جێفشارى پارە
لەسەر هەڵبژاردنەکانى ئەمریکا .
نووسینى : علاء بیومی
- بەڕێوبەرى کاروبارى عەرەبى
وەرگێڕانى : نیا کامیل
تێچونى هەڵبژاردنە فیدڕاڵیەکانى ئەمریکا :
ئاستەنگى یەکەم کە ڕوبەڕوى یاسادانەرانى ئەمریکا دەبێتەوە لە هەوڵیاندا
بۆ دانانى ئاستێک بۆ جێفشارى نادروستى ماڵى لەسەر هەڵبژاردنە
فیدڕاڵیەکان ( کۆشکى سپى و کۆنگرێس) بەرزبونەوەى بەردەوامە لە تێچونى
هەڵمەتەکانى هەڵبژاردنە فیدڕاڵیەکاندا ، وە هەروەها زیادبونى پشتبەستنى
پاڵێوراوە ئەمریکیەکانە بە پارە لە سەرکەوتن بۆ پۆستە سیاسیەکان .
لەسەر ئاستى هەڵبژاردنە سەرۆکایەتیەکانى ئەمریکادا کە هەموان
ململانەیانکرد لەسەر پۆستى سەرۆکى ئەمریکى لە ساڵى 2002 دا بەخشینەکان
بەبڕى 528 ملیۆن دۆلار بوو ، لە بەرامبەردا 425 ملیۆن دۆلار کۆکرایەوە
لەلایەن ڕکابەرەکانە لە ساڵى 1996 دا ، وە ڕکابەرەکان لە
هەڵبژاردنەکانى ساڵى 1992 دا تەنها بڕى 331 ملیۆن دۆلاری ئەمریکى
بەخشینیان کۆکردەوە ، کەواتە یەعنى قەبارەى بخشینەکان کە ڕکابەرەکان
کۆیانکردەوە لەسەر سەرۆکایەتى ئەمریکى زیادیکردوە بە تێکڕاى 100 ملیۆن
دۆلارى ئەمریکى هەر چوار سالڕ جارێک لە ساڵى 1992ەوە . هەروەک
کۆکردنەوەى پاڵێوراوى کۆماریەکان بۆ سەرۆکایەتى کە سەرۆکى ئەمریکى
ئێستا جۆرج دەبڵیو بۆشە هەرخۆى 228 ملیۆن دۆلار بوو تا 20 ى یۆنیۆى
2004 کە ژمارەى پێوانەیى پێشوى شکاند کە لە هەڵبژاردنەکانى 2000 دا
بەدەستى هێنابوو کاتێک سەرکەوتوبوو لە هەموو بەخشینەکاندا بەبڕى 193
ملیۆن دۆلارى ئەمریکى ، هەروەک ڕکابەرە دیموکراتەکەى ئالگۆر لە
هەڵبژاردنەکانى ساڵى 2000 دا کاتێک لە سەرجەم بەخشینەکاندا نەیتوانى
تەنها 132 ملیۆن دۆر زیاتر کۆبکاتەوە ، بەڵام سەبارەت بە ڕکابەرى
ئێستاى جۆنکیرى تەنها 186 ملیۆن دۆلارى کۆکردەوە تا 20ى یۆنیۆى 2004 .
بەڵام لەسەر ئاستى هەڵبژاردنەکانى کۆنگرێس ، تێکڕاى ئەوەى هەر ئەندامێک
لە ئەندامە براوەکان لە هەڵبژاردنەکانى ئەنجومەنى نوێنەرانى ئەمریکیدا
لە ساڵى 2002 دا کۆیکردبوەوە گەیشتە 898 هەزار دۆلار لە بەرامبەر تەنها
197 هەزار دۆلار بۆ هەر ڕکابەرێک لە ڕکابەرە دۆڕاوەکان ،هەروەک ئەندامى
ئەنجومەنى پیرانى براوە بڕى 5.8 ملیۆن دۆلار بە تێکڕا لە بەرانبەر
تەنها ملیۆنێک دۆلار بۆ ڕکابەرە دۆڕاوەکەى .
