په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٦\٨\٢٠١٣

    چەند کورتە هۆنراوەیەک.


پشکۆ نه‌جمه‌دین

    نیگا.
سەمای باران لەسەر سەوزەڕووخساری گیا
ورشەی وشە لەسەر خونچەی لێوانی تۆ
لەنێو قژی سپیی زەریا، پەنجەی هەتاو
شانەی نیگام لەنێو پرچی زێڕینی تۆ..
مەستە باران لە سەمادا
وشە لە خەندە هەڵژەنراو
بە "زیو" دەچێ دەستی هەتاو،
بە شانەی هەنگەکێویلە ڕەنگی نیگام.

    لێکئاڵان.
پەنجەرەیەک بۆ چاوی خۆر بترازێنە
تا:
هەنگاوت تۆزی گومان بتەکێنی،
بەفری لێوت بچێتەوە،
باخچەی حەزت پڕ بێ لە گوڵ!
کەمۆکەیەک زنجیری سوخمەت داکێشە
با پەنجەکانم داگیرسێن!
دەستی تاسەت لە کانیاوی جەستەم وەردە
تا ماسیی رۆح گەرای ئەشق بترووکێنێ
تا جێژوان شەنگتر بنوێنێ.

  
 وەهم.
لەم شوێنەی من لە ونبوویەک دەگەڕێم،
جیهانێک لە شت ون بووە..
ونبووی من،
تەنیا سەرابێکە و
هیچی تر!

    بڵێسە.
کڵپەی نەورۆز،
تەنیا ڕۆژێک لە ساڵێکدا،
چەند ساتێکە!
نێڵەی ئاگر،
لە ئاتەشگەی دڵی مندا،
هەموو ساتێک،
بڵێسەی عیشق و سووتانە..
زەمانێکە!

 

ماڵپەڕی پشکۆ نەجمەدین

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک