هه‌موو ده‌می سبه‌ینیانێ ئه‌مان ڕوانیه ئاوابون به‌ر له‌وه‌ی خۆمان بدۆزینه‌وه وێڵی ناوی ئه‌و کۆرپانه بووین که به‌هیوابووین کچێنی و کوڕێنیمان لێبسێنن. له‌به‌ر باران ڕووت ئه‌بووینه‌وه، له‌سه‌ر به‌فر پاڵ ئه‌که‌وتین. به خشپه‌ی گه‌ڵا سه‌مامان ئه‌کرد به پێکه‌نینه‌وه ئه‌گریاین. ئای چ دوانه‌یه‌کبووین؟ چ دوانه‌یه‌کی میهره‌با ن و چ دوانه‌یه‌کی شێت و چ دوانه‌یه‌کی دڵ شوشه‌یی. ئای که دوو کۆتری لانه‌وازی گوناهبارین، تا توانیمان یه‌کمان خۆش‌ویست تا توانیمان یه‌کمان ڕاموسی تا توانیمان یه‌کمان ماچکرد. باڵام هه‌رگیز عاشق نه‌بووین ع ا ش ق ن ه ب و ی ن . 7-08-2008
|