دیاریكردووه و بۆ جه‌ماوه‌ر ئاشكرا بكرێن . 13. پێویسته حكوومه‌تی كوردستان گرنگی به ژیانی به‌جێماوانی قوربانیانی ( ئه‌نفال, هه‌ڵه‌بجه, كیمیاباران, فه‌یلی, بارزانی, قه‌ڵادزێ, زیندانیان, ئیعدامكراوان، ڕاگوازراوان هتد ). بدات و بۆنموونه پێویسته: • حکومه‌تی کوردستان یارمه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی و سایکۆلۆژی پێویست بۆ هه‌موو بێوه‌ژن، پیر و په‌که‌وته‌کانی ژینۆساید و کیمیاباران و قوربانیانی دی مسۆگه‌ر بکات. • حکومه‌تی کوردستان یارمه‌تی، چاودێری و خه‌رجی په‌روه‌رده و خوێندنی مناڵانی خێزانه ئه‌نفالکراوه‌کان بگرێته ئه‌ستۆی خۆی. • پێویسته حکومه‌تی کوردستان بۆ دروستکردنه‌وه‌ی ژیانێکی سه‌ربه‌رزانه بۆ خێزانه قوربانییه‌کان هه‌رچی له‌توانایدایه بیخاته گه‌ڕ و گوزه‌رانیان باش بکات. • حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان میتۆدی گونجاو بۆ سڕینه‌وه‌ی شوێنه‌واره‌کانی کاره‌ساتی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه له‌سه‌ر قوربانیاندا بگرێته به‌ر.
14. حكومه‌تی ئێراقی 16-3 وه‌ك ڕۆژی هه‌ڵه‌بجه، 14-4 وه‌ك ڕۆژی ئه‌نفال به فه‌رمی بناسێت و به‌فه‌رمی داوای لێبوردن له نه‌ته‌وه‌ی كورد بكات, پێویسته ئه‌و تاوانانه له پاڵ كۆمه‌ڵكوژی بارزانییه‌كان له ده‌ستووردا وه‌ك كرده‌ی ژینۆساید بچه‌سپێت. هه‌روه‌ها تاوانی پاکتاوی فه‌یلییه‌كان و به‌عه‌ره‌بکردنی ئێزیدیه‌کان و به‌عه‌ره‌بكردن به‌گشتی و ڕاگواستن له ده‌ستوردا له ژێر په‌ره‌گرافی تایبه‌تدا وه‌کو تاوان بناسێندرین و حكومه‌تی ئێراقی په‌یمانی دووباره نه‌بوونه‌وه‌یان له داهاتوودا مۆر بکات. 15. حكومه‌تی ئێراقی قه‌ره‌بووی زیانی قوربانیانی کۆکوژی و به‌عه‌ره‌بكردنی گه‌لی كورد بكاته‌وه. 16. پێویسته قه‌ره‌بووی قوربانیانی فه‌یلی بكرێته‌وه , حكوومه‌تی كوردستانیش شه‌هیدانه بۆ شه‌هیده سه‌ربه‌رزه‌كانیان دابین بكات . 17. گوشار خستنه‌سه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌ی كه تاو‌انبارانیان شاردۆته‌وه، به‌مه‌به‌ستی په‌لکێشکردنیان بۆ دادگا له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی ئێراق. 18. پێویسته ڕه‌وه‌ندی كوردی له دۆزینه‌وه‌ی تاوانباران و له ده‌ستنیشان كردنیان هوشیار بێت و هاوكاری چاك بكه‌ن له به دادگایی گه‌یاندنیان , به‌تایبه‌تی دۆزینه‌وه‌ی تاوانبار نزار خه‌زره‌جی و وه‌فیق سامه‌ڕائی و هه‌موو ئه‌وانه‌ی ناویان له لیستی تاوانباراندا بڵاومان كردونه‌ته‌وه . 19. پێویسته ئه‌و كۆمپانیا چه‌كسازییانه‌ی چه‌كی كیمییاویان به به‌عس فرۆشتووه، قه‌ره‌بووی زیانه‌كان بكه‌نه‌وه, داوا له هه‌موو لایه‌کی به‌رپرس یان ئاگادار ده‌که‌ین، هه‌ر نهێنییه‌ك له‌و بواره‌دا هه‌بێت بۆ بیروڕای كوردی و جیهانی ئاشكرای بکه‌ن. 20. پێویسته هه‌موو هه‌وڵه‌كان بخرێنه گه‌ر بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌نفالكراو و بێ سه‌روشوێنكراوه‌كان و هێنانه‌وه‌ی پاشماوه‌ی ته‌رمه‌كانیان بۆ كوردستان و دیاریكردنی ناوچه‌یه‌ك نزیك له قورسایی جوگرافیای تاوانه‌كه بۆ ناشتنیان، هه‌ر له‌و شوێنه‌دا دروستکردنی مه‌نومێنتی ئه‌نفال . 21. ده‌بێ حکومه‌تی ئێراق داوای لێبوردن له قوربانیانی خۆرهه‌ڵاتی کوردستان بکات به تایبه ت سه رده شت و زه رده ، دان به‌و تاوانانه بنێت و قه‌ره‌بووی زیان لێكه‌وتووانی چه‌كی كیمیاوی و كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی به‌عس له ناوچه به‌رکه‌وتووه‌کانی خۆرهه‌ڵاتی کوردستاندا بگرێته ئه‌ستۆ. 22. پێویسته تاوانی سه‌رده‌شت که‌یسی تایبه‌تی بۆ بکرێته‌وه و دادگایی تاوانباران له‌م تاوانه‌دا بکرێت. 23. پێویسته كه‌یسی پێشمه‌رگه‌كانی گوردانی شوان له دادگاییه‌که‌ی که‌یسی هه‌ڵه‌بجه دا ئاماژه‌ی بۆ بکرێت و لێیبکۆلدرێته‌وه، هه‌روه‌ها تاوانبارانی ئه‌م تاوانه بدرێنه دادگا و دادگایی بکرێن. 23. پێویسته حکومه‌تی کوردستان داوای لێبوردن له قوربانیان بکات و قه‌ره‌بووی 18ساڵ پشتگوێخستنیان بکاته‌وه.
چاودێری كوردۆساید - چاک 18-2-2009
----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
ئۆکنتن 16-2-2009: نزیک بە50پەنابەری کورد بەر و شۆێنێکی نادیار بەرێخران.
___________________________________________________ IFIR:PO.BOX1575, ILFORD, IG1 3BZ, LONDON UK:CONTACT Dashty Jamal, d.jamal@ntlworld.com, Mobile:00447856032991 ,Aso Goran: asobalabarz116@hotmail.com, Jamal-hasan@hotmail.com...0041787557786Samera Ahmad tel:07828424164 Jasm_rg@yahoo.co.uk Burhan Fatah : burhanfatah@aol.com Mobile:07872970807 Jasim Gafur: Aram Hama 07729182083 www.csdiraq.com
|