په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٦\١١\٢٠١٣

چاوه‌ڕوانی لیبرالییان وه‌ک چاوه‌ڕێکردنی کاسه‌ی دراوسێیه‌تییە و بە بێ شێو سەردەنێتەوە.

 

                                                                                                                             

    سبیو زیکۆدە                                                                                                         وەرگێڕانی: زاهیر باهیر

 

ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانی خێر و به‌ره‌که‌تی سیاسییەکان و سیاسەتی ئابووریی لیبرالییان بکا، وه‌ک چاوه‌ڕێکردنی کاسه‌ی دراوسێیه‌تییە و بە بێ شێو سەردەنێتەوە.


لەم چەند دێڕەدا نامەوێت باس لەو کارەساتانە بکەم کە سیاسییەکان و سیاسەتی لیبراڵ و نیو-لیبراڵ بەسەر زۆرێکی وڵاتانی جیھانیاندا، ھێناوە ، چونکە من لەسەر ئەم باسە زۆرم نوسیوە. ئەوەی کە لە خوارەوە دەیبینیت تەنھا چەند پەڕەگرافێکە لە وتاری (سبیو زیکۆدە - Sbu Zikode)ی کە چالاکوانێکی نێو لیژنەی ئەو خەڵکانەیە کە لە خانووە بە لەوح و تەنەکە و پوش و گەڵاو قامیش درەوستکراوەکانا ، دەژین، بەتایبەت لە شاری دەربەن- ی خواروی ئەفریقا ، کە خەڵکانێکی زۆری تریش لە زۆربەی جێگاکانی تر ، ھەر ھەمان ژیان دەبەنە سەر ، کە لەم خەڵکانە ، لە شاری دەربەن ١٢،٠٠٠ کەسیان خۆیان ڕێکخسوە بۆ بەگژاچونەوەی سیاسەتی لیبراڵی حکومەتی خواروی ئەفەریقا، بۆ بەگژاچونەوەی دەوڵەت و پۆلیس و کۆمپانیاکان . لەو بڕگانەی کە من کردومن بە کوردی بە ئاشکرا سروشت و جەوھەری سیاسییەکان و گەندەڵییان ئیدی لە ھەر شوێنێک، بن، خۆماڵی بن یاخود بێیانەو دەرەکی، لە پلان و بەرنامەو ئامانجەکانیاندا ، دەردەکەون و ھەموویان وەکو یەکن.


ئەم وتارە کە لە ڕۆژنامەی گاردیانی ئەمڕۆدا ، ١٢/١١/٢٠١٣ بڵاو کراوەتەوە ، بە وەرگێڕانی بۆ زمانی کوردی حەزمکرد لەگەڵتانا (شەیر) ‌ ‌ ھاوبەشی بکەم. بە خوێندنەوەی تەنھا ئەم چەند بڕگەیە لەم وتارە ، گەر خۆمان گێلنەکەین ، بەلانی کەمەوە ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت کە چۆن سیاسەتی ئابوری لیبراڵ و نیو-لیبراڵ کە چۆن لە لایەن دەسەڵاتی خۆماڵیەوە بۆ ھەژاران و بێدەرەتانی ئەو وڵاتە، بەڕێدەکرێت، ‌ لە دەسەڵاتی ڕایسستی پێشوو باشتر نیییە.


سبیو زیکۆدە لە وتارەکەیدا دەڵێت " بزوتنەوەکەمان لە ساڵی ٢٠٠٥ دا لە شاری دەربەن دروستبوو ، ئێستاش خاونی ١٢ ھەزار ئەندامەو .........کەمپەینی دژی دەرکردن لە خانووەکانمان دەکەین و داوای خانووبەرەی گشتی دەکەین ، لە پێانوی جیھانێکدا خەباتدەکین کە ڕێزو کەسایەتی مرۆڤ پێش قازانج و سوودی تایبەت ،بخات، تاکو زەوی و زار و شارەکان و سەرەوەت و سامان و دەسەڵات بە دادوەریانە ، بەشبکرێت".


".... گەلێک جەنگی گرنگمان لە دادگادا وەکو ھەڵوەشاندنەوەی یاسای ، بڕگەی دژە ھەژارانی دانیشتوی خانوە پەرپوتەکان، کرد، بەڵام یاسا دادوەرێتی نەھێنا. گەرچی سەرکەوتنمان بەدەستھێنا بەلام بە ھەزارەھا لەم خانووە پەرپوتو شڕانە بە زۆری زۆرداری ڕوخێنران تاکو کارئاسا بۆ پێشخستنی ئەو شوێنە بۆ مەبەستی کاسی جیھانی ٢٠١٠ ، بکرێت. زۆربەی دانیشتوانەکەی فڕێدرانە کەمپی خراپەوە بەبێ ئەوەی کە خزمەتگوزارییە ئاساییەکانیشی ، تیادا بێت. تەنانەت ھەندێک لە کەمپەکان وەکو Isipingo لە خواروی دەربەن لەسەر لیتەو قوڕاوی لافاو ، دروستکرابوون".