زیادبوونى بەردەوامى تێچونى هەڵبژاردنەکانى
ئەمریکا دەگەڕێتەوە بۆ ئەم هۆیانە :
یەکەم : ڕێگایەک نیە پێشوەخت پاڵێوراو
بتوانێت لێیەوە تێچونى سەرکەوتنى لە هەڵبژاردندا بزانێت ، لەبەر ئەوە
پاڵێوراو پێداگرى دەکات لەسەر کۆکردنەوە و تێچونى گەورەترین بڕى پارە
بۆ پڕوپاگەندەى هەڵمەتەکەى هەتا ئەگەر هەندێک لەم پارانەى لە پێشتردا
لەدژى دوژمنێکى بێهێز بەفیڕۆدابێت بەسنیە ئەوە دڵنیاى سەرکەوتنى
پاڵێوراو دەکات .
دووەم : هەڵمەتەکانى هەڵبژاردن بە خۆڕاى
نین ، ئەوە کارێکى قورس و پارەبەرە کە دەستە و نوسینگەى تایبەتمەند لە
بوارى هەڵمەتەکانى هەڵبژاردندا هەیە ، کە هەڵدەسێت و کاردەکات لەسەر
گەشەپێدان و بەڕێخستنى هۆکارەکانى بەشێوەیەکى بەردەوام ،لەسەر
پاڵێوراوانە نرخى بەکارهێنانى ئەم دەستانە بدات وە ئەوەى دەیکەن و پێى
هەڵدەسن لە چالاکى وەک تۆمارکردنى دەنگدەران و چاپکردنى پڕوپاگەندەکان
و دابەشکردنیان و بەستنى چاوپێکەوتنە جەماوەریەکان و بەستنى
چاوپێکەوتنەکانى کۆکردنەوەى بخشینەکان و کڕینى ڕیکڵامە تەلەفیزۆنیە نرخ
بەرزەکان.
سێهەم : قەبارەى ئەوپارەیەى کە
پاڵێوراوێک کۆى دەکاتەوە کە دەتوانێت پاڵپشتێکى بەهێزبێت بۆ دژایەتى
بەتایبەتى ئەگەر پاڵێوراو سەرکەوتوبوو لە کۆکردنەوە بڕێکى گەورە لە
پارە لە سەرەتاى هەڵمەتى هەڵبژاردنەکەیەوە .
چوارەم : دەزگا سیاسیى و ڕاگەیاندنە
ئەمریکیەکان دەڕواننە قەبارەى بەخشینەکان کە پاڵێوراو کۆى دەکاتەوە
بەتایبەت لە سەرەتاى هەڵمەتى هەڵبژاردنەکەیانەوە وەک نیشانەى گرنگ
لەسەر چەندێتى سوربوون و تواناى لەسەر ململانەى بردنەوە لە هەڵبژاردندا
.
جێفشارى گروپەکانى بەرژەوەندى دەوڵهمەندان
:
بەڵام ئاستەنگى گەورە کەڕوبەڕوى یاسادانەرانى ئەمریکى دەبێتەوە لە
هەوڵیاندا بۆ دانانى ئاستێک لە جێفشارى ماڵى لەسەر هەڵبژاردنەکان ،
ئەوەیە کە نائارامن لەو ڕۆڵە گەورەى کە گروپەکانى بەرژەوەندى
دەوڵەمەندان دەیگێڕن لە پارەپێدانى پاڵێوراوان و پاشان جێفشاریان لەسەر
ڕێڕەوى دیموکراسى ئەمریکى ، وە ئەم نائارامیە دەگەڕێتەوە بۆ ئەم هۆیانە
:
یەکەم : سەرجەم ئەو پارانە دەچێتە
هەڵبژاردنەکانى ئەمریکاوە لە ڕێژەیەکى زۆر کەمى ئەمریکیەکانەوە دێت کە
لە 2% ى ڕێژەى گشتى خەڵکى ئەمریکا تێناپەڕێنێت . بۆ نمونە (PACs) بڕى
933 ملیۆن دۆلارى لە هەڵبژاردنەنەکانى ساڵى 2002 دا خەرج کردوە ، ئەم
پارەیە لەلایەن تەنها 640 بەخشەرەى ئەمریکیەوە هاتوە کەیەکسانە بە
0.22% ى کۆى گشتى خەڵکى ئەمریکى کە ژمارەیان دەکاتە 288.5 ملیۆن کەس ،
یان یەکسانە بە 0.3% ى گۆى گشتى هاوڵاتیانى ئەمریکى سەرو 18 سالڕ . وە
لەنێوان کەسە بەخشەرەکاندا نزیکەى 252 هەزار بەخشەر هەزار دۆلار یان
زیاتریان بەخشیوە ، وە لەنێوانیاندا 9755 بەخشەر 10 هەزار دۆلار یان
زیاتریان بەخشیوە ، هەروەک 14 بەخشەر ( کەسایەتى یان دەستە ) بڕى زیاتر
لە ملیۆنێک دۆلاریان بەخشیوە ، بەپێى ئەم ئامارانە ڕێژەى بەخشەرەکان کە
بە هەزار دۆلار یان زیاتر بەژداریانکردوە ژمارەیان دەگاتە 252 هەزار
بەخشەر بەنزیکى ، کە لە چاو کۆى گشتى خەڵکى ئەمریکادا نزیکەى 0.09 % ى
سەرجەمى ئەمریکیەکانە ، لەکاتێکدا ئەم کەسانە نزیکەى 779 ملیۆن دۆلار
دەدەن کەدەکاتە بڕى 83 % ى کۆى گشتى ئەوپارانەى کە دەچێتە هەڵبژاردنە
تەشریعیەکانى ئەمریکاوە لە ساڵى 2002دا .
دووەم : بڕێکى زۆر لەو پارانەى کە
پاڵێوراوان دەستیان دەکەوێت لە دەستەکانى کارى سیاسیەوە دێت
کەنوێنەرایەتى گروپى بەرژەوەندیە باڵاکاندەکەن ، بەخشینەکانیان بەزۆرى
سەرنج دەخاتە سەر یان لەبەرژەوەندى ئەندامانى کۆنگرێسى ئامادەبووە کە
گرێخواردوون بە گروپەکانى بەرژەوەندیەوە کە بەڕاستى پەیوەندى بەهێزیان
هەیە . لە هەڵبژاردنەکانى کۆنگرێسى ساڵى 2002دا ئەندامانى براوەى
کۆنگرێس لە هەڵبژاردنەکاندا 43% یان بەدەستهێنا لەو بەخشینانەى کە
لەلایەن دەستەکانى کارى سیاسیەوە کۆکرابوەوە کە تێکڕاى بەخشینى ساڵ کە
سەرجەم پاڵێوراوان ( براوە و دۆڕاوە ) بەدەستیان هێنابوو لە هەمان
