٢٤\١٢\٢٠١٠
چیدی بێده‌نگ
نابین.
باڵاده‌ستیی عه‌قڵی مه‌لاکان له کوردستان ئازادبوونمان ده‌خاته ژێر
پرسیاره‌وه.
- نامه‌ی نووسه‌ر و رۆشنبیر و رۆژنامه‌نووس و خه‌ڵکی
ئازادیخواز -
به‌هۆی بێده‌نگ بوونی ده‌سه‌ڵاته جۆربه‌جۆره‌کان و به‌تایبه‌ت ده‌سه‌ڵاتی
سیاسی، بۆته هۆی باڵا ده‌ستی وتاری کۆنزه‌رڤاتیڤ، به‌تایبه‌ت مه‌لاکان
له کوردستان، زیاد له هه‌موو توێژێکیتر هه‌وڵی سنووردارکردنی
ئازادییه‌کانی ئینسانی ئه‌م هه‌رێمه‌یان هه‌یه، ئه‌وان به‌هۆی ئاینه‌وه
سۆزی هاوڵاتی کوردیان خستۆته ژێر رکێفی خۆیان و به‌ئاشکراش مینبه‌ری
مزگه‌وته‌کان، ئیستغلال ده‌که‌ن، بۆمه‌رامه تایبه‌تییه‌کانی خۆیان.
ئێمه پێمانوایه گوتاری ئه‌و رێژه زۆره‌ی مه‌لای ئاینی که هه‌ر
رۆژێک هێرش ده‌که‌نه سه‌ر ناوه‌ندو ئۆرگانێک یاخوود ناوزڕاندنی که‌سێتی
نوسه‌ر و رۆشنبیر و هونه‌رمه‌ند و رۆژنامه‌نووسان، ئه‌مه خۆی له‌خۆیدا
ده‌لاله‌ت له باڵا ده‌ستی مه‌لا ئاینییه‌کان، ده‌کا و ئه‌مه‌ش ده‌بێته
هۆی پاشه‌کشه‌ی هه‌ر جۆره بیرکردنه‌وه‌یه‌کی ئازاد و موماره‌سه‌کردنی
بۆ چوونه جیاوازه‌کان له کۆمه‌ڵگادا. چونکه له ئێستا چه‌ندین مه‌لای
ئاینی سنووره‌کانی ئازادی تاک و کۆمه‌ڵگا ده‌به‌زێنن، به‌بێ سڵینه‌وه
له هه‌ستی به‌رپرسیارێتی و کاردانه‌وه نێگه‌تێڤه‌کان. باس له‌هه‌موو
شت ده‌که‌ن و ته‌داخولی هه‌موو ژیانی ئینسانی کورد ده‌که‌ن، ئێمه
پێمانوایه ئه‌و جۆره بیر و بۆچونه بێجگه له‌زیان گه‌یاندن به
ئێستا و ئاینده‌مان و گه‌ڕانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا بۆ سه‌ده تاریکه‌کان
هیچیتر به‌رهه‌م ناهێنێت.
بۆیه پێمانوایه هه‌رچی زووه ده‌بێت رۆشنبیران و خه‌م خۆرانی گه‌له‌که‌مان
بێده‌نگ نه‌بن له‌ئاست ئه‌م جۆره بیکردنه‌وه‌یه‌دا، ئه‌وه‌ش له‌پێناو
ئه‌وه‌ی ژیانی ئینسانی کورد رۆژ دوای رۆژ له‌گه‌شه‌و پێشکه‌وتندابێت،
هاوکات ئازادی ئینسان نابێت له‌ژێر رکێفی هیچ گروپێکی دیاریکراودا بێت.
له‌و روانگه‌یه‌وه ئه‌وه‌ی تا ئێستا که‌مته‌رخه‌م بووه به پله یه‌ک
ده‌سه‌ڵاتی سیاسییه له هه‌رێمی کوردستان، چونکه تائێستا چه‌ندین
نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس و ئۆرگانی دیار له کوردستان، رووبه‌ڕووی
دادگایی بوونه‌ته‌وه، به‌ڵام سه‌ره‌رایی ئه‌وه‌ی مه‌لا ئاینییه‌کان ته‌داخولی
ژیانی شه‌خسی تاکی کۆمه‌ڵگا ده‌که‌ن و به‌ئاشکرا مینبه‌ری ماڵی "خودا"
به‌کار دێنن، هه‌ندێ جاریش هه‌ر له‌و مینبه‌ره‌وه بێریزی به ئازادییه‌کانمان
ده‌که‌ن و برێ جاریش به‌زمانێکی تووند هه‌ره‌شه‌و په‌نجه راوه‌شاندن و
ته‌شهیر به‌و مرۆڤانه ده‌که‌ن باس له ئازادی به پێوه‌ره ئه‌مرۆییه‌که‌ی
ده‌که‌ن، حکومه‌تی هه‌رێم و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار به هیچ ئه‌رکیکی
خۆیان هه‌ڵنه‌ساون.
ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم پێیان وابێت، ناکرێ مه‌لای ئاینی رووبه‌رووی
لێ پێچینه‌وه بکرێن و لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا نه‌کرێت، ئه‌وا ئیمه
به‌وشێوه‌یه ته‌ماشا ناکه‌ین، چونکه پێمانوایه مه‌لای ئاینیش
هاوشێوه‌ی هه‌ر موچه خۆریکی حکومی ئه‌وانیش فه‌رمانبه‌ری حکومین و
راسته‌وخۆ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و کاروباری ئاینی سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی
وه‌زیرانه.
ئێمه وه‌ک توێژێکی دیاری کۆمه‌ڵگا هاوشێوه‌ی مه‌لا ئاینییه‌کان به‌مافی
خۆمانی ده‌زانین، رێگایه‌ک له‌و هێرش و هه‌ڵمه‌ته‌ی مه‌لا ئانییه‌کان
بگیردرێته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی سنووری ئازادی و شکۆی ئینسان له وڵات‌دا
یاری پێنه‌کرێت، چونکه ناکرێت مه‌لایه‌کی ئاینی قسه‌یه‌کی له زاری خه‌ڵکه‌وه
بیستبێ و بێت، له رێگه‌ی مینبه‌ری مزگه‌وته‌کانه‌وه، نمایشی بکات.
ده‌مانه‌وێت کار بۆ ئه‌وه بکرێت ئه‌م بابه‌ته به‌هه‌ند وه‌ربگیرێت
چونکه یه‌کێکه له‌هه‌ستریاترین بابه‌ته‌کانی ئه‌مرۆی هه‌رێمی
کوردستان، هاوکات ده‌بێت ده‌ست بکرێت به چالاکی جۆر به‌جۆر تا حکومه‌تی
هه‌رێم به‌جدی له‌رێگه‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافه‌وه کار بۆ رێکخستن و په‌روه‌رده‌کردنی
مه‌لاکان و سه‌رجه‌م ئه‌و که‌سانه‌ی له‌و بواره‌دا کارده‌کات، ده‌بێت
ئه‌و بابه‌ته ئاینیانه به‌شێوه‌یه‌ک رێک بخرێن له‌گه‌ڵ سه‌رده‌م و
رۆژگاری ئه‌مرۆ گونجاو بێت، ده‌بێت ئه‌و کایه‌ش به‌ناوی کاییه‌ی ئاین
به‌پله‌ی یه‌که‌م له‌خزمه‌تی مرۆڤی کورد بێت، نه‌ک ئه‌و کایه دژ به
هه‌رچی ئازادیی مرۆڤی کورده بخرێته سه‌ر رێ وه‌ک ئه‌وه‌ی کورد نه‌یه‌وێت
له‌گه‌ڵ پێشکه‌وتنه‌کانی جیهاندا رێ بکات!!
1- شێرزاد حه‌سه‌ن رۆژشنبیر
2 ریبین ره‌سوڵ نوسه‌رو رۆژنامه‌نوو
3- ئارام کاکه‌ی فه‌لاح چیرۆک نووس
4- شێرزاد هه‌ینی وه‌رگێر
5- پشکۆ نه‌جمه‌دین نووسه‌ر
6- عومه‌ر جه‌لال شاعیر
7- موسین خالیدی رۆژنامه‌نووس
8- به‌رزان هه‌ستیار شاعیر
9- زانا خه‌لیل شاعیر
10- عه‌زیز ره‌وف رۆشنبیر
11- حه‌مه هاشم هونه‌رمه‌ند
12 دلدار عه‌بدولا نوسه‌ر و رۆژنامه‌نووس
13- شوان سدیق رۆژنامه‌نووس
14- سۆران عومه‌ر رۆژنامه‌نووس
15- بیکه‌س حه‌مه‌قادر سایه‌تمه‌دار
16- سانا سلیمان رۆژنامه‌نووس
17- مه‌ولوود ئافه‌ند رۆژنامه‌نووس
18- هه‌ورامان عه‌لی رۆشنبیر
19- عه‌لی سدیق رۆژنامه‌نووس
20- سارا قادر رۆژنامه‌نووس
21- عه‌باس شوان نووسه‌ر
22- سۆران عه‌بدولقادر کۆسته چالاکوان له بواری مافی مرۆڤ
23- به‌همه‌ن عومه‌ر رۆژنامه‌نووس
24- عه‌تا حسێن رۆژنامه‌نووس
25- ئیبراهیم عه‌باس رۆژنامه‌نووس
بۆ پشتیوانیکردن له ده‌نگی ئازاد ده‌توانن په‌یوه‌ندی به‌م ئه‌دره‌سه‌وه
بکه‌ن:
springkurdishkampin@yahoo.com
|