به‌یاننامه‌ی پارتی ئازادیی کوردستان به‌بۆنه‌ی 61 هه‌مین ساڵی شه‌هیدکرانی پێشه‌وا و هاوڕێکانی.
10ی خاکه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵ، 61 ساڵ به سه‌ر شه‌هیدکرانی سه‌رۆک کۆماری کوردستان، پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د و هاوڕێکانیدا تێپه‌ڕ ده‌بێ.
61 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر پيشه‌وای مه‌زن له‌گه‌ڵ براکه‌ی: سه‌دری قازی و ئامۆزاکه‌ی محه‌ممه‌د حسه‌ین خانی سه‌یفی قازی، له به‌ره‌به‌یانی ئه‌و رۆژه‌دا، له حاڵێکدا شه‌قام و کووچه و کۆڵانه‌کانی مهاباد به‌هێزی داگیرکه‌ر ته‌نرابوون، له گۆڕه‌پانی چوارچرا، ئه‌و شوێنه‌ی له 2 ی رێبه‌نداندا جمهوریی کوردستانی لێ راگه‌یه‌ندرا بوو، له سێداره دران و رۆحی پاکیان گه‌یشته لای رێبه‌رانی شه‌هیدی نه‌ته‌وه‌که‌مان: شێخ عوبه‌یدوڵڵای نه‌هری ، شێخ سه‌عیدی پیران ، شێخ عه‌بدولسه‌لام بارزانی و سمکۆی نه‌مر. هه‌ر له مهاباد: حه‌مید مازووچی، ره‌سوڵ نه‌غه‌ده‌یی، عه‌بدوڵڵا ره‌وشه‌نفکر و محه‌ممه‌د نازمی و پێشتر له بۆکان عه‌لی به‌گی شێرزاد و له سه‌قز محه‌ممه‌د خانی فه‌یزوڵڵابه‌گی، عه‌لی خانی فاتح، ئه‌حمه‌د خانی شه‌جیعی، ئه‌حمه‌د خانی فارۆقی(سالار) عه‌بدوڵڵا خانی مه‌تین و محه‌ممه‌خانی دانیشوه‌ر و حه‌سه‌ن خانی فه‌یزوڵڵابه‌گی له هۆزی فه‌یزوڵڵابه‌گی و عه‌لی ئاغای جوانمه‌ردی و ره‌سۆڵ ئاغای برای له خێڵی گه‌ورک و شێخ سه‌دیق و شێخ ئه‌مین ئه‌سعه‌دی له سێداره‌دران.
پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د وشیارانه رێگه‌ی مانه‌وه له مهابادی هه‌ڵبژارد، ده‌نا رێگه‌ی دیکه‌شی له‌به‌رده‌م دا بوو. پاش ئه‌وه‌ی ئوردوگای فرت و فێڵی ستالینی سه‌ودای خوێن به نه‌وتی له‌گه‌ڵ تاران کرد و ده‌ستی له پشتیوانیی له هه‌ر دوو کۆماری کوردستان و ئازه‌ربایجان هه‌ڵگرت و هێزه‌داگیرکه‌ره‌کانی حکومه‌تی ناوه‌ندی، ئازه‌ربایجانیان گرته‌وه و روویان له کوردستان و شاره‌کانی ژێرده‌سه‌ڵاتی کۆمار کرد؛ سه‌ره‌نجام پێشه‌وا ده‌گاته ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی که کۆماری کوردستان توانای به‌ربه‌ره‌کانێ له‌گه‌ڵ هێزی دوژمنی نییه. پێوه‌ندیی و رێکه‌وتنی نهێنی و ئاشکرای هێندێک له‌و سه‌رۆک عه‌شێره‌تانه‌ی به رواڵه‌ت له‌گه‌ڵ کۆمار و پێشه‌وا بوون و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌یان له کۆمار، یه‌کێ له هۆیه سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌و بڕیاره‌ی پێشه‌واو بووه. ده‌نا پێشه‌وا له کۆبوونه‌وه‌ی رۆژی 15 سه‌رماوه‌زی مزگه‌وتی هه‌باساغا دا ده‌نگی به به‌رگریی له کوردستان و پێشگیریی له هاتنی ئه‌رته‌شی شا دابوو. له‌و هه‌لو مه‌رجه‌دا ئه‌وه‌ی به‌لای پێشه‌واوه گرینگ ده‌بێ پاراستنی دانیشتووانی کۆماری کوردستان بووه. کاتێ که رۆژی 25ی سه‌رماوه‌ز واته یه‌ک رۆژ به‌رله داگیرکردنی مهاباد، ژێنڕاڵ بارزانی نه‌مر بۆ دواجار چاوی به پیشه‌وا ده‌که‌وێ، پاش ئه‌وه‌ی له نیازی پێشه‌وا ده‌گا، داوای لێده‌کات: مهاباد به‌جێ بێڵێ. بارزانی به‌ڵێنی پێداوه ئه‌گه‌ر له گه‌ڵیاندا بچێ، خۆی و هێزه‌که‌ی له به‌ر فه‌رمانیدا ده‌بن. پێشه‌وا له وه‌ڵامدا ده‌ڵێ: " ده‌زانم ژیانم ده‌که‌وێته مه‌ترسییه‌وه. به‌ڵام قه‌یدی نییه، خه‌ڵک جێ ناهێڵم".
