٢٧\٦\٢٠١٣
چالاکوان و
چاودێری سیاسی.
شوان سدیق
له کۆنگره‌ی هه‌ندێ حزب سه‌رنج بده‌یت، که‌سانێکت به‌رچاو ده‌که‌وێت
ئه‌ندامی کۆنگره‌ن، پێشتر وه‌ک چالاکوان و که‌سی سه‌ربه‌خۆ و چاودێری
بارودۆخی سیاسی خۆیان ده‌ناساند. ره‌نگه له‌ده‌ره‌وه بتگوتبا فڵان
حزبتان پێ چۆنه؟ کۆمه‌ڵێک پێناسه‌یان ده‌هێنایه‌وه و ده‌یانگوت “حزب
له کوردستان ده‌قی گرتوه، سیاسه‌تکردن بۆ که‌سانێک ماوه‌ته‌وه،
پێویسته هه‌ر ئه‌وانه کاری تێدا بکه‌ن، به‌ڵام ئێمه له دوور و
نزیکه‌وه خوێندنه‌وه‌یان بۆ ده‌که‌ین و هه‌ڵیان ده‌سه‌نگێنین”.
کێشه‌ی ئه‌م رۆشنبیر و چاودێری سیاسیانه‌ی ئێمه ئه‌وه نییه وه‌ک
مافێکی سه‌ره‌تای خۆیان به‌شداری له کۆنگره‌ی حزبێکدا بکه‌ن، یان
راسته‌وخۆ پاڵپشتی له‌لایه‌نێکی دیاریکراو بکه‌ن، به‌ڵکو دیانه‌وێ، گشت
هاوڵاتیان وه‌ک ئه‌وان بیربکه‌نه‌وه. ئیدی له ده‌ره‌وه‌ی خۆیان
“کۆمه‌ڵێک خه‌ڵکی بێکاریگه‌ر و گوێرایه‌ڵ هه‌یه و به‌س”.
جیاوازی له وتاردانی ئه‌م که‌سانه ئه‌وه‌یه روویه‌کی حزبی و روویه‌کی
سه‌ربه‌خۆیی خۆیان ده‌رده‌خه‌ن، ناتوانن دوور له هه‌ژمونی حزب و
ئایدۆلۆژیایه‌کی دیاریکراو له وتاردا باڵانس رابگرن، یان وه‌ک که‌سێکی
حزبیش قسه بکه‌ن، که‌چی به‌راسته‌وخۆ و ناراسته‌وخۆش، پێیانوایه کهمادهم
“هێزێکی سیاسی” ئاماده‌یی هه‌یه ده‌بێ هه‌مووی پاڵپشتی له‌و حزبه
سیاسیه بکات، ئیدی ئه‌وه‌ی دژایه‌تی ئه‌م هێزه‌ی ئه‌وان ده‌کات، ئه‌وا
سه‌ربه‌و لایه‌نه‌ن که حزبه ههڵبژیردراوهکهی ئه‌وان نه‌یاریه‌تی!
له‌کاری رۆژنامه‌وانیشدا زۆرکه‌س و برادهرههبوون، ده‌چوونه ناو ریزه‌کانی
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌ک سیفه‌ت و په‌روه‌رده‌ی حزبه‌کانی تر که به
به‌رامبه‌ره‌که‌یان ده‌ڵێن ئه‌وه‌ی “له‌گه‌ڵمان نه‌بێت، یان هاوڕا نه‌بێت
دژمانه” ئه‌م براده‌رانه‌ش وه‌هایان لێ به‌سه‌رهاتبوو به‌هه‌موو که‌سێکیان
ده‌وت: ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵمان نه‌بێ ئیدی “دژمانه” یان پێکه‌وه
“ناتوانین” کار بکه‌ین.
که‌سانێکیش هه‌بوون، تا پێش رووداوه‌کانی ١٧ی شوبات دڵیانگهرم بوو
بانگه‌شه‌ی سه‌ربه‌خۆبوونیان ده‌کرد خه‌ڵکانێکیان به “به‌رتیل خۆر و
پاره وه‌رگر،و پیاوی ئهموئهو ناوده‌برد” به‌ڵام کاتێکش خۆپیشاندانه‌کانی
١٧ی شوبات روویدا ده‌ستی سه‌ربه‌خۆبوونی زۆرکه‌س ئاشکرابوو ئه‌وانه‌ی
پێش رووداوه‌که لافی سه‌ربه‌خۆبوونیان لێده‌دا به‌شێکی زۆریان نه‌ک نه‌یانتوانی
بهسهربهخۆیش بێده‌نگ بن، به‌ڵکو راسته‌وخۆ به‌ناوی لایه‌نێک هێرشیان
ده‌کرد سه‌ر لایه‌ن و که‌سانێکی تر!
له‌ئه‌مڕۆدا بهرهوههڵبژاردنهکانی کوردستان، ده‌ڕۆین، زۆرکه‌س ئه‌وانه‌ی
بانگه‌شه‌ی چاودێری سیاسی و زیاتریش وه‌ک که‌سی سه‌ربه‌خۆ خۆیان ناوزه‌د
ده‌که‌ن، که‌وتوونه‌ته خۆ و ده‌یانه‌وێ رێگایه‌ک بدۆزنه‌وه بۆ
خۆکاندیدکردن له‌رێگای لایه‌نێکی ئۆپۆزسیۆن یان ده‌سه‌ڵات.
که‌واته کۆنگره‌ی حزبه‌کان، هه‌روه‌ها هه‌ڵبژاردن و له‌کاتی
خۆپیشاندان، زۆرشتمان بۆ ئاشکرا ده‌بێت، خاڵی سه‌ره‌کی ده‌ستی چاودێری
سیاسی و که‌سانێک که بانگه‌شه‌ی سه‌ربه‌خۆبوون ده‌که‌ن.
هه‌رچه‌نده له بنهرهِتدا ئه‌وان سه‌ربه‌خۆ نین، حزبین، حزبییه‌کی
شه‌رمن که‌سێکی حزبین، له ژیانێکی دووفاقیدان، له‌لایه‌ک نا‌وێرن خۆیان
یه‌کلای بکه‌نه‌وه، که حزبین، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆبوونیان له‌کیس نه‌چێت،
له‌لایه‌کی دیش وه‌ها بیرده‌که‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر وه‌ک که‌سێکی سه‌ربه‌خۆ
بمێننه‌وه، کاره‌کانیان ناڕوات بۆچی؟
له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌و بڕوایه‌دام، که‌من ئه‌وکه‌سانه‌ی سه‌ربه‌خۆن،
بتوانن خۆشگوزه‌ران بن. که‌سێک که سه‌ربه‌خۆبێت نابێ بیر لهوهباتهوه،
زوو له‌فه‌رمانگه‌یه‌کی حکومی دابمه‌زرێت، ئه‌گه‌ر داشبمه‌زرێت
بندیواریشی لێ قه‌بووڵ ناکرێت، هه‌روه‌ها ئیشوکاره‌کانی تری ژیانی بۆ
زه‌حمه‌ت ده‌بێت له ژیانی رۆژانه‌ی خۆیدا واته ده‌بێت بهبژی و مه‌مری
بژێت!
خاڵێکی تریش ئه‌وه‌یه ناتوانێ بیری بۆ خۆکاندید کرد بچێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی
واقیعی ژیانی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی کوردستان ده‌زانین، ئه‌گه‌ر حزبێک
پاڵپشتی له که‌سێک نه‌کات زۆر زۆر ئه‌سته‌مه بچێته په‌رله‌مان.
په‌رله‌مانیش هه‌موومان ده‌زانین، چه‌نده بۆ ئه‌ندامێکی په‌رله‌مان
جێگای ژیان و خۆشگوزه‌رانیه؟ تۆ بڕوانه که‌سێک ده‌بێته ئه‌ندامی په‌رله‌مان
موچه‌ی مانگانه‌ی نزیکه‌ی حه‌وت ملیۆن دیناره، هه‌روه‌ها بۆ چوار
ساڵیش شوقه‌ی پێده‌درێت، له‌گه‌ڵ پێدانی چل هه‌زار دۆلار بۆ کڕینی
ئۆتۆمبێل.
باشه که‌سێک سه‌ربه‌خۆبێت، ده‌توانێ هه‌روا به‌ئاسانی بچێته په‌رله‌مان
و بگاته ئه‌م نیاز و نیعمه‌ته؟ له هه‌ڵبژاردنی ٢١ ئه‌یلول وه‌ڵامی
پوخته‌ی ئه‌م پرسیاره‌مان پێ ده‌درێته‌وه، چونکه هه‌ندێ لیست به‌ناوی
سه‌ربه‌خۆوه خۆیان ناونووس کردوه!
ماڵپه‌ڕی شوان سدیق
|