٢٩\١٠\٢٠١٠
جاشایه‌تی.
مه‌هاباد کوردی
ره‌نگه به هه‌ڵه‌دا نه‌چم گه‌ر بڵێم قێزه‌ونترین و پیسترین وشه که
له زمانی کوردی‌دا هه‌بێت وشه‌ی (جاشایه‌تی)یه. هێشتا به جوانی له
یادمه که منداڵ بووم، کاتێ گه‌وره‌کان باسی ناپاکی و خیانه‌تکردنیان
له کورد و کوردستان بکردایه، بێگومان ئه‌م وشه‌ی (جاشایه‌تی) و (جاش)
و هاوشێوه‌کانیان هه‌میشه له‌سه‌ر زمانان بوون. خه‌ڵک به ڕق و
کینه‌وه، به نیازی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه و نه‌فره‌ت لێکردنه‌وه، ئه‌م
وشانه‌یان به‌کاردێنا. ئێمه‌مانان هه‌ر له ته‌مه‌نی منداڵیمانه‌وه،
بۆ نموونه ناوی سه‌رۆک جاشه‌کانی ده‌ڤه‌ری هه‌ولێرمان ده‌بیست و
ده‌ناسی. جا هه‌ر له سه‌رۆک جاشی گه‌وره‌ڕا بیگره تا ده‌گه‌یته ناوی
جاشولکه تازه په‌روه‌رده‌کراو و پێگه‌یه‌نراوه‌کان. خه‌سڵه‌ت و
تایبه‌تمه‌ندێتی جاشایه‌تی له وێ ده‌مێدا ناشیرین‌ترین و قڕێژترین
سیفه‌ت بوو که که‌سێکی کوردی پێ بناسرابایه‌وه. شتێکی ئاوه‌ها
هه‌روه‌ک بنێشتی کوردی و له‌زگه وابوو، هه‌رکه یه‌خه‌ی یه‌کێکی
بگرتایه به ساناهیش لێی ڕزگار نه‌ده‌بوو. که‌واته کوردێک، گه‌ر به
خۆی بگوتبایه کورد و به‌ڕاستیش خۆی به ئه‌ندامێکی دڵسۆزی ئه‌م
نه‌ته‌وه‌یه بزانیبایه، قه‌ت قه‌ت نه‌ده‌بوو ته‌نانه‌ت به خه‌یاڵیش
ئه‌م ڕێیه(ڕێی جاشایه‌تی و ناپاکیکردن له میلله‌ت و نیشتمان)
هه‌ڵبژێرێت یان بیری لێ بکاته‌وه. که‌سێکی جاش چاوی ته‌واوی کۆمه‌ڵگای
کورده‌واری له‌سه‌ر بوو. به ته‌واوی ماناوه سووک و بێ نرخ و بێ
شه‌ره‌ف و بێ ئابڕۆ و ناته‌واو و ناپاک ده‌هاته به‌ر چاو. هه‌ر
له‌به‌ر هه‌ندێ یه‌کێک که کۆمه‌ڵگایه‌ک ڕۆژێ له ڕۆژان به‌م شێوه‌یه
سه‌یری کردبێت، ئه‌وه‌نده ئاسان نییه، به ده‌ردی عه‌ره‌ب گۆته‌نی
له به‌ینی شه‌و و ڕۆژێکدا، ئه‌م کرداره قێزه‌ون و چه‌په‌ڵکارییانه‌ی
وا زوو زوو له بیر بکرێن و له یاده‌وه‌ری خه‌ڵکی ڕه‌ش و ڕووت و
چه‌وساوه‌ی کوردستانیشدا نه‌مێننه‌وه.
دیارده‌ی جاشایه‌تی له سه‌رده‌می فه‌رمانڕه‌وایه‌تی سه‌ددام حوسێنی
گۆڕبه‌گۆڕدا، وه‌ک هه‌موومان ده‌زانین، له باشووری کوردستان به
جۆرێکی ترسناک په‌ره‌ی سه‌ندبوو. که‌سانێکی نه‌فس نزم و خۆپه‌رست
ئاماده بوون له‌به‌ر خاتری پاره‌وپوول، نه‌ک هه‌ر خۆیان، به‌ڵکو خاک و
نه‌ته‌وه‌ش بفرۆشن. دیاره هه‌ر واشیان کرد، به‌ڵام له کۆتاییدا
نه‌وه‌ک هه‌ر زیاتر و زیاتر سووک و ڕیسوا بوون، بگره ئه‌گه‌ر ڕوو
له‌وپه‌ڕی دنیا بکه‌ن و کوردستانیش جێ بهێڵن، هه‌ر هیچ نا ناوه پۆخه‌ڵ
و بۆگه‌نه‌کانیان له مێشکی ڕۆڵه به‌وه‌فاکانی کورد و که‌سوکاری
به‌جه‌رگ و خۆڕاگری ئه‌نفالکراوان و شه‌هیدانی سه‌ربه‌رزی ئه‌م
میلله‌ته‌دا ده‌مێننه‌وه. به واتایه‌کی تر ئه‌م جۆره که‌سانه
له‌به‌ر هیچ نه‌بێ، له‌به‌ر پیسییه‌که‌یان، له‌به‌ر خیانه‌تکردنیان له
پیرۆزترین شته‌کان، له‌به‌ر چاوساغیکردنیان بۆ دوژمنانی کورد و
کوردستان له بیر ناکرێن و، زوو یا دره‌نگ ده‌بێ چاوه‌ڕوانی ڕۆژی
لێپرسینه‌وه و حیساب بن.
له پاش ڕاپه‌ڕینه جه‌ماوه‌رییه مه‌زنه‌که‌ی به‌هاری 1991، سه‌د
حه‌یف و مخابن، پارتی و یه‌کێتی و لایه‌نگه‌لی دیکه‌ش ده‌رگایان بۆ
هه‌ندێ له‌و خۆفرۆشانه واڵا کرد. سه‌رانی هه‌ردوو حیزب له شه‌ڕی
کوردکوشتن و دووبه‌ره‌کی ناوخۆییشدا ئه‌و چاوسۆرانه‌یان به‌کارهێنا.
ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێ بڕێ له‌و سه‌رۆک جاشانه له لایه‌ن ئه‌م یا ئه‌و
حیزبه‌وه داڵده دراون و پارێزراون. هه‌ر کاتێکیش کار وا بڕوات
بێگومان هیچ مایه‌ی سه‌رسووڕمان نییه که ئه‌م جاشه خاسانه لێمان
ڕاست ببنه‌وه و، ته‌نانه‌ت وڵاتپارێزی و کوردپه‌روه‌ری و جوامێریی
خۆیانیشمان پێ بفرۆشن!!!!! ئاخر ئه‌مه ئه‌گه‌ر کاره‌سات نه‌بێ، ده‌بێ
چی بێ؟! هه‌ر چۆنێک بێ جاش و ئه‌نفالچییه‌کان کاتێ له‌ناو حیزبه‌کاندا
جێی خۆیان قایم ده‌که‌ن، ئه‌مه هه‌رگیز به مانای ئه‌وه نایه‌ت
خه‌ڵکی چه‌ند جار غه‌درلێکراوی کوردستان ئه‌وانیان بیر چۆته‌وه و له
تاوانه‌کانیشیان خۆش بوون. هه‌ر که‌سێک وا بیر بکاته‌وه، به‌ر له‌وه‌ی
یه‌کێکی تر هه‌ڵبخه‌ڵه‌تێنێ، خۆی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندووه. جا بیزانێت یا
نه‌یزانێت ئه‌مه‌یان گرفتی خۆیه‌تی و به‌س.
28\10\2010
- ستۆکهۆڵم
ماڵپه‌ڕی مه‌هاباد کوردی
|