بڕیاری کۆیله‌یی
خۆتان واژۆ مه‌که‌ن؟!
ئه‌یوب ره‌حمانی
ته‌بلیغات وه‌ک له ناوه‌رۆکه‌که‌یه‌وه ده‌ر ده‌که‌وێت، کرده‌وه‌ێکه
بۆ ڕاکێشانی سه‌رنجی خه‌ڵکێک یان گروپێک و ده‌سته و که‌مایه‌تیێک و یا
نه‌ته‌وه‌ێک و هتد...! ته‌بلیغات له کار و باری بازرگانیشدا ڕۆڵ و
کاریگه‌ری زۆری هه‌یه و بازرگانی زیره‌ک ئه‌گه‌ر هه‌زار دۆلاری هه‌بێت
نیوه‌ی یا خۆ پێنسه‌دی ده‌کاته سه‌رفی ته‌بلیغات بۆ شت و مه‌ک و ئه‌و
بابه‌تانه‌ی که هه‌یه‌تی و قازانجی لێ ده‌خوات. له ته‌بلیغاتدا کالا
یا خۆ بابه‌ت شاخ و باڵی پێ ده‌درێت و به باشترین شێوه به خه‌ڵک ده‌ناسێنرێت،
ئه‌گه‌ر چی له کرده‌وه و ئه‌ساسدا هه‌رگیز بابه‌ت و کالاکه وه‌ک ئه‌و
جۆره‌ی له ته‌بلێغاتدا نیشان ده‌درێت نیه! له لاێکی دیکه‌وه
بازرگانی زیره‌ک کاتێک ته‌بلیغ ده‌کات هه‌میشه بۆ ئه‌و کون و که‌له‌به‌رانه
ده‌گه‌ڕێت که سه‌رنجی خه‌ڵک ڕابکێشێت و له‌م ڕێگایه‌وه بتوانێت
کالاکه‌ی به باشترین نرخ بفڕۆشێت و قازانجی زیاتری لێ به‌رێت.
له ڕوی ئه‌م ڕونکردنه‌وه کورته‌وه به‌م قه‌ناعه‌ته ده‌توانین بگه‌ین
که ئه‌و شته‌ی که که‌سێک بۆ قازانجی خۆی ته‌بلیغی بۆ ده‌کات، هه‌رگیز
دواتر ناتوانێت ئه‌وه بێت که پێشتر شاخ و باڵی بۆ دروست کراوه، به‌ڵکو
هه‌ر کاتێک ئه‌م بازه‌گانه که‌ره‌که‌ی له پرده‌که په‌ڕانده‌وه،
دواتر هه‌زار درۆ و ده‌له‌سه و ته‌وجی دێنێته‌وه که به‌ڵێ ئاوا بو و
ئاوای لێ هات و ئه‌مه بوو و ئه‌وه بوو و هتد...!
له ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ویلایه‌تی فه‌قیهی کۆماری ئیسلامی، ڕۆژی هه‌ینی
ئه‌م حه‌وتووه بیست و دووی جۆزه‌ردان، شانۆێکی هه‌ڵبژاردن به ڕێوه‌یه
که گۆیا سه‌رۆک کۆماری ئه‌م وڵاته هه‌ڵ ده‌بژێردرێت! سه‌رۆک کۆماری
ئه‌م وڵاته! کام وڵاته؟ ئه‌و وڵاته‌ی که دیکتاتۆڕێک به تاقی ته‌نیا
له ژێر ناوی ویلایه‌تی فه‌قیی حکومه‌تی به ده‌سته‌وه‌یه و ته‌نیا
قسه‌ی ئه‌و ده‌خوات! ئه‌م دیکتاتۆڕه پێش هه‌مو شتێک شۆڕاێکی پێک
هێناوه به ناوی شۆڕای چاودێری یا نیگابان که ئه‌م شۆڕایه هه‌مو ئه‌و
مرۆڤانه‌ی که شایانی ئه‌وه‌ن ببنه سه‌رۆک کۆمار و زۆربه‌شییان
خوێندنی باڵایان له سه‌تحیی دوکتۆرادا ته‌واو کردووه هێڵه‌ک ده‌کات،
ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌و مرۆڤانه به دڵی دیکتاتۆڕ نین و له
ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی بنه‌ماڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتدان. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وان هێشتا
پردی پشت سه‌ری خۆیانیان بۆ دیکتاتۆڕ نه‌ڕوخاندووه و که‌متر له
خزمه‌تیدا بون یا هه‌رگیز نه‌بون و که‌سییان بۆ ده‌سه‌ڵات
نه‌کووشتووه. دیکتاتۆڕ ناتوانێت سیقه‌یان پێ بکات و هه‌ر بۆیه شۆڕای
چاودێری پێویسته هێڵه‌کییان بکات و به ناوی ڕه‌تیی سه‌ڵاحییه‌تییان
له گه‌یشتن به مه‌رحه‌له‌ی کۆتایی و ده‌نگ هێنانه‌وه‌یان بێ به‌ری
ده‌کرێن! ئه‌مه خۆی لێره‌دا به مانای نه‌بوونی دێمۆکڕاسیی و نه‌بوونی