رۆژی 26ی سه‌رماوه‌زی 1325(17ی دیسامبری1946) ئه‌رته‌شی داگیرکه‌ری ئێران چووه نێو شاری مهاباده‌وه. سه‌رکردایه‌تی هێزه داگیرکه‌ره‌که‌ی ئێران بۆ ئه‌وه‌ی بارودۆخه‌که نه‌شڵه‌ژێ و له کنتڕۆڵ ده‌رنه‌چێ، به‌ڵێنی پاراستنی گیانی پێشه‌وا ده‌دا. به‌ڵام وه‌ک پیشه‌ی هه‌میشه‌ییان به‌ڵێن شکێنیان کرد. هه‌ر که هه‌له‌که‌یان له‌بار دی، پێشه‌وا و کاربه‌ده‌ستانی کۆماری کوردستانیان ده‌سگیر و زیندانی کرد.
قازی محه‌ممه‌د له زیندان و له دادگای نیزامییدا به ئامانجه پیرۆزه‌کانی کورد و کۆمار وه‌فادار مایه‌وه. زۆر به‌ڵگه هه‌ن دهی‌سه‌لمێنن که ئه‌گه‌ر پێشه‌وا له زینداندا حازر به قبووڵی ویست و مه‌رجه‌کانی رێژیمی شا با، له مردن رزگار ده‌بوو. به‌ڵام پێشه‌وای شه‌هید ئازایانه و راشکاوانه به‌رگری له کورد و ئامانجه‌کانی کرد، دادگای نیزامیی کرده شوێنی دادگایی‌کردنی شا و داروده‌سته‌که‌ی، به‌رپرسیایه‌تی هه‌موو رووداوه‌کانی وه ئه‌ستۆگرت و تاپێی کرا باری خه‌ڵکه‌که‌ی سووک کرد. به‌مجۆره پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د فیداکاری کرد و به‌ڕاستی خۆی کرده قوربانیی. ئه‌م هه‌ڵويسته و ئه‌م جۆره مردنه که قازی محه‌ممه‌دی کرده ره‌مزێکی نه‌ته‌وه‌یی، بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی له پێناو گه‌ل و وڵاته‌که‌یاندا له تێکۆشاندان ده‌بێ ببێته سه‌رمه‌شقی وه‌فا و په‌یمانی نه‌ته‌وه‌یی.
ئێسته به تێپه‌ڕینی 61 ساڵ له‌و رووداوه دڵته‌زێنه، کاتێ بیر له‌و رۆژانه ده‌که‌ینه‌وه و له که‌سایه‌تی پایه‌به‌رزی پێشه‌وا ده‌فکرین و ئیمکاناتی سیاسی و پێشمه‌رگه‌یی ئه‌و ده‌م هه‌ڵده‌سه‌نگێنین و لاوازی ئه‌رته‌شی شاهه‌نشایی له شه‌ڕ له‌گه‌ڵ بارزانییه کۆڵنه‌ده‌ره‌کاندا دێنێنه‌وه به‌ر باس و رامان، نه‌فره‌ت له خه‌یانه‌تی هه‌موو ئه‌وانه ده‌که‌ین که پشتیان له پێشه‌وا و کۆمار و روویان له دوژمنی داگیرکه‌ر کرد و رێ‌یان له‌وه‌گرت که پێشه‌وا سه‌رکردایه‌تی شه‌ڕی به‌رگریی له کۆمار بکا.
دوژمنانی کورد و کۆماره‌که‌ی به له داردانی پێشه‌وا و هاوڕێکانی کۆتای‌یان به‌حه‌ول و تێکۆشانی ئه‌وان له پێناو وه‌ستهێنانی مافه‌کانی میلله‌ته‌که‌یاندا هێنا. به‌ڵام هه‌رگیز نه‌یانتوانی ئه‌و رێگه‌یه کوێر که‌نه‌وه که قازی هه‌نگاوی تێدا هه‌ڵێنایه‌وه. ئاڵای ئامانجه پێرۆزه‌کانی قازی له شێواز و دۆخ و رێکخستنی جۆراوجۆردا هه‌ر شه‌کاوه راگیراوه و له وه‌چه‌یه‌که‌وه بۆ وه‌چه‌یه‌کی دیکه گوێزراوه‌ته‌وه. وا ئه‌مڕۆش پاش 61 ساڵ قازی و کۆماره‌که‌ی به پێی به‌ها نه‌ته‌وه‌ییه‌کان له لووته‌که‌دا ده‌ژین.
میراتی سیاسیی پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د که گرینگ‌ترینیان جێگیرکردنی ناسیۆنالیزمی کورد له قه‌واره‌ی ده‌وڵه‌تێکی نه‌ته‌وه‌یی و پابه‌ندیی به په‌یمانی نه‌ته‌وه‌یی بوو، ئه‌وه‌نده ده‌وڵه‌مه‌نده که ده‌کرێ ببێته گوتاری هاوبه‌شی بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازیی کوردستان.
پارتی ئازادیی کوردستان وه‌ک هێزێکی ره‌سه‌نی نه‌ته‌وه‌یی خۆی به یه‌کێ له میراتگران و خوێنئه‌ستێنانی به‌ئه‌مه‌گ و راسته‌قینه‌ی پێشه‌وای شه‌هید و کۆماره جوانه‌مه‌رگه‌که‌ی و هه‌موو ئه‌و رێبه‌ر وشۆڕشگێڕانه ده‌زانێ که رۆژێک له‌رۆژان به ئامانجی رزگاریی ئه‌م نیشتمانه ده‌ستیان داوه‌ته خه‌بات و له داگیرکه‌ران راپه‌ڕیون.
پارتی ئازادیی کوردستان، باشترین وه‌فا و ئه‌مه‌گناسیی بۆ پێشه‌وای شه‌هید، وه‌دیهێنانی ئامانجه‌کانی ده‌بینێ. هه‌ربۆیه 16 ساڵه ئاڵای کوردستانی هه‌ڵکردووه‌ته‌وه و له یه‌که‌مین کۆنگره‌شیه‌وه(10- 12ئۆکتوبری 2006) " دامه‌زراندنه‌وه‌ی کۆماری کوردستان" ی کردووه‌ته دروشم و ئامانجی سه‌ره‌کیی خۆی. له 61 هه‌مین ساڵی شه‌هیدبوونی پێشه‌وای مه‌زن و هاورێکانیدا له حاست رۆحی گه‌وره‌یاندا سه‌ری رێز داده‌نه‌وێنین و هه‌زاران سڵاو ده‌نێرین بۆ گیانی پاکی شه‌هیدانی کۆمار و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی رێگه‌ی رزگاری و سه‌ربه‌خۆیی کوردستان.
بژی خه‌بات له پێناو دامه‌زراندنه‌وه‌ی کۆماری کوردستاندا
سه‌رۆکایه‌تیی پارتی ئازادیی کوردستان 10ی خاکه‌لێوه‌ی 2708 29 مارسی 2008
|