|
چەکوشەکانى مەرگ .

هەردى شەفیق
*کابراپێکەوە هاوسەنگەرت بووبێت و شانبەشانى یەکترى لەسەنگەردا لەگەڵ
جاش و بەعسدا شەڕتان کردبێت و هاوڕێکەت شەهید بووبێت و بەشەهید
نەنوسرابێت یا بەشەهیدى هاوڵاتى(واتە لەسەر جێگە بەدەردى خوا
مردبێت!)نوسرابێت و یارۆى کۆنە جاشیش بە بەشەهیدى سەنگەر نوسرابێت و
بەرەکانى پێشەوەى سەنگەرەکانى بەعسى لێگرتبیت !یاکابراى هاوسەنگەرت خوا
لەو شەڕەدا بە موعجیزە لەمەرگ دەربازى کردبێت و ئێستا موچەى پێشمەرگەى
دێرینى نەبێت و کرێچى و هەژاربێت و یارۆى کۆنە موستە شاریش دیوە
خانانەو عەرزەو موڵکى دونیاى هەبێت!
*موچەى کەسو کارى ئەنفالەکان و ئەنفالە کان ویارمەتیدانى پاشماوەى
شەهیدەکانى هەڵەبجە تیمارکردنیان کەهێشتا ماویانە تیمار نەکراوە چاکەو
پیاوەتى حکومەت بێت!یا ئەگەر لەشەو و ڕۆژێکدا (10)کاتژمێر کارەبات
هەبێت بە موەلیدەو کارە باى وەتەنیشەوە کەمافى سەرەتایی خەڵکەو
لەهەروڵاتێکى پێشکەوتودا مەگەر لەیادى لەدایک بوونى ئەدیسۆندا کارەبا
بڕابێت ئەویش بۆ خولەکێک لەوە بەدواوە کاتژمێرێک کارەبا ببڕێت قیامەت
هەڵئەسێ ،کەچى لێرە بەهەردووکیانەوە دەکات ژمێرە کە بەپیاوەتى حکومەت
بێتە حسابکرن!
*ئاوى شار تێکەڵى ئاوى زێراب بووبێت و کە هەموومان ئەو حەقیقەتە باش
ئەزانیین بڵاو بوونەوەى کۆلێرا سەرچاوەکەى لەچیەوە یەو سەرەڕاى ئەوەش
ئینکارى ئەوەت لەگەڵدا بکەن ئاوى شار عەیبى شەرعى تیا نیە !
*لەدواى ڕوداوى کوشتنى دوعاو دوعاکانى تریش ،لەدواى خاڵى بوونەوەى
سەنگەرەکانى نیشتمان لەنێرینە ،لەدواى قەیرەبوونى نیوەى کچانى شارەکان
و حاشاکردنى کوڕەکان لەژیان ى ئەم مەرگەساتە،لەدواى ناردنى هەزاران
ڕوداوى دڵتەزێن لەئیجەو سەرسنورەکان،لەدواى بڵاوبوونەوەى نائومێدى
ونەمانى متمانەو ئینتماى زۆرێک لە گەنجى کورد بۆ حوکومەتى کوردى و
خاکەکەى ،لەدواى جەنگێکى ماڵوێرانکەرى براکوژى ،لەدواى هەڕەشەى
بەردەوامى تورک وفارس و عەرەب لەسەر ئەم ئەزمونە و وڵاکردنى
سنورەکانیان بۆکۆچى یەزیدیەکان بەتایبەتى وگەنجانى شارەکانى ترى
کوردستان،لەدواى بڕیارى تەڵاق دانى بیرى ژن هێنان لاى کوڕەکان و
هۆنینەوەى پرچى سپى کچەکان ،وەزارەتى وەرزش و لاوان گەشتێکى بەرەو
لوبنان بۆ لاوانى ساڵ سازداو خۆشبەختانە لەدواى ئەوەش شێخ ئاریان
پێشنیارى پرۆژەى هاوسەر گیرى میسارى کردو وەزارەتى وەرزش و لاوانیش
لەدرێژەى چارەسەرکردنى کێشەکانى سەرهەڵگرتن و نائومێدى گەنجدا
خێوەتگایەکى کردەوە بۆ چارەسەر کردنى کێشەکانى لاوان!
*لەو وڵاتەى کەلەسەر بەحرى نەوت ئەژین و خەڵک بە پێنج لیترى ئەیکڕێت
ئەزمەى سوتەمەنیەو ماراسۆنێکى ترى هێنایە نێو دنیاى وەرزشى جیهانەوە (ڕاکردن
بەبەرمیلەوە)لەو وڵاتەى کەدەنگۆى ئەوە هەیە کە گەنجەکانى بەیەک دوو
وەرەقەو بەرمیڵیک نەوت لەتورکیاوە دەگێڕێتەوە،لەو وڵاتەى کەهەمیشە
ئەزمەى ژیانەو مەرگ هەڕاجە،لەو وڵاتەى هەمووساڵێک سوتەمەنى ئەزمەیەتى و
هەندێک جارو هەندێک لەبەر پرسەکان یەکترى پێتاوان بار ئەکەن
ڕاگەیاندنەکانیشمان ئەڵێن خەتاى تیرۆریستە ،هەرچیەکبێت خوابکا ئەمساڵ
لەپار نەچێت!
