جه‌لاده‌که‌ی مله‌سووره14-4له باوه‌شی گه‌رمی تاڵه‌بانی و بارزانیه. وه‌رن هه‌موومان هاوار بکه‌ین هۆیها.
قادر نادر
ئه‌گه‌رچی ئه‌نفال له‌هه‌ر هه‌شت قۆناخه‌که‌ی 200 ڕۆژی خایاند ، که‌له 23/02 /1988ده‌ستی پێ‌کرد ،1988.09.06 ته‌واو بوو ،به‌ڵام ڕۆژی 14 /04 به ڕۆژی تاوانی ئه‌نفال ده‌ست نیشان کرا . هۆکاره سه‌ره‌کیه‌که‌ش ئه‌وه بوو ، که زۆربه‌ی خه‌م خۆرانی ئه‌م دۆسیه له‌وه‌وه کۆک بون که ئه‌ورۆژه زۆرترین ژماره‌ی قوربانیانی ئه‌نفال به‌تایبه‌تی ( ژن و مناڵ ) ئه‌نفالکران .
به‌شێکی گرنگی ئه‌م تاوانه به‌هاوکاری ئه‌و فه‌وجه کورده ناپاکه‌کانه‌وه بوو که‌پێش سوپای داگیرکه‌ری خوێن و مه‌رگ که‌وتبون ، به‌تایبه‌تی (فه‌تاح به‌گی جاف) که ناوه‌ندی چاک له‌قه‌بی (میری ئه‌نفالچی) پێ به‌خشیوه ، چونکه له گونده‌کانی (مله‌سوره‌و کوڵه‌جۆی حاجی حه‌مه‌جان ) نزیک به (20000 ) ژن و مناڵ و په‌ککه‌وته و گه‌نجیان کۆکرده‌وه‌و پێشکه‌ش به به‌رپرسه سوپا داگیرکه‌ره‌که‌ی به‌عس له( نزار خه‌زره‌جی و سوڵتان هاشم ، حسێن دوری ... کرد ئه‌وانیش بریاری مه‌رگی به‌کۆمه‌لیان بۆ جاڕدان و تائێستاش روفاته‌کان له نێو گه‌رمای دورگه‌ی خواروی عێراقه و ،ئێسکه‌کانیش له‌به‌رگه‌رمی وابه‌ره‌و توانه‌وه ده‌ڕۆن.
(فه‌تاح به‌گی جاف ) سه‌رباری ئه‌م ناپاکیه مه‌زنه‌ی ، تاسالی 2003 له‌گه‌ل ڕژێمه‌که‌ی به‌عس له‌به‌غدا بوو ، دواتر به‌ڕێزه‌وه گه‌یاندیانه‌وه ناو جه‌رگه‌ی ناوچه‌ی ئه‌نفال (که‌لار ) ئێستا شاهانه ژیان ده‌گوزه‌رێنی و پۆلێ به‌رپرسی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان داکۆکی لێ ده‌که‌ن به هۆکاری ئه‌وه‌ی خالی هاوبه‌شیان 3 جیمه (جاش ، جه‌لالی ، جاف )
شایه‌نی باسه فه‌تاح به‌گ تائێستاش خانوه ئه‌هرامه‌که‌ی له‌که‌لار ، که‌له‌سالی 1991 که‌وته‌به‌ر شالاوی خه‌لکی تێکۆشه‌ر ، چه‌ندین شوێن گوله‌ی پێوه‌ماوه ، ئاماده‌نیه چاکی بکاته‌وه ، چونکه ئه‌مه به‌ره‌مزی خه‌بات بۆ ڕژێمی به‌عس ئه‌ژمار ده‌کات . ئه‌مه چ تاوان و دارمانێکی ئه‌خلاق و نه‌ته‌وه‌یه ، که جه‌لادی نه‌ته‌وه یه‌ک له‌به‌رده‌م هه‌زاران بنه‌ماڵه‌ی قوربانی ( کۆشکی شاهانه‌ی) بۆ دابین بکه‌یت ، بودجه‌ی خه‌یاڵی پێ بده‌یت ، ڕێزی بگریت ، سوپایه‌ک پاسه‌وانی بۆ دابین بکه‌یت ....که‌چی هه‌ر له‌هێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌مان ده‌سه‌ڵات بنه‌ماله‌ی قوربانیان ، دۆزه‌خ ئاسا ژیان ببه‌نه سه‌ر !!؟ . ئاخر ئه‌مه له‌سنوری تاوان و ناپاکی ده‌ره‌دچێت و پێویسته ناوێکی نوێ بۆ ئه‌مه بدۆزرێته‌وه؟؟؟ . هه‌موو ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی که روبه‌روی کۆمه‌لکوژی بونه‌ته‌وه ، ته‌نانه‌ت ئه‌و پاساوانانه‌ی که له‌به‌رده‌م زیندانی قوربانیان بونه داویانه‌ته دادگا، که‌چی لای ئێمه تاله‌بانی گه‌وره جه‌لاده‌کان ئازاد ده‌کات و بارزانیش ژیانێکی به‌هه‌شت ئاسایان بۆ دابین ده‌کات !!!
ده‌سه‌لاتی کوردی سه‌رباری ئازدکردن و به‌هه‌شت ئاساژیان و به‌رپرسایه‌رتی پێدانی سه‌دان سه‌رۆک خێلی ناپاک ، ده‌یان جه‌لادی ، هه‌زاران تاوانبار .... ئه‌وا له ئه‌ورپا و کوردستان کار بۆ که‌یسی کۆمه‌لکوژی ناکات ، دۆزه‌خ ئاسا بنه‌ماله‌ی قوربانیان ده‌ژیێنێ ، یه‌ک به‌رپرسی سه‌رزل له‌ناو ژیانی بنه‌ماله‌ی قوربانیان ژیان ناگوزه‌رێنێ ، گرنگی به و ڕێکخراو و که‌سایه‌تیانه‌نادات که‌به‌دوای ئه‌و که‌یسه داده‌چن به‌لکو به‌پێچه‌وانه‌وه دژایه‌تییان کردون و ئابلۆقه‌ی راگه‌یاندنی خستۆته سه‌ریان ،له نمونه‌ی ناوه‌ندی چاک و گروپی به‌گه‌رخستنی دادگایی نزار خه‌زره‌جی ..... ، ده‌رگای دادگاکانیان قفلداوه بۆ راکێشانی جه‌لادانی له به‌رده‌م دادوه‌ور ویاسا ، به‌ده‌یان هه‌زار دۆکۆمێنتی زیندویان لێ فه‌وتاندوین ، بلاو ناکه‌نه‌وه ،به‌دوای دا ناچن ...ئه‌مانه و سه‌دان تاوان و ناپاکی تریان . که‌چی ئه‌گه‌ر بابه‌تێکی ڕه‌خنه‌یی له‌ده‌ربڕینی وشه‌یه‌ک له‌سه‌ر تاڵه‌بانی و بارزانی بنوسی وبلێی که‌له‌زمانی گوڵ نه‌بێت ، به تاوان و ناپاک ئاسا له‌قه‌له‌می ده‌ده‌ن وه‌ک دوایین به‌رنامه مه‌هزه‌له‌که‌ی( له‌گه‌ل ره‌نج ) که ڕۆژنامه ئه‌هلیه‌کانی به‌ده‌ستی ده‌ره‌کی وه‌سف کرد!!! پرسیاره سه‌ره‌کیه‌که ئه‌وه‌یه ئه‌رێ به‌راست وشه بریندار کردن له‌نوسین و وتن له‌به‌رامبه به‌رپرسانێ ،که 18 ساله به ته‌ن نامه، یاداشتنامه و بابه‌ت به‌زمانی گول ئاراسته‌یان ده‌کرێت و وه‌ڵام ناده‌نه‌وه ، تاوان وناپاکیه یان سوکایه‌تی و داڵده‌دانی جه‌لادانی نه‌ته‌وه ،مافیا بونی پۆلێ به‌رپرس ، دۆرانی مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌یی ،نه‌بونی یاسا له‌سه‌ر به‌رپرسان ؟؟؟ له‌یادمان نه‌چێت ئه‌و مناله چاوگه‌شانه‌ی له‌نوگره سه‌لمان بونه خۆراکی سه‌گه‌کانی حه‌جاج ، وه‌ک مناڵه‌کانی تاله‌بانی و مه‌سعود و نێجیرڤان و سه‌رجه‌م به‌رپرسانی تر ، حه‌زیان ده‌کرد، خۆشترین ژیان بژین ، هه‌مان چاو و قاچ و هه‌ست و خولیایان هه‌بوو ، که بگه‌نه ئه‌وڕپا و سواری دوا مۆدیلی ئۆتۆمۆبیل و خواردنی خۆش و دواین جوانی جل وبه‌رگ له‌به‌ر بکه‌ن . به‌لام ئه‌وان به خۆیان تۆپ و بوکه یه‌ک دینار باوه‌کانیان که‌وتنه به‌ر بیری له‌ناوبردنی وه‌فیق سامه‌رائی و بریاری سولتان هاشم و نزار خه‌زره‌جی و حه‌جاجی جه‌لادیش به هه‌مه‌جه‌ترین شیوه جێ به‌جێ ی کرد . به‌ڵێ جه‌لادی هه‌زاران منال و ژنی کورد ئه‌وه‌ی 14.4 به‌ناوی کراوه ئیستا له‌ژیر سایه‌ی یه‌کێتی وپارتی له(که‌لار) به‌ربه‌رچاوی هه‌زاران هه‌زاران نه‌نه‌سه‌بری و مام عه‌ولا ی بنه‌ماله ئه‌نفالکراوه‌و له‌باوه‌شی گه‌رمی تاله‌بانی و بارزانیه . هیچم پێ نیه جگه له‌وه‌ی پڕ به‌گه‌روم هاوار بکه‌م ، زۆر به‌تۆخی قه‌له‌مه‌که‌م بنوسم ، به‌هه‌موو هێزمه‌وه رابچله‌کێم و بلێم هۆیها وهه‌زار جار هۆیها له که‌رامه‌ت و ئه‌خلاقتان.
|