هەڵبژاردندا لە لیژنەکانى کارى سیاسیەوە بریتى بوو لە 34% لە کۆى گشتى
بەخشراوەکان ، هەروەک ئەوەى کە ڕویدا ئەندامانى ئەنجومەنى پیرانى براوە
لەهەمان هەڵبژاردندا لە 24.5% یان بەدەستهێنا لەو بەخشراوانەى کە لە
دەستەکانى کارى سیاسیەوە کۆکرابونەوە . لەکاتێکدا تێکڕاى بەخشینى سالڕ
کە سەرجەم پاڵێوراوان ( براوە و دۆڕاو ) کە لەهەمان هەڵبژاردنەکاندا
بەدەستیان هێنابوو لەدەستەکانى کارى سیاسى تەنها 18% بوو ، بەبآ گومان
ئەمە جێفشارێکى زۆر خراپ لە ڕێژەى جوڵان و گۆڕانى سیاسى لە ناوەندەکانى
دروستکردنى بڕیارى ئەمریکیدا بە جێدێڵێت . ئامارەکان ئاماژە بەوەدەدەن
کە 96% لە پاڵێوراوەکانى ئەنجومەنى نوێنەرانى ئەمریکى براوە لە
هەڵبژاردنەکانى ساڵى 2002 دا ئەندامانى کۆنن . هەروەک ئەوەى 86% لە
پاڵێوراوانى ئەنجومەنى پیران لە هەڵبژاردنەکانى هەمان ساڵدا ئەندامانى
کۆنن ، دابەزینى ڕێژەى ئەنجومەنى پیران دەگەڕێتەوە بۆ کەمى ژمارەی
ئەندامانى لەلایەکەوە ، وە بۆ دۆڕانى ژمارەیەک لە پاڵێوراوانى پارتى
دیموکراتى لە هەڵبژاردنەکانى ساڵى 2002دا پاش هەڵکشانى ئەندامانى پارتى
کۆمارى و پاڵێوراوانى لە سالانى کۆتایدا ، هەروەک دەستەکانى کارى سیاسى
سوربوون لەسەر لایەنگرى گەورە ئەندامانى کۆنگرێس لە پێدانى ڕێژەیەکى
گەورە لە بەخشین پێیان لە پێناو دانانى جێفشار لەسەریان . بۆ نمونە تۆم
دلاى سەرۆکى زۆرینەى کۆماریەکان لە ئەنجومەنى نوێنەرانى ئەمریکی 63%ى
بەخشینە سیاسیەکانى کە کۆکرابونەوە لە هەڵبژاردنەکانى ساڵى 2002 دا
کۆکردەوە کە لەلایەن دەستەکانى کارى سیاسیەوە کۆکرابونەوە ، هەروەک
نانسى بالوسى سەرۆکى کەمینەى دیموکراتەکان لە ئەنجومەنى نوێنەرانى
ئەمریکى 55.8% ى بەخشینەکانى لە هەڵبژاردنەکانى هەمان ساڵدا بەدەستهێنا
کە لەلایەن دەستەکانى کارى سیاسیەوە کۆکرابونەوە .
سێهەم : دەوڵەمەندان ڕۆڵێکى زۆر ترسناک
دەگێڕن لەسەر ڕەوتى هەڵبژاردنەکانى ئەمریکى لە چوارچێوەى بەکارهێنانى
پارەکانیانەوە ، ئەگەر یاساى ئەمریکى ئاستێکى دانا بۆ قەبارەى بەخشین
کە پاڵێوراو بەشێوەیەکى ڕاستەوخۆ دەستى دەکەوێت لەهەر هاوڵاتیەکى
ئەمریکیەوە ، هەروەها ئاستێک بۆ تواناى دەوڵەمەندان لەسەر جێفشاریان
لەسەر هەڵبژاردنەکان ، لەبەر ئەمە دەوڵەمەندەکان پەنادەبەنەبەر پێدانى
بەخشینى دڵفراوانانە بەبڕى ملیۆنان دۆلار بەزۆرى بۆ دەستە سیاسیەکان وە
پارتەکان و کۆمەڵەکانى بەرژەوەندى تابەشێوەیەکى ڕاستەوخۆ بەکاریبهێنن
لە خزمەتى کێشەکەیاندا .وە بەشێوەیەکى ناڕاستەوخۆ لەخزمەتى
پاڵێوراواندا ، تانەکەونە ژێربارى یاساوە . وە لەدیارترین و گرنگترین
ئەو ڕێگایانەى پارت و کۆمەڵەکانى بەرژەوەندى پێیهەڵدەسن کڕینى
پڕوپاگەندە تەلەفیزیۆنیە چڕەکانە بەر لەکاتى هەڵبژاردن ، وە ناوى
پاڵێوراوێکى دیاریکراو نابەن بەڵام بەکایدەهێنن بەشێوەیەکى دیاریکراو و
چڕ لە بازنەیەکى هەڵبژاردنى دیاریکراودا بۆ کێشەیەکى کاریگەر لەسەر
ڕەوتى هەڵبژاردنەکان لەو بازنەیەدا . وە ئەم ملیۆنانە بە پارەى نەرم (
ناعم ) ناودەبەن لەبەر ئەوەى دیاریکردنى لەژێر یەک ئاستى دیاریکراودا
لەلایەن یاساوە چونکە کاریگەرە لەسەر هەڵبژاردنەکان بە شێوەیەکى
ناڕاستەوخۆ لە چوارچێوەى پشتگیرى بۆ کێشەیەک نەک پاڵێوراوێک . وە
لەهەمانکاتدا ئەو بەخشینانەى کە یاسا ڕێگەی پێداون کە هاوڵاتى ئەمریکى
ڕاستەوخۆ بیبەخشێتە پاڵێوراوان تابەکاریبهێنن لە چالاکیە سیاسیەکانى
هەڵمەتەکانى هەڵبژاردندا بە پارەى بەستو (جامد ) ناودەبرێن . ئامارەکان
ئاماژە بەوە دەکەن کە پارتى دیموکرتى لە ساڵى 2001دا ( ساڵێک بەر
لەدەرچوونى یاساى چاکسازى ماڵى هەڵبژاردنەکان بۆ ساڵى 2002 ) بڕى 54%ى
ئەو بەخشینانەى بەدەستى هێناوە بەشێوەى پارە نەرم بووە ، هەروەک پارتى
کۆمارى 43% ى لەو بەخشینانەى لەهەمان ساڵدا کۆى کردونەوتەوە بەشێوەى
پارەى نەرم بووە . ئەمە بەبێگومان بڕێکى زۆرە ئەوە ڕۆشن دەکاتەوە کە
پشت بەستنى هەردوو پارتى سەرەکى بەبەخشینى دەوڵەمەندانە .
شوێنکەوتنەکانى یاساکانى چاکسازى ماڵى بۆ
هەڵمەتەکانى هەڵبژاردنەکانى ئەمریکا :
لە حەفتاکانى سەدەى ڕابردودا یاسادانەرانى ئەمریکى بڕیاریاندا ژمارەیەک
یاسا بۆ چاکسازى ماڵى هەڵمەتەکانى هەڵبژاردن دابنێن کە ڕۆڵى ماڵى لە
هەڵبژاردنەکانى ئەمریکادا تاساڵى 2002 ڕێکخست . لە گرنگترین
بەدەستهێنانەکانى ئەم یاسایە پێکهێنانى لیژنەى هەڵبژاردنە فیدڕاڵیەکانە
تا چاودێرى جوڵەى پارە لە هەڵبژاردنەکاندابکات ، هەروەک یاساکە ئاستێکى
ڕۆشنى دانابوو بۆ قەبارەى ئەو بەخشینە سیاسیانەى کە هاوڵاتى ئەمریکى
یان لیژنەکانى کارى سیاسى ( کە نوێنەرایەتى کۆمەڵەکانى بەرژەوەندى
دەکەن ) دەتوانێت بیداتە پاڵێوراوان بەشێوەیەکى ڕاستەوخۆ ، وە یاساکە
وەرگرتنى ڕاستەوخۆى پارەى لەسەرچاوەى دیاریکراو بەتایبەت لەلایەن
کۆمپانیا و یەکێتیە کرێکاریەکانەوە لە پاڵێوراوان قەدەغەکرد ، وەیاساکە
داواى لە کۆمپانیا و یەکێتیە کرێکاریەکان کرد بە پێکهێنانى لیژنەى کارى
سیاسى کە بەڕونى کاربکەن لەژێر چاودێرى یاسادا لە بوارى کۆکردنەوەى
بەخشینى نوێنەرانى ئەم دەستانە وەپاشان دابەشکردنى بەسەر پاڵێوراواندا
لە چوارچێوەى ئەو ئاستەى کە یاسا ڕێگەى پێداوە . بەخێراى گروپەکانى
بەرژەوەندى دەوڵەمەندان ئەم یاسا تایبەتەیان پێچ پێکردەوە لە چوارچێوەى
هەوڵدانیان بۆ بەکارهێنانى پارەى نەرم بۆ جێفشاردانان لەسەر هەڵبژاردنە
تایبەتەکان لەڕێگەى پێدانى بە حیزبەکان و بەکارهێنانى لە کڕینى
پڕوپاگەندە تەلەفیزیۆنیە گرانبەهاکاندا کە بایەخ دەدات بە کێشەیەکى
کاریگەر لەسەر هەڵبژاردنەکان ، وە پارتى کۆمارى لە هەڵبژاردنەکانى ساڵى
2002 دا 691 ملیۆن دۆلارى کۆکردەوە ، هەروەک پارتى دیموکراتى لە
هەڵبژاردنەکانى ساڵى 2002 دا بڕى 715 ملیۆن دۆلارى کۆکردەوە . بە نزیکى
نیوەى ئەم پارەیە بەشێوەى پارەى نەرم هاتوە ، لەبەرئەوە یاساى چاکسازى
ماڵى هەڵبژاردنەکانى ئەمریکا بۆ ساڵى 2002 بڕیارى ژمارەیەک چاکسازى
سەرەکیدا ، لەسەرویانەوە ڕێگەگرتن لە حیزبەکان بە قبوڵکردنى پارەى نەرم
، وە ئاستێک بۆ تواناى گروپەکانى بەرژەوەندى لەسەر کڕینى پڕوپاگەندە
تەلەفیزیۆنیەکان لەگەلڕ نزیکبونەوەى کاتى هەڵبژاردنەکان . لەئەنجامى
ئەمەدا پارتى دیموکراتى نەیتوانى لەدەورەى هەڵبژاردنەکانى ئێستادا جگە
لە 114 ملیۆن دۆلار کۆبکاتەوە ، هەروەک پارتى کۆمارى لەدەورەى
هەڵبژاردنەکاندا نەیتوانى جگە لە 356 ملیۆن دۆلار کۆبکاتەوە ، هەروەک
یاسا تازەکە قەبارەى ئەوپارەیەیى کە تاکە کەس ڕاستەوخۆ دەتوانێت
بیبەخشێت بە پاڵێوراوەکەى زیادکرد لە شێوەى پارەى بەستودا . لەسەرئەو
هیوایەى کە ببێتە هۆى بەهێزکردنى دەورى تاکەکەس . وە دانانى ئاستێک بۆ
یاریکردن لە دەرەوەى چوارچێوەى یاسادا ، یاسا نوێیەکە ڕێگە بەهەر تاکە
کەسێک دەدات بەبەخشینى دووهەزار دۆلار بۆ هەر پاڵێوراوێک لە چاو
ڕابردودا کە هەزار دۆلاربوو . هەروەک ڕێگە دەدات بە هاوڵاتى بە بەخشینى
25 هەزار دۆلار بۆ دەستەى حیزبەکەى ، وە 10 هەزار دۆلار بۆ هەر
دەستەیەکى کارى سیاسى یان لیژنە لۆکاڵیەکانى حیزب . بەومەرجەى قەبارەى
بەخشینەکانى یەک تاک زیاتر نەبێت لە 95 هەزار دۆلار لە ماوەى هەردوو
