Text Box:  

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

 

 

 لەندەن 3-11-2007


چەند هەواڵێک لە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە.



رێکخراوەکانی ئەنجومەنی پەنابەران ،لێبوردنی نیو دەوڵەتی، هیومەن رایت ووچ،فیدراسیۆن لەسەر کارەکانی داهاتووە لەپێناو بەرگری لەمافەکانی پەنابەرانی عێراقی کۆدەبنەوە.
رۆژی 23-11 لەکۆبوونەوەیەکدا کە لەلایەن ئەنجومەنی پەنابەران سازدرا لە لەندەن رێکخراوەکانی (Human Rights Watch، Amnesty International ،International Rescue Committee، Refugee Council ،IFIR)
کۆبوونەوە سەرباری ئەوەی تێکرا لەسەر یەک هەڵویستی دژ بە ناردنەوەی بەزۆری پەنابەرانی عیراقی تاکیدیان کردەوە ،بریار درا کاری بکرێت لە راستای هاوکاری کردنی کەیسەکانی پەنابەرانی عێراقی و پێشنیار کرا رۆژێک دابنرێت لە ساڵی داهاتوودا بەبۆنەی 5 ساڵ بەسەر تێپیەربوونی جەنگی عێراق کۆبوونەوەیەکی بەرفراوان ئەنجام بدرێ و چالاکی جۆراجۆر بکرێ و چەند کەسایەتی یەک لە واشنتۆنەوە بانگهێشت بکرێت تا لەسەر ئاکامەکانی جەنگ و بارودۆخی نائەمنی عیراق و هۆکارەکانی ئاوەربوون بەدرێژی قسەو باسبکرێت.


شایەنی باسە لەم کۆبوونەوەیەدا (دەشتی جەمال)سکرتیری فیدراسیۆن و(Karean Johnson ) لەبەرەی دژی دیپۆرتی پەنابەران بۆ عیراق بەشداریان کرد ،لەم کۆبوونەوەیەدا سکرتێری فیدراسیۆن لەسەر بارودۆخی پەنابەرانی کوردی عیراقی لە گرتووخانە دەستبەسەرەکانی بەریتانیا وەک پێشیلکاری مافی مرۆڤ وتوندو تیژی یەک کە لەبەرامبەر پەنابەرانی کوردی عێراق بەرێوە دەبرێ قسەو باسی کرد ،لە قسەو باسەکاندا ئاماژەی دا بە نا یاسای گیرانەوەی پەنابەران بۆ وولاتێک کە ناجێگیر و نائەمنە و گرنگی یەک دەنگی ئەم رێکخراوانە بەرامبەر بەم کارەساتە، هاوکات ئەو لایەنەی رۆشنکردەوە کە چەند رۆژێکە میدیاکان قسە لەسەر گەرانەوەی پەنابەرە عیراقیەکانی سوریا دەکەن و رای گەیاند (ڕۆشنە کەباسکردن لەگەڕانەوەی پەنابەران لەم وەزعەی ئێستادا ئاکامێکی دیاریکراوی سیاسی لەپشتەوەیە کەدەیەوێ چارەنووسی پەنابەران وەک وەرقەیەکی سیاسی بەکاربهێنێت بۆ چوونە پشت سەر ادعاکانی حکومەتی ئەمەریکا لەبارەی باشتربوونی بارودۆخی ئەمنی عیراق وهەروەها دەستی ووڵاتە ئەورپیەکان کراوە رابگرێت کە حکومەتی عیراق ئامادەیە بۆ وەرگرتنی ئیمتیازاتێک لە بەرامبەر وەرگرتنەوەی پەنابەران و بەمەش پێشوازی بکەن لەسیاسەتی گەڕانەوەی پەنابەران بۆعێراق و کوردستان وە ئەمەش هەڵویستی جدی لە ئێمە دەخوازێت...) .
لە کۆتایدا بریادرا کۆبوونەوەی تر ئەنجام بدرێ لە پێناو هاوکاری زیاتری پەنابەرانی عیراقی و فیدراسیۆن هاوکاری بکات لە بارەی کەیسەکانی پەنابەرانی عیراقی.


 

 

پێکەوە لە ژێر چەترێکدا دەتوانین بەهێز بین.

 


رۆژی 26-11 کۆنفرانسی ساڵانەی رێکخراوی (ASAP) (Asylum Appeals Support Project )لە بارەگای شارەوانی لە لەندەن بەرێوە چوو .
وەفدێکی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی کە پێک هاتبوو لە (دەشتی جەمال ،ئاسۆ گۆران ، کارن جۆنسن) بانگهێشت کران بۆ بەشداری لەم کۆنفرانسەدا .
سکرتیری فیدراسیۆن لەم کۆنفرانسەدا قسەو باسێکی پێشکەشکرد لەسەر بارودۆخی نائەمنی و ناجێگیری و جەنگ وداگیرکاری ئێستای عێراق و کوردستان و هۆکارەکانی ئاوەربوون وچوونێتی مامەڵەکردنی ووڵاتە ئەوروپیەکان بەگشتی و بەریتانیا بە مافەکانی پەنابەرانەوە.
هەروەها لە بەشێکی تری قسەو باسەکان پێشیلکاری بریارەنامە نیو دەوڵەتی و یاسا و مافەکانی مرۆڤی کرد کە چۆن لەلایەن حکومەتی بەریتانیاوە پێشیل دەکرێ ،ئەوەی بەیاد هێنایەوە یاد کە دوو ساڵ بەر لە ئێستا پەنابەرانی کوردی عیراقی بەکەلە پچە و بە فرۆکەی سەربازی رەوانەی کوردستان کراونەتەوە.
هاوکات سپاسگوزاری لایەنەکانی بەشداری کرد لەو کۆنفرانسەدا کە پشتیوان و هاوکاری کارەکانی فیدراسیۆن بوون و داوای کرد پیشتیوانی بکەن لەم خواستانە ی پەنابەرانی عێراقی:


1. ئازاد کردنی دەستبەجێ پەنابەرانی کوردی عیراقی لە گرتووخانە دەستبەسەرەکانی بەریتانیا.
2. فشار هێنان بۆ حکومەتی بەریتانیا تا گێرانەوەی بەزۆری ملی پەنابەرانی عیراقی رابگرێت.
3. چاوپیاخشاوە بەکەیسەکانی پەنابەرانی کوردو عیراقی ودانی مافی نیشتەجێ بوون مانەوە و کارکردن و خۆیندن و گێرانەوەی تەواوی خزمەتگوزرایەکان بە پەنابەران .


لەکۆتایدا لەسەر گرنگی کاری هاوبەش و پێک هێنانی پەیوەندی توندو تۆڵ لە ئاستی رێکخراوە ولایەنە ئینسانی و پەنابەرێکان لە ئاستی ئەوروپا لە ژیر چەترێک تا بەهێزێکی زیاتر بتوانرێ بەرەیەکی بەهێز پێک بهێنرێ لەئاستی ئەوروپا لەپێناو زامن کردنی مافە ئینسانیەکانی پەنابەران.
پاشان وەڵام بە پرسیارەکانی ئامادەبوان دارایەوە و(دەشتی جەمال) بە ئەندامی کۆمیتەی ئەم رێکخراوەیە هەڵبژیرا.



IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON UK:CONTACT Dashty Jamal، d.jamal@ntlworld.com، Mobile:00447856032991 ،Aso Goran: asobalabarz116@hotmail.com
Jasm_rg@yahoo.co.uk Burhan Fatah : burhanfatah@aol.com Mobile: Jasim Gafur:
07877489626 or 07929010257 Office: 0161 234 2784 Aram Hama 07729182083
www.csdiraq.com