" بەڵێندرا کە کە بەپلانێکی دەوڵەتی خەڵکەکە لە خانوودا نیشتەجێبکرێن، واتە خانویان بۆ دروستبکرێت. بەڵام شارەکان ئەم پڕۆگرامەیان ڕەتکردەوە . لە چێگەی ئەمە سیاسییە گەندەڵەکان سوودیان لەم پلانی خانووبەرەیە بینی، بە ئامادەکردنی ئەو پارەیە بۆ یارمەتی ئەندامانی وەلابەری ANC دەسەڵاتدار، بەکارھێنرا .....کە لەلایەن بەڵێندەرەکانی دروستکردنی خانووەوە پارەیان پێدرا. سەرئەنجام ‌ خانوی خراپ دروستکرا و تۆش ناتوانیت بەرتیل بدەیت تاکو خانوو وەرگیت. ئەگەر تۆ لە Eastern Cape بیت و ئەندامی ANC نەبیت ، ئەوە تۆ بەدەریت لە لیستی خانوو پێدان، ئەگەریش ئەندامێکی چالاکی ئەم بزوتنەوەیە بیت ئەوە نەک ھەر خانوت پێنادرێت ، ئەوە ڕەنگە بگیرێیت، ئەشکەنجە بدرێیت و بکوژرێیت.".


" ھەر لەبەر ئەمە ‌ بەر‌دەوامبوین لە ئەنجامدانی چالاکی ڕاستەوخۆدا تاکو لە چوارچیوەی کاری سەروەرەقەیی دەرچین و بێینە سەرکاری کەتواری ، لە کاری تیوری و ناعەمەلییەوە بگوێزینەوە بۆ کاری کۆنکرێتی.... کاتێک زەوییان پێڕەوا نەدەبینین، دەستمان بەسەر زەوی بەکارنەھێنراو دا دەگرت. دەوڵەت و دەوڵەمەندەکان ئەمەیان بە تاوان دەدایە قەڵەم، ئێمەش ناوی بەدیمۆکراتیکردنی پلانی خەڵکانی دەرەوەی شارمان لێدەنا بۆ ناسینی مافەکانمان لە شاردا..... کاتێک کە لەوێش وەدەریان دەناین ، ئێمە لە شوێنێکی تر، لە دەربەن، ٩ جار زیاتر لەو شوێنەی کە دەستمان بەسەرداگرتبوو خانوومان دروستدەکردەوە ......کاتێک کە ئاو و کارەبایان لێدەبڕین، خۆمان دەمانبەستنەوە. کاتێک کە دەیانبڕییەوە ئێمەش دەمانبەستنەوە. لەم کەین و بەینەدا لەم ماوەی پێشووەدا تەقەیان لە ٩ کەس کردو ٢ کەسیان کوژران.".


" کاتێک ڕێپێوانی یاسایمان پەراوێزدەخرا، داواکانمان لە دادگادا فەرامۆشدەکرا و دەستور پشتگوێ دەخرا، کاتێک کە مامەڵەی خەڵکانێکی پیسوپۆخڵ دەکراین و بەکەم دەگیراین و لە بەرامبەر یاسادا حسابمان بۆ نەدەکرا ، ئێمەش کاری نانەوەی پشێوی سیاسیانەمان دەکرد . بە ڕژانە شەقامەکان و داخستنی ڕێگاوبانەکان و بەستنیان لە ھاتوچۆ.، لەم ماوەی پێشووەدا ٨ جار بەستن و تەوقکردن و دابڕانی ڕێگاکانمان لە یەک بەیانییدا ، لەو کاتەی کە خەڵکی بەڕێوە بوون بۆ سەر ئیش ، ڕێکخست.".