ساڵێکدا ، وە هەندێک لە شیکەرەوەکان دەڵێن کە یاسا تازەکە پاڵبە حیز و
پاڵێوراوەکانەوە دەنێت بە گرنگى پێدان بۆ گەیشتنە گەورەترین ژمارە لە
تاک وە نایەڵێت کە حیزبەکان پارەى نەرمیان دەست بکەوێت . بۆ نمونە
پارتى دیموکراتى لە چوارمانگى سەرەتاى ساڵى 2004دا هەستاوە بە ناردنى
35 ملیۆن نامەى ئەلکترۆنى بۆ پشتیوانی داواى بەخشینى لێکردوون ، وە
ئەوە یەکسانە بە کۆى ئەونامانەى هەموو بەخشەرە تایبەتەکان کە پارتى
دیموکرات لە دەیەى نەوەدەکانى سەدەى ڕابردودا ناردونى ، هەروەک جۆرج
دەبڵیو بۆش و جۆنکیرى ئەوەى لە توانایاندا بوو بۆ گەیشتنە گەورەترین
ژمارە لە بەخشەران لەوانە بەخشەرە بچوکەکان لەڕێگەى ئەنتەرنێتەوە
کردیان . لەبەرامبەردا هەڕەشەیەکى نوآ دەرکەوت بۆ یاسا نوێیەکانى
هەڵبژاردن لە شێوەى ڕێخراوى خێرخوازیدا بە شوێنکەوتەیەکى سیاسیەوە
بەناوى (527 ) کە ژمارەى بەندى یاساى باجە . یاساى نوآ ڕێگە بەم
گروپانە دەدات بەدانى بەخشین لە جیاتى یان بە لێخۆشبونیان لە باج ، وە
ئەم ڕێخراوانە لەماوەى دووساڵى ڕابردودا دەیان ملیۆن دۆلاریان
کۆکردۆتەوە لە پارەى نەرم بەتایبەت لەلایەن دەوڵەمەندە دیموکراتەکانەوە
کە هەوڵدەدەن بۆ شکست پێهێنانى جۆرج بۆش . هەروەک هەندێک بەخشینیان
لەلایەن کەسایەتى و ڕێخراوە دەوڵەمەندەکانەوە پێگەیشتوە کە دەگاتە 14
ملیۆن دۆلار لەلایەن تەنها یەک دامەزراوەوە . وە لەبەرامبەردا
کۆماریەکان داواى یاساییان لەدژى ئەم جۆرە ڕێخراوانە بەرزکردۆتەوە
بەداواى تێکدانى یاساکانى چاکسازى هەڵبژاردنەکان کە هەوڵیداوە بۆ
دانانى ئاستێک بۆ جێفشارى پارەى نەرم ، وە تائێستا ئەم داوایە کراوەیە
کە دواتریش کۆتاى نایەت ، حکوم کردن بە شەرعیەت و ناشەرعیەتى گروپە
تازەکان چارەسەرێکى کۆتاى دانانێت بۆ جێفشارى خراپى پارە لەسەر
هەڵبژاردنەکانى ئەمریکا ، لەبەر ئەوە بەبڕواى زۆربەى شیکەرەوەکان
گروپەکانى بەرژەوەندى هیچ نین جگە لە دۆزینەوەى بۆشاییە یاساییەکان لە
هەریاسایەکى نوێدا ، هەروەک وایدەبینن دانانى ئاستێک بۆ جێفشارى
هەرگروپێک لەسەر هەڵبژاردنەکان ئەوە هێرشە بۆسەر ئازادى ئەو گروپانە بۆ
تەعبیرکردن لە خۆیان ، وە ئەمە واتا ئەو چاکسازیە ماڵیەى بۆ
هەڵبژاردنەکان دەکرێت بەرەنگاربونەوەیەکى هەمیشەییە بۆ پارێزەران لە
دیموکراتى ئەمریکا .
سەرچاوە :
alarabnews.com
nya-kamil@windowslive.com
|