٢٧\٦\٢٠١٣
بۆ سه‌رده‌شتی
هەناسەسوار.
سه‌رگوڵ
٢٦ ساڵ به‌ر له ئێستا و له سه‌ره‌تای وه‌رزی هاویندا، ئه‌و کاته‌ی خه‌ڵکی
سه‌رده‌شت و ده‌وروبه‌ری سه‌ره‌ڕای هه‌موو مه‌ینه‌تییه‌کانی ژیانیان به‌ڵام
هێشتا وره و وزه و هیوا به ژیان تێیاندا شه‌پۆلی ده‌دا، ئه‌و کاته‌ی
خه‌ڵکی شار و گونده‌کان سه‌رقاڵی باس و خواسی ژیانی رۆژانه‌یان و هه‌وڵدان
بۆ ژیان بوون، له چاو تروکانێکدا، شیرازه‌ی هه‌موو شته‌کان پچڕا و له
ماوه‌یه‌کی زۆر کورت‌دا سه‌رده‌شت روبه‌ڕوی کاره‌ساتێکی مرۆیی بۆوه که
بۆ هه‌میشه له بیر ناچێته‌وه.
ئه‌و ساته‌ی ده‌نگی قاقای پێکه‌نینه‌کان و ده‌نگی پاچ و پێمه‌ڕه‌ی وه‌رزێران
و ده‌نگی گریانی تازه کۆرپه‌له‌یه‌کی له دایک بوو و زه‌رده‌خه‌نه‌ی
تازه دایکێک و تازه‌بوکێک، به ته‌مێکی سپی و بۆنێکی ناخۆش داپۆشرا،
ئه‌وه ئه‌و ساته بوو که هیچکات له یاده‌وه‌ری خه‌ڵکی سه‌رده‌شت و
هه‌موو مرۆڤدۆستان ناسڕێته‌وه و وه‌ک په‌ڵه‌یه‌کی نه‌نگ بۆ هه‌میشه
به سه‌ر رووی جینایه‌تکاران و کاربه‌ده‌ستانی ئه‌و کاره‌ساته‌وه ده‌مێنێته‌وه.
ده‌ڵێن هاتنی وه‌رزی گه‌رما، هاتنی وه‌رزی خۆشییه، بۆیه خه‌ڵکی شاری
منیش به‌و هیوایه، هه‌روه‌ک هه‌موو خه‌ڵکانی دی، دڵشاد بوون و خه‌ریک
بوون گه‌رمیان ده‌هاته‌وه و هه‌وڵیان ده‌دا ته‌زووی ساردی وه‌رزی
سه‌رما له له‌شیان فڕێ ده‌نه ده‌ره‌وه و له بیری بکه‌ن، به‌ڵام
چاره‌نووسی ره‌ش و به‌شمه‌ینه‌تی وه‌ک خه‌سڵه‌تی هه‌میشه‌یی، له ناوه‌ختا
بوو به هه‌ورێکی ره‌ش و له ئێواره‌یه‌کی ته‌ماویدا ئاسمانی ساماڵ و
رونی شاری شێواند و هه‌موو زه‌رده‌خه‌نه‌کانی تاراند و چاوه پڕ له حه‌زه‌کان
کوێر کوێر بوونه‌وه و فرمێسکی حه‌سره‌تیان ده‌ڵاند.
سه‌رده‌شت و هه‌موو دڵ به خه‌مانی ئه‌و کات له‌و ساوه تاکو ئیستاش حه‌سره‌ت
له حه‌زه‌کانیان هه‌ڵده‌چۆڕێ، ئه‌وان به ده‌نگی هه‌ناسه گیراوه‌کانیان
به چرپه‌یه‌کی زۆر له سه‌ره‌خۆ پێمان ده‌ڵێن: خۆزگه ده‌خوازین که‌س
له ئێمه نه‌چێت. ئه‌گه‌ر بۆ چه‌ند ساتێکیش گوێیان بۆ رادێری و لێیان
نزیک بیته‌وه، ده‌بینی که ئه‌وان سه‌ره‌ڕای دڵی پر برینی نێو سینه‌یان،
سه‌ره‌ڕای تارانی بزه‌کانی لێوی خۆیان، سه‌ره‌ڕای دیتنی کوژانه‌وه‌ی
مۆمی ژیانی چه‌ندان ئازیزی شاره‌که‌یان، فرمێسکه‌کانیان بۆ کاره‌ساتی
هه‌ڵه‌بجه‌ی ده‌سته خوشکیان وشک ناکات.
خه‌ڵکی شاری سه‌رده‌شتی سه‌ر سه‌وز تاکو ئێستاش پرسیار ده‌که‌ن: ئه‌وه
چ هه‌وه‌سێکی گڵاوی جه‌لاده‌کان بوو که به سه‌ر ئه‌واندا خاڵی کرایه‌وه،
ئه‌وان تا ئێستاش ده‌پرسن: بۆ؟ تا ئێستاش هه‌ناسه‌ی هه‌موو هه‌ناسه‌سواران
بۆ ساتێک ئارام نه‌بۆته‌وه و تا ئیستاش چاوه‌ڕوانی شیفای ده‌ردیانن.
هۆ خه‌ڵکینه! کێ ده‌زانێ خه‌ڵکی سه‌رده‌شت چه‌نده ماندوون، کێ ده‌زانێ
چه‌ند هیلاکن، چه‌ند نه‌خۆشن و چه‌ندیش ته‌نیا؟ هه‌ژارانی کاره‌ساتباری
شارم زۆر ته‌نیان، هه‌موو جه‌سته‌یان برینه و رۆژانه‌ش بێ ره‌حمانی ده‌سه‌ڵات
و لوت به‌رزه‌کانی بازاڕی ژین، برینه کۆنه‌کانیان لێ ده‌کولێننه‌وه.
له شاری مندا که‌م نین ئه‌و ژنانه‌ی، ئه‌و پیاوانه و ئه‌و مندالانه‌ی
که به هیوای سه‌ره‌تاییترین شیفیای کۆنه ده‌ردیان، سه‌ری بێ ناز ده‌نێنه
سه‌ر سه‌رینی خوساو به فرمێسکی چه‌ند ساڵه‌یان. ئه‌وان قه‌ت نه‌یاندیوه،
ده‌مه و ئێواره‌یه‌ک به دوور له هه‌موو جه‌نجاڵیه‌کانی ژیانیان، که‌سێک
له ده‌رگا بدات و چه‌پکه گوڵێک یان هه‌ر نه‌بێ تۆزقاڵێک خۆشه‌ویستییان
بێ به‌رامبه‌ر پێ ببه‌خشێ.
هه‌موو کوچه و کۆڵانی شار، بست به بستی کێوه‌کان و بن دار و پێده‌شته
سه‌ر سه‌وزه‌کان و سه‌رچاوه‌ی کانییه رونه‌کان، ئێستاش هه‌ر تامه‌زرۆی
ئازادین، هێشتاش دڵۆپه خوێنه رژێندراوه‌کان له وێ هه‌ر سوورن و چه‌شنی
مه‌شخه‌ڵ سوور ده‌نوێنن. تووله رێ باریکه‌کان هێشتاش بزر نه‌بوون و
پێمان ده‌ڵێن ئێره مه‌کۆی به‌رخودان و جێ هه‌واری به‌رخودانه.
کوره منداڵه‌کانی ٢٦ ساڵ له مه‌و به‌ر،
ئێستا پیاوانی گه‌ڕه‌کن، ئه‌و منداڵه بزۆز و چالاکانه‌ی که
٢٦ ساڵ پێش ئێستا له نێو کوچه و کۆڵانه‌کانی شار خه‌ریکی
خۆشاردوکێن و شه‌ڕه به‌رد و شه‌ڕه گه‌ڕه‌ک و زۆر جاریش وه‌ک پیشه‌ی
هه‌میشه‌یی خۆیان ده‌ست له ملانێ له گه‌ڵ یه‌کتر ده‌رۆیشتن بۆ مه‌یدانه
خۆڵینه‌که‌یان بۆ تۆپێن، له یه‌ک چرکه ساتدا سه‌رچاوه‌ی هه‌موو حه‌ز
و خۆزگه‌کانیان کوێر کرایه‌وه، چاوه زیته‌کانیان پڕ کران له تۆزێکی
سپی و بێبه‌ش کران له دیتنی جوانییه‌کانی ژیان. ئه‌و منداڵانه‌ی تا
٧ی پوشپه‌ڕ هه‌دادانیان نه‌بوو، ئه‌و
منداڵانه‌ی مانای هه‌ناسه سوارییان نه‌ده‌زانی، تا ئێستاکه‌ش ته‌نگه
نه‌فه‌سن و تا ئیستاکه‌ش زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری ئه‌وان له به‌دیهاتنی
سه‌رتاییترین ئاوات و ئاره‌زوی هه‌ر ئینسانێک بێبه‌شن.
ئه‌ی چۆن له‌و کیژۆڵانه بدوێم که تا ئه‌و کات هه‌میشه به ده‌م خۆشی
و خه‌م و هه‌وراز و نشێوه‌کانی ژیان پێده‌که‌نین. کێ کچانی ئه‌و کاتی
له بیره، که لێواولێو بوون له حه‌ز بۆ ژیان و هه‌ر یه‌که به
دونیاییه‌ک حه‌ز و ئاره‌زوی شێداری کچانه‌وه، خه‌ونی به ئامێزی
دڵدارێکه‌وه ده‌بینی. چۆن باسی ئه‌وه بکه‌م که چلۆن ئه‌و دوو چاوانه‌ی
که هه‌ر وه‌ک بۆڵوی ترێ ره‌شه ده‌بریقانه‌وه و چاو چاوێنیان له گه‌ڵ
چاوانی دیکه‌دا ده‌کرد، کوێر کرانه‌وه و پوکێنرانه‌وه. زۆر کچ و
کچۆڵه‌ی ئه‌و کات هه‌ن که تا ئێستاش که‌س نایانناسێ و بێخه‌به‌رن له
ره‌نج و ئازاریان. که‌س نییه په‌ی به رازی ئه‌و هه‌ناسانه ببات که
زۆر به زه‌حمه‌ت به‌ر به‌ره‌کانێ له گه‌ڵ ژیاندا ده‌که‌ن.
ئه‌ی کێ ده‌یه‌وێ له ده‌ردی ژنانی شارم تێ‌بگا کاتێک ده‌ردی نه‌زۆکی به‌ربینگیان
پێ ده‌گرێ و بێ به‌رییان ده‌کات له چه‌شتنی تامی شیله‌ی به‌ری ژینیان.
کێ له ده‌ردی کچانی دوێنێ و دایکانی ئه‌مڕۆ تێده‌گا، که ئه‌وان چه‌ند
دڵ به خه‌می داهاتووی کۆرپه‌کانی ناو باوه‌شیانن، ئه‌گه‌ر هه‌یانبێت!
ئه‌وان ترسێک تێیاندایه و له گه‌ڵ هاتنی هه‌موو رۆژێکی دی باڵای ئاره‌زوه‌کانیان
دێته به‌ر چاو که تا هه‌نوکه‌ش کورته باڵایه و گه‌شه ناکات.
خه‌ڵکی سه‌رده‌شت، ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی ئازار به باڵایان بڕاوه،
سه‌ره‌ڕای سوتماکی سه‌ر جه‌سته و روحیان، سه‌ره‌ڕای خه‌نده په‌رته‌وازه‌کانی
سه‌ر لێوه وشک هه‌ڵاتوه‌کانیان، هێشتاکه‌ش ئاره‌زوی ژیان تێیاندا به‌رده‌وامه.
ئه‌وان له پاشماوه‌ی قاپۆڕ و جێ گولله‌ی دوژمن، گوڵ و رێحانه و
نازناز و لاولاو ده‌ڕوێنن و به‌ر ده‌رگا و سه‌ر دیواره خۆڵاوییه‌کانی
پێ سه‌وز و زیندوو راده‌گرن. خه‌ڵکی ده‌ڤه‌ره‌که‌ی ئێمه به
دوژمنانیشیان ده‌ڵێن: ئێوه پێکی شادیی ده‌ستی ئێمه‌تان رشت، به‌ڵام
ئێمه به‌رده‌وامین و به رێحانه و گوڵ و گوڵزار، جارێکی دی پێکه‌کان
پڕ ده‌که‌ینه‌وه له شه‌رابی ژیان.
خه‌ڵکی شارم هه‌موو ساڵێ و رێک له سه‌روبه‌ندی ٧ی
پوشپه‌ڕدا، له لایه‌ن دوژمن و لایه‌نێک له کاربه‌ده‌ستانی ئه‌و
جینایه‌ته دژی مرۆییه، قه‌تماغه‌ی برینه‌کانیان هه‌ڵده‌که‌ندرێته‌وه
و جارێکی دیکه بێ به‌زه‌ییانه رۆحیان نوقمی واده و به‌ڵێنه درۆیینه‌کان
ده‌کرێته‌وه. هه‌موو ساڵێ و له‌و رۆژه‌دا به خه‌یاڵ جیهانێکی
ئارامیان پێ ده‌به‌خشن پڕ له روناکی و خۆر و هه‌وای پاک و به دوور له
هه‌ر چه‌شنه ناخۆشییه‌ک، به‌ڵام هه‌ی هات، ئه‌و خه‌یاڵه‌یان هه‌ر له
ئێواره‌ی هه‌مان رۆژدا هه‌ر وه‌ک بڵقی سه‌ر ئاو ده‌توێته‌وه و وون ده‌بێت
له به‌ر چاوانیان. ئیتر بریندارانی ئه‌و کاره‌ساته دیسان ته‌نیا ده‌مێننه‌وه
له گه‌ڵ کۆڵێک حیکایه‌تی نه‌وتراو و نه‌بیستراو له نێو هزر و خه‌یاڵی
پاکی خۆیاندا.
خه‌ڵکی شار‌و دێهاته ره‌نگینه‌کانی سه‌رده‌شتم باش بزانن، له دوای
تاریکی هه‌ر شه‌وێکی ئه‌نگوسته‌چاو، گزنگی رۆژێکی تازه سه‌ر ده‌ردێنێ،
له دوای هه‌موو ته‌پ و تۆزێک رۆژێک هه‌ر دێ بارانێکی به خوڕڕه‌میش
داببارێ و رایبماڵێ.
ده‌مه‌وێ به خه‌ڵکی سه‌رده‌شت و ده‌وره‌به‌ری بڵێم منیش و زۆری وه‌ک
من، ئێوه‌مان هه‌رگیز له یاد ناچێ و له گه‌ڵتانین. با خه‌ڵکی ده‌ڤه‌رم
بزانن، ویژدانی من و دڵنیام زۆری دیکه‌ی وه‌کو منیش، چاو ناپۆشن له‌م
تاوانه و له‌و که‌سانه‌ی ئێوه‌یان به‌م ده‌رده بردوه، چاو ناپۆشن له‌و
هزر و خه‌یاڵه بۆگه‌نانه‌ی ئێوه‌یان لێمان هه‌ڵقرچاند. چاو ناپۆشین له‌وانه‌ی
وا تا هه‌نوکه‌ش شایی به شینی مه ده‌که‌ن. دیرۆکی ده‌ڤه‌ری من شایه‌تی
ئه‌وه‌م بۆ ده‌دات.
ماڵپه‌ڕی سه‌رگوڵ
|