٢٥\١٠\٢٠١٠ چێرە بۆر.*
فەرهاد کەریم
با بێمەوە سەر باسەکەم ئەو مانگا بۆرە مانگا نەبوو پالەوانێک بوو بۆ خۆی... کە ئێواران گاڕان دەهاتەوە، من و مندالانی گەڕەک دەچووینە سەربان بۆ سەیری بەزمی مانگای بۆر.. پۆلیسێک، سەربازێک بە دیارکەوتبایە فلیمەکە دەستی پێدەکرد، یەک تەنگاو چێرە بۆر هێرشی بۆ دەبرد، بە دیتنی ئەو جۆرە جل و بەرگانە شێت و هار دەبوو، هەموو جارێکیش سەرکەوتن هەر بۆ مانگای بۆر بوو.. خاوەنەکەشی مامە شێخی دووڕوو و درۆزن بوو.. ئیدی پیاوانی گەرەک دەیانگوت یا شێخ تۆ ئەم هەموو دوعا و نوشتیانە بۆ خەلک دەنووسی دە دوعا و نوشتیەکیش بۆ مانگاکەت بنووسە و چارەی مانگاکەت بکە نەبادا تووشی بەلایەکی گەوەرە بێی.. ئەویش دەیگووت چچچچچچچ.. لەسەر ئاوازی سروودی نیشتمانی چیللی دا چ چ چ چیللی....، چچچچچ چچچچچ وایدەزانی گالتەی پێدەکەن، چونکە گوزەرانی ئەو لەسەر نوشتە و تەلەکەبازیی بوو.. خۆشی باوەڕی بەو بەزم و کارە دزێو و قێزەوونەکەی خۆی نەبوو.. بەلام بە راستی مانگا بۆر پالەوانێکی بە هەلوێست و بوێر بوو.. چونکە پۆلیس و سەربازەکان هی رژێمی داگیرکەری گۆڕبەگۆڕ بوون.. ئێستاش لە وەشت دەپاڕێمەوە نموونەی مانگا بۆرمان بۆ زیاد کا..
خۆتان دەزانن من کوێم دێشێ و بۆ حەیرانان دەلێم؛ گەر ببم بە دوو لەت، لەتێکم بچێتە پال مانگای بۆر.. ئێوەش لە مانگای بۆر گەیشتن پێویست بە دووبارەبوونەوە ناکا.. لەتێکیشم بچێتە پال نووسەران.. نەک نووسەری حیزبی حیز و لمووز بە گوو و هیچ لە بارنەبوو و دەربار... نووسەر وەک: سۆران و بەکر عەلی و سەردەشت، وەک دارا** و باز، وەک ئارام*** و نیرۆدا، وەک لۆرکا و پەشێو، وەک مارکیز و یەشار کەمال، وەک بەرزنجی**** ئارام و قوول کە دەلێ (ئازاری خەون و تەیر مەدە)، وەک هەمنگوای لە جەنگیشدا دەو بە پێکەنین بم.. پر لە ئەشق و لە جوانیی بم....
_______________________________ ** دارا ئەحمەد، نووسەری هەقبێژی کورد و مرۆڤایەتیی و سەرنووسەری ماڵپەڕی ئەمرۆ. *** ئارام ئەحمەد عەلی، نووسەریکی پاک و هەقبێژێکی دەنگی ئۆپۆزیسیۆن و هۆشیار. **** جەلال بەرزنجی هاورێم، ئارامترین شاعیر کە من بینیبێتم و لێیتێگەیشتبم.
|