٥\٨\٢٠١٣ بزووتنەوەی یەکسانیخوازی ژنان و هەڵبژاردنەکان، بەرەو کوێ؟
گۆنا سەعید
دەسەڵاتی سیاسی لە هەرێمی کوردستان کەوتۆتە جۆرێک لە قەیرانەوە لەسەر پرسەکانی سەرۆکی هەرێمی سەپێنراوە بۆ دوو ساڵ ، مەسەلەی دەستوور و چونەوە پەرلەمانی یان خستنە ڕاپرسیەوە ، هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان و ئەنجومەنی شارەکان ، لە پاڵ هەموو ئەمانەدا دەیان گەمەی سیاسی و سات و سەودای حیزبی دەکرێت ، بە گشتی تاک لە کۆمەڵگەی کوردستاندا کراوەتە بەشیک لەم قەیرانە سیاسیە بە بی ئەوەی مەعلووم بێت کە ساغ بونەوەی هەریەک لەم پرسانە بە لایەکدا چۆن دەتوانیت گۆرانکاری لە ژیان و گوزەران و ئاستی بژێوی و پرسەکانی وەک ئاستی خوێندن و تەندروستی و بی کاری فراوان و هەژاری چۆن چارەسەر دەکەن؟ تەنانەت لەم چەند هەفتەیەدا کە وادەردەکەوێت کە جۆرێک لە جێگیری سەبارەت بە هەڵبژاردنەکان دروست بووە و هەموو حیزبە بەشدار بوەکان لیستی کاندیدی خۆیان داوە و دەستیان کردوە بە پڕو پاگەندەی ئینتخابی هیشتا بۆ تاکی کورد هەر زانراو نیە دەنگدان بە لایەک و نەدان بە لایەکی تر چۆن دەتوانێت کاریگەری لەسەر مەسەلە ڕۆژانەیەکانی ژیانی کە لەسەرەوە ئاماژەمان پی دا دابنێ .. جا ئەم وەزعە و ئەم واقعیەتە لە هەموو کەس زیاتر بۆ کەسی ژن وەک کارمەند ، کریکار ، بێ کار ، خوێندکار ، هەروەها توێژێک کە قوربانی زۆرێک لە جۆرەکانی ستەم و چەوسانەوە و هەڵاواردن و توند تیژی سیاسی و کۆمەڵایەتی و خێزانین هێشتا مەعلوم نیە کە ئەم وەزعە سیاسیەی کوردستان کە بە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان بۆ چوار ساڵی تر لایەنی کەم درێژەی دەبێت چی دەگۆریت لە بار و دۆخی ژیانی ژنان؟
ئەو دام و دەزگایانەش کە تا ئیستا پارتی و یەکێتی وەک دەسەڵات بۆ لەناو بردنی توندوتیژی دژی ژنان دروسیتیان کردوە لە ژیر فشاری بزووتنەوەی یەکسانی و ژناندا لە ناوە وە و لە دەرەوە هەمووی ناکارا و بی بودجە و بی ئیرادەن ، تەنانەت تەنها یاسایەک کە بۆ نەهێشتنی توندتیژی خیزانی دەرکراوە بۆ دوو سالە وەک مەرەکەبی سەرکاغەز ماوە تەوە ە هەر ماوەیەی بە هۆی ریگریەکەوە کە دروستکراوی خۆیانە پێامن دەلین جێ بە جێ نەبووە. هەرچی بە بزووتنەوەی گۆڕان دەگەڕێتەوە ئەوە لەسەر مەسەلەی ژنان هیج قسەیەکی جیاوازی نەکردوە لەم دوو حیزبەی دەسەڵات ، سەرباری ئەم هەموو ڕەخنە و موعارەزەیەی بە سیاسەت و کارکردی یەکیتی وپارتی دەینوێنێت نەماندی ڕۆژیک لەسەر مەسەلەی ژنان هەڵوێستێکی سیاسی و جدی راگەیەنن ، بە پێجەوانەوە زۆر بە توندی دەست تێکەڵکردنیان لەگەڵ هەردوو لایەنی ئسیلامی سیاسی "یەکگرتوو و کۆمەڵ " مەترسی خراپتر بوونی بار و دۆخی ژنان زیاد دەکات . بۆ کۆمەڵهەی کوردستان بە گشتی و ژنان بە تایبەتی ئەوە ئاشکرایە کە ژنان ناتوانن بە گۆران و ئیسلامیەکان هیج ئومێدیکیان هەبێت بە ئایندەیەکی باشتر.
|