هه‌ڵبژاردنێکی سالم و ئازاده و هه‌مو بنه‌ماکانی دێمۆکڕاسی ژێر پێ
ده‌نێت! که‌واته ئه‌وانه‌ی که له هێڵه‌ک نادرێن و ده‌مێننه‌وه ئه‌و
که‌سانه‌ن که مه‌وریدی قه‌بوڵی دیکتاتۆڕ و ویلایه‌تیی فه‌قیهن و
ئه‌وانه‌ن که سیی ساڵی ته‌واوه به هه‌مو تواناوه خزمه‌تییان به‌م
ڕژیمه کردووه و بنه‌ماڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتن و پێیان خراپه که چکۆله‌ترین
زه‌ربه له ڕژیمه‌که‌یان بدرێت و هه‌رگیز ناتوانن و نایان هه‌وێت که
له داهاتووشدا به زه‌ره‌ری نیزام و به قازانجی خه‌ڵک و دێمۆکڕاسی
کارێک بکه‌ن. نمونه‌ی هه‌ره به‌رچاو خاته‌میی بوو که به هه‌زار
به‌ڵێن و واده و وه‌عید توانیی به میلیۆنان خه‌ڵکی تینووی ئازادی و
گۆڕان بێنێته پای سندووقه‌کانی شانۆی ده‌نگدان و دوای هه‌شت ساڵ درۆ
کردن له گه‌ڵ خه‌ڵک له کۆتاییه‌کانی دوو ده‌وره‌ی سه‌رۆک کۆماری خۆی
وتیی که من ته‌نیا که‌د خووداێک بووم و هیچی تر! خاته‌می به
پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی که ده‌یکوت من هیچکاره‌م و ناتوانم هیچ بکه‌م،
ده‌یتوانی زۆر کار بکات و گۆڕان دروست بکات و ده‌نگیی کۆمه‌ڵانی
به‌رینی خه‌ڵکیشی له پشته‌وه بوو، به‌ڵام ده‌یزانی هه‌ر هه‌نگاوێک
هه‌ڵ بێنێت، نیزامه‌که‌یان و ویلایه‌تیی فه‌قیی زه‌ربه‌ده‌خوات و
ئه‌ویش حازر نه‌بوو ئه‌م شته ببینێت. هه‌ر هیچ نه‌بوویایه ده‌یتوانیی
له بێ زه‌ره‌ر ترین حاڵه‌تدا ئیستیعفا بدات و ده‌ست له کار
بکێشێته‌وه، به‌ڵام ئه‌مه‌شی نه‌کرد. ناوبراو ئه‌گه‌ر ڕاستیی ده‌کرد و
له چوار ساڵ ده‌وره‌ی یه‌که‌مدا زانیی که بێ ده‌سه‌ڵاته بۆ خۆی بۆ
ده‌وره‌ی دوهه‌میش کاندید کرده‌وه؟ ئێمه هه‌مومان شاهیدین که له
ده‌وره‌ی ناوبراودا ده‌یان نوسه‌ر و ڕۆشنبیر که به قه‌تڵه
زنجره‌ییه‌کان ناوبانگی ده‌ر کرد کوژران و ده‌یان و سه‌دان که‌س په‌تیی
سێداره خرا ملیانه‌وه و ناوبراویش هه‌رگیز حازر نه‌بو
ناڕه‌زایه‌تییێک به‌و وه‌زعه بکات، چونکوو خۆی پاڵێوراو و جێگای
سیقه‌ی دیکتاتۆڕ بوو و حازر نه‌بو ئه‌م سیقه که پێی کرابو بشکێنێت و
حازر نه‌بو چکۆله‌ترین زه‌ره‌ر به نیزام بگه‌ێنێت، به‌ڵکو دایمه به
شوێن به هێزتر کردنیی نیزامه‌وه بوو!
تا ئێره دوو هۆ و خاڵی گرنگمان بۆ به‌شداری نه‌کردن له وه‌ها شانۆێک
باس و شیی کرده‌وه و له ڕووی سه‌ره‌تاییترین مافه‌کانی مرۆڤ،
پێویسته خه‌ڵک له‌و شانۆیه‌دا به‌شداری نه‌که‌ن و سه‌ڵاحیه‌تیی وه‌ها
هه‌ڵبژاردنێک پێویسته له لایه‌ن کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکه‌وه ڕه‌ت
بکرێته‌وه و هه‌ر وه‌ک چۆن ڕژیم سه‌ڵاحییه‌تی خه‌ڵکانی لێوه‌شاوه
ڕه‌ت ده‌کاته‌وه، خه‌ڵکیش پێویسته سه‌ڵاحییه‌تی کوللیه‌تی
شانۆگه‌ریه‌که به‌رنه ژێر پرسیار و تێیدا به‌شداری نه‌که‌ن و بێ شک
به به‌شداری نه‌کردنییان شه‌رعیه‌تی ڕژیمیش وه‌ک ڕابردوو ده‌به‌نه‌وه
ژێر پرسیار و له به‌ر چاوی جیهانیاندا ئه‌وه‌نده‌ی تر ئه‌م ڕژیمه سوک
و سه‌لیم ده‌بێت و پێویستیشه ببێت!
له بابه‌ت که‌مایه‌تییه نه‌ته‌وه‌یی و ئایینیه‌کانیشه‌وه که گه‌لی
کوردستان له هه‌ر دوک سه‌ره‌وه ده‌گرێته‌وه، هه‌م وه‌ک نه‌ته‌وه و
هه‌م وه‌ک ئایین، که مه‌علومه نابێت به هیچ جۆرێک خۆشباوه‌ڕی به
به‌ڵێن و ته‌بلیغاته‌کانی وه‌ها ڕژیمێکی ڕسوا نیشان بدرێت. گه‌لی
کوردستان به درێژایی سیی ساڵ ته‌مه‌نیی ئه‌م ڕژیمه گه‌لێکی
چه‌وساوه، زوڵم لێ کراو، ده‌ره‌جه سێ، حیساب بۆ نه‌کراو، دواکه‌وتو
ڕاگیراو، بێ ده‌سه‌ڵات کراو، بێ به‌ش کراو، سه‌رکوت کراو، کۆیله کراو،
بێ زمان و بێ هۆوییه‌ت کراو، کاول کراو و بێ کار و کارخانه کراو و له
باری ئابورییه‌وه بێ ده‌سه‌ڵات کراو و هتد... بووه. ئه‌مانه بۆ
هه‌موومان پڕوازیح و ڕۆشنه و ئه‌م دیارده‌یه تا به ئه‌مڕۆکه‌ش هه‌ر
به‌ر ده‌وامه. که‌واته گه‌لی کوردستان له ڕووی کامه
خۆشباوه‌ڕیه‌وه ده‌بێت بچێته پای سندوقیی ده‌نگدان و به کامه
که‌سییان ده‌نگ بدات؟ به‌وه‌ی که بۆ هێنانه‌وه‌ی ده‌نگییان زیاتر
درۆیان له گه‌ڵ ده‌کات، یا ئه‌وه‌ی که ڕوک و ڕاسته له گه‌ڵیان و
حیسابیان بۆ ناکات؟ من ده‌ڵێم بۆ هیچییان! گه‌لی کوردستان نابێت
شه‌رافه‌ت و که‌رامه‌تیی خۆی بنێته ژێر پێ و نابێت بڕواته پای سندوقی
شانۆی ده‌نگ دان به‌م چوار کاندیداتۆڕانه‌ی که له ئه‌ساسدا
کاندیداتۆڕ نین، به‌ڵکو هه‌ڵبژێردراو و جێگای سیقه‌ی دیکتاتۆڕ و دوژمنی
سوێند خواردوی کوردن!
گه‌لی کوردستان ئه‌گه‌ر هه‌مو ئه‌مانه‌ش که باسم کردن له بیر خۆی
بباته‌وه و ته‌نانه‌ت ڕابردوی ڕه‌شی کۆماری ئیسلامیش له کوردستان له
بیر خۆی بباته‌وه، پێویسته ته‌نیا کاتێک له هه‌ڵبژاردن له ئێران
به‌شداری بکات که لانی که‌م یه‌کێک له کاندیداتۆڕه‌کان کورد
بوونایه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر جاشێکش بوویایه! ئایا ئه‌م ڕژیمه، ئه‌م
دیکتاتۆڕه، ئه‌م شۆڕای چاوه‌دێریه حازره سیقه به جاشێکی کورد
بکات که ساڵیانێکی دور و درێژ له خزمه‌تی ئه‌و ڕژیمه‌دا و له
خیانه‌ت به گه‌له‌که‌ی خۆیدا بووه؟ پیموانیه! کورد چه‌نده به‌م
ڕژیمه خۆشباوه‌ڕه، کۆماری ئیسلامیی هه‌زار ئه‌وه‌نده له دژیی کورد
دڵ ڕه‌شه! کورد هێشتا شارومه‌ندی ده‌ره‌جه دووش نییه، چ بگات به‌وه‌ی
که ڕێگای کاندید بوون له سه‌رۆک کۆماری پێ بدرێت!
هاووڵاتیی خۆشه‌ویستم، ئایا له وه‌ها حاڵه‌تێکدا و به‌م شه‌رتانه‌ی
سه‌ره‌وه که باسم لێوه کردون و له سه‌دا یه‌کی کێشه‌کانی به‌ینی
کورد و عه‌جه‌میشم له ئێران باس نه‌کردووه، حازریت بچیته پای
شانۆگه‌ری سندوقی ده‌نگدان و ده‌نگ به دوژمنیی سوێند خواردووی خۆت
بده‌یت؟ ئه‌گه‌ر وڵامت به‌ڵێ بێت، که‌واته خه‌ریکی مۆرکی کۆیله‌یی
خۆت واژۆ ده‌که‌یت!
20ی
جۆه‌ردانی2709
rahmayub@yahoo.de
www.kungfutoa.ch/ayub.rahmani
|