![]()
![]()
|
بشمکوژن سه‌روپێ ناخۆم.. بۆ لێویشم ڕه‌نگی په‌مه‌یی به‌کارده‌هێنم .
سازادانی دیمانه : زانا گه‌ڵاڵی
وه‌ک خۆی ده‌ڵێت (زۆر گرنگی به‌بواری هونه‌ری ده‌داو له‌به‌رنامه‌شیدایه وه‌ک گۆرانیبێژێک ده‌ربکه‌وێت). ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌شی که ده‌نوسێت و بابه‌ته‌کانی به زمانی هۆڵه‌ندی بڵاوده‌کاته‌وه‌و ئایا به‌نیاز نییه به زمانی کوردیش بنووسێ ؟ ده‌ڵێت ( به‌ڵێ به‌نیازم ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ستده‌که‌م که به‌هره‌م هه‌یه بۆ نووسین حه‌یفه به‌فیڕۆ بچێت،کاتێک که‌که‌سێک به‌هره‌یه‌کی هه‌بوو بۆ بوارێک‌پێویسته هه‌وڵی بۆبدات، نه‌ک هه‌ر بۆ ئه‌وکه‌سه‌خۆی به‌سووده ، به‌ڵکوو بۆ پێشکه‌وتن و سه‌رکه‌وتنی میلله‌ته‌که‌شمان به‌که‌ڵکه). زاگرۆس جه‌بار، له‌ساڵی ( 1988 ) له‌شاری سلێمانی له‌دایکبووه‌و له‌ساڵی (1999)ه‌وه له‌وڵاتی هۆڵه‌ندا نیشته‌جێیه، ئێستا خوێندکاری به‌شی ئارایشته له‌خوێندنگه‌ی ( zadkine ).... له‌هه‌مانکاتدا پێشکه‌شکاری به‌رنامه‌ی ( چرامیوزیک )ه له‌ماڵپه‌ڕی چرا تیڤی و به‌مه‌ش به‌یه‌که‌م که‌س داده‌نرێت که‌له‌پێگه‌یه‌کی ئه‌لیکترۆنیدا کاری پێشکه‌شکاری به‌رنامه‌ی کردبێت . زاگرۆس سه‌باره‌ت به‌و به‌رنامه‌یه‌ش باوه‌ڕی وایه به‌رده‌وام بێت، چونکه ئاره‌زویه‌کی خۆی بووه که‌ڕۆژێک له ڕۆژان کارێکی وا بکات.ده‌شڵێت(هه‌تا بتوانم به هه‌موو توانای خۆم هه‌وڵده‌ده‌م له کاری پێشکه‌شکاریدا سه‌رکه‌وتووبم و بینه‌ر ڕازی بکه‌م ). له درێژه‌ی گفتوگۆکه‌شمانداو ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی له جلوبه‌رگدا لاسایی کێده‌کاته‌وه‌و چ جۆره جلوبه‌رگێکی لاجوانه ؟ زاگرۆس وتی : هه‌وڵده‌ده‌م لاسایی که‌س نه‌که‌مه‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وه‌م لاجوانتره هه‌رکه‌سه‌و شێوازی خۆی هه‌بێت بۆ جل له‌به‌رکردن ، کراسم زۆر پێجوانه . ڕقت له چییه‌و چی دڵه‌نگت ده‌کات ! ئه‌ی تاچه‌ند زاگرۆس خان بڕوای به خۆشه‌ویستییه " - کاتێک که‌سێک درۆم له‌گه‌ڵ بکات زۆرم پێناخۆشه .. به‌وشه‌ش ناتوانم بڵێم تاچه‌ند بڕوام به‌خۆشه‌ویستی هه‌یه ، به‌ڵام بڕوام پێی هه‌یه . - ئایا پێت وایه خۆشه‌ویستی له نێوان کوڕان و کچانی کورد جیاوازه له‌گه‌ڵ هی هۆڵه‌ندی ؟ - به‌ڵێ ئه‌ویش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ که‌سه‌که خۆی، به‌چ شێوه‌یه‌ک خۆشه‌ویستی ده‌کات . - خه‌ونه‌کانیشی زاگرۆس ده‌ڵێت ( خه‌ونم زۆڕه وپێویستی به‌هه‌وڵدانێکی پتر هه‌یه‌و ڕێگه‌یه‌کی درێژم له پێشه تابگه‌مه ئه‌و قۆناغه‌ی که‌مه‌به‌ستمه به‌ڵام ئاواتی سه‌ره‌کیم ئه‌وه‌یه که ببم به‌هونه‌رمه‌ندێکی سه‌رکه‌وتوو له بواره‌کانی گۆرانی و نواندندا ). - تاچه‌نگ گرنگی به‌ماکیاژده‌ده‌یت و چ خۆره‌ڕه‌نگێک زۆرتر به‌کاردێنی ! - بۆ به‌رنامه‌و ئاهه‌نگ زۆرتر گرنگی به مه‌کیاژده‌ده‌م، زیاتر بۆ چاوم ڕه‌نگی ڕه‌ش به‌کاردێنم بۆ لێویشم ڕه‌نگی په‌مه‌یی زۆر به‌کار ده‌هێنم. - ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ده‌ڵێن زاگرۆس کچێکی به‌نازه‌و ئایا ئه‌وه کاریگه‌ری نه‌کردۆته‌سه‌ر کاروباری ناوماڵ!و هه‌روه‌ها ئاره‌زووی چ خواردنێک ده‌کات! هه‌موو کچێک به‌نازه‌و ناز ده‌کات و ئه‌وه شتێکی ئاساییه، به‌ڵام له‌کارو باری ناوماڵدا هه‌تا بتوانم یارمه‌تی دایکم ده‌ده‌م و زۆرم حه‌ز له بریانی و یاپراخه شیرینیش زۆر ده‌خۆم، به‌ڵام بشم کوژن سه‌روپێ ناخۆم. له‌دواجاریشدا زاگرۆس ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی چۆن کات به‌سه‌رده‌بات وتی : جگه‌له‌خوێندنگه ، وه‌رزش ده‌که‌م و هه‌فته‌ی دووسێجار ڕاده‌که‌م، مه‌له‌شم پێخۆشه زۆرکاتیش له‌گه‌ڵ هاورێیانم ده‌چین بۆ بازاڕ. تێبینی : له ڕۆژی هه‌ینی 19-10-2007 ئاوێزه‌ی کوردستانی نوێ بڵاکراوه‌ته‌وه .
نه‌روێژ
|