*لەو وڵاتەى کەلەسەر بەحرى نەوتەو نەوتى لەتورکیاوە بۆدێت ،لەو وڵاتەى
کە گیر فانى بەر پرسەکانى لەهى سەر مایەدارەکانى شار گەورەترن،شازى
کۆمپانیاو بازاڕو ئەرزەو..هتد هى بەر پرسەکانن،لەو وڵاتەى کە هەر هەواى
ئۆکسجین ماوە بەپارە نەبێت ئەوەى لەهەموشت زیاتر ئەشارێتەوە
لەڕاگەیاندنەکاندا سەروەتى بەرپرسانە و ئەوەى ناخى خەڵکى وێرانکردوە
جیاوازى ژیانە لەدووچین بەرپرس و خەڵکە لەبەهەشت ودۆزەخ!
لەوڵاتێکدا کەباس هەرباسى ئایندەیەو بە عارەبانە پێشبڕکێى تەکنەلۆژیاى
سەردەم و بەسورعەتى کیسەڵ پرۆسەى خوێندن بەڕێوەئەچێت باس هەرباسى
ئایندەیەو لەحەقیقەتیشدا خەریکە ئایندە ئەبێتە خواردنى ماڵى خەڵک و
حوکمەت و پڕکردنى گیرفان وگەنجەکانیش کەئایندە لەدەستى ئەوانە ئەم
وڵاتە جێدێڵن و ڕو لەئەوروپا ئەکەن بۆ خاوێن کردنەوەى شەقامەکانى ئەوێ
و لەوێشەوە کرێکارو کارەکەر ئیستیراد ئەکرێت موژدەى ئەوەشمان پێئە
دەرێت ئایندەمان لەهەسارەى ڤینۆس درەوشاوەترە!
*لەوڵاتێکدا بەپینەو پەڕۆ وچەسپى دوقلو لێکێنرابیت بەحکومەتەوە وهەمیشە
شەڕى ئەوەت پێبفرۆشێت بەشێکى لەئوممەى عارەبى و برابچوکى ئەوانیت و هیچ
مافێکت بەسەر براشەرعیەکانى خۆتەوە نەبێت و لەکاتى هەڕەشەى تورکیاشدا
هەڵوێستێکى جوامێرانەشیان نەبێت و لەناوخۆیاندا بەربوو بێتنە یەکتر
وهێشتا لەسەر ئەوە کۆک بن کەتۆ مافت نەبێت، ئەبێت ئاشتکردنەوەیان چ
خزمەتێک بەکوردبکات و ئەوانیش خوانەخواستە بازویان گەورەبوو یا لەژێر
چەترێکا کۆبوونەوە چەند هاوکارى دەوڵەتانى دراوسێ بکەن بۆ ئەنفالى ترو
هەڵە بجەى تر!
*لەوڵاتێکدا بژیت سەرۆکى دەستەى (نەزاهە)دەست پاکى ماڵە کەى بفرۆشێ وتێ
ى تەقێنێت بەرەو هەندەران وکێش ڕێ ى بۆخۆشکردبێت ئەمریکایەک کەحکومەت
بنیاد ئەنێتەوە! لەکاتێکدا بەپێى یاسا نەدەبوو سەفەر بکات. لەسەر چیش
ڕا بکات لەسەر دەست پیسى وگەندەڵى لەولاتریشەوە کچە هەرزەکارانى عێراقى
مەلهاکانى دیمەشق وقاهیرە و..هتد ئاوەدان بکەنەوە زۆرینەى
لەشفرۆشەکانیشیان عارەبى عێراقى هاوڕگەزى خۆیبن ولەپێناو پارەشدا بەو
دەردە بچن و ناویشى لەخۆ نابێت موسوڵمان!
دیمەنێکى چەند تراژیدى وبێزار کەرە ژیان لە هەموولایەکەوە گەمارۆت بدات
ولەناو جەرگەى کارەساتەکانى دونیاو بەرژەوەندى ئەمەریکاو قاعیدەو سونەو
شیعەو فارس و تورک وعەرەب و.. هتد یدا لەناو خۆى ووڵاتەکەى خۆشتدا
ژیانت درۆیەکى دوبارەو کوشتنى هەمووڕۆژێکى ڕۆحت بێت!
Jgarsoz8181@yahoo.com
|