" کاتێکی سەختە بۆ بزوتنەوەکەمان ، دەوڵەمەندان و دەوڵەت یەکیانگرتوەوە بڕیاریان داوە کە لە شار بمانکەنە دەرەوە . ئەندامەکانمان فرە ڕەگەزن ، گەلێک لەوانە کە بەزمانی Xhosa دەدوێن کە لە ڕۆژھەڵاتی کەیپەوەن ، دەگرێت بە خۆیەوە............ دەوڵەت لە ھەڕەشەی ھەژاران دەترسێت، بەتایبەت ھەژارەکان کە خۆیان ڕێکخستوە، ھەژارە بەھێزەکان ، ئەوانەی کە دەستبەرداری یاسا بوون. سیاسەتی خوێن شوێنی سیاسەتی ئاشتی گرتۆتەوە . پۆلیس چەکدارکراوە ھەروەھا شارەوانییەکان وەحداتی سەربازی دروستدەکەن تاکو دەستبەسەراگرتنی زەویەکان ، بوەستێنن. ئێمە لە کوخەکانمان دەرکراوین، لە ماڵەکانمان وەدەرنراوین، لەلایەن کوتەکوەشێنەکانی پارتەوە ، لێماندراوە، ئەشکەنجە دراوین، لە لایەن پۆلیسەوە تەقەمان لێکراوە .......... لەگەڵ ئەوەشدا کوژەرەکان دەستگیر نەکراون...... باوەڕمان وایە ھۆی دەستگیرنەکردنی کوژرەکان ھۆی سیاسییە ، کە لە لایەن سەرانی گەورەی سیاسییەکانەوە ، ئەم سیاسەتە بەڕێکراوە. ................. لە لایەن حکومەتەوە تیرۆری سیاسیی لە ھەڕەتیدایە کە ‌ڕەنگی خۆی بە شارەکەوە گرتوە و زیادیکردوە و پرۆفێشنەڵانە لە لایەن Hitman وە بە ئەنجامدەگەیەنرێت ...............ئەگەر ھەژارانی دەرەوەی شار لە خواروی ئەفریقا ئەم جەنگە نەبەنەوە ، شارەکانمان دەبێتە ATMs بۆ سیاسییەکان و دەوڵەمەندان ، دەبێتە شارانی دیوار و چەک لە خوێن و لە ترسا..... ، بەڵێنەکانی مەندێلا لە شاری دەربەنا سەبارەت بە مافی گشتی ، مافی خانوو بە خۆڕایی ، مافی ڕۆشنبیری و پەروەردەو خوێندنی خۆڕایی ، چارەسەری خۆڕایی ، تێبینی نەکراون و ‌ بەجێنەھێنراون...... Thabo Mbeki's administration ، سەرۆکی پێشووی حکومەت، زۆر لە بەرزیدا بوو تاکو بتوانێت خوارەوەی ببینێت، یا بێتە خوارەوە ، Jacob Zuma سەرۆکی ئێستاش، لە بێدەنگکردنی ئۆپۆزیشندا ، پشت بە توندووتیژی دەبەستێت.".


لە داخوازییەکانیماند بۆ جۆرە خانوویەک کە بتوانرێت تیایدا بژین، فێری ئەوە بوین کە دوژمن دروست بکەین ، بە دەستبەسەراگرتنی زەوییەکانیش، ئەو دوژمنانەمان زیاتر بێبەزەیی و بێڕەحم کردووە. بەڵام ناتوانین لە قوڕاودا چاوەڕوانبکەین ، پیسایی بکەین لە ئاگرو لەناو کوخدا ‌ لە ژیانێکی ئاوادا بۆ ھەمیشە، بژین . دەنگدان بۆ ئێمە کاری نەکردو سوودی نەبوو ، پارتە سیاسییەکان بۆ ئێمە کاریان نەکرد . کۆمەڵگەی مەدەنی بۆ ئێمە بێبەرھەم بوو . ھیچ سیاسەتێکی پارت ، کۆمەڵگەی مەدەنی ھەتا نقابەش دەعوەتی ئێمە ناکەن بۆ ناو شارەکان یاخود بۆ ناو ئەوەی کە لە ‌ دیمۆکراسییەت لە خواروی ئەفەریقادا ماوەتەوە. ئێمە ھیچ ئیختیارێکمان نییە جگە لە دابینکردنی شوێنی خۆماندا نەبێت لە شارەکاندا ھەروەھا لە ژیانی سیاسییانەی وڵاتەکەدا.".


"بەڵام ئێمە لەژێر سێبەری تەوەھوم و گێژاودا نین، دەرکردنی خەڵکی لە خانووەکانیان زیاتر دەبێت، لێدان زیاتر دەبێت، ئەشکەنجەدانی زیاتر ، تەقەکردنی زیاتر ، کوشتنی زیاتر ، دەبێت. ھەژاربوون لە خواروی ئەفریقادا ژیانێکی مردنئاسایە، ھەر لەبەر ئەمەش ھیچ چارەیەکمان نییە جگە لەوەی بەردەوامبین لەبەرەو پێشەوەچونماندا".
 

١٢\١١\٢٠١٣

ماڵپەڕی زاهیر باهیر

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک