![]()
|
بۆ ناوه‌نده جیهانییه‌کانی په‌یوه‌ست به مافی مرۆڤ و ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری.. بۆ میری عیراق و هه‌رێمی کوردستان.. بۆ هه‌ر ناوه‌ندێك که په‌یوه‌ندی به پاراستنی گیان و ئازادی هاوڵاتییانه‌وه هه‌یه..
سڵاو و ڕێز....
من خه‌ندان موحه‌مه‌د جه‌زا موحه‌مه‌د، دانیشتووی ئاڵمان، نووسه‌ری په‌رتووکی «ئۆقیانووسێك له تاوان»، وێرای ئه‌وه‌ی که ژیانی خۆم و مناڵه‌که‌م له‌لایه‌ن بانده‌کانی بارزگانی به ژنانه‌وه که‌وته به‌ر مه‌ترستی و ناچار به ئاواره‌بوون و به‌جێهێشتنی وڵات و کار و په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانم بووم، له‌م دوایانه‌دا لایه‌نه ههڕهشهگهرهکان جارێکی تر ده‌ستییان به هه‌ڕه‌شه و تۆقاندن کرده‌وه و ده‌رگه‌ی ماڵی هاوسهکهم (سۆران قادر سه‌عید) به‌رپرسی ڕێکخراوی (NPA) نه‌رویجی ده‌شکێنن و هه‌ڕه‌شه‌نامه‌ی بۆ به‌جێ ده‌هێلن، پاش تۆمارکردنی سکاڵا لای ده‌زگه‌کانی میری هه‌رێمی کوردستان، ئه‌وان له‌سه‌ر هه‌ڕه‌شه‌کانیان به‌رده‌وام بوو و دواجار له ده‌وروبه‌ری کاتژێر 2ی دوانیوه‌ڕۆی 14/9/2009 له ده‌می ده‌رچوونی له شوێن کاره‌که‌یدا بێسه‌روشوین کراوه و هیچ هه‌واڵێکی نییه.
خوێنه‌ری به‌ڕێز، له هه‌ر شوێنیك هه‌یت و له هه‌ر پله و پایه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی و کارگێڕێیدا هه‌یت، بێنه به‌رچاوت له‌م ساته‌دا مرۆڤێك له شوێنیکی نادیاردا له‌ژێر ده‌ستی کۆمه‌ڵێك مرۆڤکوژدا چاوی بڕیوه‌ته ده‌ستی یارمه‌تی و به هاناچوونی تۆوه و هه‌ر ساتێکی ژیانی به پشتیوانی ئێوه‌وه به‌ستراوه و به‌ر گرتن به هه‌ر تاوانیك که ئه‌گه‌ری ڕوودانی هه‌یه، تۆ ده‌توانی به‌شیوه‌یه‌ك به‌ری پێ بگریت، که‌سێك که له‌سه‌ر کار و جالاکی که‌سێكی که و ته‌نیا له‌به‌ر هاوسه‌ری له ته‌ک مندا، له‌لایه‌ن باندێکی مرۆڤکوژه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌رگی له‌سه‌ره.
وه‌ك پێشتر ڕوونم کردووه‌ته‌وه، ئه‌و هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به کیشهکهوه نییه. ئاشکرا و دیاریشه هه‌ر ئه‌و ده‌سته‌ی که له ماوه‌ی پێشوودا چوونه‌ته سه‌ر ماڵه‌که‌ی، له پشت بێسه‌روشوێنکردنی ئه‌وه‌وه‌ن. من داوا له هه‌ر لایه‌ك ده‌که‌م که په‌یوه‌ندی به مافی مرۆڤ و ئازادی تاك و پاراستنی ژیانی دانیشتوانه‌وه هه‌یه، به هانامه‌وه بێن و له ڕزگارکردنی ژیانی هاوسه‌ره‌که‌مدا که هیچ په‌یوه‌ندی به نووسینی کار و چالاکی منه‌وه نییه، هاوکاریم بکه‌ن، ده‌ستی بانده مرۆڤکوژه‌کان کۆتا بکه‌ن و ئاسایش و ئارامی بۆ تاکی کۆمهڵکهگهم، که من ناچار بووم به‌جێی بهێڵم بگێڕنه‌وه، ئه‌مه‌ش به‌بێ کۆمه‌كی ئێوه مه‌یسه‌ر نابێت.
خه‌ندان موحه‌مه‌د جه‌زا 16.09.2009
وێنه‌یه‌ك بۆ: - میری فیدراڵی عیراق - میری هه‌رێمی کوردستان - ڕێکخراوی مافی مرۆڤ له کوردستان -گروپی ڕۆژنامه‌وانانی بێسنووری کوردستان - ڕێکخراوی (NPA ) نه‌رویجی - ڕێکخراوه‌کانی به‌رگری له ژنان له کوردستان - ئه‌منیستی ئینته‌رناشنال - خاچی سوور - ڕێکخراوی جیهانی مافی مرۆڤ - یه‌کێتی ڕۆژنامه‌نووسانی برتیانیا / کومنوێڵس -یه‌کێتی ڕۆژنامه‌نووسانی ئه‌وروپا -یه‌کیتی ڕۆژنامه‌نوسانی ئا‌ڵمانیا - -
|