جووتێ پێڵاوی گه‌وره
و
ئه‌قڵی بچووکی هه‌ندێ
له نووسه‌ر و مێدیاکان.
سه‌ردار
عه‌بدوڵا
روداوی
تێگرتنی پێڵاوه‌کانی مونته‌زه‌ر ئه‌لزه‌یدی رۆژنامه‌نووس له جۆرج بوش
له دوا ساته‌کانی سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌یدا، و نه‌علکارییه‌که‌ی په‌یکه‌ره‌که‌ی
سه‌دام له لایه‌ن هاوڵاتییه‌کی ساده‌وه، دوو روداوی گرنگن له مێژووی
جه‌نگی که‌نداودا و دوو وێنه‌ی پڕ سه‌رنجی چاوی مێدیاکانی جیهانه.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنج و دانانی نیشانه‌ی پرسیاره ، بایکۆتکردن و
سانسۆرکردنی وێنه‌ی پێڵاوتێگرتنه‌که‌ی بوشه، به‌بیانووی سوکایه‌تیکردن
به سه‌رکرده، قبوڵنه‌کردنی کلتوری نه‌علی عه‌ره‌ب، نه‌گوونجانی پێڵاو
هاویشتن له‌لایه‌ن رۆژنامه‌نووسان و چه‌ندین بیانووی له‌م چه‌شنه. به‌ڵام
دووباره ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنج و دانانی نیشانه‌ی پرسیاره هیچ یه‌ک له‌م
بیانووانه له کاتی نه‌علکارییه‌که‌ی په‌یکه‌ری سه‌دامی دیکتاتۆردا نه‌یخوارد
و هیچ رۆژنامه‌نووسێکی کورد نه‌ک ئه‌وکاره‌ی ره‌تکرده‌وه به‌ڵکو به
ئیجابی دایانه قه‌ڵه‌م و تاکو ئێستاشی له‌سه‌ر بێت له کاناڵه‌کانی ده‌سته‌ڵاتی
کوردییه‌وه کراوه‌ته خه‌ڕه‌ک و به‌رده‌وام لێده‌درێت. پرسیاره‌که
لێره‌دایه، ئایا ئه‌مشیان کلتووری نه‌عل و پێلاو نه‌بوو؟!
کێشه‌ی ئه‌و رۆژنامه‌نووس و مێدیایه‌نه، دژایه‌تی کلتوری نه‌عل و
پێلاو نه‌بوو، به‌ڵکو ئه‌وان شۆێنێکی تریان ده‌ئێشا، ئه‌ویش سووکایه‌تی
کردن بوو به سه‌رکرده‌براوه‌که‌ی جه‌نگی که‌نداو که ئه‌مان به بێ
دانانی هیچ مه‌رجێک بۆی، چوونه پاڵی له جه‌نگی که‌نداو و پرۆسه‌ی
داگیرکردن و وێرانکردنی سه‌رخان و ژێرخانی وڵاتێک.
هێنانه‌وه‌ی بیانووی کلتوری نه‌عل و پێڵاو بیانوویه‌کی بێ ده‌ست وپاو
ته‌نانه‌ت گاڵته‌جاڕیانه‌ی ئه‌و به‌ڕێزانه‌یه، ده‌نا کێ هه‌یه له
ئێمه ئه‌وه نه‌زانێت که ئه‌م کلتووره له نێو به‌شێکی خه‌ڵکی
کوردستانیش به‌گوڕی خۆی هه‌یه، به‌تایبه‌ت له‌نێو بزووتنه‌وه‌ی
ناسوێنالیستی کوردستاندا کلتورێکی قبوڵکراوبووه و هه‌میشه بۆ سووکایه‌تی
له‌به‌رانبه‌ر نه‌یاره‌کانیان به‌کاریان هێناوه.
که‌مێک گۆێگرتن له مێدیاکانی پاڵه‌وانه‌کانی شه‌ڕی ناوخۆ، سه‌لمێنه‌ری
ئه‌و راستیه‌یه که ئه‌و مێدیایانه ده‌مپیسترین و سه‌رسه‌خترین
پارێزه‌رانی کلتوری پێلاو بوون، نه‌ک له کوردستان به‌ڵکو له جیهانی
عه‌ره‌بیشدا وێنه‌یان نه‌بووه.
ده‌نگی گه‌لی کوردستان به ده‌نگه زوڵاڵه‌که‌ی عادل، له به‌رانبه‌ر
کوشتنی دیڵێکی حیزبی شیوعی و پانکردنه‌وه‌ی
سه‌ری به‌بلۆک له معه‌سکه‌ر سه‌لام که گوایه غه‌ریب هه‌ڵه‌دنی ئه‌ندامی
ئه‌وانی کوشتووه وا دێته گۆ: شه‌هید غه‌ریب هه‌ڵه‌دنی ئه‌وه‌نده‌ی قه‌باره‌ی
سۆرانی پێڵاوی له شاخ دڕاندووه.
برووسک شاوه‌یه‌س ئه‌ندامی باڵای پارتی، که کاتی خۆی یاریزانی نادی
سلێمانی بوو له یارییه‌کی نێوان نادی و سلێمانی و نادی ته‌یراندا، له
ره‌تدانه‌وه‌ی وه‌رگرتنی کارتی سووردا پێڵاوه‌کانی داده‌که‌نێ و وه‌ک
کارتێکی سوور نیشانی ناوبژیوانی یارییه‌که‌ی ده‌دات، ئه‌مه‌ش به
بۆنووس و ئازایه‌تییه‌کی گه‌وره له نێوپارێزه‌رانی ئه‌م فه‌رهه‌نگه‌دا
بۆی نووسرا و هه‌ر دووریش نییه وه‌رگرتنی ئه‌م پۆسته‌ی ئه‌مڕۆی په‌یوه‌ندییه‌کی
به‌و رابردووه‌وه نه‌بێت!
ئه‌و هێزانه‌ی ئه‌مڕۆ له به‌غداد حکومه‌تیان له‌ته‌ک پێکهێناون دواکه‌وتووترین
و لۆمپنترین به‌شی کۆمه‌ڵگه‌ی عه‌ره‌بین،هه‌ڵگر و پارێزه‌رانی دواکه‌وتووترین
فه‌رهه‌نگن، به‌به‌رچاوی دنیاوه ئازادیان خنکاند، کۆمه‌ڵگه‌یان موحه‌جه‌به
و ریشن کرد، خه‌ڵکانی مۆدێرنی وڵاتیان وه‌ده‌رنا.
به‌ڕای من پێڵاویش هه‌روه‌ک کراس، پانتۆل و جلی ژێره‌وه خزمه‌تی مرۆڤ
ده‌که‌ن و هیچ کامیان سیمبۆلی سووکایه‌تیکردن نین و ده‌بێت ئه‌م
تێڕوانیینه راستبکرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له که‌یسی جۆرج بوش‌دا به‌ڕێوه‌چوو
په‌یوه‌ندییه‌کی به‌م کلتوری نه‌عل وپێڵاوه‌وه نه‌بوو، ئه‌لزه‌یدی ته‌نیا
پێڵاوه‌کانی شکبرد که له بوشی بگرێت، ئه‌و نه‌یتوانی وه‌ک ئه‌مریکی و
ئه‌وروپییه‌کان کێک وهێلکه به‌رێته‌ژوورێ بۆ سه‌رکرده‌یه‌کی
دیموکراتخوازی وه‌ک بوش!
به‌شێکی تری ره‌خنه‌ی ئه‌و به‌ڕێزانه ئه‌وه‌یه: که ئایا مونته‌زه‌ره‌کان
ئه‌توانن کارێکی وا له به‌رانبه‌ر سه‌رکرده عه‌ره‌به‌کاندا بکه‌ن؟!
لیره‌دا ده‌رده‌که‌وێت که دووباره کێشه‌که دژایه‌تیکردنی کلتوری
پێڵاوهاویشتن و به‌زاندنی کلتوری رۆژنامه‌وانی نییه، چونکه ئه‌مان
نایانه‌وێ پێڵاوهاویشتن کۆتاییی پێ بهێنریت، به‌ڵکو دڵگرانن له‌وه‌ی که
ئایا بۆچی که‌سێک په‌یدا نه‌بوو پێڵاوێک بدا به‌ده‌می سه‌رکرده‌یه‌کی
عه‌ره‌بدا. ئه‌وان باشتر بوو هیواخوازبوونایه که له داهاتوودا سه‌رکرده
مشه‌خۆره‌کانی وڵاتانی عه‌ره‌بیش حساب بۆ مونته‌زه‌ره‌کان بکه‌ن.
لێردا ده‌کرێت پرسیارێک بکرێت، ئایا تاکو ئێستا کێ توانیوییه‌تی کارێکی
وا له‌به‌رانبه‌ر سه‌رکرده‌یه‌کی دیموکرات ته‌واو عه‌یاری حیزبه
ناسیونالیسته‌کانی کوردستان بکات، کوشتن، زیندانیکردن، به‌سه‌گ
شوباهندن و نانبڕینی رۆژنامه‌نووسانی کوردستان له‌سه‌ر ئه‌وه نه‌بووه‌که
پێڵاوهاوێژبووبێتن، ده‌رنه‌که‌وتنی ئه‌م پێلاوهاوێژانه له به‌رانبه‌ر
ده‌سته‌ڵاتداراندا چ له وڵاتانی عه‌ره‌بی و چ له کوردستان هۆکه‌ی نه‌بوونی
ئازادییه.
ئه‌م به‌رێزانه خه‌ریکن فه‌زل ده‌فرۆشن که گوایه جۆرج بوش وه‌ک که‌سێکی
دیموکراتیخواز ئه‌و کاره‌ی ئه‌لزه‌یدی لا ئاسایی بوو، داوای سزاشی بۆ
نه‌کرد، وه‌ک ئه‌وه‌ی که‌سێک دوای پێڵاوهاویشتنه‌که دیمه‌نی بردنه‌ده‌ره‌وه‌که‌ی
ئه‌لزه‌یدی به لێدان و پرچڕاکێشان له‌به‌رده‌می بوش‌دا نه‌بینیبێ. بوش
بۆخۆی ده‌زانی مالیکی دۆستی چه‌ند به ئه‌زموونه له تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌دا،
هه‌ربۆیه کاره‌که‌ی ئاقڵانه سپارد به‌ده‌ستی شیاوترین دۆستی خۆی،
منته‌زه‌ر هه‌ر له‌وێدا ده‌ست و قاچیان شکاند و ده‌م و چاویان ته‌قاند
له‌و بیرازکارییه‌شدا ته‌نیا پیاوکوژه‌کانی مالیکی و بۆش نه‌بوون به‌لکو
به‌داخه‌وه رۆژنامه‌نووسێکی کوردیش بووه که هه‌روه‌ک منته‌زه‌ر بۆ
کاری رۆژنامه‌وانی له‌وێ بووه!!
جۆرج بوش، خانه‌خوێیه نه‌ک میوان. سه‌ردانی پێشووتری بوش بۆ عێراق له‌کاتێکدا
بوو که تاڵه‌بانی سه‌رۆک کۆماری عێراق گه‌ڕایه‌وه بۆ سلێمانی و له
مێدیاکاندا به‌ڵێنی دابوو که تاکو په‌تای کۆلێرا چاره‌سه‌رنه‌کات نه‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ به‌غداد، چه‌ند رۆژێک به‌سه‌ر به‌ڵێنه‌که‌یدا تێنه‌په‌ڕیبوو و په‌تای
کولێراکه‌ش هه‌ر وه‌ک خۆی بوو، به په‌له گه‌ڕایه‌وه به‌غداد به‌هۆی
سه‌ردانی بێ پرس و له‌ناکاوی بوش بۆ عێراق، به‌ڵێن شکاندنه‌که‌ی تاڵه‌بانی
و جۆری ریوره‌سمی به‌خێرهاتنی بوش، ئه‌و راستییه‌ی نیشان ده‌دا که
تاڵه‌بانی و مالیکی له هاتنی بۆش بێ خه‌به‌ربووبن. بوش هه‌ر کات
ویستبێتی بێ پرس خۆێ کردووه به عێراقدا به‌تایبه‌ت بۆ رێخستنی کاره
سه‌ربازییه‌کانی سوپاکه‌ی. ئه‌وه‌ی که بوش میوان بوو نه‌ده‌بوو ئه‌وه‌ی
له‌ته‌کدا بکرێت، نیشاندانی ئه‌قڵیه‌تێکی ساویلکانه و تامۆخ عه‌شایه‌ری
و ناسیاسیه.
دووتاک پێڵاو جیهانی هه‌ژاند، بزووتنه‌وه جیاوازه‌کان سوود یان
زیانیان له‌م مه‌سه‌له‌یه کرد ، گه‌ر ئیسلامی سیاسی دژ به ئه‌مریکا و
ناسیونالیستی پان عه‌ره‌بیزم هه‌وڵیدابێت له‌م مه‌سه‌له‌یه سوود وه‌ربگرێت،
ئه‌وا ئه‌و نووسه‌ر و مێدیا کوردیانه به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌خۆیان بزانن
کارێکیان کردووه که ئه‌و بزووتنه‌وه دواکه‌وتووانه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی
باشتر سوود له‌و مه‌سه‌له‌یه وه‌ربگرن. مه‌ترسی مه‌سه‌له‌که له‌وێدایه
که ئه‌م به‌ڕێزانه ته‌نیا ئیسلامی سیاسی و ناسیونالیستی عه‌ره‌بی به‌فه‌رمی
به ئوپۆزسیونی ئه‌مریکا ده‌زانن، پێیان وانییه له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و
هێزانه هێزێکی به‌رین و کاریگه‌ر له چه‌پ، کۆمۆنیست و سۆسیالیسته‌کانی
جیهانی به‌ئه‌لتێرناتیڤێکی تاڕاده‌یه‌ک رۆشن له به‌رانبه‌ر سیاسه‌تی
میلیتاریزمی ئه‌مریکا و ته‌واوی سیستمی سه‌رمایه‌داری له‌به‌رانبه‌ردان.
ئه‌و به‌رێزانه ته‌نیا شێخێکی دواکه‌وتووی ملێونێری سعودی ده‌بینن که
ئامادده‌یه چه‌ند ملێونێک بداته پێڵاوه‌کانی ئه‌لزه‌یدی یاخود کچه‌که‌ی
خویی بداتێ، به‌ڵام که‌سێکی مۆدێرنی سویدیش توڕه له ملهوڕییه‌کانی ئه‌مریکا
و خولقێنه‌ری قه‌یرانه ئابوورییه‌کانی جیهان، له به‌رنامه‌یه‌کی
رادیویی P1ی سودیدا داوا له خه‌ڵکی ده‌کات که فشاربخه‌نه سه‌ر
کۆمیته‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵ تاکو مونته‌زه‌ر بکه‌نه کاندیدێکی ئه‌و خه‌ڵاته
بۆ ئاشتی.
ئه‌م تێڕوانیینه هه‌ڵه‌و چه‌واشه‌کارانه‌یه سه‌رده‌می به‌سه‌رچوو،که
ئه‌و نا یانه‌ی به ئه‌مریکا ده‌وترێت به‌ڵێ بێ بۆ قاعیده و سه‌دام.
ئه‌م به‌ڕێزانه خه‌ریکن مایکڵ مور سینه‌ماکاری به‌ناوبانگی ئه‌مریکی و
رخنه‌گر له سیاسه‌ته‌کانی ئه‌مریکامان لێده‌که‌نه مه‌لا کرێکار. خه‌ریکن
ناڕه‌زایه‌تی سه‌دان هه‌زاری شه‌قامه‌کانی ئه‌مریکا و ئوروپا له دژی
وێرانکارییه‌کانی سیستمه‌که‌ی بوش به‌کار و ده‌سیسه‌ی قاعیده بده‌نه‌قه‌ڵه‌م!
به‌پێی هه‌واڵه‌کانی ناوخۆ ده‌رده‌که‌وێت که مونته‌زه‌ر ئه‌ندامی
حیزبی شویعی عێراقه، به‌ڵام ئه‌و حیزبه به‌هۆی سیاسه‌ته هه‌لپه‌رسته‌کانییه‌وه
ره‌تیداوه‌ته‌وه. گه‌ر مونته‌زه‌ر ئه‌ندامی حیزبی شویعیش نه‌بێت، ئه‌وه
به‌دڵنیاییه‌وه نه ئیسلامییه و نه کۆنه‌به‌عسی، شییعاردانه‌کانیشی
له کاتی هاویشتنی پێڵاوه‌کانیدا ده‌ریخست له به‌رانبه‌ر
ماڵوێرانکردنی وڵاتێک و له‌بری هه‌زران بێوه‌ژنی ولاته‌که‌ی ئه‌وکاره‌ده‌کات.
مونته‌زه‌ر ئه‌لزه‌یدی نه وتی الله واکبر نه‌وتی بژی سه‌دام، به‌ڵام
ئه‌م میدیا و ناسیونالیسته کوردانه پێیان خۆش بوو که ئه‌لزه‌یدی وه‌های
بووتایه،تاکو باشتر قسه‌کانی خۆیان بسه‌لماندایه، که به‌ڵێ ئه‌وه
ته‌نیا عه‌ره‌به ناسیونالیسته ئیسلامییه‌کانن له دژی ئه‌مریا وه‌ستاون،
باقی تری دنیا ئه‌مریکا به رزگارکه‌ری عێراق ده‌زانن!
به‌که‌م سه‌یرکردنی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌و دابه‌زاندنی بۆ ئاستێکی نزمی
مورالی و ته‌نانه‌ت سانسۆرکردنی هه‌واڵه‌که‌ش له‌لایه‌ن مێدیاکانی ده‌سه‌ته‌ڵات
له کوردستان، هه‌روه‌ها به‌راوردکردنێکی ئه‌م حاڵه‌ته به‌و فه‌زا
ئیعلامیه‌ی ئه‌مریکا و ئه‌وروپا، کورتبینی و پێ له‌هه‌وابوونی ئه‌م به‌ڕێزانه
نیشانده‌دات، ده‌ریده‌خات که چه‌نده تێڕوانیناین لۆکاڵییه و مه‌سه‌له‌کان
وه‌ک خه‌ڵکانی تر له جیهانی پێشکه‌وتوودا نابینن، دابینکردنی ئه‌و ده‌سته‌ڵاته
ئیعتراف پێنه‌کراوه‌ی کوردستان له لایه‌ن ئه‌مریکاوه بۆ پیشکه‌وتووخوازانی
جیهان زۆر که‌متره له‌و جه‌هه‌نه‌مه‌ی که ئه‌مریکا له مێژوی خۆێدا
بۆ خه‌ڵکی عێراق مرۆڤایه‌تی خۆلقاندووه. ئه‌م سه‌رله‌قاند و ریسپێکته‌ی
ئه‌م به‌رێزانه له بری سیاسه‌تکردن له‌به‌رانبه‌ر سه‌رکرده‌کانی ئه‌مریکا
و رۆژئاوادا، غولامێکی سه‌رکز و بێ زیانمان نیشانده‌دات که هیچ کات نه‌بێته
کیشه بۆ که‌س، ئه‌وه نازانن که هه‌میشه ئه‌مریکا و رۆژئاوا حساباتی
زیاتریان بۆ دوژمنه به‌هێزه‌کانیان کردووه وه‌ک له دۆسته لاوازه‌کانیان!
sardar2@spray.se
|